|
www.regayrasty.org
|
سورة الفلق - سورة 113 -
ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی5 |
|
بسم الله الرحمن الرحيم
-
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ
: ( ئه‌ی محمد (صلى
الله علیه وسلم ) ئه‌ی ئیماندار ) بڵێ : په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگارێك كه
به‌ره‌به‌یان پێش ده‌ێنێت .
-
مِن شَرِّ مَا خَلَقَ
:
له‌شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌موو شتێك كه دروستی كردوه , ( له‌گیانله‌به‌ر و ئاده‌میزاد
و مار و میروو .....) .
-
وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ
: له‌شه‌ڕ و خراپه‌ی شه‌و كه دادێت و دنیا تاریك ده‌بێت و ده‌بێت به‌شه‌وه زه‌نگ
.
-
وَمِن شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ
: وه له‌شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جادوو ده‌كه‌ن و په‌ت و ده‌زوو گرێ
ده‌ده‌ن و فووی پیا ده‌كه‌ن ( وه به‌فێڵ و جادو به‌ینی خه‌ڵك تێكده‌ده‌ن ) .
-
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ
: وه له‌شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود و به‌خیل كاتێك كه حه‌سوودی و به‌خیلی ده‌بات . |
| |
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی
|