|
به‌رکــــــــــــۆڵ
إن
الحمد لله نحمده
ونستعينه ونستغفره
ونعوذ بالله من شرور
أنفسنا ومن سيئات
أعمالنا
من يهده الله فلا مضل
له ومن يضلل فلا هادي
له وأشهد أن لا إله
إلا الله
وحده
لا
شريك له وأشهد أن
محمدا عبده ورسوله.
يَا
أَيُّهَا الَّذِينَ
آمَنُوا اتَّقُوا
اللَّهَ حَقَّ
تُقَاتِهِ وَلا
تَمُوتُنَّ إِلَّا
وَأَنْتُمْ
مُسْلِمُونَ.
يَا
أَيُّهَا النَّاسُ
اتَّقُوا رَبَّكُمُ
الَّذِي خَلَقَكُمْ
مِنْ نَفْسٍ
وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ
مِنْهَا زَوْجَهَا
وَبَثَّ مِنْهُمَا
رِجَالاً كَثِيراً
وَنِسَاءً وَاتَّقُوا
اللَّهَ الَّذِي
تَسَاءَلُونَ بِهِ
وَالْأَرْحَامَ إِنَّ
اللَّهَ كَانَ
عَلَيْكُمْ رَقِيباً.
يَا أَيُّهَا
الَّذِينَ آمَنُوا
اتَّقُوا اللَّهَ
وَقُولُوا قَوْلاً
سَدِيداً، يُصْلِحْ
لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ
وَيَغْفِرْ لَكُمْ
ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ
يُطِعِ اللَّهَ
وَرَسُولَهُ فَقَدْ
فَازَ فَوْزاً
عَظِيماً.
وبعد:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (فإنه لا
يأتي عليكم زمان إلا الذي
بعده شر منه، حتى تلقوا
ربكم) رواه البخاري عن
ان‌س بن مالك (رضي الله
عنهم) واته: بێگومان هیچ
سه‌رده‌مێکتان به‌سه‌ر دا
نایه‌ت ته‌نها ئه‌وه‌ی
که له دوای ئه‌مه‌وه
دێت خراتر ئه‌بێت له‌و
سه‌رده‌مه‌ی پێشوو تری،
ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام
ئه‌بێت تا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه
لای په‌روه‌ردگارتان.
که‌واته:
سه‌رده‌م وه دوای
سه‌رده‌م خراتر ئه‌بێت
له سه‌رده‌میی پێشووتری،
هه‌روه‌ک خراپییان
له‌وانه‌ی پێشوویان
خرابتر ئه‌بن،
مسوڵمانیشیان هه‌ر به‌م
شێوه ئه‌بن.
ئه‌مڕۆ
به‌داخه‌وه مسوڵمانانیش
وه‌ک گیرۆده‌ی خراترین
کوفری جیهانی بوو ون،
به‌ر ته‌له‌و داوی
خراترین مسوڵمانيش بوو
ون...!!
مه‌دخه‌لییه‌کان.. لا
حیزبییه‌کان.. جامییه‌کان..
لا جه‌ماعییه‌کان..
موقه‌للیده‌کان.. پیاوانی
ده‌سه‌ڵاتدار.. موفتی
بنه‌ماڵه‌ی ئال سعوود...
هتد گه‌وره‌ترین
ناونیشانی ئه‌م تاقمه‌ن
که ئه‌مڕۆ له نێو
ڕابوونی ئیسلامی
گه‌وره‌ترین ئایدزو
په‌تای حه‌ڕه‌کین،
هه‌وێنی لێکترازان و
له‌یه‌کدابڕانی
کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامین،
ڕاگری پێته‌ختی
ده‌سلاتدارانی جیهانین!!
له کێ مسوڵمان تین و
ته‌وژمی دینداری پاڵنه‌ری
به‌رگری شه‌ڕه‌ف و
که‌ڕامه‌تی بێت، ده‌وێدا
هه‌وڵی له باربردن و
خه‌ساندنی ئه‌ده‌ن. !!
وه‌ک
ئه‌مڕۆ ئه‌م دیارده
نامۆیه زۆر به زه‌قی
له گۆڕه‌پانی ئیسلامی
به‌دی ئه‌کرێت، تاقمێکی
گومڕاو گێژو سه‌ره‌و لێژ
که پێیان یێژن مه‌دخه‌لی..
که‌س نازانێت له‌کام
دۆزه‌خه‌وه هاتوون،
ئه‌مڕۆ بوونه‌ته
بینه‌قاقای مسوڵمان و
ئه‌ڵێن هه‌ر ئێمه پیاوین
و ئێوه هیچ !! بۆیه
ئه‌بینین ده‌سماڵی به‌زمی
ته‌کییه‌کانییان گه‌رمه‌و
سه‌رچۆپی کارانیان
لێک‌دابڕان و لێکترازانی
مسوڵمانه.
ئه‌م
جۆره پیاوانه! ئه‌مڕۆ
زۆر ئیبلیسانه
توانیویانه ببن به
گره‌وی سه‌رکه‌وتنی
سه‌ڵیبییه‌تی جیهانی!!
یه‌که‌مین کاریشییان
ناشرین کردن و له‌به‌ر
چاو خستنی زانایانه،
چونکه زانایانن که
میراتگری پێغه‌مبه‌رانن..
هه‌ر زانایانیشن ئه‌مڕۆ
وشیارو بێدارکه‌ری
ئوممه‌تی خه‌وتووی
ئیسلامین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان
نه‌بن ئوممه‌ت به‌ده‌ما
ئه‌که‌وێ و ڕاس
نابێته‌وه، میلله‌تێ
ده‌مڕاست و زانای نه‌بێت
وه‌ک ئه‌و که‌شتییه وان
له ده‌ریایاکی بێ بنا
به‌بێ لێخوڕ ڕێئه‌کات..
یا ئه‌م
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی که
زۆر تیژ به‌بێ شوفێر
ڕێئه‌کات !!
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌و پلانێکی
زۆر خه‌ته‌رناکه که بۆ
ئه‌م ئوممه‌ته هه‌تیوو
بێ باوکه سازکراوه،
بۆیه ئه‌بینین ئه‌مڕۆ
ڕاست و چه‌پێییان له
زانایان گرتووه‌و له
په‌ڕێزو چاڵاکی و کاروان
و خه‌باتییان هه‌ڵپێچاوه
و هه‌وڵ و خه‌باتی بێ
ووچانییان لێگڕداوه..
هه‌ڵبه‌ت له‌مه‌شا زۆر
سه‌رکه‌وتوو بوو ون،
بۆیه ئه‌مڕۆ هیچ
که‌سییان لێ نه‌هێشتوون
که به گومڕاو
سه‌رلێشێواوی له‌قه‌ڵه‌م
نه‌ده‌ن، نه‌ک زیندوو
مردووانیشیان لێ بێبه‌ش
نه‌کردوون.. که‌سیان له
مسوڵمانان نه‌هێشت.. ڕیزی
بڕواداراییان په‌رتکرد..
ماڵی خواناسانییان
به‌قوڕگرت.. لێکییان کردن..
تێکییان به‌ردان .. گڕیان
له ماڵا به‌ردان..
ده‌سته‌و یه‌خه‌ی
یه‌کترییان کردن..
گیرۆده‌ی ده‌ردی ئه‌وتۆ
کران شه‌رمه‌زاری
دوژمنی‌یان کردن.. وایان
لێکردن له کێ یه‌کتر
ببینن تف و نه‌فره‌ت
له‌یه‌کتر که‌ن. تێکڕایان
لێکردن به دوژمن و
به‌ده‌ردی (نامه‌ردی)یان
بردن.
خۆشه‌ویستان.. خوێنه‌رانی
هێژا:
به کورتی
و به‌کوردی: به‌نده بۆیه
هاتووم ده‌ستم داوه‌ته
قه‌ڵه‌م و ئه‌م کتێبه‌م
نووسیوه تاکو پێنج
ئامانجان بپێکم:
(1) وه‌ک
گوتمان ئه‌وان زانا نه‌ما
که قسه‌ی له‌سه‌ر
نه‌که‌ن و به گومڕاو
سه‌ر لێشێواوی له‌قه‌ڵه‌م
نه‌ده‌ن، دوا که‌سیش که
خستیانه به‌ر تیری تیغی
گومڕایی شێخ (عبدالله بن
جبرین) بوو !! که
به‌ڕاستی ئه‌م
هه‌لوێسته‌یان
هه‌ڵوه‌سته‌ی زۆری پێکردم
که به‌ده‌نگ بێم و ئه‌م
نووسراوه بنووسم، تا
دوێنی له قسانییان پشتی
زۆریان پێی ئه‌به‌ست،
که‌چی ئه‌مڕۆ زۆر ئاسان
به نرخێکی هه‌رزان
ئه‌یفرۆشن و ئه‌یکه‌ن به
پاروێکی زۆر چه‌ورو ئاسان
بۆ ژه‌می ده‌می دوژمنان!!
(2)
ئه‌وان به‌م کاره‌یان
بانگه‌شه‌ی سه‌له‌فییه‌ت
ئه‌که‌ن، که سه‌له‌ف
به‌ینی عه‌ڕزو ئاسمان
لێیان دووره‌و دوور‌و نزیک
له هیچ کۆلانێکی
ئیسلامییدا یه‌ک
ناگرنه‌وه.
(3) ئه‌م
تاقمه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته
هه‌وێنی لێک‌دابڕان و
لێکترازانی ئوممه‌تی
ئیسلامی و تێکڕایان
لێکردوون به دوژمنی
سه‌رسه‌ختی یه‌کتر.
(4)
ئه‌وان بانگه‌شه‌ی زانست
ده‌که‌ن، زۆر ئازا
ئه‌که‌ونه بن که‌وڵی
مسوڵمانێکی داماوو ڕاست و
چه‌پی لێ ئه‌گرن، تا له
به‌رامبه‌ریانا پێیان
بڵێن: ئه‌شهه‌دو بیللا
ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌یڵێن
هه‌ر ئه‌وه ڕاسته..
ده‌نا کورد گوته‌نی که‌و
ئه‌و که‌وه به‌رامبه‌ر
به که‌و بخوێنێت..
(5)
مه‌دخه‌لییه‌کان هێنده‌ی
گه‌روو تێنووی ئاوه
ده‌هێنده وێڵی گۆشتی
تاڵی زانایانن، له جیاتی
(تعال بنا نؤمن ساعة)
به‌ده‌ردی قه‌ولی (تعال
بنا نغتب ساعه) چوو ون،
بۆیه وا ئاسان گیرۆده‌ی
ده‌ردی ئه‌م وێڵییه بوو
ون؟!!
که‌وابوو
ئه‌وان به‌م کاره‌یان
هیچییان ده‌گه‌ڵ مسوڵمان
نه‌هێشتۆته‌وه، وایان
نه‌شکاندووه تا نه‌پڕژێت..
کارێکی وایان نه‌کردووه
که خه‌ڵکی ده‌ستخۆشیان
لێ بکاو ئێمه‌ش
ده‌سته‌وسان لێیان
بیده‌نگ بین.. ئه‌وان
چاودێری هیچ
برایه‌تییه‌کی ئیسلامی
له‌گه‌ڵ مسوڵمانان ناکه‌ن،
شه‌ق له چاک‌و خراپان
هه‌ڵئه‌ده‌ن، سه‌د ساڵان
خزمه‌تی خوا که‌یت،
ئه‌گه‌ر له خاڵێکدا
له‌گه‌ڵتا
یه‌کنه‌گرنه‌وه هاوار
به‌ماڵت خۆ قوتار
نه‌که‌یت؟!!
بۆیه
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم)له‌باسی
دووڕوواندا له
فه‌رمووده‌یه‌کدا که
بوخاری و موسلیم له
عه‌بدوڵڵای کوڕی عاس "خوا
لێی ڕازی بێت"
ده‌گێڕنه‌وه که
ده‌فه‌رموێت: هه‌رکه‌سێک
چوار خه‌سڵه‌تی تێدا
مسۆگه‌ر بێت پێی ئه‌بێت
به مونافیق که یه‌کێک
له‌وانه بریتییه له
(وإذا خاصم فجرَ)
ئه‌گه‌ر بوو به ناحه‌ز
وایلێ ئه‌کات وێرانی
ئه‌کات، که قه‌ت چاک
نه‌بێته‌وه.. که‌واته
با ئاگاردار بن، چون
ئه‌وه سیفه‌تێکی
دووڕوانه و نابێت هیچ
بڕوادرێک هه‌ڵیگرێت،
نه‌خاسمه ئه‌وانه‌ی که
پێیان وایه بانگه‌وازی
ئیسلامین.
که
هه‌ڵبه‌ت ئێمه ئه‌زانین
خیلاف له نێو هه‌تا
یارانی پێغه‌مبه‌ریش (صلى
الله عليه وسلم) دا
هه‌بووه، به‌ڵام
نه‌مانبینی و
نه‌مانخوێنده‌وه که
ئه‌م خیلافه سه‌ر بکێشێت
بۆ گۆمڕا کردن و سه‌ر
لێشێواوکردنی یه‌کتر،
ئه‌م هه‌ست و ڕه‌فتاره
جوامێرییه‌ی که یارانی
پێغه‌مبه‌ریش هه‌یانبوو،
زانایانی کۆن و نوێشمان
ده‌رکییان به ڕاستی
درووستی ئه‌مه کردبوو،
بۆیه به موو له
مه‌سه‌له‌ی خیلافدا ده‌ر
نه‌ئه‌چوون، بۆ نموونه:
یونسی کوڕی عه‌بدولئه‌علا
"به‌ڕه‌حمه‌تبێت" ئه‌ڵێت:
(ما رأيت أعقل من
الشافعي: ناضرت يوما في
مسألة فاختلفنا، فجاءني
بيتي وطرق بابي ودخل،
فأمسك بيدي وقال: يا ابا
محمد الآ يستقيم أن نكون
اخوانا
وإن لم نتفق في مسألة؟)
واته: که‌سم له شافعی
ئاقڵتر نه‌بینیوه، ڕۆژێک
ڕووبه‌ڕووی بوومه‌وه‌و
له باسێکدا
نه‌گه‌یشتینه یه‌ک،
ئه‌ڵێت: شه‌و شافعی دێته
ماڵێم و له ده‌رگا
ئه‌دات و دێته ژوور
ده‌ستم ئه‌گرێ و ئه‌ڵێت:
ئه‌ی باوکی موحه‌ممه‌د،
ئایا وا ڕاست نییه که
ئێمه هه‌ر برا بین
ئه‌گه‌ریش له باسێکدا
یه‌کده‌نگ نه‌بین؟.
یان ساڵحی
کوڕی ئیمام ئه‌حمه‌د "به‌ڕه‌حمه‌ت
بن" ئه‌ڵێت (40) دانه
ساڵ باوکم له سوژده
دوعای بۆ ئیمام شافعی
ئه‌کرد، ئه‌ڵێ ڕۆژێک
پێمگوت: باوکه ئه‌م
پیاوه کێیه ئه‌وه‌نده
دوعای بۆ ئه‌که‌یت؟ ئه‌ڵێ
باوکیشم گوتی: (يا بني
كان الشافعي كالشمس
للدنيا والعافيةِ للناس
فهل عنهما من عوض)
کوڕی
شیرینم، ئیمام شافعی وه‌ک
خۆر وابوو بۆ دونیا و
ته‌ندرووستی و له‌ش ساغی
بوو بۆ خه‌ڵک، ئایا که‌س
هه‌یه که پێویستی به
خۆر‌و به له‌ش ساغی
نه‌بێت؟
به‌ڵێ
به‌ڕێزان: که‌چی حه‌یفێ
که ئه‌بینین که ئه‌و
زڕکه تاڵانه‌ی ئه‌مڕۆ
به بێ ڕه‌چاوکردنی
هه‌رچی ئاداب و ڕه‌وشتێکی
ئیسلامیی که هه‌یه،
زانا نه‌ما له سه‌ر گۆی
زه‌وی ته‌زڵیل و گومڕای
نه‌که‌ن.
که‌واته:
به‌نده
له‌و باسه نه‌هاتووم که
وه‌ڵامی زاناکانییان
بده‌مه‌وه یان له دژیان
بوه‌ستمه‌وه، بگره
ڕێزیشم بۆ هه‌مووان
داناوه، چون ئه‌مه کاری
من نییه، بگره زانایان
بایی ئه‌وه‌نده وه‌ڵامی
ئه‌وانییان داوه‌ته‌وه
که به‌س بێت، به‌ڵام
ئه‌و کاره‌ی من
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و
که‌سانه‌ن که
له‌سه‌ره‌وه پێناسه‌م
کردوون و باسم کردوون، تا
وه‌دیار که‌وێت که
ئه‌وان چه‌ندی له
ڕاستییه‌وه دوورن و
چه‌ندی گیرۆده‌ی ده‌ردی
ته‌قلید و ده‌مارگیری بوو
ون، تا ئاشکرا بێ که
چه‌ندی بانگه‌شه‌ی
سه‌له‌فییه‌ت ئه‌که‌ن،
ده ئه‌وه‌نده له
ئاکار‌و ڕه‌وشتی سه‌له‌ف
دوور ئه‌که‌ونه‌وه..
کۆتایی
ئه‌م پێشه‌کییه‌شم به‌مه
ئه‌هێنم: که
ئه‌گێڕنه‌وه ڕۆژێک
فه‌رمووده‌ناسی بلیمه‌ت،
ئیمامی ته‌به‌ڕانی له
گه‌ڵ ئه‌بی به‌کری جیعانی
به‌ڕه‌حمه‌تبن"
ئه‌که‌ونه نیقاش: ئه‌بی
به‌کر ئه‌ڵێت: (عندي حديث
ليس في الدنيا الا عندي!)
واته: فه‌رمووده‌یه‌کم
لایه که له‌م دونیایه
جگه له من لای که‌سی تر
نییه! ته‌به‌ڕانیش
ئه‌ڵێت: (کامه‌یه ئه‌م
فه‌رمووده)؟ ئه‌بی
به‌کریش ئه‌ڵێت: (حدثني ابو خليفة حدثني سليمان
بن احمد حدثني عن فلان عن
فلان، ثم تلى الحديث)
ئه‌بو خه‌لیفه
گێڕاوێتییه‌وه ئه‌میش
له سوله‌یمانی کوڕی
ئه‌حمه‌د گێڕاوێتیه‌وه،
ئه‌میش له‌م و ئه‌ویش
له‌م گێڕاوێتیه‌وه....
ئینجا فه‌رمووده‌که
ئه‌خوێنێته‌وه، ئیمامی
ته‌به‌ڕانیش "به‌ڕه‌حمه‌تبێت"
ئه‌ڵێت: (انا سليمان بن
احمد سمعه مني ابو
الخليفة فخذ عالياً)
واته: من سوله‌یمانی
کوڕی ئه‌حمه‌دم که ئه‌بو
خه‌لیفه له‌من
وه‌ریگرتووه‌و، تۆش
ڕاسته‌وخۆ له منه‌وه
وه‌ریبگره!!!
که‌واته
زۆرێک هه‌ن که ئیددیعای
عیلم ئه‌که‌ن به‌ڵام
کاتێک که ئه‌که‌ونه
به‌ر نه‌شته‌ری تیژی
عه‌داله‌ت وورگی درۆ‌و
ئیددیعایان ده‌به‌ری
ئه‌دڕێ و فش ئه‌بێته‌وه.
| |
ئه‌م بابه‌ته 9
لاپه‌ڕه‌یه |
|
|