کوڕی پاک
الحمد لله الذي أرسل رسوله بالهدى ودين الحق ليظهره على
الدين كلِّه، فبلغ الرسالة، وهدى الله به من الضلالة، وفتح به قلوبًا غلفًا، وآذانًا
صمًا، واعينا عميا فصلاة ربي وسلامه عليه وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم
الدين،
أما بعد :
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گومانی خراپ { سوء الظن
}
گومانکاری خراپ له ئه‌نجامی بوونی که‌مایه‌تی له که‌سایه‌تی که‌سێک
و بۆگه‌نی دڵ و ده‌روونی ، وه ده‌ست به‌تاڵی له خێر و چاکه‌دا و گوێ نه‌دانه
ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خوایه، جگه‌له‌مه‌ش ئه‌م جۆره که‌سه خۆی
کردوه به چاو‌دێر به‌سه‌ر خه‌ڵکا موسوڵمانان له ته‌رازوی چه‌وتی دڵ و ده‌رونی
ده‌دات و له گومانی خه‌راپ هیچی تری لێ وه‌دی ناکرێت ڕوو له هه‌ر موسڵمانێک بکات
هیچ به‌رچاو ناکات ته‌نها خه‌راپه نه‌بێت خوا په‌نامان بدات .
پێناسه‌ی گومانی خراپ { سوء الظن }
گومانی خراپ واتا تۆمه‌تبارکردن
به‌بێ به‌ڵگه یان زانایان ده‌فه‌رموون غه‌یبه‌تی دڵه و باس کردنی براکه‌ی
له دڵه‌وه به خه‌راپه که‌چی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌و ڕاسته، یان
ده‌فه‌رموون ( اعتقاد جانب الشر وترجيحه على جانب الخير ) واتا : بۆچوونی لایه‌نی
خه‌راپه‌یه و په‌سه‌ند کردنی به‌سه‌ر لایه‌نی خێر .
نیشانه‌کانی گومانی خراپ { سوء الظن }
1 – بڵاوکرنه‌وه‌ی پڕ و
پاگه‌نده به‌بێ به‌ڵگه و ده‌لیل .
2 – پێناسه‌کردنی هه‌ڵس و که‌وتی خه‌ڵکی
بۆ لایه‌نی خه‌راپه و تۆمه‌ت بارکردنی خه‌ڵک .
3 – خۆ هه‌ڵکێشان و به زۆر زانین
.
4 – بێ ڕێزی وکه‌م کردنی خه‌ڵک .
5 – زوڵم کردن له براکه‌ی و پێشێل کردنی مافی.
6 – نالێبورده‌یی له که‌سێک که هه‌ڵه بکات .
7 – چاوه‌ڕێی هه‌ڵه‌یه‌کی
موسوڵمانێک بۆ ناو زڕاندنی و بێ ڕێزی پێ کردنی .
وه چه‌ندین خاڵی تریش ،
بۆیه
چه‌ندێک له پێشه‌وایانی ئیسڵام فه‌رموویانه :
{ هه‌رکه‌سێکت بینی گومانی
خراپی بوو به‌خه‌ڵک به‌دوای هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌گه‌ڕا بۆ بڵاو کردنه‌وه و
سوکایه‌تی پێکردنیان { فاعلم أن ذلك لخبث باطنه } بزانه ئه‌مه له پیسی
ناوهڕۆکیهوهیه، چوونکه ئیماندار په‌نا ده‌گرێت بۆ سه‌لامه‌تی ناوه‌ڕۆک و
دڵ و ده‌روونی، { و المنافق يطلب العيوب لخبث باطنه } به‌ڵام دووڕوو به‌دوای
هه‌ڵه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌وێت له‌به‌ر پیسی ناوه‌ڕۆک و دڵ و ده‌روونی }.
جۆره‌کانی گومانی خراپ { سوء الظن }
زانایان گومانی خراپ ده‌که‌ن
به دوو به‌شه‌وه :
1 – گومانی خراپ به خوا .
2 - گومانی خراپ به ئیمانداران
.
1– گومانی خراپ به‌خوا هه‌موو ئه‌و گومانانه ده‌گرێته‌وه به خوا به
شه‌ریعه‌تی خوا به پێغمبه‌ری خوا ئه‌مه‌یشیان مرۆڤ پێی کافر ده‌بێت و له
ئیسلام ده‌رده‌چێت .
خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت { يَظُنُّونَ
بِاٱللَّهِ غَيۡرَ ٱلۡحَقِّ ظَنَّ ٱلۡجَـٰهِلِيَّةِۖ} آل عمران : 154واتا :
گومانی ناڕه‌وایان ده‌برد به‌خوای گه‌وره به گومانی نه‌فامانه .
وه له
ئایه‌تێکی تردا خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت{ٱلظَّآنِّينَ بِٱللَّهِ
ظَنَّ ٱلسَّوۡءِۚ عَلَيۡہِمۡ دَآٮٕرَةُ ٱلسَّوۡءِ وَغَضِبَ ٱللَّهُ
عَلَيۡہِمۡ وَلَعَنَهُمۡ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَهَنَّمَۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرً۬ا}
الفتح : 6]
ئه‌وانه‌ی که‌تێکڕا، گومانی خراپیان ده‌رباره‌ی خوا هه‌یه،
ئه‌و گومانه‌خراپه‌یان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وانه خوا
نه‌فره‌تی لێکردوون و دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کردوون، ئای که سه‌ره‌نجامێکی
یه‌کجار سه‌خت و سامناکه.
2 - گومانی خراپ به ئیمانداران، وه ئه‌مه‌یان
یه‌کێکه له تاوانه گه‌وره‌کان و جایز نیه چونکه تاوانه و زوڵمێکه له
برای موسوڵمانت ده‌یکه‌یت به‌ڵکو موسوڵمان ده‌بێت هه‌میشه گومانی پاک به
موسوڵمان و موسوڵمانان ببات.
حوکمی گومانی خراپ { سوء الظن
}
حوکمی گومانی خه‌راب له ئیسلامدا حه‌رامه و تاوانێکی گه‌وره‌یه چ
به‌رامبه‌ر تاک یان کۆمه‌ڵ، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئهیمانداران ئه‌وانه‌ی
ڕابردوێکی پاکیان هه‌یه و به که‌سانی خوا ناس و له خوا ترس مه‌زه‌نده
ده‌کرێن،
خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت : { إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا
ٱلظَّنَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَخۡرُصُونَ }(116) (الأنعام)
واتا : چونکه شوێنی هیچ
شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن.
وه هه‌روه‌ها
ده‌فه‌رمووێت :{وَمَا يَتَّبِعُ أَكۡثَرُهُمۡ إِلَّا ظَنًّاۚ إِنَّ ٱلظَّنَّ لَا
يُغۡنِى مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا يَفۡعَلُونَ }(36)
(يونس)واتا : زۆر به‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت، به‌ڕاستی
گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی حه‌ق و
ڕاستیه‌وه، به‌ڕاستی خوا زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی
که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ده‌فه‌رمووێت : {
يَـٰٓأَيُّهہَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱجۡتَنِبُواْ كَثِيرً۬ا مِّنَ ٱلظَّنِّ
إِنَّ بَعۡضَ ٱلظَّنِّ إِثۡمٌ۬ۖ وَلَا تَجَسَّسُواْ وَلَا يَغۡتَب بَّعۡضُكُم
بَعۡضًاۚ أَيُحِبُّ أَحَدُڪُمۡ أَن يَأۡڪُلَ لَحۡمَ أَخِيهِ مَيۡتً۬ا
فَكَرِهۡتُمُوهُۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌ۬ رَّحِيمٌ۬ }
الحجرات: 12واتا : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن
له‌گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق
وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) به‌شوێن که‌مو کووڕیی و عه‌یب و عاری
یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله‌باسی یه‌کتری به‌خراپ
مه‌به‌ن، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به‌مردوویی بخوات ؟!
دیاره کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه، ده‌ی که‌واته‌له‌خوا بترسن و
پارێزگار بن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت و
میهره‌بانه بۆتان .
وه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر ده‌فه‌رمووێت :
} رواه البخاری و مسلم إياكم والظن فإن الظن أكذب الحديث... {واتا :خۆتان دوورگرن
له گومانی خراپ، گومانی خراپ درۆترین گۆته‌یه .
چونکه ئه‌وکه‌سه‌ی
گۆته‌کانی له‌سه‌ر گومانی خراپا بنیات ده‌نێت و دواتر بۆ که‌سه‌ی به‌رامبه‌ری
ده‌دوێت وه‌ک ئه‌وه‌یه که درۆیه‌ک به‌ڕاست پشانی خه‌ڵک ده‌دات چونکه
گۆته‌ی ئه‌و جۆره که‌سه له‌سه‌ر گومانه‌وه‌یه گومانیش هیچ کات نابێت به
به‌ڵگه و قه‌بول نیه و ئه‌حکامه‌کانی شه‌رعی له‌سه‌ر بنیات نانرێن،
بۆیه
ئایا له‌مه درۆ گه‌وره‌تر هه‌یه ؟
هۆکاره‌کانی گومانی خراپ {
سوء الظن }
1 – شه‌یتان ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه ده‌خاته ناو دڵ و ده‌رونی
موسوڵمانێکه‌وه دوای لاواز بوونی ئیمانی و که‌مته‌رخه‌می له به‌ندایه‌تی
خوادا .
2 – له‌خۆبایی بوون و شانازی به‌خۆوه‌کردن .بۆیه خۆی له‌هه‌موو که‌س
بهچاتر ده‌زانێت و خه‌ڵک به که‌م و که‌مته‌رخه‌م .
3 – لهبهرپیسی
ناوه‌ڕۆکو دڵ و ده‌رونی، { لخبث باطنه }
4 – حوکمی گشتی به‌سه‌ر خه‌ڵکا{ أحكام
التعميم }، که‌سێک ناپاکی له‌گه‌ڵدا کردوه یان که‌مایه‌تی به‌رامبه‌ردا
نواندوه ئیتر ئه‌و حوکمه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکدا ده‌دات هه‌موو خه‌ڵک
به‌خه‌راپ و ناپاک دێته بهرچاوویی و واته‌ماشای خه‌ڵک ده‌کات.
ده‌رئه‌نجامی گومانی خراپ { سوء الظن }
1 – سیخوڕی و له‌پاش
مله‌باسی خه‌ڵکدا کردن،
خوای بهخسنده و میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت : {
يَـٰٓأَيُّهہَا اٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱجۡتَنِبُواْ كَثِيرً۬ا مِّنَ ٱلظَّنِّ
إِنَّ بَعۡضَ ٱلظَّنِّ إِثۡمٌ۬ۖ وَلَا تَجَسَّسُواْ وَلَا يَغۡتَب بَّعۡضُكُم
بَعۡضًا } الحجرات: 12ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن
له‌گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق
وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) به‌شوێن که‌مو کووڕیی و عه‌یب و عاری
یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله‌باسی یه‌کتری به‌خراپ
مه‌به‌ن،
2 – که‌وتنه ناو تاوان و درۆکردن، وه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر
ده‌فه‌رموێت (كفى بالمرء كذباً أن يحدث بكل ما سمع ) رواه مسلم
واتا : ئه‌وه‌نده‌ی
درۆییهی به‌سه که‌سێک ئه‌وه‌ی گوێ بیست بوو بیگه‌یه‌نێت و بڵاوی بکاته‌وه
.
3 – پاڵدانه‌وه له کار و کرده‌وه‌ی چاک .
4 – توشهاتنی به نه‌خۆشیه
ده‌رونیه‌کان و چاوه‌ڕێ کردنی ڕژاندنی بۆگه‌نی دڵ و ده‌روونی به‌سه‌ر خه‌ڵکا
.
5 – غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌شیمانی و دوا ئه‌نجامیش دورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه
له‌و جۆره که‌سه .
6 – جیاوازی و ته‌فره‌قه خستنه نێو خه‌ڵک بۆیه خوای
به‌خشنده ده‌فه‌رمووێت { وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا
مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ
}(105) ال عمران
واتا : نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و
دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو، له‌یه‌کتر دابڕان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و
هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانهڕوونهیان بۆ هاتبوو (که سه‌رکه‌وتن له یه‌ک
ڕیزیدایه)، ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه.
7 – درێژ
کردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی بانگه‌وازی خوا و پێویست کردنی به باجێکی زۆرتره‌وه .
8 –
له‌یه‌ک جیاواز نه‌کردنه‌وه‌ی پاک و ناپاک و حه‌ق و ناحه‌ق وه هه‌روه‌ها دۆست
و دوژمن.
9 – گومانی خراپ سه‌ره‌تایه‌که بۆ شوێن که‌وتنی هه‌وا و هه‌وه‌س دوور
له سوننه و کیتاب.
ئه‌و چه‌ند خاڵانه‌ی باسمان لێوه کردن زۆریان له‌و
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واماندا ( صلى الله عليه وسلم ) به‌دی ده‌کرێن که
ده‌فه‌رمووێت :
(لاَ تَحَاسَدوا، وَلاَتَنَاجَشوا، وَلاَ تَبَاغَضوا،
وَلاَ تَدَابَروا، وَلاَ يَبِع بَعضُكُم عَلَى بَيعِ بَعضٍ، وَكونوا عِبَادَ اللهِ
إِخوَانَاً، المُسلِمُ أَخو المُسلم، لاَ يَظلِمهُ، وَلاَ يَخذُلُهُ، وَلا
يكْذِبُهُ، وَلايَحْقِرُهُ، التَّقوَى هَاهُنَا – وَيُشيرُ إِلَى صَدرِهِ ثَلاَثَ
مَراتٍ – بِحَسْبِ امرىء مِن الشَّرأَن يَحْقِرَ أَخَاهُ المُسلِمَ، كُلُّ
المُسِلمِ عَلَى المُسلِمِ حَرَام دَمُهُ وَمَالُه وَعِرضُه) رواه مسلم 239واتا :
حه‌ساده‌ت به‌یه‌کتر مه‌به‌ن، وه که شتێک ناکڕیت نرخه‌که‌ی گران مه‌که
به‌سه‌ر براکه‌ت، رقتان با له‌یه‌کتر هه‌ڵنه‌سێت، پشت له‌یه‌کتر نه‌که‌ن پاڵ
پشتی یه‌کتر بن، ئهگهربراکهت شتێکی فرۆشت مه‌چۆره لای کڕیار وه‌ره من
له‌وه هه‌رزانتر پێت ده‌فرۆشم یان به‌هه‌مان نرخ به‌ڵام ماڵه‌که‌ی من
باشتره، وه‌کو برا بن ئه‌وه به‌ندایه‌تیه‌ی خوایه جێ به‌جێی بکه‌ن که
برایه‌تیه، موسوڵمان برای موسوڵمانه، زوڵمی لێ ناکات، وه مافی ناخوات
له‌کاتێکا پێویستی به ئه‌وه هاوکاری ئه‌کات، وه درۆی له‌گه‌ڵ ناکات، وه به
که‌می نازانێت و ڕێزی ده‌گرێت،دواتر پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )
ده‌فه‌رموێت پارێزگاری خوا واتا ته‌قوا ئا لێره‌یه سێ جار دووباره‌ی کرده‌وه
و ئیشاڕه‌تی به په‌نجه‌ی پیرۆزی کرد بۆ دڵی، وه ئه‌وه‌نده تاوانه‌ی به‌سه
موسوڵمانێک موسوڵمانێکی تر به که‌م بزانێت و حورمه‌تی بشکێنێت، وه خوێن و سامان
و ئابڕۆی موسوڵمان بۆ موسوڵمان هه‌مووی حه‌ڕامه .
چاره‌سه‌ری
گومانی خراپ { سوء الظن }
1 – بنیات نانی بیر‌و باوڕێکی دروست له‌سه‌ر گومان
بردن به‌چاکه به‌رامبه‌ر به جوا و پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) و ئیمانداران
.
2 – وازهێنان له تاوان و بێ فه‌رمانی خوا بۆ به‌ندایه‌تی په‌رستنی خوا .
3 –
هه‌ڵسوکه‌ت کردن له‌گه‌ڵ ڕووکه‌شی خه‌ڵکا { بالظاهر } ناوه‌ڕۆک و کاره‌کانی تری
دڵ و ده‌رونیش که شاراوه‌ن { السرائر } بۆ خوا به‌جێ بێڵین.
4 – دوور
که‌وتنه‌وه له ڕه‌فتارێک یان گوفتارێک که واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرێت.
5 –
سه‌رقاڵ بوون به چاره‌سه‌ر کردنی عه‌یب و عاری خۆت وه واز هێنان بهبهدوای
خه‌ڵک داچوون،
پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر ده‌فه‌رمووێت { من حسن إسلام المر‌ء تركه ما
لا يعنيه }
واتا : له کرده‌وه باشه‌کانی ئیسلامدا ئه‌وه‌یه که‌سێک واز له‌و
شته بێنێت که په‌یوه‌ست نییه به ئه‌وه‌وه .
6 – خۆ په‌روه‌رده کردن به
بهروهردهیهکی قورئانی له وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی باس و خواسا، خوای
په‌روه‌رده‌گار ده‌فه‌رمێت { لَّوۡلَآ إِذۡ سَمِعۡتُمُوهُ ظَنَّ
ٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَٱلۡمُؤۡمِنَـٰتُ بِأَنفُسِہِمۡ خَيۡرً۬ا وَقَالُواْ هَـٰذَآ
إِفۡكٌ۬ مُّبِينٌ۬ } النور 12
واتا : ده‌بوا هه‌ر که ئه‌و بوختانه‌تان بیست
ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان گومانی چاکیان به خۆیان ببوایه‌و دڵنیا
بوونایه له پاکی خۆیان و بیانوتایه ئه‌مه بوختانێکی ئاشکرایه‌و (کاری
ناڕه‌وای وا له دایکی موسوڵمانان و له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه
وسلم ناوه‌شێته‌وه).
7 – ئاگادار بوون له هه‌وا و هه‌وه‌س و خۆ دوور گرتنی
.
وه چه‌ند خاڵی تریش .
زانای ناوداری ئیسلام { ابن قدامه المقدسي رحمه الله تعالى
} ده‌فه‌رمووێت:
چ کاتێک گومانێکی خهرابت بۆ دروست بوو به‌رامبه‌ر به
موسوڵمانێک ئه‌وکات پێویست ده‌کات زیاتر بیر له مافه‌کانی براکه‌ت
بکه‌یته‌وه که هه‌یه‌تی به‌سه‌رتا و دوعای خێری بۆ بکه‌یت، { فإن ذلك يغيض
الشيطان ويدفعه عنك } ئه‌و ڕه‌فتاره‌ت شه‌یتان ناڕه‌حه‌ت ده‌کات و لێت دوور
ده‌که‌وێته‌وه .
له کۆتایی باسی گومانی خراپ { سوء الظن
}
برام له‌به‌ر خاتری خوا ...
گومانی خراب به براکه‌ت
مه‌به گومانی خراپ درۆترین گۆته‌یه،حوکم به‌سه‌ر براکه‌ت مه‌ده به‌بێ
به‌ڵگه و ده‌لیل لێی ورد به‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر
بده‌یت،
ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ براکه‌ت مه‌که له سه‌ر بنه‌مای گومانه‌وه،
چوونکه باوه‌ڕدار ته‌نها گومانی چاک به بڕاکه‌ی ده‌بات هه‌روا ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌کیش به‌رچاوو بوو به‌هانه‌ی بۆ ئه‌هێنێته‌وه به چاکه .
ئه‌گه‌ر
نا‌توانیت به‌سه‌ر گومانه خهرابهکهتهوه سه‌رکه‌وتوو بیت له ناو
سینه‌تدا هه‌ڵی مه‌گره و له نێو خڵکدا بڵاوی مه‌که‌ره‌وه، به‌ڵکوو تا زووه
ڕوو به ڕووی براکه‌تی بکه‌ره‌وه‌و تا بۆت ڕون بکاته‌وه،
ئه‌گه‌ر وابوو
وه‌کو تۆ بۆی ده‌چیت به‌خه‌راپه ئه‌وا داوای چاکسازی لێ بکه به‌ڵام به
زانایانه وه ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو ئه‌وه داوای لێ بوردنی لێ بکه و ته‌وبه‌ی
له‌سه‌ر بکه چوونکه هه‌ندێک له گومانه‌کان راست نین .
برام
له‌به‌ر خاتری خوا ..
براکه‌م پێش ئه‌وه‌ی گۆته‌یه‌ک بگوازیته‌وه یان
هه‌واڵێک لیی بکۆلهرهوه تا ته‌وا لێی بێ گومان ده‌بیت، چۆن پێغه‌مبه‌ری
ئه‌کڕه‌م( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رمێت { كفى بالمرء إثمًا أن يحدث بكل ما سمع }
السلسلة الصحيحة للشيخ الالبانى 4480واتا : ئه‌وه‌نده‌ی تاوان به‌سه که‌سێک
ئه‌وه‌ی گوێ بیست بوو بیگه‌یه‌نێت و بڵاوی. بکاته‌وه .
برام
له‌به‌ر خاتری خوا ..
هه‌وڵی به‌دوا گه‌ڕان به‌دوای هه‌ڵه‌ی براکانت
نه‌که‌ویت و هه‌وڵی زانینی نه‌هێنیه‌کانیان بده‌یت، وه ئه‌گه‌ر موسوڵمانێکت
بینی له‌گه‌ڵ موسوڵمانێکی ترا له گفتوگۆ دایه گوێچکه‌کانت داخه‌و هه‌وڵی گوێ
بیستن مه‌ده، هه‌وڵی ئه‌وه مه‌ده دواتر ئه‌رێ کاکه ئه‌وه باسی چیتان
بوو،
باههریهکه له ئێمه دوورگربین له‌هه‌ر ووشه‌یه‌کی ناشیرین و
ناڕه‌وا به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر یان بریندار کردنی یه‌کتر به تانه و توانج له
نزیک و دوردا،
ووشه‌ی چاک سه‌ده‌قه‌یه چۆن پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان
ده‌فه‌رموێ ( صلى الله عليه وسلم ) { الكلمة الطيبة صدقة } وه‌هه‌روه‌ها خوای
به‌خشه‌نده و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت {... وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسۡنً۬ا... }83
البقرة
واتا : گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خه‌ڵكی بڵێن،
هه‌موو مرۆڤێک عه‌یب و
عار و نوقسانی هه‌یه، وه ناخۆش ترین شت به‌ڵای مرۆڤه‌وه ده‌رکه‌وتن و
به‌رچاوو بوونی ئه‌و کهمتهرخهمانهیهتی،
ئای چه‌ندین که‌س ئاوا ڕووشکاو
کراوه له ئه‌نجامی که‌مته‌رخه‌می کردن به‌رامبه‌ری و باس کردنی له
پاشپهنده .
له کۆتاییدا له دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌که‌ن خوا له ئایینه
پیرۆزه‌که‌ی شاره‌زامان بکات کۆمان کاته‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر و
یاوه‌ره‌کانی له دوا ڕۆژدا ئامین .
والحمد لله أولاً وآخرًا،
وصلى الله
وسلم وبارك على عبده محمد وآله وصحبه أجمعين