
سڵاو
ماڵاوا
له‌م ئێواره ده‌م به
پێکه‌نینه‌وه
له‌م زه‌رده‌ی خۆر ئاوا بۆنه‌وه
له ڕه‌شماڵی، په‌چه‌ی چاو مه‌ستی
شاره‌وه
له تریفه‌ی مانگی تابانه‌وه
سڵاو ده‌که‌ن......ده‌ڵێن سڵاو
هه‌ناسه‌ی به‌ره‌به‌یان پێده‌که‌نێ
له سه‌ر که‌ژان ڕۆژ زه‌رده ده‌گرێ
سێبه‌ر خۆی ده‌کێشێته‌وه‌و ژیلا
ده‌گرێ
به‌یبون شه‌ونم ده‌خلسكێنێ خه‌نده
ده‌بارێنێ
ئه‌وانیش سڵاو ده‌که‌ن .....ده‌ڵێن
سڵاو
ئه‌ی لێو ئاڵی چاومه‌ستی برۆ که‌وان
ئه‌ی به‌ژن به‌رزی پرچ کاڵی شاری
وێران
ئه‌ی ئاوازی گیتاری گوێ کانی
سه‌مای ژوان
ئه‌ی شاره‌که‌م چاویلکه‌ی چاوگه‌ی
عشقان
سڵاومان بۆ تۆ ......دیسانه‌وه
سڵاو
له‌م ئێواره پڕ حه‌سره‌ته ژیانم
لێ وون ده‌بێ
بزه خۆیم لێوون ده‌کات و گریان
چاوم بۆ ده‌گێڕێ
خه‌م بوخچه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه وشادی
له برساندا ده‌مرێ
گه‌ڵای دار له‌به‌هاردا هه‌ر به
چڕۆی هه‌ڵده‌وه‌رێ
ئه‌وان ده‌ڵێن
ماڵئاوا.......خۆشه‌وستان ماڵئاوا
فرمێسکی دایکم به‌دوامدا ڕاده‌کات
ده‌ستی نزای بۆ ئاسمان به‌رز
ده‌کات
که‌چی ته‌نها ئاسمان هاوڕێی
یه‌تیمان ده‌کات
زه‌وی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌کات
دایه بن‌و بڵێ ماڵئاوا......تا
ته‌مه‌نم ده‌گا‌ته ڕۆژ ئاوا
سه‌فه‌رمان کرد بۆ پاروه نانێ
پایزمان شه‌ق کردبۆ وه‌نه‌وز دانێ
گه‌ڵای ژاڵه‌مان کرده بابۆڵه بۆ
پاروێ
زه‌رده‌مان ڕه‌ش کرد نه‌گیشتینه
به‌یانێ
ئێوه ده‌ڵێن ماڵئاوا ...... ده‌ی
ماڵئاوا
كچه‌که‌م زۆر ده‌مێکه قژ
ئالوزکاوی
فرمێسكی چاوت له‌گه‌ڵ هه‌نسكت بۆته
گۆرانی
به‌سه تۆش مه‌گری پرچت په‌لکه‌که‌و
بیکه سه‌یوانی
تا سۆزت نه‌مرێ پیربیت به جوانی
ماڵئاوا بکه ......... بۆ دواجار
بڵێ ماڵئاوا
بابه گیان ده‌سته ماندوه‌کانت ماچ
ده‌که‌م
له پێڵوی چاوه‌کانتا ئاهه‌کانم نم
نم ده‌بارێنم
هه‌ستم له سه‌ر سینه‌ی موباره‌کت
تێرده‌که‌م
لاشه‌م به‌خۆشه‌ویستی تۆ ده‌سپێرم
ده‌خوات له‌گه‌ڵ ......ماڵئاوا
شاره‌که‌م سه‌رده‌نێم به شه‌قامه‌کانته‌وه
پشت ده‌نێم به دیواری مزگه‌وتاکانته‌وه
کوچه‌و کۆڵانه‌کانت ماچ ده‌که‌م دێمه‌وه
هه‌رچی یادگاریمه له سه‌ر شۆسته
کانت دیچێنمه‌وه
سڵاوت لێده‌که‌م ......ده‌ڵێم سڵاو
ماکوان
|