نوسینی : ژینه سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره درودو
ره‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر پیغه‌مبه‌ر (ص) و یارو یاوه‌ران و شوینکه‌وتوانی تا رؤژی
دوای.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت :
ومن یطع الله و
الرسول فاولئک مع الذین انعم الله علیهم من النبیین و الصدیقین و الشهداء و الصالحین
، و حسن اولئک رفیقا .(النساء\69)واته : هه‌ر که‌س گوێڕایه‌ڵی خوا و
پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وا له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه که خوای گه‌وره به‌هره‌ی
به‌سه‌ردا ڕشتون له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاو چاکان ،
ئه‌وانه‌ش باشترین هاوده‌نگ و هاوڕێن .
پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو ئیمانداران
پاباند بن به ئه‌رکه‌که‌نیان به‌رامبه‌ر به پیغه‌مبه‌ر (ص) ئه‌ویش به
گویڕایه‌ڵی کردنی قورئان و حه‌دیس ده‌بێت .
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) و
بنه‌ماڵه و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی :
* پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ده‌باره‌ی
خۆشه‌ویستی خۆی ده‌فه‌رموێت :
( لا یؤمن احدکم حتی اکون احب الیه من و
الده و ولده و الناس اجمعین.( متفق علیه) .واته: باوه‌ڕی هیچ کامتان ته‌واو
نابێت هه‌تا من له‌لای خۆسه‌ویست تر نه‌بم له باوکی و کوری و هه‌م و خه‌ڵکی.
*
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی چاکه‌کاری و رێز گرتنی بنه‌ماڵه‌و خێزانی ده‌فه‌رموێت:
....
وانی تارک فیکم ثقلین ، او لهما : کتاب الله ، فیه الهدی و النور ، فخذوا
بکتاب الله ، و استمسکوا به . ثم قال . و اهل بیتی ، اذکرکم الله فی اهل بیتی ، ثلاثا.
(رواه مسلم).واته: من دوو شتی سه‌نگینم له‌ناو تاندا جێهێشتووه ،
یه‌که‌میان کتێبه‌که‌ی خوایه که رێنمای و روناکی تێدایه ، ده‌ست
به‌کتێبه‌که‌ی خواوه بگرن و پابه‌ندی بن . پاشان فه‌رموی: وه‌بنه‌ماله‌و
خێزانم ، خواتان بیر ده‌هێنمه‌وه ده‌رباره‌ی بنه‌ماڵه‌و خێزانم ، سێ جار
فه‌رمووی .
* هه‌ره‌وه‌ها ده‌رباره‌ی خۆشویستنی هاوه‌ڵان : ده‌فه‌رموێت :
الله! الله! فی اصحابی، لا تتخیذوا هم غرضا -بعدی- فمن احبهم فبحبی احبهم ، ومن
ابغضهم فببغضی أبغضهم ومن اذاهم فقد اذانی ومن اذانی فقد اذی الله ومن اذی الله
فیوشک ان یاخذه. (رواه الترمذی و احمد ، وهو فی العقیدة الطحاویة) واته:
الله! الله ! له‌هاوه‌ڵانم ، له‌دوای من مه‌یان که‌ن به نیشان کرد هه‌ر که‌س
خۆشی بوێن ئه‌وه له خۆشه‌ویستی منه‌وه خۆشی ده‌وێن وه هه‌ر که‌س رقی لێان
بێت ئه‌وه له ڕقی من ڕقی لێیانه ، وه‌هه‌ر که‌س ئازاریان بدات ئه‌وا منی ئازار
داوه وه هه‌رکه‌س من ئازار بدات ئه‌وه خوای ئازار داوه ، وه‌هه‌ر که‌س خوا
ئازار بدات ئه‌وه نزیکه خه‌شمی لێبگرێت.
2_ شوێن که‌وتن و گوێرایه‌ڵی کردن :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: یا ایها ا‌لدین آمنوا اطیعوا الله و اطیعوا الرسول
اولی ألباب منکم ، فان تنازعتم فی شی‌ء فردوه الی الله و الرسول ..... ( النساء\59)
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێرایه‌ڵی
پێغه‌مبه‌ر و کاربه‌ده‌ستانی خۆتان بکه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر له شتێکدا کێشه‌تان
هه‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ....
هه‌روه‌ها به پێغه‌مبه‌ر(ص)
ده‌فه‌رموێت : قل ان کنتم تحبون الله فاتبعونی یعببکم الله. (العمران\31)
واته:
بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆشده‌وێت ئه‌وا شووێنم بکه‌ون ئه‌وا خواش ئێوه‌ی
خۆشده‌وێت .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ده‌فه‌رموێت : من اطاعنی فقد اطاع الله و من عصانی
فقد عصی الله . (رواه البخاری و مسلم )
واته : هه‌ر که‌س گوێڕایه‌ڵیم بکات ئه‌وا
گوێڕایه‌ڵی خوای کردووه ، وه‌هه‌ر که‌س سه‌ر پێچیم بکات ئه‌وا سه‌ر پێچی خوای
کردووه .
3_ درود (صڵاوات ) دان له سه‌ری ؛
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :ان الله و
ملائیکته یصلون علی النبی ، یا ایها الذین آمنوا صلوا علیه و سلموا تسلیما . (الأحزاب\
56 )
واته : خوا و فریشته‌کانی دروود له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ده‌ده‌ن ، ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی باوه‌رتان هێناوه درود و سلاوی له سه‌ر بده‌ن
هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ... و صلوا علی ، فان صلاتکم تبلغنی حیث کنتم . (رواه ابو داود ،
باسناد حسن )
واته : درودم له‌سه‌ر بده‌ن ، چونکه دروده‌کانتانم پێده‌گات
له‌هه‌ر کوێیه‌ک بن .
.