ئاماده‌كردنى : دایكى ئیمان
بسم الله الرحمن
الرحيم
مافى هه‌موو كچێكه داواى هاوبه‌شێكى ژیان بكات ، به‌ڵام به پێى
چه‌ند رِێساو رِێكخه‌رێك ، چونكه كچى موسڵمان جیاوازه له كچانى تر ، و نابێت
له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه وه‌كو كاڵایه‌كى بازارِى خۆى بخاته رِوو،
هه‌روه‌ها نابێت له رِێگاى رِۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه‌وه به ئاشكرا خۆى بخاته
رِوو وه داواى هاوسه‌ر بكات .
خوشكى موسڵمانم : بزانه كه هاوسه‌رى چاك
یه‌كێكه له‌هه‌ره گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره له‌م
دونیایه‌دا ، وه رِزقى خواى گه‌وره‌یه ، ئه‌و رِزقه‌ش به‌ده‌ست نایه‌ت
تاوه‌كو نه‌بیته كه‌سێكى گوێرِایه‌ڵ و چاكه‌كار.
پرِۆژه‌یه‌كى
زێرِین
خوشكى به‌رِێزم : وه‌كو پێشتر وتمان بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌رێكى چاكت به
قسمه‌ت ببێت ده‌بێت گوێرِایه‌ڵ بیت ، ئه‌م گوێرِیه‌ڵیه‌ش به‌كرده‌وه‌ى چاكه و
دووركه‌وتنه‌وه له خراپه دێته دى ، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش چه‌ند
كرده‌وه‌یه‌كى چاكه هه‌ر كچێك ئه‌نجامى بدات به ویستى خواى گه‌وره
هاوسه‌رێكى چاك و له‌خوا ترسى به نسیب ده‌بێت :
1. ته‌وبه‌كردن : بۆئه‌وه‌ى
له‌و تاوانانه‌ى پێشتر كردووته رِزگارت بێت ، بۆئه‌وه‌ى له دڵێكى ژه‌نگین و
رِه‌شاوى و به‌ردین رِزگارت بێت بۆ دڵێكى پاك و رِووناك و بێگه‌رد ، بۆئه‌وه‌ى
به‌خته‌وه‌رى دونیا‌و دوا رِۆژ بیت ، بۆئه‌وه‌ى ببیت به‌كه‌سێكى خۆشویستراو
له‌لاى خواى گه‌وره پاشان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ، بۆئه‌وه‌ى ببیت به خێزانى
كه‌سێك كه رِووگه‌ش و زمان به زیكر ونوورانى و له خواترس ، بۆئه‌وه‌ى
له‌به‌هه‌شتدا ببیت به هاوه‌ڵى ( عائیشه و خه‌دیجه و مه‌ریه‌م و فاطمة )،
بۆئه‌وه‌ى له دۆزه‌خ رِزگارت ببێت و له‌به‌هه‌شتدا به بینینى خواى گه‌وره
شاد ببیت ، ته‌وبه بكه، ته‌وبه‌یه‌ك كه فرمێسكه‌كانى چاوو كزه‌ى دڵ و
كرده‌وه‌ى چاكى ئه‌ندامه‌كانى له‌شت رِاستیه‌كه‌ى بسه‌لمێنن، ته‌وبه‌یه‌كى
وا كه به‌یه‌كجارى كۆچت پێ بكات له نیشتمانێكى دارِووخاو و كاولبووى گوناه بۆ
نیشتمانێكى پاك و دڵگیرى پرِ له چاكه‌و خوا په‌رستى ، ته‌وبه‌یه‌ك وات لێ بكات
هه‌ركاتێك تاوانه‌كانى پێشووت بیركه‌وته‌وه فرمێسكه‌كانت سه‌ر گۆناكانت
ته‌رِ بكات .
ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ت كرد ئه‌وكاته خواى
گه‌وره به‌ڵێنى خۆى ده‌هێنێته دى كه ده‌فه‌رموێت : { إِنَّ
اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ } واته : به رِاستى خوا ته‌وبه‌كاران (ى
رِاسته‌قینه )ى خۆش ده‌وێت .
وه ده‌فه‌رموێت : { فَأُولَئِكَ
يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَات}الفرقان -70
واته : ئه‌وانه
خوا خراپه‌كانیان ده‌گۆرِێت به چاكه .
خوشكى به‌رِێزم وریا به شه‌یتان
به‌وه هه‌ڵت نه‌خه‌ڵه‌تێنێ كه بڵێ تۆ تاوانت زۆره و خوا لێت خۆش نابێت،
چونكه خواى گه‌وره به‌ڵێنى داوه له‌هه‌موو گوناهێك خۆش ببێت له شیرك ، زینا
، كوشتن ، هه‌موو ئه‌وانه كه له تاوانه گه‌وره‌كانن خواى گه‌وره به‌ڵێنى
داوه هه‌موویت بۆ بسرِێته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى ته‌واوت كرد .
خواى
گه‌وره فه‌رموویه‌تى :{ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا
عَلَى أَنفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ
الذُّنُوبَ جَمِيعًا } الزمر -53
واته : ئه‌ى موحه‌ممه‌د بڵێ خوا
ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى به‌نده‌كانم، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه تاوان و هه‌ڵه‌ى زۆرتان
ئه‌نجام داوه، نا‌ئومێد مه‌بن له رِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوا، چونكه خوا له
هه‌موو گوناه و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت . بێگومان ئه‌و خودایه زۆر لێبورده‌و
به سۆز‌و میهره‌بانه.
هه‌ندێك له مه‌رجه‌كانى ته‌وبه
أ - په‌شیمان
بوونه‌وه‌یه‌كى ته‌واو له‌و گوناهانه‌ى كه كردووته .
ب - به‌ڵێن دان به
خواى گه‌وره و سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جارێكى تر نه‌گه‌رِێیته‌وه بۆ سه‌ر
ئه‌و تاوانانه‌ى كه كردووته .
ج - ئه‌گه‌ر تاوانه‌كان په‌یوه‌ندیان به
حه‌قى خه‌ڵكه‌وه هه‌بوو ، بۆ نموونه غه‌یبه‌تى كه‌سێكت كردبوو ئه‌وا ده‌بێت
گه‌ردنى خۆتى پێ ئازاد بكه‌یت ئه‌گه‌ر كرا‌و گونجا ئه‌گه‌ر نه‌كرا ئه‌وا دوعاى
خێرى بۆ بكه ، یان بۆ نموونه ئه‌گه‌ر دزیت له‌كه‌سێك كردبوو ئه‌وا ده‌بێ
تاوه‌كو له تواناتدا هه‌یه به ئاشكرا یان به‌نهێنى شته‌كانى بۆ
بگێرِیته‌وه .
2- ئارام گرتن ( الصبر ) : گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێكى سه‌ركه‌وتووبیت
له ژیاندا ده‌بێ ئارام گرو خۆرِاگر بیت ئه‌گینا له‌م رِۆژگاره سه‌خت و پرِ له
فیتنه‌دا به هیلاك ده‌چیت .
خوشكى به‌رِێزم : ئه‌ى ئه‌و كچه‌ى كه ده‌ته‌وێت
ژیانێكى خۆشگوزه‌ران له‌گه‌ڵ هاوسه‌رێكى چاكى له خوا ترس‌دا به‌سه‌ر ببه‌یت
ئارام بگره ، و هیواو ئومێدت به خواى گه‌وره هه‌بێت ، ئه‌و خوایه‌ى كه
چاودێرى به‌نده‌كانى ده‌كات و خۆشه‌ویستى بۆ ئێمه‌ى موسڵمان له خۆشه‌ویستى
دایك بۆ كۆرپه‌له زیاتره ، بۆیه په‌له مه‌كه‌و مه‌ڵێ تازه من ته‌مه‌نم
به‌سه‌رچووه ، تۆ چوزانیت خێر له‌چیدایه ، له‌وانه‌یه تۆ پیاوێك به چاك و
له‌خواترس بزانیت به‌ڵام خۆى وانه‌بێت ، بۆیه خواى گه‌وره كاره‌كه‌تى
سه‌ركه‌وتوو نه‌كردووه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ َعَسَى أَن
تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئًا وَهُوَ
شَرٌّ لَّكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ } البقرة -216 –
3- پارِانه‌وه ( الدعا‌ء ): یه‌كێك له‌هه‌ره گرنگترین كرده‌وه چاكه‌كان
كه به‌هۆیه‌وه موسڵمانى رِاسته‌قینه ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت به‌ویستى خواى
گه‌وره ده‌ستى ده‌كه‌وێت پارِانه‌وه‌یه ، بۆیه خوشكى به‌رِێزم تۆش
به‌رده‌وام له‌خواى گه‌وره بپارِێره‌وه وداواى لێ بكه بتكات به خێزانى
پیاوێكى چاك و له خوا ترس ، وه نابێت ئه‌م پارِانه‌وه‌یه به‌كه‌م بزانیت
چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى :( الدعا‌ء هو
العبادة)صححه ابن حبان (2396) والحاكم (1/490) ووافقه الذهبي ، واته: ( پارِانه‌وه (ئا
ئه‌وه ) عیباده‌ته ) .
4- داوێنپاكى : یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه پیاوو
ئافره‌تى موسڵمان به هۆیه‌وه پله به‌رزه‌كانى به‌هه‌شتیان ده‌ست
ده‌كه‌وێت ، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كچانى موسڵمان ( هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر
پیاو پێویسته ) داوێنپاك بن ، ئه‌مه‌ش به‌وه دێته دى كه چاویان له‌ئاستى
نامه‌حره‌م دا داخه‌ن ،و له‌به‌ر خوا ته‌ماشایان نه‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر وایان كرد
پاداشتى خواى گه‌وره پێ به‌خشینى هاوسه‌رێكى له‌خوا ترسه ( إن شا‌ء الله )، كه
له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به ئارامى و خۆشى و به‌خته‌وه‌رى بكه‌ن ، خواى گه‌وره كاتێك
باسى حۆریه‌كان ده‌كات ده‌فه‌رموێ : ( قاصرات الطرف ) واته : ته‌نها سه‌یرى
مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن ( و سه‌یرى كه‌سى تر ناكه‌ن ).
5- شه‌رم ( الحیا‌ء ) : كچى
موسڵمان ده‌بێ زۆر به‌شه‌رم بێت ، و له قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى دا ئه‌وه پیشان
نه‌دات كه زۆر په‌رۆشه بۆ مێردكردن و په‌له‌یه‌تى ، چونكه ئه‌مه له رِێزو
كه‌سایه‌تى داده‌به‌زێنێت و خه‌ڵكى به‌چاوى سوكه‌وه ته‌ماشاى ده‌كه‌ن ،
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( اذا لم تستح فاصنع ما
شئت ) .رواه البخاري هه‌موو دینێكیش رِه‌وشتى هه‌یه رِه‌وشتى ئیسلامیش
شه‌رمه ، هه‌ركه‌سێكیش شه‌رمى نه‌بێت ، ئیمانى لاوازه .
6- ئه‌نجام دانى نوێژى
سوننه‌ت :
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( من
صلى فى يوم ثنتى عشرة سجدة ، تطوعا ، بنى له بيتا في الجنة ) رواه مسلم . واته:
هه‌ركه‌سێك له رِۆژێكدا دوانزه رِكات نوێژ بكات ( نوێژى سوننه‌ت ) ، ئه‌وا
ماڵێكى له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كرێت
7- شه‌ونوێژ : خواى گه‌وره له
سێیه‌كى كۆتایى هه‌موو شه‌وێكدا داده‌به‌زێته ئاسمانى دونیا‌و ده‌فه‌رموێت ( من يدعونى فأستجيب له ، من يسألنى فاعطيه ، من يستغفرني فأغفرله ) رواه
البخاري .
واته: كێ لێم ده‌پارِێته‌وه تا وه‌ڵامى بده‌مه‌وه ، كێ داوام لێ
ده‌كات تا پێ ى ببه‌خشم ، كێ داواى لێ خۆش بوونم لێده‌كات تا لێى خۆش ببم
8- خوێندنى
سوره‌تى (ملك) : ئه‌م سوره‌ته له‌شه‌ودا ده‌خوێندرێ پێش خه‌وتن ،
پاداشته‌كه‌شى رِزگاربوونه له سزاى گۆرِ ، وه شه‌فاعه‌تى بۆ پیاوێك كرد
تاوه‌كو ( خواى گه‌وره ) لێى خۆش‌بوو .
9- صه‌ڵاواتدان : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله
عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( فانه من صلى عليَّ صلاة صلى الله عليه بها
عشرا ) رواه مسلم .
واته : هه‌ركه‌سێك یه‌ك صه‌ڵاواتم له‌سه‌ربدات خواى
گه‌وره ده‌جار صه‌ڵاواتى له‌سه‌ر ده‌دات ). صه‌ڵاواتى خواى گه‌وره‌ش به
لێخۆشبوونى تاوانه‌كانى ئه‌و كه‌سه ده‌بێت .
10- زیكر كردن : پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( من قال سبحان الله وبحمده غرست له نخلة في الجنة )
.رواه الترمذي (3460) وقال حديث حسن .واته : هه‌ركه‌سێك بڵێت (سبحان الله وبحمده )
دارخورمایه‌كى له به‌هه‌شتدا بۆ ده‌نێژرێت .
والحمد لله الذى بنعمته تم
الصالحات
نێردراوه له‌لایه‌ن سایتی به‌هه‌شت