باوکی زوبێر
بسم الله الرحمن الرحيم
پێشه‌کی وه‌رگێر :_
سوپاس وستایش بۆ خوای ده‌سه‌لات دار وسه‌لات وسه‌لام برژێ له سه‌رگیانی
محمد دواین پێغه‌مه‌ر
پاشان وام به‌باش زانی ئه‌م چه‌ند دێره‌ی شێخ (سليمان
بن صالح الخراشي) بکه‌م به زمانی کوردی که‌تیای دا باس له ( ئافره‌تان له
به‌هه‌شت )ئه‌کات که له‌م رۆژانه‌دا پرسیار گه‌لێ زۆر ئه‌کرێت له‌م باریه‌وه
وه دوژمنانی ئیسلام هه‌رده‌م ئه‌م( له‌مپه‌رانه_شوبهه) بلاو
ئه‌که‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌دله‌کان وه‌باوه‌رلاوازه‌کان
هه‌لخه‌له‌تێنن وگومانی زیاتر بخنه‌دڵه‌نه‌خۆشه‌کانیانه‌وه به‌لام سوپاس بۆ
خوا زانیان ولامیان داوه‌ته‌وه ،هیوادارم خوای په‌روه‌ردگار لێمان خۆش بێت
وه‌زیاتر رێنمونیمان بکات ئامین .
نوسه‌ر:_
سوپاس وستایش بۆ خوای
ده‌سه‌لات دار وسه‌لات وسه‌لام برژێ له سه‌رگیانی محمد دواین
پێغه‌مه‌ر
پاشان که‌بینیم ئافره‌تان زۆر پرسیار ئه‌کان له‌باره‌ی
خۆیانه‌وه له‌به‌هه‌شتا حالیان چۆنه وه‌چیان بۆ ئاماده‌کراوه له‌خۆشی
به‌هه‌شت پێم خۆش بوو حالی ئافره‌تان له‌به‌هه‌شتا کۆبکه‌مه‌وه له‌م چه‌ند
خاله
یه‌که‌م :_ناشاردرێته‌وه که ئافره‌تان پرسیار گه‌لێ
زۆر له‌دلیان دروست ئه‌بێت که‌ئاخۆحالیان چی ئه‌بێت له‌به‌هه‌شت له‌خۆشی
ورازاوه‌ی به‌هه‌شت له به‌رئه‌وه دڵی مرۆڤ وا ده‌خوازی وه‌مێشکی به‌رده‌وام
له‌م ئاقاره‌دا ئه‌خولێته‌وه ئاخۆ داهاتوی چی ئه‌بێت وه‌پێغه‌مبه‌ر درودی
خوای لێبێت ولامی ئه‌م پرسیارانه‌ی هاوه‌له‌به‌رێزه‌کان ئه‌دایه‌وه
که‌پرسیاریان لێ کرد (به‌هه‌شت چۆن دروست کراوه)؟ پێغه‌مبه‌رفه‌رموی(خشتێکی
له‌زێره‌وه‌خشتێکی له‌زیوه) تاکۆتایی فه‌رموده‌که.
وه‌جارێکیان وتیان
(ئه‌یپێغه‌مبه‌ری خوائایائه‌گه‌ینه خێزانه‌کانمان له‌به‌هه‌شت ؟) ئه‌ویش پێ
ی راگه‌یاندن .
دووه‌م:_
مرۆڤایه‌تی چ پیاو؟چ ئافره‌ت دڵی جۆش
وخرۆش ئه‌کات کاتی باسی به‌هه‌شت ئه‌کرێت حه‌زی ئه‌چێته خۆشیه‌کانی به‌لام
به‌مه‌رجێک کرده‌وه‌ی بۆئه‌که‌ن چونکه به‌بێ کرده‌وه‌ی چاک ناچیته
به‌هه‌شت وه‌خوای گه‌وره‌ئه‌فه‌رموێت له‌سوره‌تی _الزخرف 72_(بچنه
به‌هه‌شتانێکه‌وه که‌بونه‌ته‌خاوه‌نی به‌کرده‌وه‌ی چاک) وه ئه‌وان حه‌زیان
چوه‌به‌هه‌شت بۆیه کرده‌وه‌ی چاکیان کرد.
سێ یه‌م
:_
به‌هه‌شت وخۆشیه‌کانی ته‌نها بۆپیاونیه
به‌لکوبۆله‌خواترسه‌کانه‌وه‌ئاماده‌کراوه خوا ئه‌فه‌رموێ له‌سوره‌تی ال
عمران 133_(ئاماده‌کراوه بۆ له‌خواترسه‌کان) له هه‌ردو ره‌گه‌ز نێروه‌مێ وه‌ک
خوای گه‌وره‌ئه‌فه‌رموێ له‌سوره‌تی النساء 124_(هه‌رکه‌سێک کرده‌وه‌ی چاک بکات
له‌نێر ومێ ئه‌وا باوه‌رداره ئه‌وانه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه) .
چواره‌م :_
پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌تان خۆیان ئه‌مه‌نده سه‌رقال
نه‌کات به‌پرسیار کردن له‌چۆنیه‌تی چونه‌به‌هه‌شته‌وه چی لێ دێت ؟ بۆکوێ
ئه‌چیت؟ تاکۆتایی پرسیاره‌کان ،به‌سیه‌تی که‌بزانی له‌گه‌ل
چونه‌به‌هه‌شتیه‌وه هه‌مووناخۆشیه‌کانی له بیر ئه‌چێته‌وه وه‌ئه‌بێته
خۆشیه‌کی به‌رده‌وام بۆیان خوای گه‌وره‌ئه‌فه‌رموێ له‌سوره‌تی الحجر48_(واتا
توسی هیچ ماندوبونێک نابن وه‌ناکرێنه ده‌روه له‌به‌هه‌شت) وه‌خوای گه‌وره
ئه‌فرموێ له‌سوره‌تی الزخرف 71_( تیای دایه‌له‌به‌هه‌شتا ئه‌وه‌ی که‌دڵی مرۆڤ
ئه‌یه‌وێت وئه‌وه‌ی که چاو پێ خۆشه وه‌هه‌تا هه‌تایی تیای دا ئه‌مێنه‌وه) .
وه‌به‌سه که خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ له سوره‌تی المائده 119_( خوای
گه‌وره لێان رازی بوه وئه‌وانیش رازین به‌وه‌ی که‌خوای گه‌وره پیانی داوه
له خۆشی ) .
پێنجه‌م :_
خوای گه‌وره کاتێک باسی خۆشیه‌کانی
کردوه که‌هه‌یه له‌به‌هه‌شتدا له‌جۆره‌ها خواردن وخواردنه‌وه
وه‌دیمه‌نه‌جوانه‌کان وخانوه خۆشه‌کان وجڵ وبه‌رگه جوانه‌کان ئه‌وا بۆ
ره‌گه‌زی نێر ومێ یه هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه باسمان کرد .
ئه‌وه‌ماوه‌وه
که‌بلێین خوای په‌روه‌ردگار پیاوه‌کانی هانداوه بۆ به‌هه‌شت وهانی داون
وبه‌بیریان ده‌هێنێته‌وه خۆشیه‌کانی به‌هه‌ست به (حور العین_ئافره‌تی سپی
چاوره‌ش)وه‌ئافره‌ته جوانه‌کان به‌لام بۆئافره‌تان شتی واباس نه‌کراوه
ئافره‌تان پرسیار ئه‌کان هۆی چیه ؟؟؟؟؟
ولام :_
(1) _ _(خوای په‌روه‌ردگار پرسیار
لێ ناکری به‌لکو ئه‌وان پرسیاریان لێ ئه‌کرێت ) الانبیا‌ء 23 به‌لام هیچی تێدا نیه
تێ بگه‌ین بۆچی خوای گه‌وره باسی نه‌کردوه له ده‌قه شه‌رعیه‌کان ئه‌لێم
که‌باسکراوه.
(2)_ له سروستی ئافره‌ت وایه که _شه‌رم_ی هه‌یه بۆیه خوای
گه‌وره سه‌رنجیان راناکێشی که‌باس کردنی تێدا _شه‌رم_ ی تێدایه.
(3) _ سه‌رنج
راکێشانی ئافره‌ت بۆ پیاو وه‌ک ئه‌وه نیه که سه‌رنج راکێشانی پیاو بۆئافره‌ت
وه‌ک دیاره بۆیه خوای په‌روه‌ردگار زیاتر سه‌رنجی پیاوه‌ی راکێشاوه
به‌ئافره‌ت له به‌هه‌شت بۆیه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ئه‌فه‌رموێ (هێچ
تاقی کرنه‌وه‌یه‌کم به‌جێ نه‌هێشتوه له‌پاش خۆم گه‌وره‌ترله‌ئافره‌ت )
پێشه‌وا بوخاری ئه‌م فه‌رموده‌یه گێراوه‌ته‌وه ، به‌لام ئافره‌ت سه‌رنجی
راکێشراوه به زێروزیو وه‌جل وبه‌رگی جوان .
(4) _ ماموستا ئیبن عوسه‌یمین
ئه‌فه‌رموێ( کاتێک خوای گه‌وره باسی ئافره‌تی کردوه‌بۆپیاو چونکه‌پیاو
به‌رده‌وام به‌دوای ئافره‌تان ئه‌گه‌رێت بۆیه خوای گه وره باسی ئافره‌تی
کردوه که‌بۆپیاوه‌کان له به‌هه‌شت وه‌بێ ده‌نگ بوه له‌باس کردنی پێاو بۆ‌ژن
به‌لام مانی ئه‌وه‌نیه که‌ئافره‌تان به‌مێرد نادرین له به‌هه‌شت
به‌لکوئه‌درێن به پیاوانێک له نه‌وه‌ی ئاده‌م ).
شه‌شه‌م
:_
ئافره‌تان حالیان له‌دونیادا له‌م چه‌ند حاله‌دا تێپه‌ر نابێت :_
(1) _یان
ئه‌مرێت پێش ئه‌وه‌ی که مێرد بکات_شوکردن_.
(2) _یان ئه‌مرێت پاش ئه‌وه‌ی که
ته‌لاق ئه‌درێت پێش ئه‌وه‌ی مێردێکی دی که بکاته‌وه.
(3) _یان مێردی کردوه
به‌لام مێرده‌که‌ی بێ باوه‌ره ناچێته به‌هه‌شته‌وه په‌نا به‌خوا.
(4)_ یان
ئه‌مرێت پاش مێرد کردنی .
(5)_یان مێرده‌که‌ی ئه‌مرێت وه‌ئه‌مێش ئه‌مێنێته‌وه
به‌بێ مێرد کردن تاوه‌کو ئه‌مرێت .
(6) _یان ئافره‌ته‌که ئه‌مرێت به‌لام
پیاوه‌که‌ی دوای ئه‌م ئافره‌تێکی دی که ئه‌هێنێت .
ئه‌مانه حالی
ئافره‌تان بوو له‌دونیا _به‌لام به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌که‌یان حالێکی دیکه‌ی
هه‌یه له به‌هه‌شت:_
(1) _ ئه‌م ئافره‌ته‌ی که ئه‌مرێت پێش ئه‌وه‌ی که
مێرد بکات_شوکردن ،ئه‌وا خوای گه‌وره به‌مێردی ئه‌دات له‌به‌هه‌شت بۆپیاوێک
که‌له‌دونیا ژنی نه‌هێنابووچونکه ه‌پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ئه‌فه‌رموێت
(ره‌به‌نیه‌تی نیه له‌به‌هه‌شت) وه‌خوای گه‌وره ئه‌یداته چاکترین پیاوه‌ی
به‌هه‌شت دا.
(2)_نمونه‌ی ئه‌ئافره‌ته‌ی که ئه‌مرێت پاش ئه‌وه‌ی ته‌لاق
ئه‌درێت وه‌ک خالی ئه‌که‌م . دا.
(3) _ نمونه‌ی ئه‌مه‌ش که‌مێرده‌که‌ی بێ
باوه‌ره ناچێته به‌هه‌شت ئه‌درێته که‌سێک که‌ژنی نه‌هێنا بێت.
(4)_نمونه‌ی
ئه‌مه ش که مردوه پاش مێرد کردنی له به‌هه‌شت دا بۆ ئه‌م مێرده‌یه‌تی که
له لای مردوه.
(5) _نمونه‌ی ئه‌مه‌ش که مێرده‌که‌ی مردوه به‌لام مێردی
نه‌کردوه تاوه‌کو مردن ئه‌وا بۆ مێرده‌که‌ی خۆی ئه‌بێت .
(6)_ نمونه‌ی ئه‌مه‌ش
که‌مێرده‌که‌ی مردوه له‌دونیا دوای مێردی کردۆته‌وه ئه‌وا له به‌هه‌شتا بۆ
دوایین مێردی ئه‌بێت که هه‌ی بووه له دونیادا ،وه‌ک وه‌پێغه‌مبه‌ر درودی
خوای لێبێت ئه‌فه‌رموێت (ئافره‌ت بۆدوایین مێردیتی له به‌هه‌شت که له‌دونیا
خێزانی بووه) ،بۆیه حه‌رام بوو له‌پاش کۆچ کردنی وه‌پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
خیزانه‌کانی مێرد بکه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه خێزانه‌کانی هی ئه‌ون
له‌به‌هه‌شت . پرسیارێک رومان تێ ئه‌کات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌کاتێک دوعای
له‌سه‌ر مردوو ئه‌کرێت ئه‌لێن (واتا مێردێکی باشتری پێ ببه‌خشه) ئه‌گه‌ر مێردی
هه‌بیت چۆن دوعای بۆ ئه‌که‌ین به‌م شێوه‌یه وه‌ئێمه ئه‌زانین که مێردی
له‌دونیا میردی له‌به‌هه‌شتا ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که مێرد نه‌کات کوا مێردی
؟؟
ولام :_
شێخ ئیبن عوسه‌یمین ئه‌فه‌رموێ(ئه‌گه‌ر مێردی نه‌کردبووئه‌وا
مه‌به‌ستی باشتر له‌پیاوه‌که‌ی که بۆی داندرابوو ئه‌گه‌رنه‌مردبوایه
وه‌ئه‌گه‌ر مێردی کربوو ئه‌وا مه‌به‌ستی باشتر له‌مێرده‌که ی ئه‌وه‌یه
هه‌مان مێردی به‌لام سیفه‌ته‌کانیه‌تی باشتربێت له دونیا وه‌ک خوا ئه‌فه‌رموێ
(ئه‌م رۆژه ئه‌رز ئه‌گۆردرێت بۆ ئه‌رزێکی دی وئاسمانه‌کانیش ) سورةابراهیم
48_ئه‌رز هه‌ر ئه‌م ئه‌رزه‌یه به‌لام درێژ کراوه‌ته‌وه وه هه‌روها ئاسمانیش
هه ئه‌م ئاسمانیه به‌لام پارچه پارچه بووه.
حه‌وته‌م
:_
هاتوه له‌فه‌رمده‌ی راستی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت فه‌رمویه‌تی
(من ئێوه‌م بینی زۆربه‌ی خه‌لکی ئاگرن )وه‌له‌فه‌رموده‌یه‌کی تر هاتوه
ئه‌فه‌رموێ (که‌مترین خه‌لکی به‌هه‌شت ئافره‌تن) بوخاری وموسلم
گیراویه‌تیانه‌وه . وه هاتوه له فه‌رموده‌ی تر( ئه‌فه‌رموێت بۆهه‌رپیاوێک
له به‌هه‌شت دوو ئافره‌تی هه یه له ئافره‌تانی دونیا ) وه‌ئایا ئافره‌تان
زۆرترن له به‌هه‌شت یان له دۆزه‌خ؟
هه‌ندێک له زانایان ئه‌فه‌رمون_
ئافره‌تان له دۆزه‌خ زۆرینه‌یانن وه‌له به‌هه‌شه‌ت دا زۆرینه‌ن .
وه
هه‌ندێکیان ئه‌فه‌رمون_ ئافره‌تان زۆرینه‌ی خه‌لکی دۆزه‌خن وه‌زۆرینه‌ی
خه‌لکی به‌هه‌شتن له گه‌ل (حور العین_ئافره‌تی سپی چاوره‌ش) پێکه‌وه
ئه‌ونده زۆرن .
وه‌هه‌ندێک ئه‌فه‌رمون_له‌سه‌ره‌تا زۆرینه‌ی خه‌لکی ئاگرن
به‌لام دوای دێنه‌ده‌روه ئه‌بنه زۆرینه‌ی خه‌لکی به‌هه‌شت_مه‌به‌ست
ئافره‌ته موسلمانه‌کانه .
پێشه‌وا قورتوبی ئه‌فه‌رموێ( مه‌به‌ستی
پێغه‌مبه‌ر له‌وه‌یه که ئه‌فه‌رموێ_من ئێوه‌م بینی زۆرینه‌ی خه‌لکی دۆزه‌خ
)ن یانی له‌وانیه یه‌که‌م جار زۆرینه‌ی خه‌لکی دۆزه‌خ بن به‌لام دوایی
به‌به‌رشه‌فاعه‌ت ئه‌که‌ون یان به‌روحمی خوای گه‌وره ئه‌که‌ون تاوه‌کو
که‌سی تیادا نامێنێت بۆیه زۆرینه‌ی خه‌لکی به‌هه‌شت ئه‌بێته ئافره‌ت . واتا
به کورتی زۆرینه‌ی خه‌لکی دۆزه‌خ نابێته ئافره‌ت .
هه‌شته‌م
:_
ئه‌گه‌رئافره‌ت چوه به‌هه‌شت خوای گه‌وره ئه‌ی گه‌رێنته‌وه
گه‌نجیه‌تی و کچێنی چونکه پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ (پێر ناچێته
به‌هه‌شته‌وه ) .
نۆیه‌م :_هاتوه له قسه‌ی زانایان که
فه‌رمویانه ئافره‌تانی دونیا زۆر جوانتر ئه‌بن له به‌هه‌شت له حور العین
.
ده‌یه‌م :_
پێشه‌وا ئیبن ئه‌لقه‌یم ئه‌فه‌رموێ ( هیچ که‌س
ناتوانی بچێته لای ئافره‌تی ئه‌وی تر )له به‌هه‌شتدا.
وپاشان :_ ئه‌م
به‌هه‌شته بۆت رازوه‌ته‌وه خوشکی به‌رێزی باوه‌ردارم هه‌روه‌ک بۆ
پیاوه‌کان رازوه‌ته‌وه توخوا ئاگاداری خۆتان بن ئه‌م به‌هه‌شته له‌ده‌ست
خۆتان مه‌ده‌ن ژیانی دونیا هیچ نیه له‌ده‌ست ئه‌چێت به‌لام ژیانی به‌هه‌شت
هه‌تا هه‌تایه وه بزانن ماره‌یی به‌هه‌شت باوه‌رهێنان وکرده‌وه‌ی چاکه
نه‌ک کرده‌وه‌ی خراپ وه‌پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ (ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌رپێنج
نوێژی کرد وره‌مه‌زان به‌رۆژو بوو و دامێنی خۆی پاراست وه گوێ رایه‌لی
پیاوه‌که‌ی بوو به‌ئافره‌ته‌که ئه‌لێن بچۆره‌ناوبه‌هه‌شته‌وه له هه‌ر
ده‌رگایه‌ک که ئه‌ته‌وێت) .
وه‌زۆر ئاگادار به له‌وکه‌سانه‌ی که به درۆی
شاخ دارداوی مافی ئافره‌ت ئه‌که‌ن ئه‌یانوێت توشی خراپه‌ت بکه‌ن وئاگاداربه
له ئێزگه خراپه‌کان خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت (ئاگادار بن وه‌ک ئه‌وان
بێ باوه‌ر نه‌بن دوایی ئێوه وئه‌وان وه‌ک یه‌ک وا ئه‌بن) .
له‌کۆتایی دا
داواکارین له‌خوای گه‌وره ئافره‌تانی موسلمانان بپارێزێت وبیان خاته
به‌هه‌شته‌وه وه‌بیان کاته بانگه‌واز کار بۆ کاری چاکه وسه‌لاوات سه‌لام
برژێ له سه‌رگیانی موحه‌مه‌د ئامین
ئاماده کردنی :_ سليمان بن
صالح الخراشي
وه‌رگێرانی به‌نده‌ی فه‌قیر / باوکی زوبێر /به‌ریتانیا
27
/جمادی یه‌که‌م 1430 کۆچ
21/5/2009 زاینی
bawkizobair@yahoo.co.uk