سورة التكاثر - سورة 102 - ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی 8
بسم الله الرحمن الرحيم
- أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ : ( خه‌ڵكینه !!) هه‌ڵپه‌كردن بۆ زۆركردنی ماڵ و مناڵ و سامان و كۆشك و ته‌لار ...هتد ) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان كردووه .
- حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ
: تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان .- كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ
: جا ئه‌و كاته ده‌زانن ( چ قورێكتان بۆخۆتان گرتۆته‌وه به كرده‌وه خراپه‌كانی دونیاتان ) .- ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ
: مه‌گه‌ر پاشان بزانن چ زه‌ره‌رێكتان له‌خۆتان یاوه .- كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ
: نه‌خێر حه‌ق نی یه وابكه‌ن , چونكه ئه‌گه‌ر به‌چاكی ڕاستیه‌كان تێبگه‌ن واناكه‌ن .- لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ
: ئه‌وسا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن .- ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ
: دووباره به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشكرا و دڵنیا ده‌بن .- ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ
: ئینجا باوه‌ڕتان بێت بێ دودڵی , له‌وڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌كرێت , ده‌رباره‌ی ناز و نیعمه‌ته‌كان , چۆنتان په‌یدا كرد و له‌چیدا سه‌رفتان كرد .
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی