دیـمـا محمـود
بێ گومان له‌لای هه‌موو موسوڵمانێك رونوو ئاشکرای
ه که منداڵ ئه‌مانه‌توو دیاریه‌کی پیرۆزی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاته به ئێمه‌ی مرۆڤی به‌خشیوه له‌پێناو زۆر بوونی نه‌وه‌کان و
مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی ، دڵنیام هه‌ریه‌ك له ئێمه‌ی موسوڵمان له کاتێکدا خوای
گه‌وره ئه‌مان کاته خاوه‌نی منداڵێك له دوای چاوهه‌ڵهێنانی و خه‌نده‌گرتنی
سه‌رلێوه‌کانی ئێمه‌ی دایکان و باوکان خێرا هۆشو بیرکردنه‌وه‌مان ئه‌چێته لای
داهاتوی ئه‌و مناڵه‌و به‌رده‌وام بیر ئه‌که‌ینه‌وه که چۆن داهاتوی ڕۆشنوو
باش و به‌خته‌وه‌ر بێت له ناو خێزان و گشت خزمان و کۆماڵگادا.
بێ گومان دڵنیام
شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی دایکان و باوکان سات به‌سات و رۆژ به‌رۆژ ڕوو له دڵه
ڕاوکێ ی ترسان و خه‌م خۆرییان ئه‌کات بۆ ئاینده‌ی منداڵه‌کان و چۆنیه‌تی
په‌روه‌رده‌یان ، به‌هۆی ته‌واوی کاره‌ساتی ئه‌م هه‌موو جه‌نجاڵیی و
گرفتانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه که ئاوێزانی ژیان له‌م رۆژه‌دا باڵی به‌سه‌ر
ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا کێشاوه له ناو کۆمه‌ڵگا جۆر به جۆره‌کاندا ، به
چه‌شنێک مرۆڤی له ناو گێژاوی گرفت و کاره‌ساتدا نوقوم کردووه که خه‌ریکه
زۆرێك له مرۆڤه‌کان ته‌واوی بنه‌ماو کلتورو دابونه‌ریتوو ئیمانداری و
په‌وه‌ندیه خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تیه کان یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له پێناو
هێنانه‌دی خواست و مه‌رامه‌کانی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه جۆر به‌جۆر و
هه‌روه‌ها ئاره‌زووه خوازراوه‌کانی خۆیاندا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام
گوێبیستی کۆمه‌ڵه که‌سانێکی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌بین که ئه‌ڵێن ئێمه
له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و پێشکه‌وتندا ئه‌ژین و کۆمه‌ڵگاکه‌مان ڕووله
پێشکه‌وتنێکی بێ وێنه‌یه له ئه‌نجامی گۆرانکاریه مه‌زنه‌کاندا
!!!!!
به‌ڵام من لێره‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیروبۆچونوو ده‌ربرینه ساده‌و بێ
مانانه‌م ، وه هیچ مرۆڤێکی هوشیاریش هیچ کات ئاماده باشی دان پێدا نانێک نییه
که به‌بێ شیکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی ئه‌نجامدرابێت و ته‌نها نا هوشیاری
مرۆڤێک بێت و به‌س ، پێشم وایه ده‌توانم ئه‌و ڕاستییه بڵێم که به‌م پێیه و
له‌م واقه‌عه‌دا ئه‌و ڕاستیه بدرکێنم که گه‌راوینه‌ته‌وه سه‌رده‌می
جه‌هاله‌ت .....به‌ڵێ جه‌هاله‌ت.!!!
چونکه گه‌ربێتوو وردتر سه‌رنج بده‌ین
ئه‌بینین جه‌هاله‌ت هه‌ر ته‌نها بریتی نیه له په‌رستنی دار‌و به‌ردوو بته‌کان
به‌ڵکو ئێستا سه‌رده‌می پاره‌په‌رستی و مه‌رایوو مرۆڤ په‌رستیی و چێژ
وه‌رگرتنه له‌پێناو هێنانه‌دی خواستوو مه‌رامه‌کانی دنیا به‌بێ بیر
کردنه‌وه له چۆنێتی په‌روه‌رده‌کردن و گه‌وره‌کردنی منداڵاکان و پاشه‌رۆژوو
گه‌رانه‌وه‌مان بۆبه‌رده‌م قاپی خواوه‌ندوو حه‌شر کردنمان و ته‌سلیم
کردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌تێک که خوای گه‌وره پێی به‌خشیوین، که‌واته
جه‌هاله‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌زانی و نه‌فامییه‌که ده‌توانم بڵێم نه‌ک
هه‌ر بت په‌رستییه به‌ڵکو ون کردنی ته‌واوی خه‌سڵه‌تی مرۆڤایه‌تیشه چه‌شنی
ئاژه‌ڵ !!!
بۆیه به‌پێویستم زانی خۆشه‌ویستی سه‌دای پێنوسم ئه‌م جاره
روبه‌روی دایکان و باوکانی ئازیز بێت له پێناو زیاتر به‌ئاگابونوو گرنگی دان له
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵاکانیان و شێوازی په‌روه‌رده‌کردنیان . لێره‌دا من
دڵنیام که هه‌ر دایك و باوكێك خوازیاره منداڵه‌که‌ی له خۆی باشتر ده‌رچێت
به‌ڵام ئه‌بێت بیر له هۆکاره‌کانی ئه‌و باشتر بوونه بکه‌ینه‌وه که
ئه‌مانه‌وێت بۆ منداڵه‌کانمانی به‌ده‌ست بهێنین، که‌من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت
له‌سه‌ر یه‌کێک له ئه‌رکانه گرنگه‌کانی ئیسلام و گرنگترین ئه‌و هۆکارنه
بکه‌م که بتوانین منداڵاکانمانی پێ په‌روه‌رده و ئاینده ڕۆشن بکه‌ین له‌م
دنیا‌و له‌ودنیاشدا ئه‌ویش نوێژ کردنه.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێ بکرێت
ئه‌وه‌یه که‌دایکان و باوکان هه‌میشه بیر له‌وه ئه‌که‌نه‌وه که
منداڵه‌کانیان چۆن سه‌ر به‌رز بن له کۆمه‌ڵگاداو چۆن بتوانن روبه‌روی
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه بوه‌ستن ؟؟
منیش لێره‌دا ئه‌پرسم ده‌ی خۆ ئه‌و
منداڵانه هه‌ر ئه‌و منداڵانه‌یه که له‌ودنیا روبه‌رۆی خوای گه‌وره
ڕاده‌وه‌ستن و حه‌شر ئه‌کرێن ته‌نها گۆرانکاریه‌ك گه‌ر به‌سه‌ری بێت
گه‌وره‌بوونیانه ئاخۆ گه‌ر له دنیادا نه‌توانن سه‌ر به‌رز بن ئه‌ی چۆن له
رۆژی دوایدا سه‌ربه‌رز ئه‌بن به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره؟؟؟؟
گه‌ر ترسمان له‌م
دنیایه بێت بۆ دابین کردنی ماڵ و سه‌روه‌ت و خۆش به‌ختی منداڵه‌کانمان ئه‌ی چۆن
ترسمان نابێت له دواڕۆژوو حه‌شر کردنیان ، حه‌شر کردنێکیش که بێکۆتاییه و
به‌رپرسیاریه‌تی چاکه کاری و خراپه کردنی ئه‌وانیش له کاتێکدا ده‌که‌وێته
سه‌ر شانی دایک و باوکیان و سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌ییان ، ئه‌مه جگه له
پاداشتی کرده‌وه‌کانی خۆیان .ئه‌گه‌ر چاک بێت یان خراپ ، ئه‌وه عه‌زاب و پاداشتی
وه‌رده‌گرن .؟؟
که‌وابوو بابتوانین کارێک بکه‌ین و هه‌ڵی به‌رده‌وام بده‌ین
که منداڵه‌کانمان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی پیرۆزی ئیسلام په‌روه‌رده بکه‌ین و
یه‌که‌م کارکرنیشمان راهێنان و مه‌شق کردنیان بێت له‌سه‌ر نوێژ کردن و خۆشه‌ویست
کردنی نوێژ کردن له‌لایان و به‌رده‌وامی ڕاهێنانیان له سه‌ر گوێڕایه‌ڵی
فه‌رمانه‌کانی خودای گه‌وره
.
........................................./////////////////////////////////.............................................................
سه‌ره‌تا بۆچی هه‌وڵ بده‌ین نوێژ کردنیان له‌لایان خۆشه‌ویست
بکه‌ین:-..................................................................................:
1- مل که‌چـی
فه‌رمانه‌کانی خودای گه‌وره چوون ئه‌مره‌کانی خودا خولاسه‌تی ئیسلامه‌تیه.
2-
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێعه‌مبه‌ری نازدارمان (د.خ) ئه‌مری پێکردوین و ئاگاداری
کردوینه‌ته‌وه ( مُروا أولادكم بالصلا‌ة لسبع سنين واضربوهم عليها لعشر).
3-
هه‌روه‌ها نوێژکردن ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆی نێوان عه‌بدی
موسوڵمان له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره‌دا له عیباده‌ت کردندا ..
4- هه‌روه‌ها
نوێژکردن دیسانه‌وه یادی تاکی موسوڵمان ده‌دات له چۆنیه‌تی قه‌ناعه‌ت بونی
شوکورانه بژێره خودای گه‌وره‌و به ئاگابون له سه‌رجه‌م گیر‌و گرفت و
گرانییه‌ک .
5- نوێژ کردن زه‌نگێکی به‌رده‌وامی به ئاگایی هێنانه‌وه‌یه و
به‌رده‌وام له ده‌رگایی بێ ئاگایی مرۆڤی موسوڵمان ده‌دات بۆ ئاگاداری له سزا و
ئاگری جه‌هه‌نه‌م.
6- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێژ کردن نورو روناکیه بۆ دڵه‌کانمان
و کردار‌و ره‌فتارو گفتاره‌کانمان.
7- هه‌روه‌ها نوێژکردنه یادمان ده‌خاته‌وه
که منداڵه‌کانمان ئه‌مانه‌تێکن لای خوای گه‌وره پێمانی به‌خشراوه و
له‌ودنیاش به دڵنیایه‌وه به‌رپرسین لێ یان.
8- نوێژ کردن هۆکارێکی ڕاسته‌و خۆ و
کاریگه‌ره منداڵه‌کانمان له بازنه‌ی بێ بڕواکان و مونافیقه‌کان
جیاده‌کاته‌وه هه‌روه‌ك چۆن خۆشه‌ویستمان ئه‌فه‌رموێت (العهد الذي بيننا
وبينهم الصلاة ، فمن تركها فقد
كفر).
..................................................///////////////////////////......................................
چۆن ئارامگیر و خۆراگر بین به‌رامبه‌ر ئه‌م
ئامانجه:-
.................................................................
بێگومان هه‌ڵسان به‌م
کاره ئاسان نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵدا ئه‌که‌ین
نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ پارچه هه‌ویرێك هه‌ر وه‌ك چۆن عه‌ره‌ب ئه‌ڵێن : (ئه‌گه‌ر هات
و توانیت به‌زۆر ئه‌سپێك به‌ریته سه‌ر روبارێك، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانی به‌زۆر
ئیجباری که‌یت که ئاو بخواته‌وه) ، که‌وابوو ئه‌م کاره پێویستی به هه‌وڵ و
ماندوێتی و ئارامگیری هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو توانیمان رێنمای ئه‌م خاڵانه
بکه‌ین ئه‌وا تاڕاده‌یه‌ك ئاسانکاری ئه‌بێت بۆمان.....
آ- چه‌ند هه‌وڵ بده‌ین
له‌سه‌ره‌تاو ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین ئه‌وا ئاسانتره بۆمان.
ب-
سه‌ره‌تا گرنگی بده‌ین به فێرکردنی مناڵه گه‌وره‌که‌مان چونکه مناڵی
گه‌وره قودوه‌یه‌که بۆ بچوکه‌کان و چاو لێکه‌ری ئه‌که‌ن.
ج- باهه‌وڵ بده‌ین
نیه‌تی سه‌ره‌کیمان ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و به جێهێنانی ئه‌مری بێت
نه‌وه‌ك ده‌رخستنی منداڵه‌کانمان بێت له‌به‌ر ده‌م خه‌ڵکیدا.
د- کاتێكی
ته‌واو باش ببه‌خشین له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌که‌مان و سه‌برو
ته‌حه‌مولمان هه‌بێت نه‌وه‌ك کارکردن و پاره‌و چێژه‌کاتیه‌کان بیرمان
به‌رنه‌وه زالبن به‌سه‌رماندا.
...............................................................////////////////.......................................................
چۆن ئاره‌زوی مناڵه‌کانمان زیاد بکه‌ین بۆ نوێژ کردن
:-
................................................................
پێویسته له‌سه‌ره‌تادا یه‌کگرتوی
یاخود رێکه‌وتنێك هه‌بێت له‌نێوان دایکان و باوکان چونکه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و
شێوازه نه‌بوو ئه‌وا سه‌رکه‌وتوو نابین له‌و کاره‌داو منداڵه‌کانیش
سه‌رلێشێواو ئه‌که‌ین ، باشتر وایه ئاره‌زوی منداڵه‌که زیاتر بکرێت له رێگای
دیاری به‌خشین و به‌ڵێن پێدان به‌ڵام هه‌وڵ بدرێت منداڵه‌که له‌سه‌ر ئه‌و
کاره رانه‌هێنرێت که ته‌نها به‌جێ‌ێنانی نوێژه‌که‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی
دیاریه‌که یاخود به‌ڵێن پێدانه‌که بێت، بۆ نمونه ئه‌توانین هانی منداڵه‌که
بده‌ین له رێگای شێرینی پێبه‌خشینێك یاخود خواردنی خۆش یاخود به‌ڵێن دانی
چونه‌بازارێك یاخود باخچه‌یه‌ك، باشتریش وایه که به‌ڵێنه‌که زوو جێ به‌جێ
بکرێت هه‌تاکو منداڵه‌که بزانێت گوێگرتن و ئه‌نجام دانی نوێژه‌که‌ی
کاردانه‌وه‌یه‌کی باشی
هه‌بووه.
.............................................................///////////////..............................................................
قۆناغــی یه‌کــه‌م : یان سه‌ره‌تایی ..منداڵی له‌نێوان(3-5)
ساڵیدا:
.............................................................................
سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی (3)
منداڵان سه‌ره‌تای هه‌ست به سه‌ربه‌خۆی و فه‌هم کردن و هه‌ست بۆ خۆبوونه له
نێوان چوارده‌ورو خێزاندا وه‌له‌هه‌مان کاتیش‌دا قۆناغێکه که منداڵان
ئاره‌زوی ته‌قلید کردن و لاسای کردنه‌وه ئه‌که‌ن ،که‌واته هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی
تێدانیه ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت له ته‌نیشتدا دانیشتوو لاسای نوێژ کردنتی
کرده‌وه باوازی لێ بهێنین لاسایمان بکاته‌وه له‌لای هه‌موانیش ئاشکرایه که
منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ره‌نگه نه‌زانێت سوجده به‌رێت یاخود هه‌ست به
پیرۆزی نوێژه‌که بکات ره‌نگه ده‌ست بکات به پێکه‌نینوو چه‌پڵه لێدان و
هاتوچۆکردن به‌به‌رده‌م ئه‌وکه‌سه‌ی که نوێژه‌که ئه‌کات، به‌ڵه‌م
پێویسته خۆراگر بینوو وازیان لێبهێنین ئاره‌زوه‌کانی جێبه‌جێبکات یاری بکات
تاوه‌کو ته‌مه‌نی (7) ساڵی ، هه‌ر له‌م ته‌مه‌نه‌شدا ئه‌توانین فێری
سوره‌ته‌کانی (الفاتحة ، والإخلاص ، والمعوذتين) نیان بکه‌ین چونکه مندال له‌و
ته‌مه‌نه‌دا وه‌ك په‌رچه‌کاغه‌زێکی سپی وه‌هایه چیت له‌سه‌ر نوسی دڵنیابه
شوێن نوسینه‌که‌ی
ده‌ره‌چێت.
..................................................................../////////////.........................................................
قۆناغــی دووهه‌م : منداڵی .. له نێوان ته‌مه‌نی(5-7) ساڵی
:-
....................................................................
له‌م قۆناخه ناسکه‌ی مندالاندا
ئه‌توانین به وشه‌ی شیرینوو هێمن وئارامگیر زۆر به ئاسانی بتوانین متمانه‌یان
به‌ده‌ست بهێنین و هه‌وڵ بده‌ین هه‌میشه له‌به‌ر چاویاندا شوکرانه بژێری
خوای گه‌وره ببین و نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌یان پێئاشنا بکه‌ین و
ئه‌وه‌یان پیبگه‌یه‌نین که هه‌موو شته‌کانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه فه‌زڵی خوای
گه‌وره‌یه‌و پێویسته به‌رده‌وام شوکرانه بژێری ببین و له کاتێکدا چوونه
به‌ر ئاوێنه‌یه‌ك وه‌ستان پێیان بڵێ گه‌ر خوای گه‌وره نوری چاوه‌کانتی پێنه
به‌خشیتایه ئه‌وا نه‌ته‌توای نیگای خۆت بکه‌یت، گه‌ر خوای گه‌وره
قاچه‌کانتی پێنه به‌خشیتایه ئه‌وا نه‌ته توانی بێیته به‌ر ئه‌م
ئاوێنه‌یه گه‌ر خوای گه‌وره زمانتی پێنه‌به‌خشیتایه ئه‌وا نه‌ته‌توانی
ئه‌وه‌ی له دڵ و زارتایه ده‌ری بری .....هتد. خوێنه‌ری ئه‌زیز ئابه‌م کرداره
ساکارانه ئه‌توانین رۆژ به‌رۆژ خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره له دڵی
منداله‌کانماندا زیاد بکه‌ین به‌شێوازێک که له‌هه‌ر شوێنکو ژینگه‌و
ناوچه‌یه‌کدا بێت هیچ کارێك خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌یان له‌یاد نه‌کات و د‌رك
به‌وه بکه‌ن که له‌رێگای نوێژه‌کانیانه‌وه ئه‌توانن رۆژا‌نه (5) جار گفتوو
گۆ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا بکه‌ن و شوکرانه بژێری بن. بێگومان قودوه‌ی
مندالانیش دایکان و باوکانیانه که رۆژا‌نه (5) جار ئه‌م کاره به‌بێناره‌زای و
دڵ و ده‌رونێکی سافه‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن هه‌تاکو هێنده‌ی تر خۆشه‌ویستی
نوێژ کردن له‌لای منداڵه‌کانیان زیاتر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌م قۆناخ و
ته‌مه‌نه ناسکه‌ی منداڵاندا دایکان و باوکان ئه‌توانن له بری خوێندنه‌وه‌ی
چیرۆکه جۆربه‌جۆره بیانیه‌کان چیرۆکه پیرۆزه‌کانی ناو قورئانی پیرۆزیان بۆ
باس بکه‌ن به شێوازێكی ئاسان هه‌تاکو چیتر منداڵه‌که گوێچکه‌و دڵێ به
ئایه‌توو وشه پیرۆزه‌کانی خوای گه‌وره بکاته‌وه‌و چاوه‌کانی لێك بنێ و له
بیرۆکه‌شیا بچه‌سپێت تاکو کاتێك گه‌وره بوو شتێکی تازه بیستراو نه‌بێت به‌ڵکو
زوتر ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵیدا
بوبێت.
............................................................./////////////////////////.........................................................
قۆناغــی سێهه‌م :- له‌نێوان ته‌مه‌نی(7-9) ساڵیدا
:-
...............................................................
بێ گومان له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵان
زیاتر قودره‌تی به‌ده‌نی و نه‌فسی و بیرکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنیان زۆر زیاتره
له قۆناخه‌کانی پێشوتر که باسمان لێ کرد بۆیه گه‌ر هاتو له قۆناخه‌کانی پێ
شوتردا کاره‌کانمان به هێمنی و رێکی و پێکی ئه‌نجام گه‌یاندبێت ئه‌وا دڵنیان
له‌وه‌ی که له بیرۆکه و کاردانه‌وه‌ی منداڵه‌که‌دا ماوه‌و زیاتر په‌رۆشی
زانینی زانیاری تازه‌تره له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌و ئاینی پیرۆزی
ئیسلام بۆیه لێره‌دا دایکان و باوکان ئه‌توان شێوازی فێرکردن و مامه‌ڵه‌یان
بگۆرن لرگه‌ڵ گه‌وره‌بونی منداڵه‌کانیاندا هه‌وڵ بده‌ن شته‌کان نه‌بنه رۆتین
و هۆکارێك بێت بۆ بێزار کردن یاخود گوپێنه‌دانی منداڵه‌که.
ئاشکرایه منداڵان
له‌م ته‌مه‌نه‌یاندا ئه‌چنه قوتابجانه‌و فێری زانستی تازه‌ترو راده‌ی فه‌هم
و بیرکردنه‌وه‌یان زۆر زیاتر ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێکه ڵاوی که‌سایه‌تی
جۆراو جۆر‌و جیاواز له‌خۆیان ئه‌بن بۆیه گرنگه دایکان و باوکان ئاگادار بن له
هاورێکانی منداڵه‌کانیان و بزانن شێوازی خێزان و په‌روه‌رده‌کردنی هاورێکانیان
تاوه‌کو ئه‌و ره‌نجه‌ی له‌گه‌ڵیاندا دراوه به ئاسانی به‌زایه نه‌روات،
هه‌روه‌ها له‌م قۆناخه‌دا دایکان و باوکان ئه‌توانن فێر کردنی نوێژ بۆ
منداڵه‌کانیان ببه‌ستنه‌وه به بیرۆکه زانسته‌یه‌کانه‌وه تاچیتر
خۆشحاڵترو خۆشه‌ویستر بێت له‌لایان ، بۆ نمونه ئه‌توانین پێیان بڵێن پیاوێک 2
رکاعه‌ت نوێژی بایانی کرد پاشان 4 رکه‌عه‌ت نوێژی نیوه‌رۆی کرد کۆکراوه‌ی هه‌موی
چه‌نده؟؟
خوێنه‌رو دایکان و باوکانی ئه‌زیز دیاره لێکۆڵینه‌وه‌و باسکردن
له‌سه‌ر ئه‌م باسه گرنگه پێم وایه له‌یه‌ك باس‌دا کۆتای نایه‌ت بۆیه به
پشتیوانی خوای گه‌وره له باسی دوهه‌مدا زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌م گرنگییه‌کی زیاتر
له ڕێگه‌ی پێنوسه‌که‌موه ئامێزی هه‌ژاندن و ئاشکرا کردنی ئه‌م جۆره
شیکردنه‌وه گرنگانه بکه‌م تا بتوانین ببینه خاوه‌نی منداڵێک که نه‌ک
ته‌نها جێگه‌ی خۆشحاڵی خۆمان بێت به‌ڵکو جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودای
په‌روه‌ردگاریش بێت ...
خوێنه‌رو دایکان و باوکانی ئه‌زیز گه‌ر نیگای به‌شی
یه‌که‌می ئه‌م باسه‌متان کردبێت ئه‌وا زۆرتر گرنگیم داوه به قۆناخه‌کانی
منداڵی و چۆنێتی فێرکردن و خۆشه‌ویست کردنی نوێژ کردن له‌لایان، به پشتیوانی خوای
گه‌وره له‌م به‌سه‌داو به‌شی دووهه‌م زیاتر گرنگی به‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوون
و هه‌رزه‌کاری منداڵان ئه‌ده‌م، هه‌تاکو بزانین چۆن به‌رده‌وام و به پێی قوناخ
و گه‌وره‌بونه‌کانی منداڵ کارێک بکه‌ین که ئاینی پیرۆزی ئیسلام له دڵ و
ده‌رونیاندا کال نه‌بێته‌وه‌و رۆژ به رۆژ زیاتر بچه‌سپێت و بناخه‌ی پته‌و بێت
له‌لایان، دیاره له‌به‌شی یه‌که‌مدا هه‌تاکو قۆناخه‌کانی (7-9) سالی ته‌مه‌نی
منداڵان باسه‌که‌مان بره‌و پێداو له‌م به‌شه‌شدا باس له قۆناخه‌کانی تر
ئه‌که‌ین
قۆناخه‌کانی (9-12) ساڵی....
له‌م ته‌مه‌نه‌ی
منداڵاندا به‌شێوازێكی گشتی هه‌ست به گۆرانکاری و هه‌ڵسوکه‌وتی منداڵان
ئه‌کرێت چونکه ته‌مه‌نێکی زۆر هه‌تیاره‌و به‌رده‌وام ئه‌یانه‌وێت خۆیان
خاوه‌نی بریاری خۆیان بن و ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی بکه‌ن جێبه‌جێی بکه‌ن ، هه‌روه‌ها
شێوازێک له‌ته‌مه‌ڵی تیایاندا به‌دی ئه‌کرێت له‌وانه دره‌نگ هه‌ڵسانیان له
به‌یانیانداو ئاره‌زو کردنی خه‌وێکی زۆر‌و مانه‌وه‌یان شه‌وان به‌دیار پرۆگرامی
میدیاکان و کات به‌سه‌ر بردنیان له‌گه‌ڵ هاورێکانیان، که‌ئه‌ما‌نه‌ش
کۆبه‌ندیان هۆکارێکن بۆ دواخستنوو به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی نوێژه‌کانیان
له‌کاتی خۆیاندا ، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی پێشوتریان یاخود
منداڵتریان زۆریش پابه‌ند بوبن به نوێژه‌کانیانه‌وه به‌ڵام به شێوازێکی گشتی
ئه‌توانین بڵێین ئه‌م قۆناخه قۆناخێکی هه‌ستیاره و پێویستی به ئاگابونه
لێیان.
که‌وابو پێویسته ئێمه‌ش زۆر به هه‌ستیاری و حیکمه‌ته‌وه
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین زۆر له‌گه‌ڵیاندا نه‌دوێن
هه‌تاکو هێنده‌ی تر هه‌ستیار تر‌و که‌له ره‌قتر نه‌بن گه‌ر زانیمان توشی ئه‌م
حاڵه‌تانه هاتون، بۆیه باشتر وایه به‌رده‌وام لێیان نه‌پرسین نوێژه‌کانتان
کردوه یاخود نا....؟؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر هاتوو نه‌یان کردبوو دوچاری درۆ
نه‌بن له‌گه‌ڵمانداو ته‌نها له‌به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ئێمه بڵێن نوێژمان کردوه
چونکه زۆرێک له منداڵان له‌م ته‌مه‌نه هه‌ستیاره‌دا په‌نا بۆ درۆ کردن
ئه‌به‌ن بۆ خۆقوتار کردن له پرسیاره به‌رده‌وامه‌کانی که روبه‌رویان
ئه‌کرێته‌وه، بۆیه ئه‌توانین شێوازی ئاگادار کردنه‌وه بگرینه به‌ر نه‌وه‌ك
لێپرسینه‌وه، بۆ نمونه ئه‌توانین کاتێك عه‌سر هات بڵێین مناڵان ئه‌وا کاتی
عه‌سره ئاگادار بن!!! یاخود گه‌رهات و کاتی خه‌وتنیانیان هاتو نوێژیان نه‌کردبو
پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و جێگای خه‌وتن به‌رێبکه‌ون لێیان پرسن هیچ شتێکتان بیر
نه‌چوه ئه‌نجامی بده‌ن...؟؟
یاخود یه‌توانین رێگایه‌کی تر بگرینه به‌رو
پێیان بڵێن که کاتی نوێژی نیوه‌رۆ هات ئاگادارم بکه‌ره‌وه من خه‌ریکی کارم
نه‌وه‌ک بیرم بچێت.!!1
یاخود بۆزیاتر بیر خستنه‌وه‌و ئاره‌زو زیاتر کردنی
منداله‌کانمان ئه‌توانین گه‌ر به‌ته‌مای میوانیه‌ک بوین ئه‌وا به‌رده‌وام
بڵێن له دوای به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی نوێژی عه‌سر سه‌ردانی ماڵی ناسیاوان
ئه‌ده‌ین یاخود له دوای ئه‌نجام دانی نوێژی خه‌وتنان سه‌ردانی ماڵی
هاوسێکه‌مان ئه‌ده‌ین.
پێم وایه ئیتر منداڵان خۆیان د‌رك به ئاگادار
کردنه‌وه ئه‌که‌ن و هه‌ڵ ئه‌ستن به ئه‌نجام گه‌یاندنی
نوێژه‌کانیان.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌و
منداڵانه‌ی له تاراوگه ئه‌ژین زۆربه‌ی کاته‌کانیان دورن له دایکان و
باوکانیان وناتوانن نوێژه‌کانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
گرنگه لێره‌دا هه‌میشه ئه‌وه‌یان وه‌بیر بخه‌ین که خوای گه‌وره
رێگه‌چاره‌ی بۆ گشت شته‌کانی ژیان داناوه بۆیه ئه‌توانن به قه‌زا
نوێژه‌کانیان بگێرنه‌وه،، دایکان و باوکانیش له‌م کاته‌دا بۆ هاندانی
منداله‌کانیان ئه‌توان له‌گه‌لیانذا نووێژی سونه‌ت بکه‌ن و نوێژه‌کانی تریش
که منداله‌کان ئاماده ئه‌بن له ماڵه‌کانیاندا هه‌وڵ بده‌ن به جه‌ماعه‌ت
بیکه‌ن هه‌تاکو ئاره‌زو چێژی زیاتر ببه‌خشن به منداڵه‌کانیان.یاخود گه‌ر
سه‌فه‌ریکیان له‌پێش بوو ئه‌وا فیری نوێژی قه‌سرو جه‌مع بکرێن.
قۆناخی(12-15) ساڵی
له‌لای هه‌موان ئاشکرایه ئه‌م قۆناخه کۆتای
قۆناخی منداڵیه‌و ئیدی قۆناخی باڵقبوون به‌سه‌ر منداڵاندا دێت له هه‌ردو
ره‌گه‌زدا، بۆیه دایکان و باوکان پیویسته له هه‌مو قۆناخه‌کانی تر زیاتر به
ئاگادارترو هه‌ستیارتر بن له گه‌ڵیانداو به‌رده‌وام ئامۆژگاری و مامه‌ڵه‌ی
ئارامگیر بکه‌ن له گه‌ڵیانداو تییان بگیه‌نرێت که ئه‌م قۆناخه‌ی ئێوه
تیایدان هه‌موان پێیدا تێپه‌ر بوین ، چونکه زۆرێک له هه‌رزه‌کاران له‌م
ته‌مه‌نه‌دا هه‌ست به دڵته‌نگی و شه‌رم و حه‌ز به ته‌نیای ئه‌که‌ن
به‌تایبه‌تی له‌لای کچه‌کان ، بۆیه دایکان زۆر گرنگه گرنگی زیاتر بده‌ن به
کچه‌کان و باوکانیش به کوره‌کان. له‌م کاتانه‌شدا ئه‌توانین نوێژ کردنیان زیاتر
له‌لا خۆشه‌ویست بکه‌ین به شێوازه‌کانی نوێژ کردن وه‌رزشێکی ته‌ندروسته بۆ
گشت به‌شه‌کانی له‌شمان و به دورمان ئه‌کات له ته‌مه‌ڵی وله‌هه‌مان کاتدا
راگرتنی پاک‌و خاوێنیمان و به‌دور بونمان له نه‌خۆشیه جۆر به جۆره‌کان.پاشان
له‌م ته‌مه‌نه‌دا هه‌ولبده‌ین فیری هه‌ڵگرتنی مه‌سولیه‌تیان بکه‌ین و تێ‌یان
بگه‌یه‌نین ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌هه‌ر شوێن و زه‌مه‌ن و ژینگه‌یه‌کدا بیت
پیویسته هه‌میشه بانگوازی زیاتری بۆ بکرێت ، فیریان بکه‌ین که هه‌میشه هانی
هاوریکان بده‌ن بۆ پابه‌ند بوون به دینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و
مندالانه‌ی که له تاراوگه‌دا ئه‌ژین.
هه‌روه‌ها له‌م ته‌مه‌نه
هه‌ستیاره‌شدا دایکان و باوکان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان پیبده‌ن که خوای گه‌وره
ئاره‌زو حه‌زی جه‌سته‌ی له‌هه‌ر یه‌کێک له ئێمه‌ی مرۆڤدا دروست کردوه،
له‌هه‌مان کاتیش‌دا رێگیر نیه لیمان بۆچیژ وه‌رگرتن له‌م ئاره‌زوانه به‌ڵام به
پێی یاسا‌و رێسای ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هاوسه‌ر گیری حه‌لاڵ له‌ته‌مه‌نی
دیاریکراودا که ئه‌توانریت هه‌ر ئاره‌زویه‌کی جه‌سته‌ی و ده‌رونی له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ری ژیاندا تاوتوێ و به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
چۆن بتوانین
ببینه پێشنگی منداله‌کانمان.
بێگومان دایکان و باوکان بۆ سه‌رکه‌وتن و
ئه‌نجام گه‌یاندنی گشت ئه‌و قۆناخانی به‌شی یه‌که‌م و به‌شی دوهه‌م که باسمان
لێکرد پێویستان به به‌رده‌وامی ئه‌نجام گه‌یاندنی چه‌ند خاڵیکه بۆزیاتر
پته‌و بون و خۆشه‌ویستر کردن ئه‌م په‌یامه پیرۆزه له‌لای منداڵاکانیان.
1-
هه‌وڵدان بۆ دروست کردنی که‌شێکی پر خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی پته‌و له نێوان
خێزاندا که‌ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا پته‌و گیری و زیاتر ده‌رخستنی ئه‌م که‌شه دایکان
و باوکانن .
2-هه‌ول بدرێت رۆژانی جومعه گشت ئه‌ندامان ئاماده بن وپیکه‌وه
نوێژی جه‌ماعه‌ت بکه‌ن گه‌ر هاتو پیاوان نه چونه مزگه‌وت ،ئه‌گه‌ر هاتو
پیاوانیش چونه مزگه‌وت هه‌ول بده‌ن منداله کۆره‌کانیان له‌گه‌ل خۆیاندا
به‌رن و له دوای گه‌رانه‌وه‌یان هه‌وڵ بده‌ن پێکه‌وه سوره‌تی(الکهف)
بخوینن..
3- گرنگی رۆژانی جه‌ژن وهه‌ولدان بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت تیایدا و ئاماده
کردنی خواردن و کۆبونه‌وه‌ی گشت ئه‌ندامان پیکه‌وه بۆزیاتر پته‌و بون‌و پردی
خۆشه‌ویستی لا نێوانیاندا.
4- شوکرانه بژێری به‌رده‌وامی خوای گه‌وره به
به‌خشینی نیعمه‌ته‌کانی له ژیاندا له‌به‌ر چاوی منداڵان.
5- سه‌برو ئارامگیریو
لێبورده‌ی له‌نێوانداو ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی بۆ یه‌کتر و هه‌ست کردن
به‌یه‌کتری و یارمه‌تیدان وئامۆژگاری کردن له نیوانداو هه‌وڵ بدرێت هه‌میشه
وه‌ك هاورێیه‌ک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت .
خوینه‌رو دایکان و باوکانی
ئه‌زیز دلنیام که له‌لای ئێوه‌ی به‌ریزیش چه‌ندین خال و سه‌رنجی گرنگ به
جێهه‌یه له بیرۆکه‌تاندا بۆیه ئومێده‌وام له خوای گه‌وره که نوری
دله‌کانمان بۆ خۆشه‌ویستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام زیاتر‌و زیاتر بکات و بتوانین
هه‌میسه ئه‌م باس‌و خاڵانه‌مان له‌یاد بێت بۆ په‌روه‌رده کردنی منداله‌کانمان
هه‌تاکو له رۆژی دوایدا بتوانین سه‌ر هه‌ڵبرین له حزوری خوای گه‌وره له‌کاتی
لێپرسینه‌وه‌مان سه‌باره‌ت به منداڵه‌کانمان.