قه‌ڵه‌مێکی ئفلیج

 

  شیوه‌نم شه‌رمی شینی شێوانه‌

                                      شازاده‌ی نه‌سیم عه‌ترو گوڵ بارانه‌

  له‌ میحرابتانا خامه‌م برسی یه‌و هه‌ڵکرزاوه‌

                                      له‌ دیوانتا تنۆکی عاره‌ق شه‌رم داماوه‌

  ئه‌جه‌لی شیعر وا هه‌ڵی گرتم

                                     له‌ده‌روازه‌تان دڵ خۆشی  کردم

  له‌ لێواری ده‌ریای شیعری ئێوه‌دام

                                     له‌ تیشکی خۆری ووشه‌ی ئێوه‌دام

  سه‌ر نه‌وی ده‌که‌م له‌ ئاست هۆنراوه‌تانا

                                    هه‌روه‌ك غه‌زالێك له‌ دیوانتانا ده‌هۆرێمه‌وه‌

  خورج و باوه‌ڵم پڕ کردوه‌ له‌ خه‌م ده‌یهۆنمه‌وه‌

                                    ئاسمانێك سکاڵام بۆ هێناونه‌ته‌وه‌

  ئه‌ی ده‌مه‌ ده‌ستان بیبینن خۆتان

                                    چۆن گه‌مه‌ ده‌که‌ن به‌هه‌ستی ناسکی شاعیران

  نه‌فرینیان لێ بکه‌ن له‌ خامه‌ی ڕه‌شیان

                                    تا ئه‌به‌د نه‌وێرن پێنوس بخنه‌ سه‌ر په‌ڕاویان

 

 

                                           ماکوان                              

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای هۆنراوه‌
گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ پارێزراوه‌ بۆ ڕێگای ڕاستی