www.regayrasty.org

 سورة القدر - سورة 97 - ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی 5

بسم الله الرحمن الرحيم

  1. إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ  : ئێمه‌ قورئانمان دابه‌زاندۆته‌ خواره‌وه‌ له‌ شه‌وێكی به‌فه‌ڕ و پیرۆزدا .
  2. وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ : جا تۆ چوزانیت شه‌وی به‌فه‌ری قه‌در كامه‌یه‌ و خێری چیه‌ .؟
  3. لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ : شه‌وی پیرۆزی قه‌در خێری عیباده‌ت تێدا له‌ هه‌زار مانگ زیاتره‌ .
  4. تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ : له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌كان و وه‌جبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵه‌ داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان .
  5. سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ : ئه‌و شه‌وه‌ سه‌لام و ئاسووده‌ی و ئاشتی و ئاسایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانییه‌ , هه‌تا كاتی به‌ره‌به‌یان .

      

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر                گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی

 

www.regayrasty.com