
شه‌هیدی
پایه بڵند
ئه‌م شه‌و دڵم هۆرام ئاسا مل ده‌نێ
ده‌روێشانه له‌گه‌ڵ ده‌فدا هاواری دێ
هاوار بۆ گوڵ، هاوار بۆ به‌رد
هاوار بۆ سنه وبه‌ر..
هاوار بۆ دار مێوی سوتاوی خاکه‌که‌م
هه‌ر هه‌موویان زکر ده‌که‌ن
له سه‌ر شه‌خسی دار‌و په‌ردوی
کوردستانه ڕووخاوه‌کام کۆبونه‌وه
زڕه‌ی ده‌ف و زه‌نگی سه‌نتور
ناڵه‌یان بۆ هۆرام ده چێت
به سرکه‌یی ئاسمان وا داده پۆشرێت
له سه‌ر چه‌رچه فی خاکه سه‌وزه
که‌م ڕاده‌کشێن
عشق و سۆز‌و خۆشه‌وستی..
وه‌ک په‌روانه به ده‌وریاندا..
هه‌ر گێژمه گێژمی خۆشیانه
زکری ده‌روێش، ته‌هلیله ی سۆفی
نۆێژی دایکم، فرمێسکی چاوی یاره‌که‌م
گریانێکی وه‌نه‌وشه‌یی
له ڕۆحی ماندوتاندا ده‌بینرێت
هه‌ژاره‌کان، بێ باوکه کان،بێ
هاوسه‌ران
وه‌رن بڕۆین بۆ زه‌مه‌نی ناو په‌لکه
زێڕینه
له‌گه‌ڵ فه‌نا بوون ببینه هاوڕێ
هه‌ڵپه‌ڕکێیه کی سێ قۆڵیانه..
له نێوان من و تۆ‌و ئه‌ودا دروست
بکه‌ین
جا ئه و کاته با هه‌ر ده‌روێش ده‌ف
بژه‌نێ
گه‌ر زنجیری ده‌فه‌که یشی که‌راماتێک
دروست بکات ..
به من چی که‌من تینوی چاوی
که‌راماتێکی بێ که‌راماتم
با زنجیری ده‌فه‌که‌شی قۆڵ به‌ستی
ته‌لیسم بکات!!
خۆی ته‌لیسماویه گه‌ر ووریایه با
خۆی ئازاد بکات
ده‌روێش مه‌ڕۆ، زه‌رگ مه‌ڕۆ
هه‌لهه‌له‌که‌ت بۆ خه‌مم بگری
ئه بینی پۆله مه‌لی ئه‌م
ژینه‌مان...
به ده‌نگی فیشه‌ك هه‌ڵده‌فڕێنن
پۆله مه‌لی ڕۆحیشمان ..
ئه‌م جاره‌یان نه بۆ باکور نه بۆ
باشور ڕه‌وه‌ز ناکه‌ن
به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت ڕه‌وزێکی
ئه‌به‌دیمان..
بۆ ناو سکی دایکی ووڵاته‌که‌مان بنێرن
ووڵاتی شینی کاڵ، ووڵاتی نێرگس
ووڵاتی قه‌ندیل، ووڵاتی ڕێواس
سۆفیه‌کان ته‌هلیله بۆ کێ ده‌که‌ن
به قسه‌م بکه‌ن ڕابیطه ی دلی
خۆتان...
له قیبله‌ی
ده‌ڵه‌کانتانه‌وه..به‌ره‌و قیبله‌ی ووڵاته‌که‌تان بگۆڕن
ئه‌م جاره‌یان نه سه‌گی به
رده‌رگایی ماڵی شێخ بن !!..
به‌ڵکو پێشمه‌رگه‌یه‌کی ده‌م که‌لی
باخه گێلاسی شنروێ بن
شنروێی عشق ، خورمالی خه‌م
ئاسۆی سوبحانی
له هۆرامی ته‌خته‌وه به ره‌و
ئاسۆی ڕاستی هه‌نگاو ده‌نێم
وه‌ک مه‌عشوقێک بۆ کوردستان عاشق
ده‌بم
با دوژمنان له‌خه‌زانی خۆیاندا
خه‌زنه‌ویم که‌ن.
له میمبه‌رێکی ڕاستیدا
وه‌ک هه‌یئه‌تی ، هه‌یئه‌تی شه‌ره‌ف
مه‌ندی
ووڵاته‌که‌م پێ بسپێرێ.
وه‌ک ڕه بیعیش له به‌هاردا چرۆی
ته‌مه‌نم هه‌ڵبوه‌رێت..
کۆششی من هه‌ر ڕاستیه
هۆرام ئاسا هه‌ر مل ده‌نێم
نه سه‌دای ده‌فتان، نه زنجیره‌ی
زڕه‌ی زکرتان ..
نه شه‌وانی دانیشتنی کۆکراوه‌تان ..
هیچی ناگاته لوله‌یه‌کی..
کڵاشینکۆفه مه‌لوله‌که‌م.
تا ووڵات وخاك و خۆڵم
له دوژمنان که‌وه ببێ
به یه‌ک سینه‌ی پڕ خوێناوی..
ووشه‌ی شه‌هیدیم یادگاری بێ.
مه‌ده‌د الله ،مه‌ده‌د خودا
مه‌ده‌د هه‌ر تۆ...مه‌ده‌د بیکه به
یادگاری
ووشه‌ی شه‌هیدیم یادگاری بێ
ماکوان
07.12.05
|