سورة الزلزلة - سورة 99 - ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی 8
بسم الله الرحمن الرحيم
- إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا :كاتێك كه زه‌وی ته‌كانی دا و بوومه‌له‌زه به‌هێزه‌كانی بۆ پێش هات .
- وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا
: هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌بوو له ماده سه‌نگینه‌كانی ناوی ده‌ریپه‌ڕاند و هێنایه ده‌ر .- وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا
: ئه‌وكاته ئاده‌میزادی ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌رسوڕماویه‌وه ده‌ڵێن : ئه‌وه چی یه‌تی چی ڕووی داوه ( ئیماندار هه‌ستی پێده‌كات كه به‌روه و قیامه‌ت و كۆتای هاتنی دونیایه و كافریش سه‌ری لێ ده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌وه‌و كوێ ڕابكات ) .- يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا
: هه‌واڵی و ئه‌و ڕۆژه واده‌گه‌یه‌نێت .- بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَى لَهَا
: كه‌په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی بۆ ده‌ركردوه و كاتی كۆتاییه .- يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ
: ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵكی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌چانی لێپرسینه‌وه ڕاپێچ ده‌كرێن . تا كار و كرده‌وه‌یان ببینه‌وه- فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ
:جا ئوه‌ی به‌قه‌ده‌ر زه‌ڕه‌یه‌ك چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه , دیاره كه‌نامه‌ی كرده‌وه‌كان تۆمار كراوه .- وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ
: ئه‌وه‌ش به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵی ئه‌تۆمێك شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌بێت ده‌یبینێته‌وه .
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی