عومهرعلی که‌ریم
زۆر جار زۆر که‌س پرسیار ده‌کات چ به
ته‌له‌فۆن یان ئیمه‌یڵ له‌سه‌ر ته‌ڵاق، وه جۆره بێتاقه‌تیه‌کی تیا به‌دی
ده‌کرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی که ئه‌مه کارێکی تایبه‌تیه‌و پێی ناخۆش بێت که
که‌سانی تر بزانن، وه له کاتێکدا کێشه‌که به خۆی چاره‌سه‌رناکرێ و پێویسته
که‌سانی تر لێی ئاگاداربن وه ئه‌و ترسه‌ی هه‌یه که له ڕووی مامۆستاکه‌وه
ئه‌م کێشه خێزانیه‌ی ئاشکرا بکرێ و که‌سانی تر ئاگادار بن به کێشه‌که‌ی. وه
بێگومان هه‌موو مامۆستایه‌کی ئاینی ده‌بێت هه‌موو ئه‌وکارانه وه‌ك ئه‌مانه‌ت
تێی بڕوانن و وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌و نێوانه‌دا باس ده‌کرێت بپارێزرێت و
وه ڕێزێکی تایبه‌تیش بۆ پرسیارکه‌ر دابنرێت مادام پابه‌نده به شه‌رعه‌وه‌و
کێشه‌که‌ی بۆ شه‌رع ده‌گه‌ڕێنێته‌وه،که ئه‌مه به‌ڕاستی کارێکی زۆر
گرنگه‌و ده‌بێت هه‌موومان گرفته‌کانمان بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
بگه‌ڕێنینه‌وه خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا
أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ
تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ
تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ } وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا
ده‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر ئێمه بڕواداربین ده‌بێت
گوێڕایه‌ڵی خوا‌و
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بین و وه ههرگرفتێکمان هه‌بوو بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆلای
ئه‌وان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به خوا‌و ڕۆژی دوای هه‌بێت.چونکه که‌سانی وا هه‌یه
له‌وانه‌یه به هه‌زاره‌ها ته‌ڵاقیشی که‌وتبێت و هه‌ر گوێشی تێنهدات!!! هه‌م
خۆی هه‌م خێزانه بهدبهختهکهشی له‌و تاوانه‌دا بژین و ئاسایی منداڵیش
بخه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌کرێت بۆ په‌ندو وه‌رگرتن باس بکرێت به‌بێ ناو هێنان بۆ
نمونه باس له شتێك ده‌کرێت یان له نێوان دووکهسدایت بۆ پێکهێنانیان بڵێی کاری
واو وا بووه به‌ڵام به بێ ناوهێنان و به‌شێوه‌یه‌کی وا بیسه‌ر نه‌زانێت
مه‌به‌ستت کێیه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی پێش ئیسلام
جۆره‌ها زه‌واج و ماره‌کردن هه‌بووه، وه یه‌کێك له‌وانه ئه‌م جۆره
زه‌واجه‌ی ئێستامانهو شه‌رع په‌سه‌ندی کردوو هێڵایه‌وه، وه کۆمه‌ڵێك
مه‌رجی بۆ دانا، له‌و زه‌واجانه‌ی که پێش ئیسلامدا هه‌بوو هه‌ندێکیان بۆ
نمونه باس ده‌که‌ین له‌وانه:
1- نکاح الشغار: ئه‌م جۆره
ئه‌وه‌یه که که‌سێك کچه‌که‌ی خۆی یان که‌سێك که له‌ژێر ڕکێفی ئه‌مدایه
ده‌یکرد به ژن به ژن به بێ ئه‌وه‌ی هیچ مارهییهك بۆ کچه‌کان دابنرێت،
بێگومان ئه‌مه مافی کچه‌کان ده‌فه‌وتێت بۆیه ئاینی پیرۆزی ئیسلام نه‌رێی
لێکرد وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ { نه‌ی رسول الله صلی الله
علیه وسلم عن الشغار} له فه‌رمووده‌یه‌کی تردا هاتووه { لا شغار في الاسلام }
ئه‌م جۆره زه‌واج کردنه ڕه‌د کرایه‌وه‌و له ئیسلامدا شتی وانیه
2- نکاح المقت: ئه‌مه‌ش ئه‌و جۆره ده‌گرێته‌وه که که‌سێك
ژنه‌که‌ی باوکی نه‌ك دایکی خۆی ژنێکی تر جگه له دایکی خۆی بۆ نمونه که‌سێك دوو
سێ یان زیاتر ژنی هه‌بێت وه ئه‌و که‌سه یه‌کێك له ژنه‌کانی تر نه‌ك دایکی
خۆی، جا بۆ ئه‌م کوڕه هه‌بوو که ئه‌م ژنه بهێنی بۆ خۆی به بێ ئه‌وه‌ی هیچ
مارهیهکیشی بداتێ وه به بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆشی خۆ ئه‌گه‌ر خۆی به‌دڵی
نه‌بوایه که‌سێکی تری نزیکیان ده‌یتوانی ئه‌م کاره بکات وه‌یان هه‌ر ده‌یان
توانی به‌رگری لێ بکه‌ن و نه‌هێڵن شوو بکات تا ده‌مرێت وه که مرد میراته‌که‌ی
ببه‌ن. وه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌م جۆره‌شی ڕه‌د کرده‌وه وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رمووێ { ولا تنکحوا ما نکح آباؤکم من النساء الا ما قد سلف انه
کان فاحشة ومقتا وساء سبیلا }نه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه ماره بکه‌ن که
پێشتر باوکتان ماره‌ی کردبوو، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕابوورد ( له‌سه‌رده‌می
نه‌فامیدا پێش حه‌رام کردنی ) به‌ڕاستی ئه‌و کاره گوناهێکی گورهو ناشرین و
ناپه‌سه‌نده‌و ڕیبازێکی خراپه وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا
النِّسَاءَ كَرْهًا وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ } ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه
دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن،
( وه‌ك که‌لوپه‌لی تری ناوماڵ ) ، ناچاریان مه‌که‌ن تا هه‌ندێك ماره‌ییتان بۆ
بگه‌ڕیننه‌وه به‌ڕاستی سه‌یره ئافره‌ت وه‌ك کاڵایه‌ك سه‌یری ده‌کرا نه‌ك
وه‌ك مرۆڤ هه‌روه‌ك چۆن که‌لوپه‌ڵ و گا‌و ووڵاخ به‌ش ده‌کرا ئه‌ویش ئاوا. به‌ڵام
له‌وه سه‌یرتر هه‌یه له‌م ڕۆژه‌دا که میلله‌تێك وه‌ك کاڵا سه‌یر ده‌کرێ و
وه‌ك میراتێك جێ ده‌مێنی بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوی هه‌روه‌ك له زۆر ووڵاتانی
جیهاندا هه‌یه، باوکه‌که ده‌مرێ میلله‌ته‌که بۆ کوڕه‌که‌ی جێ ده‌مێنێ
ئه‌میش ئیتر خۆی و خوای خۆی؟!
3- کۆکردنه‌وه له نێوان دوو
خۆشك، یانی که‌سی وا هه‌بوو دوو ژنی هێناوه هه‌ردووکیان خوشك بووه، وه
ئاینی ئیسلام ئه‌مه‌شی ڕه‌د کرده‌وه‌و نابێت دوو خوشك له یه‌ك کاتدا بهێنرێت
وه‌ك خوا گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { وان تجمعوا بین الاختین {
4- ڕێژه‌ی دیار نه‌کراو بۆ ژن هێنان که‌سی وا هه‌بوو 10 ژنی هه‌بوو،
هه‌بووه زۆر زیاتر وه شه‌ریعه‌تی ئیسلام سنورێکی بۆ دانا که تا چوار ڕێگه
پێدراوه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { فنکحوا ما طاب لکم من النساء مثنی وثلاث
ورباع فاءن خفتم الا تعدلوا فواحدة } ئه‌ویش به مه‌رجێ که‌سه‌که متمانه‌ی به
خۆی هه‌بێت که دادگه‌ر بێت له نێوانیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر دادگه‌ر نه‌بوو بێگومان
توشی سزا ده‌بێت، وه هه‌تا هه‌ر یه‌که‌م ژنیش ئایا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که
یه‌ك ژنیان هه‌یه دادگهرن له‌گه‌ڵیا ؟ له‌سه‌ر فره‌ژنی ناڕۆم لێره‌دا
چونکه باسێکه زۆر هه‌ڵده‌گرێت ده‌کرێت بکرێته بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ.
5- ماره‌ی بردن له نه‌فامیدا ئه‌گه‌ر که‌سێك کچه‌که‌ی بدایه
به‌شوو ماره‌یه‌که‌ی ده‌برد، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه ئه‌مه تا ئێستاش
ماوه، زۆر که‌س بیستومه وتوویه‌تی کچه‌که‌م به پسکیت و نوقڵ گه‌وره
کردووه چۆن پاره‌ی لێ ناستێنم ! بۆ کوڕی ئه‌و خه‌ڵکه به با گه‌وره بووه ؟
وه ده‌بێت ماره‌یی ئه‌و بڕه پاره‌یه زێره هه‌رچیه بدرێت به کچه‌که‌و
ئه‌وه مافی ئه‌وه نه‌ك که‌سوکاری خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {
وآتوا النساء صدقاتهم نحلة } ئه‌و بڕه ماڵه مافی ئافره‌ته‌که‌یه، ئیتر
که‌م یان زۆر دیاری نه‌کراوه له شه‌رعدا، ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر
ڕێگهوتنیان به‌ڵام بێگومان تا که‌م بێت باشتره، ئافره‌ت به زۆری یان که‌می
ماڵ سوك نابێت هه‌روه‌ك هه‌ندێك که‌س ده‌ڵێن؟! ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها
حه‌زم کرد وه‌ك پێشهکیهك بێت بۆ چوونه ناو بابه‌ته‌که‌وه، ئه‌و هه‌موو
گۆڕانکاریانه‌ی هاتوو به‌سه‌ر ئه‌م کاره‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ت
بووه، هه‌روه‌ك لێره‌دا باسه‌که باسی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌یه له پێش
ئیسلامدا ڕێژه‌ش نه‌بوو بۆ ته‌ڵاق که‌سی وا هه‌بووه سه‌د جار ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق
داوه‌و هێناویه‌تیه‌وه به ئاره‌زووی خۆی تۆپ تۆپێنی پێکردووه یان هه‌روا
وازی لێهێناوه به بێ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی بدات وه ئه‌ویش نه‌یتوانیوه شوو بکات
ناچار بووه هه‌روا دا‌نیشێت تا مردن، به‌ڵام ئاینی پیرۆزی ئیسلام سنورێکی دانا بۆ
هه‌موو ئه‌م شتانه وه‌ك له خواره‌وه به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت.
*ته‌ڵاق
و جیابوونه‌وه له شه‌رعدا چاره‌سه‌رێکی نێوان ژن و پیاوه به چه‌ند
ووشه‌یه‌کی تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ژن و پیاو دانوله‌یان پێکه‌وه نه‌ده‌کوڵا
وه هه‌موو ڕۆژ گرفت و ده‌نگه‌ده‌نگیان هه‌بوو وه نه‌یان توانی لێك تێبگه‌ن
وبگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش باشتر وایه لێك جیا ببنه‌وه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش کارێکی
ئاسان نیه‌و وه نابێت په‌له‌ی تێدا بکرێت، وه ده‌بێت کۆمه‌ڵێك ڕێگه هه‌یه
بیانگرێته به‌ر وه‌ك جێگه جیاکردنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك، ئاگادار کردنی پیاو
چاکانی هه‌ردوولا بۆ گونجاندیان پێکه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌کان
سه‌ری نه‌گرت باش نیه ماڵه‌که‌یان بکه‌نه دۆزه‌خێك بۆ خۆیان و وه
ئه‌زیه‌تدانی ئه‌ملاولاش لێك جیا ببنه‌وه. وه نابێت خه‌ڵکیش به شێوه‌یه‌کی
خراپ بڕواننه ئه‌م ئافره‌ت و پیاوه، چونکه مانای وا نیه که ئه‌م دووکه‌سه
نه‌یات توانی پێکه‌وه بژین ئیتر به‌که‌ڵك نایه‌ن و خراپن، به‌ڵکو نه‌یان
ویستووه درۆ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بکه‌ن، وه گرنگه که که‌سایه‌تی یه‌کتریش
بریندار نه‌که‌ن هه‌یه بۆ نمونه ئافره‌تێك دێنێ و دوای گرفتێکی وا دێته پێش
سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به ته‌ڵاق کۆتای دێت له دوایدا تانه‌و شتی خراپ بۆ یه‌کتر
هه‌ڵده‌به‌ستن، چۆن؟ ئه‌و مرۆڤه ده‌می ده‌یهێنی خراپه‌ی ئه‌و ئافره‌ته یان
پیاوه باس بکات که پێشتر هاوسه‌ری بووه! وه له کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشمان‌دا زۆر
پێداگری ده‌کرێ له‌وه‌ی که بۆچی جیابوونه‌ته‌وه مادام کاره‌که ته‌واو
بووه نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده پێداگری بکرایه، چونکه سودی نیه، ته‌نها
ئه‌وه‌نده‌یه کابرای پرسیار که‌ر وه‌ك حه‌زێکی خۆی ده‌یه‌وێت هۆکاره‌که
بزانێت، ئه‌گینا کاره‌که له‌وه تێپه‌ڕیوه چاره‌سه‌ربکرێ.
جۆره‌کانی ته‌ڵاق
دووجۆر ته‌ڵاق هه‌یه ته‌ڵاقێکیان پێی دوهترێ
ته‌ڵاقی ڕاسته‌وخۆ ئاشکرا، واته به خێزانه‌که‌ی بڵێ بڕۆ ته‌ڵاقت که‌وتبێت،
به‌م وته‌یه ته‌ڵاقی ده‌که‌وێت. وه جۆری دووهه‌م نائاشکرا یانی به ووشه‌ی
ته‌ڵاق نه‌بی ئیتر ئه‌مه زۆر شت ده‌گرێته خۆ بۆ نمونه بڵێ به خێزانی
بڕۆره‌وه بۆ ماڵ باوکت، یان له کۆڵم به‌ره‌وه له‌م جۆر قسانه به‌ڵام
ئه‌گه‌ر نیه‌تی له‌گه‌ڵدا بێت یانی مه‌به‌ستی ته‌ڵاقدان بێت به‌م قسانه ئینجا
ته‌ڵاقه‌که‌ی ده‌که‌وێت، چونکه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بێت بێگومان
ئه‌و قسانه هیچی تیا نیه بۆ نمونه بڵێ بڕۆره‌وه بۆ ماڵ باوکت، یان له کۆڵم
به‌ره‌وه بیه‌وێ بۆ نمونه ئیسراحه‌تێك بکات.
*هه‌روه‌ك چۆن دووجۆر ته‌ڵاق
هه‌یه، ته‌ڵاقی ئاشکرا به ووشه‌ی ته‌ڵاق و وه ته‌ڵاق به ووشه‌ی جگه
ته‌ڵاق هه‌روه‌ها دووجۆریش ته‌ڵاق هه‌یه که یه‌کێکیان تاوان نی یه ئه‌گه‌ر
له‌و کاته‌دا ته‌ڵاقی بده‌یت ئه‌ویش ئه‌وکاته‌یه ئافره‌ته‌که له سوڕی
مانگانه‌دا نیه واته پاکه‌و وه هێشتا کاری جووت بوونیش نه‌کراوه، وه
دووهه‌میان تاوانه ئه‌گه‌ر بێت و له‌و کاته‌دا پیاوه‌که ژنه‌که‌ی خۆی
ته‌ڵاق بدات تاوان بار ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وکاته‌یه که ئافره‌ته‌که له سوڕی
مانگانه‌دایه (الحیض) وه‌یان پاکه‌و له سوڕی مانگانه‌دا نیه به‌ڵام پێکه‌و
جووت بوون. وه ئه‌وه‌ش بزانن که چوار جۆر ئافره‌ت هه‌ن که ئه‌مانه نایان
گرێته‌وه ئه‌ویش چوار تاقمن یه‌که‌میان ئافره‌تێکی منداڵ که هێشتا
نه‌گه‌شتۆته حه‌دی سوڕی مانگانه دووهه‌میان یه‌کێکه که زۆر گه‌وره‌یه‌و
له‌وه‌دا نه‌ماوه سوڕی مانگانه‌ی به‌سه‌ردا بێت یانی پیر بووه، وه
سێهه‌میان ئافره‌تی دووگیانه حامل، وه چواره‌م ئه‌و ئافره‌ته‌یه که خولعی
له‌گه‌ڵ کراوه‌و وه کاری جووت بونیشیان نه‌کردووه. لێره‌دا پرسیارێك دروست
ده‌بێت ئایا چۆن که‌سێك خێزانی ته‌ڵاق بدات تاوانی ده‌گات یان تاوانی ناگات
لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه نیه ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك ویستی خێزانه‌که‌ی ته‌ڵاق
بدات بڵێ ده‌ی ئێسته کاتی خۆیه‌تی و ته‌ڵاقی بدات، لێره‌دا مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئیتر کار گه‌شته ئه‌وه‌ی که چار نه‌ما وه هه‌لی پێکه‌و
ژیان نه‌ما له‌و کاته‌دا تڵاقی بدات که ئافره‌ته‌که له پاکیدایهوه هێشتا
جیماعیان نه‌کردووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ك ئافره‌ته‌که
حامل بێت و دوای په‌شیمانی بکێشێت و داخی بۆ بخوات که نه‌یزانی ئافره‌ته‌که
حامل ده‌بێ. وه به‌ته‌ڵاقدانی له کاتی سوڕی مانگانه‌دا تاوانی ده‌گات ئیتر
مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقدانه‌که‌ی شتێکی تره، ئایا له‌به‌رچی ته‌ڵاقی داوه یان
ده‌یدات. وه بێگومان خوای گه‌وره بچوکترین شت ده‌خوێنێته‌وه.
*ته‌ڵاقدان
پێش ژن هێنان ناکه‌وێت وه‌ك یه‌کێك هێشتا ژنی نه‌هێناوه‌و بڵێ ته‌ڵاقم که‌وتبێت
یان بڵێ ته‌ڵاقی داهاتووم که‌وتبێت کاتێك ژنم هێنا، وه هه‌روه‌ها چوار کۆمه‌ڵی
تر هه‌ن ته‌ڵاقیان ناکه‌وێت منداڵ، شێت، خه‌وتوو، زۆرلێکراو، پێغه‌مبه‌ر درودی
خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ {عن النبي صلى الله عليه وسلم قال
رفع القلم عن ثلاث عن النائم حتى يستيقظ وعن الصغير حتى يكبر وعن المجنون حتى يعقل
أو يفيق} واته منداڵ و خه‌وتوو شێت قه‌ڵه‌می تاوانیان له‌سه‌ر لابراوه.
وه هۆی ته‌ڵاق نه‌که‌وتنی ئه‌م کۆمه‌ڵانه ئه‌وه‌یه به ویستی خۆی
نه‌بووه بۆ نمونه وه‌ك زۆر لێکراو. وه‌یان نازانی ته‌ڵاق چیه وه‌ك منداڵ و
شێت.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئافره‌تی ته‌ڵاق دراو
پیاو خاوه‌نی
سێ ته‌ڵاقه و بێ سنور نییه وه‌ك سه‌رده‌می نه‌فامی،به‌ڵکو سنورداره، جا
که‌وا بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بێت زۆر ئاگادار بیت که هه‌وڵ نه‌ده‌یت
به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ڵاق بخۆی، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ویته کێشه‌وه. وه
به‌ڕاستی نه‌نگیه بۆ پیاو ته‌ڵاق بکاته چه‌کی خۆی و هه‌رده‌م به کاری بێنێ
وه‌ك له زۆر شوێن باوه. ئامۆژگاریم بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر کوڕه‌و هێشتا ژنی نه‌هێناوه هه‌ر له ئێسته‌وه متمانه‌یه‌کی به
هێز له دڵی خۆیدا دروست بکات که هه‌رگیز ئه‌م ووشه‌یه‌ی به ده‌مدا
نه‌یه‌ت،کاتی ژنی هێنا، وه ئه‌گه‌ر پیاوه‌و خاوه‌نی ژنه ئه‌گه‌ر پێشتر
ته‌ڵاقی به‌کارهێناوه جارێکی تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ری و له خوا بترسن، وه
ئه‌گه‌ر کچه‌و هێشتا شوی نه‌کردووه ئه‌م ووتانه‌ی له بیر بێت و ئامۆژگاری
هاوسه‌ره‌که‌ی پێ بکات له داهاتوودا وه خوای گه‌وره هاوسه‌ری ئیماندار‌و له
خوا ترستان به نسیب بکات،باشتر له ئێمه‌وه، وه‌خێزانی ئیماندار‌و چاك به
نسیبی کوڕه‌کانیش بکات باشتر له خێزانه‌کانی ئێمه، وه ئه‌گه‌ر ژنه‌و
خاوه‌نی مێره هه‌روه‌ها ئامۆژگاری مێرده‌که‌ی پێ بکات و هه‌رگیز هه‌وڵ نه‌دات
مێرده‌که‌ی توڕه بکات چونکه ته‌ڵاق دان زۆر کات له توڕه‌ییه‌وه دروست
ده‌بێ لێره‌دا به‌سه‌رهاتێکم بیر که‌وته‌وه (لای دکتۆرێكی ئوردونی ئه‌و
ئایه‌تانه‌مان ده‌خوێند که حوکمی تێدایه وه هاتینه سه‌ر ته‌ڵاق، یه‌کێك
له قوتابیه‌کان پرسیاری کرد ووتی: دکتۆر بۆ؟ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌ڵاق ده‌خۆن
توڕه ده‌بن ،ئه‌ویش ووتی: ئه‌ی ته‌بعه‌ن خۆ گونجاو نیه پیاو قاچی له‌سه‌ر قاچی
دانابێت و قاوه بخوات و بڵێ به خێزان بڕۆ ته‌ڵاقت که‌وتبێت). وه هه‌روه‌ها
ده‌بێت ئێمه‌ش به گوێره‌ی توانا‌مان خه‌ڵکی هۆشیار بکه‌ین.
*پیاو وه‌ك ووتمان
خاوه‌نی سێ ته‌ڵاقه، ئه‌گه‌ر تهڵاقێ وه یان دوو ته‌ڵاقی که‌وت ده‌توانێت
خێزانه‌که‌ی بهێنێته‌وه‌و وه وه‌ك جاران هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێ ته‌ڵاقی که‌وت ناتوانێت خێزانه‌که‌ی بهێنێته‌وه هه‌تا
پێنج مه‌رج نه‌یه‌نه دی. ئه‌ویش ته‌واو بوونی عیده‌ی شه‌رعیه لێی واته سێ
سوڕی مانگانه ببینێت و پاك ببێته‌وه، وه له پاشان شوبکاته که‌سێکی تر‌و وه
کاری جووت بوون له‌گه‌ڵیدا ڕووبدات، وه‌پاشان ئه‌ویش ته‌ڵاقی بدات، وه عیده‌ی
له‌ویش ته‌واو ببێت، وه دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر پیاوی یه‌که‌م ئاره‌زووی
کرده‌وه ده‌توانێت بیهێنێته‌وه. لێره‌دا حه‌ز ده‌که‌م زیاتر ڕوونکردنه‌وه
بده‌م ئه‌مه‌یه که له ناو کورده‌واری ئێمه‌دا به‌ناوبانگه به (ماره
به‌جاش) به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی که خه‌ڵكانێك ده‌یان کرد وه‌یان هه‌یه ئێسته‌ش
ده‌یکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یکات به‌ڕاستی هیچ مه‌رجێکی شه‌رعی تیا نیه
له‌به‌ر ئه‌وه پیاوه‌که هه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌که‌ی که‌وتووه دێن کابرایه‌ك
به پاره یان که‌سێك په‌یدا ده‌که‌ن و بۆ یه‌ك شه‌و ئه‌م ئافره‌ته داماوه‌ی
لێ ماره ده‌که‌ن و به‌یانی زوو هه‌رکه ڕۆژ بوه‌وه پێی ته‌ڵاق
ده‌ده‌نه‌وه‌و هه‌م جارێکی تر ماره‌ی ده‌که‌نه‌وه له پیاوی یه‌که‌م،
به‌ڕاستی ئه‌مه گه‌مه منداڵانه‌یه وه خۆ خه‌ڵه‌تاندنه. ئه‌و پیاوه‌ی
که سێ ته‌ڵاقه‌که‌ی که‌وتبێت له ڕاستیدا نابێت به ته‌مای ئه‌و ئافره‌ته
بێته‌وه، به‌ڵام که هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه هاتنه دێ وه دوای ئه‌وه به
دڵیدا هاته‌وه ده‌توانێت وه ئه‌م جاره وه‌ك وایه ژنێکی تر هێنابێت. خوای
گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {فان طلقها فلا تحل له حتی تنکح زوجا غیره} حه‌ڵاڵ نابێت تا
شوو به که‌سێکی تر نه‌کات ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقی که‌وتبوو، مه‌به‌ست سی
تهڵاقهکهیه. نه‌ك یه‌ك یان دوو. وه ئه‌م فه‌رمووده زیاتر بۆمان ڕون
ده‌کاته‌وه {وعن عائشه رضي الله عنها قالت: طلق رجل امرأته ثلاثا،
فتزوجها رجل، ثم طلقها قبل آن یدخل بها، فاراد زوجها الاول ان یتزوجها، فسأل النبی
صلی الله علیه وسلم عن ذلك؟ فقال: لا. حتی یزوق الاخر من عسیلتها} واته پیاوێك
سێ به سێ ژنه‌که‌ی ته‌ڵاقدا، وه پیاوێکی تر ماره‌ی کرد، وه له پاشان ئه‌ویش
ته‌ڵاقی دا پێش ئه‌وه‌ی جیماعی له‌گه‌ڵ بکات، وه پیاوی یه‌که‌م ویستی
بیهێنێته‌وه، پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر کرد درودی خوای لێ بێت له‌سه‌ر ئه‌و
مه‌سه‌له، ئه‌ویش درودی خوای لێ بێت فه‌رمووی: نه‌خێر تاوه‌کو تامی هه‌نگوینی
یه‌کتری ده‌که‌ن، مه‌به‌ست تا جیماع ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کدا. وه هۆی ته‌واو
بوونی عیده‌ی شه‌رعیش ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربکه‌وێت ئایا ئه‌و ئافره‌ته
دووگیانه یان نه وه ئه‌گه‌ر دووگیان بوو بۆ نمونه منداڵه‌که بزانرێت هینی
کێ یه. چونکه ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ له یه‌کێکی تر ماره بکرێ ده‌کری
ئافره‌ته‌که دووگیان بوو بێت له پیاوی یه‌که‌م وه پیاوی دووهه‌م به منداڵی
خۆی بزانێت. وه یه‌کێك له هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی که ئیسلام له پێناویدا
هاتووه، پاراستنی وه‌چه‌یه (حفظ النسل) وه له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که زیناو
به‌دڕه‌وشی ڕێگه پێنه‌دراوه له شه‌رعدا چونکه وه‌چه‌کان تێکه‌ڵ ده‌بێ،
وه‌هه‌روه‌ها هۆکاری تر، که ئێره جێگه‌ی ئه‌و باسه نیه.
به‌ڵام ئه‌و
پیاوانه‌ی که ته‌نها یه‌ك یان دوو ته‌ڵاقیان که‌وتووه، به‌م شێوه‌یه
ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که هێشتا عیده‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه که‌متره له
سێ سوڕی مانگانه ئه‌و ماوه‌یه‌ی که لێك جیا بوونه‌ته‌وه ده‌توانێت
ئافره‌ته‌که بهێنێته‌وه به بێ هیچ شتێك و وه له ته‌ڵاقه‌که‌ی که‌م
ده‌کات له فه‌رمووده‌یه‌کدا به‌م شێوه هاتووه {عن ابن عمر رضي الله
عنهما:اما أنت طلقتتها واحدة، آو اثنتین، فان رسول الله صلی الله علیه وسلم
آمرني ان راجعها} ئه‌وه‌ی له‌م فه‌رمووده‌دا ده‌رده‌که‌وێت که له سه‌رده‌می
پێغه‌مبه‌ردا ئه‌م کارانه ڕوویداوه‌و، وه خۆی درودی خوای لێ بێت فه‌رمانی به
گه‌ڕانه‌وه‌ی کردووه مادام هێشتا یه‌ك یان دوو ته‌ڵاقی که‌وتبێت ،بۆ نمونه
ته‌ڵاقێکی که‌وتووه دوانی ده‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیده‌ی به‌سه‌ر چوو بوو
ئه‌وا هه‌ر به ته‌واو بوونی عیده‌که‌ی ناتوانێت هه‌روا بیهێنێته‌وه ده‌بێت
سه‌ر له نوێ ماره‌ی ببڕێته‌وه وه ئه‌وکاته‌ش هه‌ر له ته‌ڵاقه‌کانی که‌م
ده‌کات، وه ده‌بێت ئیتر ئاگادار بێت له‌وه‌کانی تر.
سوێند خواردن
به ته‌ڵاق
ئه‌گه‌ر یه‌کێ سوێندی خوار به ته‌ڵاق که ئیتر کاری جیماع
له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی نه‌کات بۆ کاتێکی دیاری نه‌کراو یان زیاتر بێت له چوار
مانگ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که داوای‌کرد ئه‌وکاته پیاوه‌که، چه‌ند
هه‌ڵبژاردنێکی ده‌که‌وێته به‌رده‌ست یان ده‌بێت کاته‌که‌ی بشکێنی و
که‌فاره‌ته‌که‌ی بدات، وه‌یان ده‌بێت ئافره‌ته‌که ته‌ڵاق بدات، خۆ ئه‌گه‌ر
هه‌ر نکۆڵی کرد‌و ملی نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی بدات ئه‌و کاته قازی ده‌توانێت
به‌زۆرو به بێ ڕه‌زامه‌ندی پیاوه‌که ته‌ڵاقی بدات و لێکیان جیا بکاته‌وه،
چونکه گونجاو نیه مانه‌وه به‌و شێوه، سته‌می تیایه بۆ ئافره‌ته‌که.
لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یانی چی؟ ئه‌گه‌ر
ئافره‌ته‌که داوا بکات، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئاشکرایه چونکه ئه‌گه‌ر
ئافره‌ته‌که قسه نه‌کات خۆ که‌س نازانێ ده‌بێت ئافره‌ت داکۆکی بکات له مافی
خۆی ئه‌گه‌ر سته‌می لێ‌کرا.
*وه ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو ووتی به خێزانی تۆ وه‌ك
پشتی دایکم وایت، بۆ نمونه بڵی تۆ وه‌ك دایك یان خوشکم وایت وه ئه‌گه‌ر له‌و
کاته‌دا وشه‌ی ته‌ڵای به‌ده‌میدا نه‌هات ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که
ئافره‌ته‌که‌ی ده‌وێت، وه که‌فاره‌تی ده‌که‌وێته سه‌ر، له‌سه‌ر ئه‌م
ووتانه‌ی وهکهفارهتهکهشی به‌م شێوه‌یه: ده‌بێت به‌نده‌یه‌كی مسوڵمانی
ساغ ئازاد بکات خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بوو وه‌ك له‌م زه‌مانه‌ی ئێمه‌دا که نیه،
ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك، به بێ ئه‌وه‌ی به‌ینی تێبخات به‌ڕۆژوو بێت، خۆ
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شی نه‌توانی ده‌بێت خواردی شه‌ست هه‌ژار بدات بۆ هه‌رکه‌سێك
خواردنێکی وا که باوه له‌وکاته‌دا، بۆ نمونه برنج و شله‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی
له کوردستانن، وه بۆ ئه‌وانه‌ی له له ئه‌وروپان ئه‌گه‌ر چێشتخانه‌ی کوردی
هه‌بوو باشه وه‌گه‌ر نه‌بوو بۆ نمونه خواردنێکی ماکدۆناڵ یان که‌ی ئێف سی، وه
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت که نابێت ئه‌و که‌سه‌ی که زیهاری کردووه واته به
ژنه‌که‌ی ووتووه تۆ وه‌ك دایك یان خوشکم وایت نابێت کاری جیماع بکه‌ن تا
که‌فاره‌ته‌که‌ی ده‌دات نه‌ك بڵێ ده‌ی قه‌یچێکا دوای ده‌یده‌م، خوای گه‌وره
له‌سه‌ر زیهار ده‌فه‌رمووێ { والذین یظاهرون من نسائهم ثم یعودون لما
قالوا فتحریر رقبة من قبل ان یتماسا ذلکم توعظون به والله بما تعملون خبیر* فمن لم یجد
فصیام شهرین متتابعین من قبل ان یتماسا فمن لم یستطع فاطعام ستین مسکینا ذلك لتومنوا
بالله ورسوله وتلك حدود الله وللکافرین عذاب الیم } مانای ئه‌م ئایه‌ته هه‌ر
ئه‌وه‌یه که ووتمان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به پیاوه‌که‌ی بڵێ تۆ وه‌ك
باوکم یان برای منی ئه‌وه گوناهی ده‌گات و هیچ شتێکی ناکه‌وێته سه‌ر
*تۆمه‌تبارکردن و لهعنهتکردی خێزان، ئه‌گه‌ر پیاوێك به ژنه‌که‌ی بڵێ تۆ
زینات کردووه‌و خیانه‌تت له من کردووه، به‌م وتانه حه‌د له‌سه‌ر ئه‌و
پیاوه جێبه‌جی ده‌بێ ئه‌گه‌ر شایه‌ت نه‌هێنێ وه‌یان له‌عنه‌ت نه‌کا، وه‌یان
ئافره‌ته‌که خۆی دانی پێدا نه‌نا،خۆ ئه‌گه‌ر شایه‌تی هه‌بێت و هه‌موویان بڵێن
ئه‌و ئافره‌ته‌مان بینیوه که زینای کردووه وه به ئاشکرا بینیومانه، ئه‌و
کاته پیاوه‌که هیچی لهسهرنامێنێ و وه حه‌د ده‌که‌وێته سه‌ر
ئافره‌ته‌که، چونکه وته‌کانی ڕاسته‌و وه جێگیر بووه، وه ئه‌گه‌ر چوار
شایه‌تی نه‌بوو ته‌نها خۆی بوو، ئه‌وکاته دادگه‌ر ته‌نها به ووته‌ی
پیاوه‌که ناتوانێت حه‌د له ئافره‌ته‌که بدات، وه پیاوه‌که ده‌بیت یان
له‌عنه‌ت بکات وه‌یان بۆ ڕاستێتی قسه‌کانی، وه‌یان دادگه‌ر بڕیاری حه‌دی
له‌سه‌ر ده‌دات، چونکه نابێت ئافره‌تیك تاوانبار بکرێت به کارێکی وا ناشرین
هه‌ر له خۆوه، وه که‌سایه‌تی بریندار بکرێت له کاتێکدا بێ تاوانه، وه
ئه‌گه‌ر له‌عنه‌تی کرد ئه‌وجا هیچ له‌سه‌ر پیاوه‌که نامێنێ، چۆنیه‌تی
له‌عنه‌ت کردنه‌که به‌م شێوه‌یه: که ئه‌و پیاوه‌ی که له‌عنه‌تی له
خێزانه‌که‌ی کردووه له‌لای قازی دا ده‌ڵێ: أشهد بالله انني لمن
الصادقین فیما رمیت به زوجتي من الزنا،واته شایه‌تی ده‌ده‌م، سوێند به‌خوا
من ڕاستگۆم و له‌م ووتانه‌م به‌رانبه‌ر ژنه‌که‌م که زینای کردووه، ئه‌گه‌ر
ژنه‌که منداڵی بوو بوو، یان دووگیان بوو، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێ که ئه‌و منداڵه،
منداڵی من نیه‌و هینی زینایه، چوار جار ئه‌وه ده‌بێت دووباره بکاته‌وه، وه
بۆ جاری پێنجه‌م ده‌ڵێ، دوای ترساندی به ئاگری دۆزه‌خ و ترسی سزای دوای، چونکه
ئه‌گونجێ درۆ بکات و ئه‌وکاته په‌شیمان ببێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر سور بوو
له‌سه‌ر بڕیاری خۆی و ویستی به‌رده‌وام بێت ده‌ڵێ: وعلي لعنة الله ان کنت من
الکاذبین، واته له‌عنه‌تی خوای لێ بێت ئه‌گه‌ر درۆ بکه‌م، ئه‌مه‌ش له ڕاستیا
هه‌ر دوپات کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی پێشوه‌و زیاتر جه‌خت کردنه. جا ئیتر به‌م
کارانه‌ی پیاوه‌که هیچی له‌سه‌ر نامێنێ، وه چه‌ند شتیك جێگیر ده‌بێت دوا
به‌دوای ئه‌م کرده‌وانه. حه‌د له‌سه‌ر پیاوه‌که لا ده‌چێ، وه حه‌د
ده‌که‌وێته سه‌ر ئافره‌ته‌که، وه ماره‌ی ژنه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه،
وه منداڵه‌که‌ش ئه‌گه‌ر بیبێت نابێته منداڵی پیاوه‌که مادام وتبێتی منداڵی
من نیه، وه دواتریش له‌یه‌کتری حه‌رام ده‌بن بۆ هه‌تا هه‌تایه، یانی به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك بۆی دروست نابێت که بهێنێته‌وه ئه‌گه‌ر شوی تریش بکات و ئه‌ویش
ته‌ڵاقی بدات، وه‌ك پێشتر باسمانکرد. وه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که‌ش هیچ له سه‌ر
خۆی نه‌هێڵێ هه‌مان کاری پیاوه‌که ده‌کات، هیچی له‌سه‌ر نامێنێ. لێره‌دا
پرسیارێك خۆی قوت ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ باشه ئه‌م هه‌موو گێره‌و کێشه بۆچی؟ پێش
هه‌موو شتێك ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینێکی واقعیه ئه‌گه‌ر بۆ نمونه پیاوێك
که‌سێکی بینی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا چ بکات؟ خۆ ناکرێت خۆی لێ که‌ڕ بکات هه‌م
له‌ملاشه‌وه شایه‌تی نیه ناچاره به‌م شێوه کێشه‌که‌ی ببڕێنێته‌وه تا
ڕزگاری ببێت له‌و ئافره‌ته داوێن پیسه‌و، وه منداڵ ئه‌گه‌ر دروست بوو بێت.
به‌ڵام له‌ملاشه‌وه گومانی ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌م کابرا درۆ بکات! جا
ئه‌گه‌ر دانی پیا نا که درۆ ده‌کات ئه‌وه ده‌بێت دارکاری بکرێ له‌سه‌ر ئه‌و
وته ناشیاوانه‌ی که کردووه‌یه‌تی به‌رانبه‌ر خێزانی. لێره‌دا دیسان
پرسیارێکی تر دروست ده‌بێ باشه ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌و ژنه‌که‌ی هه‌ردووکیان
له‌عنه‌تیان کرد له یه‌کتر؟ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئیتر ئه‌وان
جیابوونه‌ته‌وه‌و کێشه‌که‌یان بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆ گونجاو نیه
هه‌ردووکیشیان ڕاست بکه‌ن حه‌تمه‌ت یه‌کێکیان درۆی کردووه جا له‌به‌ر
ئه‌مه‌یه، شاهیدی ئه‌و دووکه‌سه وه‌رناگیرێ چونکه جێگه‌ی متمانه‌ی ته‌واو
نیه‌ن، نازانین کامیان ڕاستیان کردووه، جا ئه‌گه‌ر که‌سیك ئه‌مه‌ی زانی خۆی
ناخاته ئه‌و بار‌و دۆخه‌وه هه‌م تاوانبار بێت لای خوا‌و وه‌هه‌م بێ متمانه بێت
لای خه‌ڵكی. ئه‌و هه‌موو گێرمه‌و کێشه له ئیسلامدا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه
که‌س جورئه‌تی ئه‌وه نه‌کات تۆمه‌ت بۆ که‌سێکی تر دروست بکات. خۆ ئه‌گه‌ر بیرێك
له‌م ڕۆژگاری خۆمانه بکه‌ینه‌وه چه‌ند له‌م کێشانه ڕوو ده‌دات؟ چه‌ند
خه‌ڵك یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن به‌م کارانه، وه‌یان بۆ ئافره‌تانی تر مه‌رج
نیه هه‌ر خێزان چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئافره‌تیك تۆمه‌تبار بکه‌یت به
به‌دڕه‌وشتی ده‌بێت یان بیسه‌لمێنی وه‌یان دارکاری باش ئه‌خۆی، به‌ڵام له‌م
ڕۆژه‌دا که‌سایه‌تی ئافره‌ت کوا به‌و شێوه ڕێزی لێ ده‌گیرێ، هه‌ر له
ڕۆژنامه‌و جهریدهکاندا به ئاشکرا ده‌ڵێن فڵان ئافره‌ت خێزانی فڵان که‌س
له‌که‌ڵ فلان که‌سایه، وه هه‌زاره‌ها شتێ وا، له‌ناو خه‌ڵکیدا، ئافره‌تی وا
هه‌یه تۆمه‌تی زینای دراوه‌ته پاڵ وه ئه‌و ئافره‌ته بووه‌ته سه‌گ
له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌کاتێکدا هیچیشی نه‌کردووه، به هه‌زاره‌ها که‌س
گرفتیان بۆ دروست بووه‌و وه هه‌تا کوشتاریش هه‌ر به‌هۆی ئه‌م گرفتانه‌وه، کوا
چ یاسایه‌ك هه‌یه بۆ بنبڕکردنی ئه‌م شتانه؟ چه‌نده‌ها که‌س هه‌یه له
خێزانی جیا بووه‌ته‌وه به‌هۆی گومانه‌وه. زۆر به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه‌دا ئه‌م گرفتانه زۆره، هه‌ر ئه‌وه‌نده یه‌کێك باسی یه‌کێکی کرد ئیتر
له ئاگر خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه! خۆزگه ده‌می خۆمان ده‌گرت و نه‌ده‌بووینه
مایه‌ی ئازاری به‌رانبه‌ریی یه‌کتری و به‌رده‌وام هه‌وڵمان بۆ چاره‌سه‌رکردن
بوایه نه‌ك بۆ ئاژاوه‌و شکاندنی بێتاوانان.
ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق
له‌خۆ (الخلع)
ئاشکرایه که ته‌ڵاق به‌ده‌ست پیاوه‌و وه ئه‌و ئه‌و
توانایه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر ژنه‌که‌یدا که ته‌ڵاقی بدات و لێك جیا ببنه‌وه
له حاله‌تی نهگونجاندا، وه پیاو ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌و سه‌ر پشکه له
ته‌ڵاقدانی خیزانه‌که‌ی. وه لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت و ده‌ڵێ ئه‌ی باشه
پیاو ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ئه‌ی ژنه‌که؟ وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌ردێڕی ئه‌م
به‌شه‌یه ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق له‌خۆ واته خلع کردن، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌ی
ویستی له پیاوه‌که جیا ببێته‌وه ئه‌و مافه‌ی هه‌یه هه‌روه‌ك چۆن
پیاوه‌که مافی ته‌ڵاق دانی هه‌یه، ئاینی پیرۆزی ئیسلام مافی بۆ ژن داناوه
هه‌روه‌ك چۆن بۆ پیاوی داناوه. وه ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق له لایه‌ن
ئافره‌ته‌وه مافێکی خۆیانه هه‌روه‌ك چۆن ته‌ڵاق مافی پیاوه‌که‌یه،
لێره‌دا نه پیاو وه نه ئافره‌ت نابێت وه‌ك هه‌لێك سه‌یری ئه‌مه بکه‌ن و
له بچوکترین گرفتدا په‌نای بۆ به‌رن، به‌ڵکو وه‌ك ئاماژه‌شمان پێ‌کرد
مه‌سه‌له‌ی جیا بوونه‌وه چاره‌سه‌رێکه ده‌که‌وێته دوای هه‌موو
هه‌وڵه‌کانه‌وه گه‌ر هیچ چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌و کاته وه‌ك چاره‌یه‌ك
په‌نا بۆ ته‌ڵاق وه‌یان ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك
چاره‌سه‌رێك نه‌ك وه‌ك تۆڵه!! که به‌داخه‌وه هه‌ندێك که‌س وه‌ك تۆڵه
ته‌ڵاق و خلع به‌کاردێنن له‌یه‌کتری وه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی
یه‌کتری!.
لێره‌دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك پێویسته له‌سه‌ر ته‌ڵاق و خلع
ئه‌گه‌ر پیاوێك خێزانی ته‌ڵاق بدات ده‌بێت ده‌ست له ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که
کردووه‌یه‌تی هه‌ڵبگرێت و شه‌رعه‌ن نایکهوێتهوه نابێت خێزانه‌که‌ی ته‌ڵاق
بدات و وه هه‌رچی مه‌سره‌فیشی بۆ کردووه لێی وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام خۆ
ئه‌گه‌ر خۆیان ڕێکه‌وتن مانای وا نیه ناشه‌رعی بێت، ئه‌وه بۆ که‌سێك که ئیتر
به‌ته‌واوی جیا ببنه‌وه‌و نه‌یگه‌ڕێنێته‌وه واته سێ ته‌ڵاقه‌که‌ی دابێت.
وه ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقێك یان دوانی دابێت ده‌توانێت بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ژێر
ماره‌ی خۆی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد. وه ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق ئه‌گه‌ر
کاره‌که‌یان کۆتایی پێهات ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای یه‌کتری ئه‌گه‌ر
په‌شیمان ببنه‌وه تا جارێکی تر گرێبه‌ستێکی تر ده‌که‌نه‌وه چونکه
ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق له خۆ گرێبه‌سته‌که هه‌ڵ ده‌وه‌شێنێته‌وه.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌ته‌ی که خلع ده‌کات واته ته‌ڵاقی خۆی له
پیاوه‌که ده‌ستێنێ، پیاوه‌که ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که کردوویه‌تی
دهیکهوێتهوه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر پیاوه‌که ژنه‌که ته‌ڵاق بدات
ژنه‌که مه‌سره‌فه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌وه.
لێره‌دا پرسیاریكی زۆر گرنگ خۆی
قیت ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ: باشه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك گیری خواردبوو به‌ده‌ست
مێردهکهیهوهو ده‌یوست ته‌ڵاقی خۆی لێ بستێنێ به‌ڵام پیاوه‌که ڕازی
نه‌بوو چی بکات نه ئه‌مه‌یه هه‌ڵسوکه‌وتی باش بێت له‌گه‌ڵی و وه
نه‌ئه‌وه‌یه ته‌ڵاقی بدات ئه‌م ئافره‌ته چ بکات. وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڕاستی
لێره‌دا ئه‌وه‌م به بیردێته‌وه که هه‌بونی حوکمی ئیسلامی زۆر گرنگه
ئه‌گه‌ر حوکمی ئیسلامی هه‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا حاکم به‌زۆر پێی ته‌ڵاق ده‌دا
وه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یکرد حاکم خۆی ته‌ڵاقی ده‌دات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی
پیاوه‌که. وه له‌م سه‌رده‌مه‌شدا که حاکمی ئیسلامی نی یه خۆ ئه‌گه‌ر
پیاوه‌که دیندار بێت هه‌رگیز ئه‌وه گاڵته به که‌سایه‌تی خێزانه‌که‌ی
ناکات که کار گه‌شته ئه‌وه‌ی لێك جیا ببنه‌وه نکۆڵی ناکات، بۆیه گرنگه که
خوشك و که‌سه‌کانمان به که‌سێك بده‌ین که ئیماندار بن وه له ئیسلامدا
دروه‌ست نی یه ئافره‌ت بدرێت به نامسوڵمان وه‌هه‌تا خاوه‌نی دینه‌کانی تر بۆ
ئه‌وه‌ی له داهاتوودا گرفتیان بۆ دروست نه‌که‌ن، وه هه‌موو له‌به‌ر
ئافره‌ته. مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق و جیا بوونه‌وه زۆر زیاتر له‌م باسه
هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئومێد ده‌که‌م وه‌ڵامی زۆرێکی دابێته‌وه وه ئه‌گه‌ر
ههرپرسیارێكیش دروست بوو، به ئیمه‌یڵدا بینێرن والسلام علیکم
malaomar2@hotmail.com
سه‌رچاوه‌کان
--------------------------------------------------------------------------------
نیل
الاقطار ج5 ص 140
المدخل لدراسة الشریعة الاسلامیة دکتۆر عبدالکریم زیدان
لاپه‌ڕه 24
سوتهتی النساء ئایه‌تی 22
بڕوانه ته‌فسیری ئاسان بۆ
تێگه‌شتنی قورئان بورهان محمد امین
سوره‌تی النساء ئایه‌تی 19
بڕوانه
ته‌فسیری ئاسان بۆ تێگه‌شتنی قورئان بورهان محمد امین
سوره‌تی النساء
ئه‌یه‌تی 3
المدخل لدراسة الشریعة الاسلامیة دکتۆر عبدالکریم زیدان لاپه‌ڕه
24-26
هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 26
بڕوانه کفایة الاخیار
لاپه‌ڕه444-447
خلع واته ئافره‌ته‌که داوای ته‌ڵاقی کردووه‌و ئیتر
پیاوه‌که‌ش ته‌ڵاقی داوه
بڕوانه کفایة الاخیار لاپه‌ڕه447-449
هه‌مان
سه‌رچاوه لاپه‌ڕه463
ابی داود ڕیوایه‌تی کردووه
شه‌یخان ڕیوایه‌تیان
کردووه (واته موسلم و بوخاری)
ئیمامی موسلم ڕیوایه‌تی کردووه
سوتهتی
المجادلة ئایه‌تی 3-4
بڕوانه ڕۆژ پرشنگدار،عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی
لاپه‌ڕه 252
هه‌مان سه‌رچاوه253-254