
كوژانه‌وه‌ی مۆمی ته‌مه‌ن
ماکوان
چریكه چركی خه‌مه
دڵم لار‌و له نجه‌ی
شیوه‌ن ده‌كات
كه چی ساماڵ ماچی هه‌ور ده‌كات
تاوه باران به لێزمه دێنێ به‌سه‌رمدا ڕێژنه
ده‌كات
فرمێسك بۆته گۆرانی
له‌گه‌ڵ هه‌نسك سه‌ما ده‌كات
چۆڕاوگه‌ی
دڵم زستان دێنێ
سه‌هۆڵی گوێسه بانه‌ی ڕۆحم ڕه‌قتر ده‌كات
شوعله‌ی مه‌رگ بڵێسه دارتر ده‌بێت
شك‌و فه‌ی پیری میوانداریم ده‌كات
مۆمی ته‌مه‌ن داگیرسێنم بۆ پیر بوونم ؟
یان بۆیادی له دایك بوونم ؟
ئاخ چریكه‌ی خه‌مه سه‌رهه‌ڵده‌دا له‌م دڵه دا
ئازار و ڕۆچوونی ته‌مه‌ن و سپی بوونی مووی سه‌رو ڕیشم ده‌كات
ئه‌ی دڵداری شه‌یدا
ئه‌ی خه‌مباری ته‌نها
ئه‌ی سینه‌ی پڕ شعری خه‌م
هه‌ڵقوڵاًَوی
كه‌ڵه‌َكی
كانی ماته‌م
ئه‌ی شازاده‌ی ڕێگای وون بوو
ئه‌ی ئازاری خه‌می ڕێی
دوور
مه‌لوول مه‌به ته‌مه‌ن ده‌ڕوات
هه‌ر وه‌ك لوتكه بابه‌رزیش بێت
كه‌چی هه‌ر به بچوكی خۆی نیشان ده‌دات
|