سورة التين - سورة 95 - ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی 8
بسم الله الرحمن الرحيم
- وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ : سوێند به هه‌نجیر و زه‌یتون ( كه دوو میوه‌ی به‌سوودن ) .
- وَطُورِ سِينِينَ
: وه كێوی سینا ( كه له‌وێدا خوای گه‌وره گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مو‌سا علیه السلام كرد ) .- وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ
: وه سویند به‌م شاره ئه‌مینه كه مه‌ككه‌یه .- لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ
: ئێمه ئینسانمان له‌جوانترین شێوه و ڕێك و پێكترین شێوه دروست كردوه .- ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ
: ئه‌گه‌ر ڕێبازی خوا نه‌گرێت سه‌رئه‌نجام ئه‌یخه‌ینه نزمترین شوێنه‌وه كه دۆزه‌خی خوای گه‌وره‌یه .- إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ
: جگه له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و كار و كرده‌وه‌ی چاكیان ئه‌نجام ده‌وه , پاداشتی بێ منه‌ت و نه‌بڕاوه بۆیان ئاماده كراوه .- فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعْدُ بِالدِّينِ
: جا ئیتر ئه‌ی ئینسانی سه‌ركه‌ش چی وای لێكردویت باوه‌ڕت به‌ڕۆژی دووای و ڕۆژی لێپرسینه‌وه نه‌بێت ؟ .- أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ
: مه‌گه‌ر خوا چاكترین فه‌رمانڕه‌وا نیه ؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه ؟ كه‌چی تۆی سه‌ركه‌ش پێی ڕازیی نیت ّ!!!
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی