سورة الهمزة - سورة 104 - ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی 9
بسم الله الرحمن الرحيم
- وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ : هاوار و ئاهو ناڵه بۆ هه‌ركه‌سێك كه به شوێن كه‌م و كوڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له‌عه‌یب و عاری خه‌ڵكی ده‌دوێت .
- الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ
ئه‌و كه‌سه‌ی ماڵ و سامانی زۆری كۆكردۆته‌وه و هه‌ر خه‌ریكی ژماردنیه‌تی .- يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ
: واده‌زانێت ماڵ و سامانه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی بۆی و به‌نه‌مری بۆی .- كَلَّا لَيُنبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ
: نه‌خێر , ئاوا بۆی ناچێته سه‌ر به‌ڵكو به‌سوكی و ڕسوای فڕێده‌درێته ناو دۆزه‌خه‌وه .- وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ
: جا تۆ چووزانی حوته‌مه چی یه ؟- نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ
: بریتیه له ئاگرێكی بڵێسه‌دار و داگیرساوی خوا .- الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ
: ئه‌و ئاگره ڕووده‌كاته ناوجه‌رگه‌ی دڵ و ده‌روونه‌كان , كه‌مه‌ڵبه‌ندی كوفر و خوانه‌ناسی بوون .- إِنَّهَا عَلَيْهِم مُّؤْصَدَةٌ
: ئه‌و ئاگر و دۆزه‌خه له‌شوێنێكدایه كه سه‌رگیرا و ده‌رگا داخراوه و توانای قووتار بوونیان نی یه .- فِي عَمَدٍ مُّمَدَّدَةٍ
: خوانه‌ناسان به‌ستراو ن به كۆڵه‌كه‌ی درێژه‌وه و هیچ جوڵه‌یه‌كیان بۆناكرێت .
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی