باوکی
ئه‌سماء
((بسم الله‌الرحمن الرحیم))
الحمد لله‌رب العالمین الصلاة والسلام
علی قا ئد المرسلین نبیینا وحبیبنا و شفیعنا محمد(صلی الله‌علیه‌وسلم) وعلی
اله‌وأصحابه‌ومن تبعه‌بإ حسان إلی یوم ا‌لدین. أما بعد
بانگه‌وازێکی خوایی بۆ
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌دوونیایان فرۆشتوه‌به‌دواڕۆژیان
له‌دووبه‌شی
رابردووداپێناسه‌و وچۆنییه‌تی کردنی وه‌سیه‌ت وئه‌وه‌شی
که‌ڕێگه‌نه‌دراوه‌له‌شه‌رعدا سه‌باره‌ت به‌کردنی وه‌سیه‌ت له‌روانگه‌ی
فه‌رموو ده‌پیرۆزه‌کانی خواوپێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) مان باس
کردبه‌کورتی و پوختی ئه‌وه‌ی که‌ماوه‌باسی بکه‌ین له‌م
به‌شه‌داسه‌باره‌ت‌به‌وه‌سییه‌ت چه‌ند خاڵێکی گرنگه‌که‌پێویسته‌مسوڵمانان
ئاگادار بن لێی له‌کاتی نوسینی وه‌سییه‌ت دا یه‌کێك له‌و
شتانه‌ئه‌وه‌یه‌که‌ده‌بێت پاشدانه‌وه‌ی هه‌موو قه‌رزێك ئیتر ئه‌و
قه‌رزه‌قه‌رزی خوا بێت یان ئینسان ده‌بێت جێ به‌جێ بکرێت به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌م
ووته‌یه‌چه‌ند فه‌رموده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ری خوایه(صلی
الله‌علیه‌وسلم)که‌لێره‌دا دووانیان باس ده‌که‌ین:
یه‌که‌م: ئه‌و
فه‌رمووده‌یه‌یه‌که(سه‌عدی کوڕی الأطول)خوای لێ ڕازیبێت،برایه‌کی مردوو سێ
سه‌د(300) درهه‌می به‌جێ هێشتبوو،منا‌ڵیشی به‌جێ هێشتبوو،ده‌ڵێت:جاویستم
له‌سه‌رمناڵه‌کانی خه‌رجی بکه‌م،جا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی
الله‌علیه‌وسلم)فه‌رمووی:(إن أخاك محتبس بدینه‌فاقض عنه)واته:براکه‌ت گیر
دراوه‌به‌هۆی قه‌رزارییه‌که‌یه‌وه،جابۆی بده‌ره‌وه،جاووتی:ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم)!بۆیم
داوه‌ته‌وه‌جگه‌له‌دوودینارنه‌بێت،ئافره‌تێك داوای ده‌کات و هیچ
به‌ڵگه‌یه‌کی نیه!فه‌رمووی:(فأعطیهافإنها محقة)واته:
ده‌بیده‌رێ،چوونکه‌ئه‌وه‌ڕاست ده‌کات.
[رواه‌ابن ماجه(1/813/2433)وهو صحیح
بڕوانه‌صحیح ابن ماجه(2195)]
دووه‌م: ئه‌و فه‌رمووده‌یه ی‌ئیمامی علی یه‌ڕه‌زای
خوای لێبێت که‌ده‌فه‌رمووێ:پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) بڕیاری دا
که‌وا قه‌رز پێش وه‌سییه‌ت بدرێته‌وه،وه‌ئێوه‌له‌قورئان دا
ده‌خوێننه‌وه(مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ)
سورة
النساء(12)
واته: وه‌ئه‌م میرات دابه‌ش کردنه‌ش پاش جێبه‌جێکردنی هه‌ر
وه‌سییه‌ت کردن و قه‌رزاری دانه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت.
[رواه‌ابن
ماجه(2/906/2715)والترمذي(3/294/2205)وهو حسن بڕوانه‌الإرواء(1667)وصحیح ابن ماجه(2195)] له‌م
فه‌رمووداپیرۆزانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆمان ده‌رکه‌وت که‌قه‌رز حه‌قێکی
قورسه‌به‌سه‌ر به‌نده‌وه‌ته‌نانه‌ت شه‌هید که‌خوای گه‌وره‌له‌یه‌که‌م
دڵۆپه‌خوێنی که‌ده‌یڕژێت له‌پێناوی خوای گه‌وره‌دا خوای گه‌وره‌له‌هه‌موو
تاوانێکی خۆش ده‌بێت به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌رزاری ده‌یوه‌ستێنێت تا بۆی
ده‌داته‌وه‌که‌واته‌خوشك و برای به‌ڕێزم با هه‌وڵ ده‌ین پێش گه‌رانه‌وه‌مان
بۆ لای خوای گه‌وره‌قه‌رزه‌کانمان بده‌ینه‌وه‌خاوه‌نی یان ئه‌گه‌ر نه‌مان
بوو که‌س و کاری لێ ئاگادر بکه‌ینه‌وه‌ئه‌مه‌به‌نسبه‌تی قه‌رزه‌وه،پاشان
دێینه‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که‌وه‌سیه‌تی له‌سه‌ر دانامه‌زرێت
وه‌وه‌سیه‌ته‌که‌پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
1-ئه‌گه‌ر وه‌سییه‌ت که‌رشێت بوو
به‌ته‌واوی و هه‌تا مردن چاك نه‌بووه‌وه.
2-ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌ت بۆ کراو مرد پێش
مردنی وه‌سیه‌ت که‌ر.
3-ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ی وه‌سیه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر
کراوه‌دیاری کراو بێت وپێش ئه‌وه‌ی وه‌سیه‌ت بۆ کراو قه‌بووڵی بکات له‌ناو
بچێت.
هه‌روه‌ها خاڵێکی زۆر گرنگ هه‌یه‌که‌ده‌مه‌وێت له‌کۆتایی
بابه‌ته‌که‌دا بیری خووشکان و برایانی به‌ڕێزم بخه‌مه‌وه‌ئه‌ویش به‌داخه‌وه
ئه‌وه‌یه‌ئه‌مڕۆکه‌ده‌بینین خه‌ڵکی له‌ئاین دا شتی تازه‌زۆر داده‌هێنن
که‌به‌زمانی حه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت(یبتدعون في ا‌لدین) به‌تایبه‌ت
له‌مه‌سه‌له‌ی یاساکانی جه‌نازه‌دا،بۆیه‌پیویست مسوڵمان وه‌سییه‌ت بکات
که‌وائاماده‌کردنی هه‌ر له‌شۆردنه‌وه‌وکفن کردن و نوێژ له‌سه‌ر کردن و دفن
کردنی هه‌مووی له‌سه‌ر سووننه‌ت بکرێت وه‌پاش دفن کردنیش گۆره‌که‌ی به‌رز
نه‌که‌نه‌وه‌وچیمه‌نتۆ و گه‌چی نه‌که‌ن یان بیڕازێننه‌وه‌یان
بیکه‌نه‌مزگه‌وت گۆمه‌زی له‌سه‌ر دروست بکه‌نیان هه‌ڵبه‌ستنی بۆ بکه‌ن و
سه‌ری بگرن به‌که‌پر وه‌ك خانووی لێبێت یان کاره‌بای بۆ ڕاده‌کێشن به‌جۆره‌ها
گڵۆپ ده‌یڕازێننه‌وه‌له‌کاتێکدا زیندووه‌کان کاره‌بایان نیه‌به‌ڵام
مردووه‌کان گۆڕه‌کانیان به‌گوڵ و گوڵزار ده‌ڕازێنرێنه‌وه، خوای گه‌وره
له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێ:()سورة التحریم(6)
واته:ئه‌ی ئه‌وانه‌ی
که‌باوه‌ڕدارن خۆتان و که‌س و کارتان له‌ئاگرێك بپارێزن که‌سووته‌مه‌نیه‌که‌ی
خه‌ڵکی و به‌رده‌چه‌ند فریشته‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه‌ن،درژوتوندو تیژن،هیچ بێ
گوێی خوای گه‌وره‌ناکه‌ن، له‌فه‌رمانانه‌ی که‌پێیان ده‌کات،وه‌ئه‌وه‌جێ
به‌جێ ده‌که‌ن که‌فه‌رمانیان پێ ده‌کات.
جا هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی
الله‌علیه‌وسلم) و پیاو چاکه‌پێشینه‌کانی ئه‌م ئوممه‌ته‌وه‌سییه‌تیان
به‌مه‌کردوه،وه(أثر)یش له‌م باره‌یه‌وه‌زۆره،له‌وانه(عامری کووڕی سعدی
کووڕی أبي وه‌قاص) خوای گه‌وره‌له‌سعد ڕازیبێت و له‌عامریش خۆش بێت
ده‌گێڕێته‌وه:که‌وا باوکی له‌و نه‌خۆشییه‌یداکه‌تێیدا وه‌فاتی
کردفه‌رمووی:(الحدوالي لحدآوأنصبواعلي اللبن نصبآکماصنع برسول الله(صلی
الله‌علیه‌وسلم)
واته: ئه‌لحه‌دم بۆ بکه‌ن و خشتم له‌سه‌ر بچه‌قێنن وه‌کو بۆ
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم)کر.
[بڕوانه‌الأحکام
الجنائزللألباني(ل8)]
له‌کۆتاییدا داواکارین له‌خوای گه‌وره‌ئه‌م
بابه‌ته‌گرنگه‌ی بۆ کردبێتینه‌توێشوی قیاممه‌تمان ده‌سا تۆش براو خووشکی
به‌ڕێزم (حاسبوا أنفسکم قبل أن تحاسبوا) لێپرسینه‌وه‌له‌خۆت بکه‌پێش ئه‌وه‌ی
که‌لێت بپرسنه‌وه‌با به‌رده‌وام وه‌سییه‌تتان ئاماده‌کراو بێت نه‌وه‌ك پێش
وه‌سییه‌ت بگه ڕێیته‌وه‌بۆ لای خوای گه‌وره، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێت
داوای لێبوردن له‌خوای گه‌وره‌ده‌که‌م ئه‌گه‌ر پێکابێتیسم له‌خوای
گه‌وره‌وه‌یه‌خوا زمانمان پاراو بکات بۆ خزمه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
سبحانك
اللهم وبحمدك أستغفروك وأتوب إلیك
براتان// باوکی ئه‌سماء