بابه‌تی تر
کوڕی پاکالحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين. واللعن الدائم على من قال بتحريف القرآ‌ن المبين.اما بعد :(بۆتسوانا ) 80% پیاوانی خه‌ته‌نه ده‌کات بۆ ؟ له‌سه‌ر چی ؟ سه‌ره‌تا با به‌کورتی زانیارییه‌ک بزانین ده‌رباره‌ی ئه‌م ووڵاته ،کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر (بۆتسوانا ) :(بۆتسوانا ) یه‌کێکه له‌و ووڵاتانه‌ی خۆر ئاوای کیشوه‌ری ئه‌فریقیا ،ژماره‌ی دانیشتوانی نزیکه له دوو ملیۆن که‌س ،له‌ساڵی 1966سه‌ربه‌خۆیی به‌خۆوه بینیووه له‌ده‌ست داگیرکاری به‌ڕیتانی زوبانی سه‌ره‌کیان ئینگلیزیه ،پایته‌ختی ووڵاته‌که‌یان ( غابورۆن )هپهیڕهوی به‌ڕێوه بردنی ووڵاتیان کۆماریه . له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌م ووڵاته(جانيت موانبونا ) بڕیاریدا نزیکه‌ی 80% له هاووڵاتیانی ئه‌م ووڵاته له توخمی نێرینه خه‌ته‌نه بکرێن ، که‌ده‌گاته نزیکه‌ی نیو ملیۆن که‌س ، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو بۆ ڕێگرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئایدز. ) Botswana to circumcise half a million men in Aids fight(چونکه له لێکۆلینه‌وه‌ی تازه ده‌رکه‌وتووه خه‌ته‌نه کردن نزیکه‌ی 60% پیاوان ده‌پارێزێت له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز له ئافره‌ته‌وه بۆ پیاو.That circumcision reduces the proportion of HIV transmission from women to men among the 60%ئه‌م هه‌واڵه له ڕۆژنامه‌ی ته‌لیگرافی به‌ریتانی بڵاو کراوه‌ته‌وه وه له چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی تری جیهانی ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی ئایدز چی یه ؟ ئایدز یه‌کێکه له‌و ده‌ردانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار بریاری ده‌دات به‌سه‌ر خه‌ڵکێک که له‌فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگار ده‌رده‌چن و ده‌ست ده‌ده‌نه دامێن پیسی ، خوای به‌خشه‌نده ده‌فه‌رموویت { وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا ۖ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا } الاسرا‌ء (32) واتا : هه‌رگیز نه‌که‌ن توخنی زینا بکه‌ون و لێی نزیك ببنه‌وه، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی گوناهو تاوان و هه‌ڵه و ڕێچکه‌یه‌کی زۆر ناقۆڵایه. وه پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر ده‌فه‌رمووێت (...لَمْ تَظْهَرْ الْفَاحِشَةُ فِي قَوْمٍ قَطُّ حَتَّى يُعْلِنُوا بِهَا إِلَّا فَشَا فِيهِمْ الطَّاعُونُ وَالْأَوْجَاعُ الَّتِي لَمْ تَكُنْ مَضَتْ فِي أَسْلَافِهِمْ الَّذِينَ مَضَوْا..." ) تخريج السيوطي : تحقيق الألباني : (صحيح) حديث رقم: 7978 في صحيح الجامعواته : هه‌ر چ میلله‌تیک زینا له‌نێویاندا بڵاو ببێته‌وه و به ئاشکرا بیکه‌ن سه‌ره‌نجام برسیه‌تی و نه‌خۆشی ڕوو له‌م میلله‌ته ده‌کات، که باب وباپیرانیان ئه‌و جۆره‌یان به‌خۆوه نه‌بینی بێت .بۆیه سه‌رژمێریاری ساڵی 2007 ده‌رکه‌وت سی و دوو ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار ( 32200000 ) که‌س ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی توش هاتووه .وه‌هه‌روه‌ها رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له لێ کۆڵینه‌وه‌یه‌کیدا ده‌ڵێت : ڕۆژانه نزیکه‌ی هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د که‌س ( 8500 ) له جیهان توش دێن به ئایدز، له‌و توش هاتووانه ( 1000 )یان مناڵن ، وه ڕۆژانه ( 6000 )یان ده‌مرن . Study of the World Health Organization to the injury of nearly 8500 people a day with AIDS, of whom 1000 were children.ئینجا ئه‌و به‌ڕه‌ڵڵایه‌ی به ته‌له‌فزیۆنه کوردیه‌کانه‌وه دیاره بانگێژه‌یه‌که بۆ ئه‌م ده‌رد و ناره‌حه‌تیه به‌ناوی ئازادی ، به‌ڕه‌ڵایی و له لا‌سایی کردنه‌وه‌ی هنده سووره‌کان پێشکه‌وتن و ئازادیه ، به‌ڵام خۆ داپۆشین و پاکی مایه‌ی دواکه‌وتنه ! ئه‌مه به بۆچوونیانه‌وه . مه‌گه‌ر ئه‌مه ته‌واوی له یه‌ک ترازانی که‌سایه‌تی نیه وه‌ک قه‌ومی لوت ، داوا ده‌که‌ن له خه‌ڵکی ئاوایی ئه‌و موسوڵمانانه بکه‌نه ده‌ره‌وه، { وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَنْ قَالُوا أَخْرِجُوهُمْ مِنْ قَرْيَتِكُمْ } بۆ؟ { إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ }(82) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌نگیه شوره‌یی یه چونکه پاکن و بانگێژه‌ی دامێن پاکی ده‌که‌ن،هه‌رکاتێک فیتره‌تی مرۆڤ بگۆڕێت پاکی له‌به‌ر چاو نا پاکه و ڕاستی لێ ده‌بی به درۆ و درۆی لێ ده‌بیت به‌ڕاست .ناوی زانستی ئه‌م نه‌خۆشیه AIDS کورت کراوه‌ی ناوه زانستیه‌که Acquired Immune Deficiency Syndroms ئه‌و جۆره ڤایرۆسه هێرش ده‌کاته سه‌ر ده‌زگای به‌رگری که به‌رپرسه له به‌رگری کردن له له‌ش له دژی هه‌رچی ڤایرۆس هه‌یه یان جۆره‌های شێرپه‌نجه (السرطان ) ، ئینجا مرۆڤ لاواز ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت به‌رگری له‌خۆی بکا‌ت له نه‌خۆشیه‌کان .وادیاره ئه‌م نه‌خۆشیه تا ئێستا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام هه‌ر جاره و لایه‌نه‌ک خۆی ده‌ر ده‌خات و گوایه چاره‌سه‌ریمان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر ناچێت تا ئه‌و بانگه‌وازه‌یان پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه ، بۆنمونه ئێستا زانایانی ڕوس ئه‌م ده‌هۆڵه ده‌کوتن له پارێزگای(نيجني نوفغورود) گوایه چاره‌سه‌ری ئایدزمان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ناوی (فوليرين ) یان ( 60 – سی ) . به هه‌رحاڵ ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئاماژه‌مان بۆی کرد له توش هاتوان به نه‌خۆشی ئایدز زۆربه‌یان مردوون،(له‌سه‌رده‌می ئه‌مریکای پرۆتستانتی یه‌هودی)دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی گه‌یشت به لوتکه‌ی به‌د ڕه‌وشتی له‌سه‌رده‌می ئه‌مریکای پرۆتستانتی یه‌هودی ، ئه‌واته ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ پیسی پێشه‌واکانی عه‌ڵمانیه‌تمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت بۆ نمونه له( ئیرله‌ندا) وه چه‌ندین مناڵی یه‌تیمی بێ که‌س و کار کۆ ده‌که‌نه‌وه له که‌نیسه‌کانیان بۆ چاودێری کردنیان و په‌روه‌رده‌کردنیان ، به‌ڵام ده‌ست درێژی جنسیان ده‌کرێته‌سه‌ر له‌لایه‌ن قه‌شه‌کان له‌لایه‌ن پاکترین مرۆڤانیانه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر پێشه‌واکانیان وابن ئه‌ی ده‌بێت دانیشتوانیان چۆن بێت ؟؟؟ ده‌گ نه‌فره‌ت له‌و پێشکه‌وتنه ئه‌مه پێشکه‌وتنه یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گیانه‌وه‌ری عه‌لمانی سایکۆریزمیه. لینکhttp://www.cbc.ca/fifth/goodfather/sexualabuse.html ئیتر سوننه‌تی خوای په‌روه‌ردگار روو له جیهان ده‌کاته‌وه بۆ به ئاگا هێنانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خوا، وه ببێت به به‌ڵگه‌یه‌ک به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی بۆ دوا ڕۆژ و ڕاستی ئه‌م ئاینه پیرۆزه . ئینجا به هه‌موو توانای کوفر، دژایه‌تی کردنی ئیسلام ئێستا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆگرامه جوانانه‌ی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاره‌سه‌ری ئایدز بکه‌ن .له‌وانه‌یه بڵێیت ئه‌مه پێش ئیسلامیش هه‌بوه خه‌ته‌نه ڕه‌وشتی جوله‌که‌کان بووه له کۆندا ،به‌ڵام من لێره ده‌ڵێم ئه‌مه له ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه نه‌وه‌ک له جوله‌که . وه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر خوێنه‌وار نه‌بوه ته‌وڕاتیشی نه‌خوێندۆته‌وه تا له‌وانه‌وه ئه‌مه‌ی بۆ مابێته‌وه وه خوای گه‌وره و میره‌بان ده‌فه‌رمووێت{مَا كَانَ إِبۡرَٲهِيمُ يَہُودِيًّ۬ا وَلَا نَصۡرَانِيًّ۬ا وَلَـٰكِن كَانَ حَنِيفً۬ا مُّسۡلِمً۬ا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ * } .(ئاشکرایه) که ئیبراهیم نه جووله‌که بووه و نه‌گاور، به‌ڵکو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمان بووه و له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه، { إِنَّ أَوۡلَى ٱلنَّاسِ بِإِبۡرَٲهِيمَ لَلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ وَهَـٰذَا ٱلنَّبِىُّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ‌ۗ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ *}نزیکترین که‌س له ئیبراهیمه‌وه: ئه‌و که‌سانه‌ن که له سه‌رده‌می خۆیدا شوێنی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه (به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا و محمد و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوه‌رو پشتگیری ئیماندارانه.وه‌هه‌روه‌ها بگه‌ڕێره‌وه سه‌ر ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌و کاته‌ی نامه‌ی نارد بۆ سه‌رۆکی ڕۆم عه‌رقه‌ڵ ،یه‌کێک له نیشانه‌کانی عه‌ڕ‌قه‌ڵ بۆ ناسینی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و نیشانه‌ی دواین پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت ئایا ( بانگێشه‌ی خه‌ته‌نه ده‌کات ) ، به پێغه‌مبه‌ری خه‌ته‌نه ناوی ده‌بات.مه‌گه‌ر ئه‌مه ته‌نها ڕاستی ئه‌م ئاینه پیرۆزه ناگه‌یه‌نێت؟! عه‌لمانیه چڵکنه‌کان. (له‌سه‌رده‌می ئه‌مریکای پرۆتستانتی یه‌هودی) ئه‌نفله‌وانزاى به‌راز ده‌رکه‌وت، په‌تاى ئه‌نفله‌وانزاى به‌راز یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه‌توشى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ده‌بێت و ئه‌م په‌تایه‌ش تاكو ئێستا چه‌ند ولاَتێكى جیهانى گرتۆته‌وه، به‌رازه پیسه یه‌کێکه له شته پیسه‌کان که له‌سه‌ر زبڵ و پاشه‌ڕۆی خۆی ده‌ژێت و خوا دروستی کردووه بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی مرۆڤ ، خوای به‌خشنده به‌گه‌وره‌یی خۆی ده‌فه‌رموێت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری پاک و سه‌روه‌ر {..وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَـٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡخَبَـٰٓٮِٕثَ..} الاعراف157واتا :هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات .ئینجا ئه‌وه‌ی دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌کات پیسێکه‌و به پاکی دڵی تووند ده‌بێت .خوای به‌خشنده و میهره‌بان داوا له بڕوا داران ده‌کات به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا و پێغه‌مبه‌ر بچن { يَـٰٓأَيُّہَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱسۡتَجِيبُواْ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمۡ لِمَا يُحۡيِيڪُمۡ‌ۖ} الانفال 24واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامه و ڕێبازێک که ده‌تانژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه، ئینجا ئه‌و بانگه‌وازه بۆ باوه‌ڕ دارانه ، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به خوا یان به ئیسلام نیه ئیتر هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له خواردنی به‌راز و پیسی چونکه ئه‌م بانگه‌وازه ته‌نها بۆ پاکانه یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پاک بن و خۆ پاک ڕاگر بن .بۆیه خوا داوا له بڕوا داران ده‌کات ده‌فه‌رموێت { إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيۡڪُمُ ٱلۡمَيۡتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحۡمَ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ‌ۖ... } البقرة 173واتا : (خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و خوێن و گۆشتی به‌راز و ئه‌و ماڵاتانه‌ی كه ناوی غه‌یری خوایان له‌كاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی كردووه لێتان، وه له ئایه‌ته‌کی تردا په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رموێت {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ...}(المائدة:3)واتا : له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی مرداره‌وه بوو، خوێن، گۆشتی به‌راز، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵاته‌ش که سه‌ر ده‌بڕدرێن و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌برێت و ماڵاتی خنکاویش....،وه له ئایه‌ته‌کی تردا په‌روه‌ردیگارمان ده‌فه‌رموێت { قُلْ لا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّماً عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَماً مَسْفُوحاً أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ ... }(الأنعام:145)واتا : ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پییان بڵێ: من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که وه‌حی و نیگام بۆ کراوه هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که بیخوات، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه بوو، یان خوێنێکی ڕژێنراو، یان گۆشتی به‌راز، به‌ڕاستی ئه‌و قه‌ده‌غه کراوه هه‌ر پیسه،فه‌رهه‌نگه‌کانی زمانی عه‌ڕه‌بی به‌و شێوه باس له (الرجس ) ده‌که‌ن واتای (القذر) پیسی ده‌گه‌یه‌نێت.وه (الإمام الماوردي) له باسی (رجس)دا ده‌فه‌رموێت که له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هاتووه ئه‌م پیسیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌راز . وه هه‌رشتێک خوای به‌خشنده ومیهره‌بان قه‌ده‌غه‌ی بکا‌ت له مرۆڤ له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌وه‌یه وه‌ک : ( کوشتن ، دامێن پیسی ، درۆ ، دزی ، قومار ، سو‌و ، مادده بێ هۆشکه‌ره‌کان ، زوڵم کردن ، پێشێلی مافی دایک و باوک ،خواردنی شتی پیس ، هه‌رچی ڕه‌فتارێک له مرۆڤایه‌تی مرۆڤ که‌م کاته‌وه..هتد.) به‌ڕاستی ئاینێکی پاکه داوای سه‌ربه‌رزی و پاکیش ده‌کات ،ئینجا ئه‌وانه‌ی چاویان به‌و ئیسلامه ته‌نگه و ناڕه‌حه‌تن ، پیس و چڵکن و درۆزن و دامێن پیس و ده‌رون نزمن هه‌تا بڵێیت هێنده که‌من .هه‌رکاتێک فه‌رمانی خوا شکێنرا مرۆڤ له فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ر لایدا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی به‌ڵا و موسیبه‌تی خوا بکا‌ت،خوای به‌خشنده ده‌فه‌رمووێت { وَٱتَّقُواْ فِتۡنَةً۬ لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنكُمۡ خَآصَّةً۬‌ۖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ } الانفال 25 واته : خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه)، بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره.ئینجا بۆیه هاواریان لێ هه‌ڵساوه عه‌لمانیه پیسه بۆگه‌نه چڵکنه‌کان له به‌راز پیستر له ترسی ئه‌نفولێنزای به‌رازه‌وه.سوپاس بۆ خوا له ووڵاتانی ئیسلامی سه‌ری هه‌ڵنه‌دا مه‌گه‌ر به‌دیاری له‌گه‌ڵ به‌کرێ گیراوه‌کانی خۆیانه‌وه هێنابێتیان و بڵاوی بکه‌نه‌وه چۆن له کوردستان به زۆری چه‌ک و ئه‌تۆمه‌وه که‌نیسه‌کان ده‌که‌نه‌وه و خه‌ڵکی ساویلکه‌ی سه‌ر جاداکان به پاره ده‌که‌ن به گاور گاورێکی پرۆتستانتی یه‌هودی و ئینجیلیان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌که‌ن، ئه‌و ئینجیله‌ی که له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینی که‌نیسه‌وه نوسراوه‌ته‌وه و ده‌ستکاری کراوه خۆشتان زانیاریتان ئه‌وه‌نده هه‌یه ده‌رباره‌ی پیاوه ئاینیه‌کانیان پێویست ناکات زیاتر له‌سه‌ریان بدوێین، به‌ڵام من دواکارم له‌و که‌سانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کان ئه‌وانه‌ی بڕیاریان داوه ببن به گاور له‌به‌ر چه‌ند دۆلارێک یان بۆ ئه‌وه‌ی بیان هێنن بۆ ئه‌وڕوپا و خۆر ئاوا با ئاگایان له خۆیان بێت قه‌شه‌کانیان به‌زه‌ییان به یه‌تیمه‌کانی خۆیان نا‌یێته‌وه ده‌ست درێژی جنسیان ده‌که‌نه سه‌ر ئینجا چ جا کوڕه کوردێکی سه‌ر لێ‌شێوا و ،یان له ئه‌فغانستان به‌هه‌مان شێوه ئه‌و‌جاریش ئاینی ئاشتیه قه‌ی چ ده‌کات .له‌وانه‌ی پیسه به‌کرێ گیراوه‌کانیان به‌و شێوه به‌رگری له به‌راز بکه‌ن به‌وه‌ی ئه‌ی ئێوه موسوڵمانینه چی ده‌ڵێن بۆ ( شێت بونی مانگا له ئینگلترا ) یان ( ئه‌نفولێنزای باڵنده )؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان هه‌موو شتێکی که دروست کردوه به ته‌واوی زانست و لێ زانی دروستی کردوه بۆیه خوای گه‌وره‌و میهره‌بان مانگای که هێناوه‌ته وجود خۆراکی مانگاشی ده‌ست نیشان کردووه که گیا‌و گۆڵه ، به‌ڵام نه‌وه‌کانی مه‌یمون ببورن ( داروین ) مه‌به‌ستم عه‌لمانیه‌کانه به‌گه‌مژه‌یی و نه‌زانینی خۆیانه‌وه ده‌یانه‌وێت مانگاکان بکه‌ن به گۆشت خۆر و ئێسقانی گیانداره‌کان وه‌ک ئێسکه‌کانی به‌راز و خوێن و ماسیان بۆ ده‌که‌ن به ئالیک ده‌رخواردیان ده‌ده‌ن ، باڵنده‌ی دانه‌وێڵه خۆریش به هه‌مان شێوه ، and contains a large part of the various animal products, such as a meal of fish, meat and bloodزانستی سه‌رده‌م ده‌سه‌لمێنێت هه‌رچی پیسیه له خوێنه‌وه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز زیاتر له چوارده سه‌ده ئاگاداری کردوینه‌ته‌و.بۆیه هه‌ر ئه‌مه‌ی لێ دروست ده‌بێت ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه وه به‌دور مه‌گره خوێنی به‌رازه‌که نه‌بێت ئه‌و ڤایرۆسه بگوازێته‌وه له ڕێگه‌ی ئالیکه‌وه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی تر ، ئه‌ی بۆ له کوردستانی خۆمان مانگا شێت بوون و ئه‌نفلۆنزای باڵنده نیه چونکه کورد وه‌ک و ئه عولمانیانه گه‌مژه نیه مه‌گه‌ر چه‌ند گه‌مژه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتوون ده‌یانه‌وێت به گه‌مژایه‌تی خۆیانه‌وه کورد بکه‌ن به عه‌لمانی .ئه‌م ڕوداوه‌ش ته‌نها وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌که بۆ موسوڵمانان وه سه‌ڵماندنێکه بۆ ڕاست و دروستی ئه‌م ئاینه پیرۆزه .(له‌سه‌رده‌می ئه‌مریکای پرۆتستانتی یه‌هودی) ته‌نگژه‌ی دارایی ( الأزمة الاقتصادية ) ڕووی له جیهان کرد بۆ ؟له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌مای ئابووری ئه‌مریکای پرۆتستانتی یه‌هودی له‌سه‌ر سو‌و ( الربا ) بنیات نراوه، له‌سه‌ر بڕیاری شه‌ر له‌گه‌ڵ خودا‌و پێغه‌مبه‌ر .بۆیه خوای به‌خشنده ده‌فه‌رمووێت{ فَإِن لَّمۡ تَفۡعَلُواْ فَأۡذَنُواْ بِحَرۡبٍ۬ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ‌ۖ وَإِن تُبۡتُمۡ فَلَڪُمۡ رُءُوسُ أَمۡوَٲلِڪُمۡ لَا تَظۡلِمُونَ وَلَا تُظۡلَمُونَ } البقرة279واته : خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن، ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نن (که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر سامناکه)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و (له سو‌و خۆری واز بهێنن) ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌کانتان بۆ هه‌یه وه‌ری بگرنه‌وه، نه سته‌م ده‌که‌ن (له قه‌رزاره‌کان) نه سته‌متان لێ ده‌کرێت.ئینجا سه‌رئه‌نجامی بڕیار دانی جه‌نگیان له‌گه‌ڵ خوادا ئه‌وه دوا ڕۆژی ده‌بێت و چاوه‌ڕی زیاتر بکه‌ن ، بۆچوونی زانایانی ڕووس وه‌ک (البروفسور بانارين) ئه‌مریکا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕوات له چه‌ند ساڵی داهاتو ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه . له‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌توانیت زیاتر بخوێنیتهوهلێرهئهو مناڵانه‌ی بێ شوێنن له کۆڵانه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ژین بێ که‌س و کار یان له‌گه‌ڵ که‌س و کار ژماره‌یان گه‌یشتۆته 1،5 ملیۆنیک و نیو له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوداوه‌شدا مه‌به‌ست ته‌نگژه‌ی ئابوری‌دا ژماره‌یان زۆر له زیاد بوون دایه . لێره‌وه هه‌روه‌ها ته‌نها له ساڵی 2008 دا 2،5 ملیۆن کارمه‌ند له کاره‌کانیان وه‌ده‌ر نراون ئه‌و جۆره بێ کاریه و وه‌ده‌رنانی کارمه‌ندان ئه‌مریکا به‌خۆیه‌وه نه‌ی بینیوه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1945 دا چۆن له که‌ناڵی بی بی سی به‌ڕیتانی دا هاتووه و باسی لێوه ده‌کات . لێرهئهمه ته‌نها له ساڵی ڕابردودا ئه‌ی ساڵانی داهات و چی ڕوو ده‌دات ؟ خوا نه‌بێت که‌س نازانێت . به‌ڵام بۆچوونی زانایانی ڕووس ئه‌گه‌ری زۆری پێوه دیاره .وه خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان ئاگاداری کافر و بێ باوه‌ڕان ده‌کاته‌وه که به‌ره‌که‌تی خۆی له‌و جۆره بازرگانیه‌ی سووی تێده‌که‌وێت هه‌ڵده‌گرێت و ته‌فر و تونای ده‌کات . { يَمۡحَقُ ٱللَّهُ ٱلرِّبَوٰاْ وَيُرۡبِى ٱلصَّدَقَـٰتِ‌ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ }البقرة276 واته : خوا، سو‌و، ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات بێگومان خوا هیج کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت.به‌ڵێ ئه‌مه ڕاستیه‌که خوای په‌روه‌ردگار له دونیا پێمان پیشان ده‌دات، وه سه‌لماندنی ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه ، ئینجا عه‌لمانیه پیسه بۆگه‌نه‌کان هه‌ر به‌راز بخۆن به پاره‌ی سو‌و تا شه‌ق ئه‌به‌ن .له کۆتاییدا سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار له هه‌موو شتێکه‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی پێی به‌خشیوین که ئیسلامه ئامین .اللهم اغفر لنا وارحمنا، واستر عيوبنا، إنك على كل شي‌ء قدير، وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين کوڕی پاک25 - 5 - 1430
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی
مافی هه‌موو موسڵمانێکه له‌چاپدان و له‌به‌رگرتنه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ڕێگای ڕاستی له‌ڕێی خوا
ئه‌م سایته دروسست کراوه له‌لایه‌ن هه‌نار وێب هۆست www.hanarwebhost.com