
گله‌یی له ده‌روازه‌ی ووشه‌كانه‌وه
ا ئاهی ووڵاتم كۆده‌كه‌مه‌وه
هه‌نسكی كورستان له كۆڵ ده‌گرم
ب
باخچه‌ی گوڵه شیلانی
رۆحم
گوڵه گێلاسه‌كانی دڵم هه‌ڵده‌وه‌رێنم
پ په‌یامی خۆشه‌ویستی
له شه‌ره‌نگێزی و زگار بوونه‌وه
ده‌گرم
ت تالێری شاخ له ئازاری ووردو خاش
فرمێسكی خۆڵ هه‌ڵده‌وه‌رێنێ
ج جریوه‌ی چۆله‌كه‌ی به‌ره‌به‌یان
ئاوازی
ترسناكی تیا ده‌بینم
چ چ جۆرێكه ئه‌م دڵه‌ی من
له‌گه‌ڵ(
نوها)
دا ته‌نها هه‌وێنی خه‌م ده‌گرن
ح حۆریه‌كانی دنیا
هه‌ر له دۆزه‌خه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن
خ خه‌ون ده‌بێته ڕاستی
(
ڕوویا)
ش بۆ جارێك سه‌ركرده‌ی ده‌كه‌م
ڕ ڕێبواران خاوه‌نی ماڵن
له شه‌و ڕێیان ژیار ده‌گرن
ڕووداو بۆته سینه‌ما
ته‌ماشاوان
له سینه‌ما سینه‌ما ترن
ز زوو زووش زه‌نگی كاتژمێری زه‌مه‌ن ئاگادارمان ده‌كاته‌وه
كه‌چی
ئێمه‌ش خه‌واڵوتر ده‌بین
ژ
ژوانمان مه‌ترێزی خه‌مه
شه‌هیدانی
تیا ده‌بینن
س سوارچاكان ده‌گلێن و گێله‌پیاوان
زرته بۆر بوون به سه‌رماندا
ش شۆڕبونه‌ته‌وه به ناخی هه‌ستی جوانماندا
بوینه‌ته
مه‌دالیای ده‌ستی ئه‌وان
ع عه‌زیزی میسر
بۆته جه‌لادی یوسف
له زینداندا حه‌زره‌تی ده‌گرێ
غ غه‌ریبان له تاراوگه دا ئارام ده‌گرن
له‌پێ ده‌شتی خۆیاندا نامۆ ده‌بن
ف فیراق بۆته په‌رده‌ی جوانی
خۆشه‌ویستان له دامێنی چیای فیراق ده‌مرن
ڤ ڤه‌ژین بۆته وێرانه
ژیانه‌وه له مه‌رگه‌وه ڕۆح ده‌گرێ
ق قوربانی بۆ قوربان ده‌كه‌ن
كه‌چی خه‌ڵكی تیا سه‌ر ده‌بڕن
ك كوێستان ده‌بێته سه‌حرا
سه‌راب له نمه‌ی باران ده‌ڕوێنن
گ گورگیش ده‌بێته كه‌ناری
ئاواز
له لوره‌یدا ده‌پچڕن
ل لاوانمان ڕیش سپی بوون
لاروله‌نجه‌ی مه‌رگ ده‌گرن
لێڵاو
ده‌كه‌نه سازگار
ئاوی شیرین له ئوقیانوسه‌وه ده‌هێنن
م منداڵان بونه‌ته به‌ردی دالاسیك
شووشه‌ی دواڕۆژی
ژیانی پێده‌شكێنن
ن
نوسه‌ریش دێوه‌زمه‌ی سه‌رپه‌ڕه‌یه
له خامه‌یانه‌وه ره‌وه‌ز ده‌گرن
ه هه‌تاو ده‌كه‌نه سێبه‌ر
له خه‌ماندا پێكه‌نین ده‌پچڕن
و وه‌رزه‌كان ده‌بنه پرسه‌نامه
له به‌هاردا لاشه‌مان ده‌نێژن
له
كۆتای شعره‌كه‌مدا
بۆ
دوا كۆتا له ووشه‌كان
ی
یارمه‌تی
له خودا وه‌رده‌گرم
كه بڕوای من ته‌نها به‌وه
سه‌رچاوه‌ی
به‌ندایه‌تیم بۆ خۆم ده‌گرم.
ماکوان
|