
په‌روازێك بۆ كوڕه‌كه‌م
ماکوان
كوڕی شیرینم گریان بۆته سرود لای تۆ
گریانی تۆ جه‌سته‌م ده‌له‌رزێنێ وه‌ك ژێوارۆ
مه‌گری فرمێسكت شه‌رمه‌نده‌یی كردم به‌رخۆ
هه‌ناسه‌ت ئاوێته‌ی هه‌نسك بوه نازانم بۆ
هه‌موو ووشه‌ت هه‌رگریانه له‌به‌رچی نوری چاوم بۆ
مه‌گری توخوا با ئازاری ڕۆح و جه‌سته‌م نه‌داگریانی تۆ
لایه‌لایه كوڕم لایه له‌به‌ر گریان سۆمای چاوی تۆ هه‌لًَنایه
جه‌سته‌ی ماندووم توایه‌وه هه‌روه‌ك مۆمێ بۆ خۆشی تۆ ڕۆڵه‌م
لایه
ئاوێزانی
بێشكه‌ی
تۆ و زڕزڕه‌كه‌ی ده‌ستی تۆ بووم
چی یه ڕۆڵه بۆ ناخه‌ویت ده‌لای لایه
ده‌زانم ئازار لاشه‌تی هه‌ژاند
له پرتوكاوی داروپردوی جه‌سته‌ی من بڕوانه چۆن ڕووخاوه
من زێواری ڕووی تۆ ده‌بم ڕۆڵه‌م لایه
ده‌سه‌یری چاوی دایكت كه وه‌ك تۆ وایه
من له ئۆقیانوسی هه‌ژاری توامه‌وه
من ئابڕووی قه‌تره قه‌تره فرمێسكی
تۆم
ده‌من چی بكه‌م ڕۆڵه ژیان وایه
ده هه‌ر بگری , ده هه‌ر بگری
پێیان ووتم ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بی بۆ ئه‌به‌دی گوێم له ده‌نگی تۆوه
نایه
ڕۆڵه‌م لایه ده‌لای لایه
من و دایكت كلاَو
ڕۆژنه‌مان ده‌ست ناكه‌وێت له‌م دنیایه
بمان به‌خشه به ڕێزانی ڕۆحی په‌پوله‌ی ناسكت
یان به قوماتی پێچراوه‌ی ئاڵت
یان به هاواری گریانی كاڵت
ڕۆڵه‌م لای لایه تو خوا لای لایه |