|
www.regayrasty.org
|
سورة القارعة - سورة 101 -
ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی 11 |
|
بسم الله الرحمن الرحيم
-
الْقَارِعَةُ
:
ئای به‌ڵا گه‌وره‌كه , ده‌نگه سامناكه‌كه .
-
مَا الْقَارِعَةُ
:
داخۆ ئه‌و به‌ڵا گه‌وره‌یه چی بێت ؟ ئه‌و ده‌نگه سامناكه چۆن بێت ؟
-
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ
:
ئه‌ی ئاده‌میزاد تۆ چووزانیت چ به‌ڵایه‌كه وچ كامناكێكه ؟
-
يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ
:
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵكی وه‌كو په‌پوله‌ی سه‌رگه‌ردان په‌رش و بڵاو ده‌ینه‌وه .
-
وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنفُوشِ
: كێوه‌كانیش وه‌كو خوری شیكراوه‌یان لێدێت ,
-
فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ
: جا ئوه‌ی ته‌راززوی خێری سه‌نگین بێت .
-
فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ
: ئه‌وه له‌بار و دۆخێكی ئاسوده ژیان ده‌باته سه‌ر ی‌و پێ ی ڕازی یه .
-
وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ
:به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌رازوی خێر و چاكه‌ی سوك بێت و
گوناهی زۆر بێت .
-
فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ
:
دایكی ئه‌و دۆزه‌خه و باوه‌شی بۆ كردۆته‌وه .
10.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ
: جا تۆ چووزانیت هاویه چی یه ؟ چ
به‌ڵایه‌كه چ سزایه‌كه ؟
11.
نَارٌ حَامِيَةٌ
: ئاگرێكی زۆر داخ وسوتێنه‌ر و بڵێسه‌داره .
| | |
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی
|