سورة العاديات - سورة 100 - ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی 11
بسم الله الرحمن الرحيم
- وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا : سوێند به‌و ئه‌سپانه‌ی كه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی جیهاد بو گرمه و قڕمه غارده‌ده‌ن .
- فَالْمُورِيَاتِ قَدْحًا
: وه به‌و ئه‌سپانه‌ی كاتێك كه سمیان به‌ر به‌رد ده‌كه‌وێت ئاگری لێده‌بێته‌وه .- فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحًا
: وه به‌و ئه‌سپانه‌ی كه‌له‌به‌ره به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ئۆردووی دوژمنان .- فَأَثَرْنَ بِهِ نَقْعًا
: وه ده‌بنه هۆی به‌رپا كردنی ته‌پ و تۆز و گه‌رده‌لوول .- فَوَسَطْنَ بِهِ جَمْعًا
: وه‌خۆیان ده‌كه‌ن به نێوانی ده‌سته‌ی خوانه‌ناساندا .- إِنَّ الْإِنسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ
: سوێند به‌وانه هه‌مووی , ئاده‌میزادد له ئاست په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناشوكور و حه‌ق نه‌ناسه .- وَإِنَّهُ عَلَى ذَلِكَ لَشَهِيدٌ
: خۆشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی , له ڕۆژی قیامه‌ت دا دان به كه‌مته‌رخه‌می خۆیدا ده‌نێت ) .- وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْرِ لَشَدِيدٌ
: ئاده‌میزاد زۆر حه‌زی له دارای ی و سامانه , هه‌ر كه ده‌ستی لێی گیر بوو ئیتر زۆربه‌ی ڕه‌زیل و چروكه .- أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ
: ئایا ئه‌و كه‌سانه نازانن چی پێش دێت كاتێك له گۆڕه‌كان هێنرانه ده‌ره‌وه و زیندوكرانه‌وه ؟- وَحُصِّلَ مَا فِي الصُّدُورِ
: وه‌هه‌رچی له‌سینه‌كانداهه‌یه هه‌رهه‌مووی به‌تۆماركراوی خرانه به‌رده‌ست .- إِنَّ رَبَّهُم بِهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّخَبِيرٌ
: به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه په‌روه‌ردگاریان ئاگادار و شاره‌زایه پێیان و به‌ووردی لێیان ده‌پرسێته‌وه .
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ته‌فسیر گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی