زینده‌به‌چاڵكردن له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مرِۆدا
نو‌عمان تاهیر
كاتێك مرۆڤ وه‌ك به‌دیهێنراوێكی خوایی به‌هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌م راستییه له‌بیر ده‌كات، ئه‌وا خودی مرۆڤ ده‌بێته‌وه خۆره‌ى خۆى بێگومان خودێكی نادروست چ وه‌ك تاك چ وه‌ك كۆمه‌ڵ، ئه‌مه شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته چونكه هه‌ر كاتێك و له‌هه‌ر شوێنكا ئه‌مه‌ى به‌سه‌رهاتبـێ ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ى به‌ره‌و لێكترازان و هه‌ڵدێر بردووه، كه خودی خۆیه‌تى، شه‌رمه‌زارى رۆحی و داخورانی جه‌سته‌ى ده‌بێته سه‌رپاى ژیانی ئه‌م كائینه، تا ده‌گاته ئه‌و حاڵه‌ى بۆ ده‌ربازبوون له‌و شه‌مه‌زارییه‌ى كه تووشی هاتووه ببێته‌وه بكوژی خۆى، یان به‌شێك له‌خۆى، كه بریتییه له جگه‌رگۆشه‌كه‌ى یان ده‌بێ ئه‌و نه‌ریته نه‌شیاوه چی بووبێ كه ئه‌وه‌نده گه‌وره ئابروهێن بووبێ، پیاوێك هه‌ڵبستێ به زینده‌به‌چاڵكردنى منداڵه‌كه‌ى و خۆرى ته‌مه‌نى له‌ناو گڵ‌دا ئاوا بكات.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستییه‌كه‌ى چه‌سپاونه‌بێ له ژیانی مرۆڤایه‌تى سه‌رده‌مى نه‌زانیندا، ئه‌وا مه‌حاڵ بوو هه‌ریه‌كێك له ئێمه به سانایی باوه‌رِمان بكردایه.
به‌م كرده‌یه هه‌روه‌ك قورئانی پیرۆز زۆر به‌جوانى وێنای ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت: (وَإِذَا بُشِّرَ اَحَدُهُمْ بِالاُنثى ڤَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَضِیمٌ) ده‌بێ چ كلتورێك و باوێكی كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ى به‌سه‌ر مرۆڤێكدا هێنابێ، كه بێجگه له مرۆڤبوون شتێكی دیكه هه‌ڵناگرىَ، مه‌به‌ستم له به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زێكی وه‌ك پیاوه‌وه، یان بۆچی ده‌بێ پیاو خۆى به خاوه‌ن حه‌ق بزانىَ له دوو روانگه‌وه یه‌كێك به‌وه‌ى كه خۆى درووستكه‌رى ئه‌و ئابرِوبردنه‌بێت، ئه‌وى دی هه‌رخودی پیاوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌بێ مرۆڤێكی وه‌ك خۆى بكاته پله دوو، مافی له‌ناوبردنى ئه‌وى هه‌بێ، یان بۆ ده‌بێ خاوه‌ن كه‌سێك بێت به‌ناوى پیاو، یان ده‌بێ یه‌كه‌م خاڵی ده‌ستپێكردنى ئه‌و حاڵه‌تى یه‌كه‌مه چی بووبێ؟، خۆزگه نموونه‌یه‌كی ئه‌وكاته‌ى ئه‌وان له به‌رده‌ستمدا ده‌بوو، هه‌تاوه‌كو به‌باشی تێرِامانى له‌سه‌ر بكرایه و هۆكاره‌كانى دیارى بكردایه، نه‌وه‌كو به نه‌زانى مرۆڤایه‌تى به‌جۆرێك له جۆره‌كانى هه‌مان حاڵه‌تى تووش بێته‌وه؟!
ئه‌وكات ده‌مانزانى هۆكاره‌كانى، ئابورى یان كۆمه‌ڵایه‌تى یان سیاسی یان چینایه‌تى یان ناهاوسه‌نگی ئه‌و دوو ره‌گه‌زه به‌هۆى شه‌رِ و ئاژاوه‌كانه‌وه ...هتد. وه‌ك له سه‌رتاوه وتمان ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌ستى ئه‌و خاڵقه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌بێ وه‌ك چه‌مكی (وه‌حی) ئه‌وا مرۆڤ ته‌واوبوونێكی ئالۆزكار و تێكده‌ر ده‌بێ، بۆیه ده‌ڵێین (وه‌حی) چونكه ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆییه به وه‌حی چاره‌سه‌ركرا، كه‌واته به فه‌راغكردنه‌وه‌ى یان كاڵبوونه‌وه‌ى وه‌حی له هه‌ر زه‌مه‌ن و شوێنكدا ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى زیاتره و له‌بارتره، بێگومان به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر دیارده‌یه‌ك له‌ده‌ست مرۆڤه‌كاندایه چ به‌باشی بێت یان به‌خراپی وه‌ك قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رمووێت (إِنَّ اللَّهَ لاَ یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى یُغَیِّرُوا مَا باَنفُسِهِمْ).
ئه‌وه ئێمه‌ى مرۆڤین پله‌به‌ندیمان كردووه له‌نێوان خۆمان، به‌شێك له‌خۆمان له رووى پێدان یان دابه‌شكردنى مافی ژیان له‌نێو خۆماندا، چونكه دواجار وه‌حی هه‌ر به‌مرۆڤبوون ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى ناوزه‌د كردووه كاتێك نه ته‌بایی ئه‌و ژیانه به‌رهه‌مبێنێ كه باوكێك ده‌ستى بچێته زینده‌به‌چاڵى جگه‌رگۆشه‌كه‌ى، ئه‌ى ده‌بێ به‌خته‌وه‌ریى چه‌ند ئاسوده ئامێزبێت له چوارچێوه‌ى خێزانێكی به‌خته‌وه‌ردا چ مانایه‌كى جوان به‌ژیان ده‌به‌خشێ كاتێك باوكێك دواى ته‌مه‌نى (18)ساڵ كورِ و كچه‌كه‌ى ئاواره‌ى كۆڵانه‌كانى ئاپۆراى هه‌ڵپه‌ى ناپه‌سند بكات؟! ئه‌ى ناكرێ بڵێین ئه‌مه جۆرێكه له گه‌رِانه‌وه بۆ ئه‌و كلتوره‌ى كه كچی تیا زینده‌به‌چاڵ ده‌كرا؟ ئه‌ى ده‌بێ ئێمه‌ى مرۆڤ وه‌ك دوو ره‌گه‌ز كاممان تاوانبارى یه‌كه‌م بین؟ یان ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پێكهاته‌یه لازم و مه‌لزومی یه‌ك بن به‌بێى یه‌كێكیان ئه‌ویتر سفر بێته‌وه، ده‌ى كه‌واته هه‌ر كردار و دیارده‌ریه‌ك به‌رهه‌می هه‌ردووكیانه.
تێز بۆچی بدرێ به‌سه‌ر یه‌كێكیاندا، یان ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زى مێ به‌شێكی ته‌واو نه‌بێ له نێر.
بۆچی له‌دایكبوونى كچێك ئه‌وه‌نده شه‌رمئامێز بێت له سه‌رده‌م و چاوی پیاوێك.
كه‌واته مرۆڤ یه‌كسانه به مرۆڤ، نه‌ك پیاو یه‌كسان بێ به پیاو، ئافره‌ت یه‌كسان بێ ئافره‌ت.
لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم كه نابێت ئێمه‌ى مرۆڤ یان رونتر ئێمه‌ى پیاو ئه‌و باڵاده‌ستییه‌مان هه‌بێ كاره‌ساته‌كان بخولقێنین و له هه‌مان كاتیش‌دا له‌لایه‌ن ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبار بكرێین، ئه‌وه تۆی نێرى كه شیرازه‌ى ژیان ده‌پچرِێنی و له هه‌مان كاتیش‌دا به ده‌ستى خۆت زینده‌به‌چاڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ى.
ئه‌ى ده‌بێ ئافره‌تانیش وه‌ك ره‌گه‌زى دووه‌م چه‌نده له پشكی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ى به‌ركه‌وىَ له به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر حاڵه‌ت و دیارده‌یه‌ك؟ ئایا دووباره زینده‌به‌چاڵكردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان نییه؟ بۆیه ده‌ڵێم مرۆڤه‌كان، چونكه ئه‌مرِۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ده‌چن كاتێك رۆژانه چه‌ندین منداڵ له‌بارده‌برێت له شوێنه تاریكه‌كاندا چه‌ندین كچوڵه و ئافره‌ت به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن، سه‌رده‌مێك ئه‌گه‌ر پیاوێك وه‌ك باوك جگه‌رگۆشه‌كه‌ى نقومی دنیاى شه‌رمئامێز كردبێ.
ده‌بێ ئه‌مرِۆ كێ به‌رپرسبىَ له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناعه‌دالیه‌تیه‌ى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرىَ كه ده‌گونجێ چه‌ندین جار زینده‌به‌چاڵ بكرێته‌وه له شه‌و و رۆژێكدا، له‌پاڵ ئه‌ویشدا چه‌ندین نێرینه هه‌ر به منداڵی زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێك مرۆڤ به‌شێكی له‌خۆى فه‌وتان و بێ ئه‌وان ئه‌مرِۆ مرۆڤایه‌تى ده‌ستى داوه‌ته فه‌وتاندنی سه‌راپاى مرۆڤایه‌تى، ده‌كرىَ هه‌ندێك له‌م حاڵه‌ته به‌رهه‌می ئه‌و بانگه‌شه بێ كه لێره و له‌وێ به‌ناوى یه‌كسانییه‌وه ده‌فرۆشرێته‌وه به ره‌گه‌زى مێ.
به‌ڵام كرِین و فرۆشتنێك كه قازانج تێیدا سه‌رى مایه ده‌خوات، یان ئه‌گه‌ر ناهاوسه‌نگی رێژه‌ى ئه‌و دوو ره‌مزه‌ى به‌رهه‌مهێنابی ده‌بێ دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره له‌ئه‌ستۆى كێدا بێت؟!
یه‌كگرتوو . 643
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی