سورة العلق - سورة 96 - ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی 19
بسم الله الرحمن الرحيم
- اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ : ئه‌ی محمد بخوێنه به‌ناوی په‌روه‌ردگارته‌وه كه هه‌موو شتێكی دروست كردوه .
- خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ
: ئینسانی له‌چه‌ند خانه‌یه‌كی خۆهه‌ڵواسراو له‌ناو منداڵداندا دروست كردوه .- اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ
: بخوێنه , په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی ڕێز و به‌خششی بێ سنوره .- الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ
: ئه‌و زاته‌یه به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانست و زانیاری فێر ده‌كات .- عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ
: ئاده‌میزاد فێری ئه‌و شتانه ده‌كات كه نایزانێت و تیناگات .- كَلَّا إِنَّ الْإِنسَانَ لَيَطْغَى
: نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌خششه‌ی خوای گه‌وره خه‌ڵكی هه‌ر سه‌ركه‌ش ده‌بن و سته‌م ده‌كه‌ن و یاخی ده‌بن .- أَن رَّآهُ اسْتَغْنَى
: هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی كرد ده‌وڵه‌مه‌نده و بێنیاوزه , له‌ڕووی ئابووری و ته‌ندروستی و زانستی .....هتد .- إِنَّ إِلَى رَبِّكَ الرُّجْعَى
: ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌كات كه سه‌رئه‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای خوای گه‌وره .- أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى
: ئایا نه‌تبینیوه ئه‌و كه‌سه‌ی كه فه‌رمان ئه‌یات و ڕێگری ئه‌كات ؟- عَبْدًا إِذَا صَلَّى
: له به‌نده‌یه‌كی خوا كاتێك نوێژ ده‌كات ؟- أَرَأَيْتَ إِن كَانَ عَلَى الْهُدَى
: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر ڕێبازب خوا و هیدایه‌ت و چاكه بێت ؟- أَوْ أَمَرَ بِالتَّقْوَى
: یان فه‌رمان به‌پارێزكاری و خواناسی بكات ؟- أَرَأَيْتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّى
: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئینسانی خوانه‌ناس به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بخاته‌وه پشتی تێبكات .- أَلَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ يَرَى
: ( ئایا نازانێت كه‌خوا ده‌بینێت و ئاگای له‌گوفتار و كرداریه‌تی ) .- كَلَّا لَئِن لَّمْ يَنتَهِ لَنَسْفَعًا بِالنَّاصِيَةِ
: نه‌خیر .ئاوا بۆی ناچێته سه‌ر , ئه‌گه‌ر كۆڵ نه‌دات و كۆتای به دوژمنگاری یه‌كه‌ی نه‌هێنێت . ئێمه قژی پۆپه‌ی سه‌ری ئه‌گرین و به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ی ئه‌كه‌ین .- نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ
: ئه‌و پۆپه‌سه‌ر و ناوچه‌وانه درۆزنه تاوانكاره .- فَلْيَدْعُ نَادِيَه
: ئێمه‌ش فریشته‌كانی كاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆبانگده‌كه‌ین , تاتۆڵه‌ی لێبسه‌ێنێت و له‌دۆزه‌خ توندی بكات .- سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ
: نه‌خێر به‌گوێ ی ئه‌و كه‌سانه مه‌كه ,- كَلَّا لَا تُطِعْهُ وَاسْجُدْ وَاقْتَرِبْ
: تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ و سوژده ببه , به‌به‌ندایه‌تیشی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بكه‌ره‌وه .
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی