سورة البينة - سورة 98 - ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی 8
بسم الله الرحمن الرحيم
- لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ : ئه‌وانه‌ی كه كافرن له خاوه‌نی كتێبه‌كان له‌گه‌لًَ مشریك و هاوه‌ڵپه‌رسته‌كان , وازیان لێنه‌هێنراوه , هه‌تا به‌ڵگه و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ نه‌هاتبێت , ده‌رباره‌ی دوایه‌مین نێردراو .
- رَسُولٌ مِّنَ اللَّهِ يَتْلُو صُحُفًا مُّطَهَّرَةً
: ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێكه له‌لایه‌ن خواوه كتێب و نامه‌ی پاك و بێگه‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێت .- فِيهَا كُتُبٌ قَيِّمَةٌ
: له‌توێیدا نامه‌ی پڕ له‌ڕێنمووی به‌نرخی تێدایه .- وَمَا تَفَرَّقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُمُ الْبَيِّنَةُ
: جا خاوه‌ن كتێبه‌كان ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه نه‌بوون , دوای ئه‌وه نه‌بێت كه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشكرایان بۆ هات ده‌رباره‌ی قورئان و پێغه‌مبه‌ر .- وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ
: وه فه‌رمانیان پێنه‌درا بوو جگه به‌وه‌ی كه خوا بپه‌رستن و وه ملگه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئایین و به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌و بن و زه‌كات له‌ماڵ و سامانیان ده‌ركه‌ن و بێ گومان هه‌ر ئه‌وه‌شه ئاینی ڕاست و دروست .- إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أُوْلَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّة
: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه كافرن له خاوه‌ن كتێبه‌كان و موشریك و هاوه‌ڵپه‌رسته‌كان , ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه و به نه‌مری و هه‌میشه‌ی تیایدا ده‌مێنه‌وه , چونكه ئه‌وانه تاوانبار ترین كه‌س و خراپترینی خه‌ڵكانی سه‌رزه‌وین .- إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أُوْلَئِكَ هُمْ خَيْرُ الْبَرِيَّةِ
: بێ گومان ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و كار و كرده‌وه‌ی چاكیان ئه‌نجامداوه ئه‌وانه چاكترین و باشترینی خه‌ڵكانی سه‌رزه‌وین .- جَزَاؤُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا رَّضِيَ اللَّه : ُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ رَبَّهُ
پاداشتیان لای په‌روه‌ردگار به‌هه‌شتی پڕ له باخی چڕه كه كۆشك و ته‌لاره‌كان تیایدا وون بوون , وه جۆگه و ڕووبار و تاڤگه‌كان به‌ژێر كۆشكه‌كاندا تێپه‌ڕ بوون , له‌وێدا ژیانی هه‌میشه‌ی و هه‌تا هه‌تای به‌سه‌ر ده‌به‌ن , خوا خۆشنوود و ڕازی لێیان وه ئه‌وانیش له‌و ڕازین , ئه‌و پاداشته‌ش بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه په‌روه‌ردگاری لێ یڕازی بێت و بۆ خوا كار بكات .
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی