
گه‌ڕانه‌وه له به‌هاردا
ئه‌م به‌ره‌به‌یانه بارانی لێزمه‌ی
مه‌ستانه‌یه
له تاریکی ئه‌م لێزمه‌یه که
په‌یوه‌سته
به په‌نجه‌و به‌لێوو ده‌نگم
وه‌ك ملوانکه‌ی مێخه‌ك ڕازاوه‌یه
وه‌ك مۆم گه‌شاوه‌یه
بۆنی ئه‌م بارانه تێکه‌ڵ بووه
له‌گه‌ڵ گڵی ووشکی زه‌ویداو...
هه‌ر دڵۆپێك له‌و
بارانه ووشه‌یه‌کی نیشتمانم بیر ده‌خاته‌وه
نیشتیمانی کاڵ،
نیشتیمانی ئاڵ
ئه‌و بارانه
مه‌ستانه‌یه بیری زه‌ر‌ده‌خه‌نه‌ی دایکم وکۆڵوانه‌که‌ی...
دایه گه‌وره‌و
گۆره‌که‌ی باوکم وده‌سته ماندووه‌کانی باپیرم بیرده‌خاته‌وه
هه‌ر هه‌موویان
تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ سه‌وسه‌نی ڕۆحم
له‌گه‌ڵ کۆتره
شینکه‌یه‌کی ئه‌م ووڵاته به‌ره‌و ووڵات ده‌گه‌ڕێینه‌وه
تا له ئاسمان
به لێزمه‌ی ئه‌م بارانه مه‌ستانه‌یه هه‌ر دووکمان ڕه‌ق.. ده‌بینه‌وه
له به‌هاردا وه‌ك
که‌ڵه‌وێ ، ڕازیانه، گێلاخه سه‌ر له‌نوێ ده‌ژێینه‌وه
ماکوان.......17.01.06 |