
ئاماده‌کردنی
: ژینه
ڕوپامای به‌شێکه له هاوبه‌ش دانان بۆ خوای گه‌وره به
شێوه‌یه‌کی بچوکی شاراوه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤ کارێک یاخود قسه‌یه‌ک بکا بۆ
ڕوپامای ( الریاء) یان بۆ ناو بانگ ده‌رکردن .
پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ده‌فه‌رموێت :
الشرک فیکم أخفی من دبیب النمل .... ) صحیح الجامع : ر\ 3625
واته : هاوبه‌ش دانان له
ناوتان‌دا له خشپه‌ی مێرووله شاراوه تره .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : أخوف ما
أخاف علیکم الشرک الأصغر ، قالوا : یا رسول الله ، وه‌ما الشرک الأصغر ؟ قال : الریاء.
(( رواه أحمد والطبرانی و البغوی ))
واته : ترسناک ترین شتێک که ده‌ترسم بیکه‌ن
هاوبه‌ش دانانی بچوکه ، وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا : هاوبه‌ش دانانی بچوک چیه
؟ فه‌رموی : ڕوپامایه .
جۆره‌کانی ڕوپامای :
ئاشکرایه ڕوپامای کردن خۆ
گونجاندنه له‌گه‌ڵ واقیعدا یاخود خۆ پیشاندانه به واقیعێکی په‌سه‌ند تر
له‌وه‌ی که‌سی ڕیاباز له ده‌ستی دێت ، بێگومان لێره‌دا ناخ و دڵی مرۆڤ نه‌خۆشه
ڕوکاری په‌رده پۆشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌که‌ن واته زمان و لاشه و پۆشاک و
مامه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌که له خزمه‌تی ئه‌وه‌دان که بیسه‌لمێنن که که‌سێکی
ساڵحه.
به‌م پێیه ڕوپامای له‌م جۆرانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه :
1\ ڕوپامای
به وته : وه‌ک ده‌نگ هه‌ڵبڕین و خۆپه‌شۆکاندن و به‌په‌له قسه کردن و ده‌ر
بڕینی توڕه‌ی له کاتی بینینی کاری خراپ‌دا و ..... هتد
2\ روپامای به‌لاشه : وه‌ک
پیشاندانی کزی و لاوازی و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی به‌و نیازه‌ی ده‌ری بخات که له‌خوا
ترسه
3\ ڕوپامای به کرده‌وه : وه‌ک درێژ کردنه‌وه‌ی نوێژ یان به‌خشین له
کاتێکدا خه‌ڵکی چاوی لێبێت .
4\ ڕوپامای به پۆشاک : وه‌ک پۆشینی جل و به‌رگی
تایبه‌تی و پیشاندانی شێوه‌ی زانایه‌تی
5\ ڕوپامای به‌هۆی هاوه‌ڵه‌وه : وه‌ک
حه‌زکردن به سه‌ردانی پیاوی زانا و ناودار بۆ ماڵه‌وه تاکو خاڵکی بڵێن ئاستی
به‌رزه ، چونکه زانا و خوا ناس سه‌ردانی ده‌که‌ن