
نیگار حمد علی
ڕۆژێك سه‌ركرده‌یه‌ك ویستی وانه‌یه‌كی
په‌روه‌رده‌یی به به‌رپرسانی وولات بڵێ ، هه‌ر بۆیه بۆ سفره‌و خوانی
ئێواره بانگهێشتی كردن ، سه‌ركرده‌كه به
خزمه‌تكاره‌كه‌ی ووت تا كاتی
خۆی هیچ مه‌هینه، خزمه‌تكار وتی : به‌ڵێ
ئیواره هه‌موو سه‌ركرده‌كان
ئاماده بوون و دوای قسه‌و باس و گفتوگۆیه‌كی زۆر، سه‌یریان كرد خواردن نه‌هات
، دوای ماوه‌یه‌ك بێزار بون ووتیان : زورمان برسیه ،خواردن بۆ نه‌هات ،
سه‌ركرده‌كه به‌خزمه‌ت كاره‌كه‌ی ووت
كه‌ی خواردن دێت؟ وتی دوای
كه‌مێكی تر ، به‌م شێوه‌یه تا چه‌ند جارێ
دوووباره بۆۆه ، میوانه‌كان
وتیان : به‌خوا زۆرمان برسیه ... سه‌كرده‌كه دیسان بانگی خزمه‌ت كاری كرددوو..
خزمه‌تكار ووتی : وه‌لاَ هێشتا ماویه‌تی: سه‌كرده ووتی :ئه‌ڵێن چی ؟ جارێ
ماویه‌تی ..میوانه‌كان زوریان برسی بوو وه زۆریان چاوه‌ڕێ كرد ، هه‌ربۆیه
ووتیان : سه‌برمان نه‌ما
چی هه‌یه ئه‌یخۆین.. خزمه‌ت كاره‌كه ووتی:
ته‌نها نان و خورما هه‌یه
بیهێنم؟ هه‌موو وتیان با بێت .. زۆرمان برسیه...
به‌ڵێ كه‌وتنه سه‌ر نان و خورما تا ته‌واو تێر بوون ... دوای كه‌مێك خزمه‌ت كار
هات و ووتی
گه‌وره‌م خواردن ئاماده‌بوو... بیهێنم؟ سه‌ركرده ڕووی له
میوانه‌كان كردوو: چاوه‌ڕێی وه‌لاَم بوو ... هه‌موو ووتیان: نه‌وه‌لاَ زۆرمان
خواردووه
و هیچمان پێ ناخورێت....ئنجا سه‌ركرده‌كه هه‌ستایه سه‌ر پێ و
ووتی:
به‌ڕاستی ئیمه‌ی مرۆڤ له‌ژیاندا هه‌موو ڕۆژێ ئه‌بێ شتێكی تازه
فێربین وه‌ته‌نها بیرله‌خۆمان وماڵ و مناڵ و له سك تێر كردن نه‌كه‌ینه‌وه‌و ،
بیرمان لای گه‌ل و وولات و ڕه‌وشت وئه‌خلاقی جوان بێ، بیرمان لای داهێنان و
پێش كه وتن بێت،بیرمان لای سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگی بێت، بیرمان
لای به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی بێت، وده‌ستورو په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی
گونجاو بێت،
ئه‌مڕۆ ئه‌بێ فێری وانه‌ی قه‌ناعه‌ت بین ، زۆرتان برسی بوو
ته‌نها سكتان به نان وخورما تێر بوو وه ده‌نگی نه‌كرد، كه‌واته حه‌زوو و
ئاره‌زوو داوای زیاتر‌و زۆرتر ئه‌كات، گه‌ده‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌ی بیده‌یتی
پێی تێر ئه‌بێ ، جا هه‌ر جۆره خواردنێ بێ : به‌لاَم لای ئێمه جۆری
خواردنه‌كه گرنگه؟ لای ئه و ته‌نها تێر بوونه.. كه‌واته با بۆ خواردن
نه‌ژین به‌ڵكو ئه‌وه‌نده بخۆین تا پێی بژین... ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاوا بیر
بكه‌ینه‌وه ئه‌وا نه هه‌ژاری ئه‌مێنێ، وه نه‌خۆشیش كه‌م ئه‌بێ ،
ولاَتیش سه‌ركه‌وت و ئه‌بێ،
ئه‌گه‌ر سه‌كرده‌كانی ئه‌مڕۆش ئاوا بیر
بكه‌نه‌وه ئه‌وا بێ گومان ژیان و گوزه‌ران به‌شیوه‌یه‌كی تر ئه‌بوو ...
به‌ره‌كه‌ت زیاتر ئه‌بوو ...یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌وومان ئه‌بوو ...
له هه‌مووی گرنگتر مرۆڤایه‌تی به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده ئه‌بوو ... به‌و
هیوایه‌ی كه هه‌نگاوی جدی بۆ بنرێ
بێ گوومان پلان بۆ داهاتوه و
ڕابردووش بۆ ئه‌زمون وه‌رگرتنه....