1-بوونی به‌ربه‌ست بۆ
نوێژ واجبه جا له مزگه‌وت بێ یا له شوێنی تر مزگه‌وتوكه‌ش گه‌وره
بێ یان گچكه هیچ جیاوازی نی یه له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموده گشتیه‌ی
ده‌فه‌رموێ( لا تصل الا الى سترة ولا تدع احدا یمر بین یدیك فان ابى
فلتقاتله فان معه قرین) واته: روه‌و به‌ربه‌ستێك نه‌بێ نوێژ مه‌كه
مه‌هێڵه هیچ كه‌سێك به به‌رده‌مات راببورێ ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستیشی
تێپه‌رِێ لێ ی بده چونكه شه‌یتانه هاوده‌مه‌كه‌ی وای پێ ده‌كات.
2-واجبه له
به‌ربه‌سته‌كه نزیك بیته‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى
الله علیه وسلم فه‌رمانی پێ كردووه.
3-ماوه‌ی نێوان جێ ی
سوژده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و
ئه‌و دیواره‌ی نوێژی به‌ره‌و روو ده‌كرد هێنده‌ی ئه‌و ماوه‌یه ده‌بو
مه‌رِێكی پێ تێپه‌رِیبا جا هه‌ر كه‌سێك وا بكات ئه‌وا نزیك بوونه‌وه
واجبه‌كه‌ی جێ به جێ كردووه.
به‌رزایی به‌ربه‌ست
1- به‌رزای
به‌ربه‌ستله‌سه‌ر زه‌ویدا واجبه بستێك یان دوو بست بێ له‌به‌ر ئه‌و
فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێ ( اذا وقع
احدكم بین یدیه مثل مؤخره الرحل فلیصل ولا یبالی من ورا‌ء ذلك)واته:
هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر به‌ره‌بستێكی به قه‌د به‌رزایی پاشكۆی
كۆپاره‌ی وشتری له‌به‌رده‌مدا بێت با نوێژی خۆی بكات و هه‌ر شتێكیش به
ئه‌و دیوی به‌ربه‌سته‌كه تێپه‌رِی گوێ ی پێ نه‌دات. 2-راسته‌وخۆ روی
له به‌ربه‌سته‌كه ده‌كات چونكه له فه‌رمووده‌كاندا وا
ده‌رده‌كه‌وێت خۆ وه‌رگێرِانیش له به‌ربه‌سته‌كه چ به‌لای چه‌پ یان
به لای راست به جۆرێك راست به‌رامبه‌ر به‌ربه‌سته‌كه رانه‌وه‌ستێ
شتێكه له فه‌رمودان نه‌سه‌لمێنراوه.