فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
تیرۆر
دیوێكی تر-وته‌یه‌كی تر
مافناس/ به‌ختیار عه‌لی میرزا
ناسینى تیرۆر
ئیرهاب و تیرۆر له‌لایه‌ن که‌سانى گرنگیده‌ر به‌م بواره چه‌ند پێناسه‌یه‌کى جیاوازى بۆ کراوه، له هه‌مان کاتدا پێناسه‌یه‌کى هاوڕامان نییه له ناوه‌نده فیکرى و سیاسی و بگره یاسایى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیشدا تا بتوانێت به وته‌ى زانایانى ئوسوڵى فیقه (جامع و مانع) بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا که خۆى به ڕابه‌رى قه‌ڵاچۆکردنى تیرۆر نیشان ده‌دات و له ستراتیژى نوێى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى خۆیدا گرنگییه‌کى زۆرى به دژایه‌تى تیرۆر داوه و بودجه‌یه‌کى خه‌یاڵى بۆ ته‌رخان کردووه، که‌چى تا ئێستا پێناسه‌یه‌کى روونى بۆ ئه‌م چه‌مکه ئاشکرا نه‌کردووه تا لێکۆڵه‌ر بتوانێت له‌سه‌ر پێگه‌و بنچینه‌ى پێناسى تیرۆر بوه‌ستێنێت و کرده‌ى ئیرهاب و تیرۆر له تاوانى ئاسایى جیا بکاته‌وه، هه‌روه‌هانه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێناسى ئه‌م چه‌مکه‌ى نه‌کردووه، ته‌نها هێنده نه‌بێت کرده‌ى چه‌کدارى شۆڕشگێڕى گه‌لانى ژێرده‌سته‌ى ڕیزپه‌ڕ کردووه له تیرۆر و مافى شه‌رعى داوه به‌و شۆڕشه چه‌کدارییه، گه‌رچى ئه ده‌قه‌ش (مطاطي)یه‌و شایسته‌ى کشانه، بۆ نموونه شۆڕشى چه‌کدارى بزووتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئیسلامى (حه‌ماس) ریزپه‌ڕ کراوه له‌و مافه‌ى گه‌لانى جیهان دانیان پێدا ناوه - مافى به‌رگرى شه‌رعى له‌ژێرده‌سته‌یى- .
زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وان پێناسه‌ى ئیرهاب و تیرۆر له‌یه‌کترى جیا ده‌که‌نه‌وه، گه‌رچى زۆرجار ده‌ست له‌ملان و هاوپێچى یه‌کترن، سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى پێناسێکى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ڵام پێناسى زیهنییه‌تى تاکه‌که‌سى هه‌یه، به واتاى کاتێک چه‌مکى ئیرهاب یان تیرۆر به‌ر گوێى تاک ده‌که‌وێت له زیهندا پێناسێک و چوارچێوه‌یه‌ک دیارى ده‌کات بۆ ئه‌م چه‌مکه. به‌ڵام ئه‌و پێناسه زیهنیه مه‌عنه‌وییه که‌سییه نابێته ستانده‌رێک بۆ ناسینى ئه‌م چه‌مکه و باشتر حومکدان له‌سه‌رى، چونکه به هێنده‌ى جیاوازى سروشت و ئایدیا‌و هۆشیارى تاکه‌کان، پێناسى چه‌مکه‌که‌ش له زیهندا جیاواز ده‌بێ. به هه‌رحاڵ کرده‌ى ئیرهاب و تیرۆر پێش ئه‌وه‌ى هه‌ر پێناس و واتایه‌ک بدات بریتییه له نه‌بوونى لێبورده‌یى و رۆحى ژیاندۆستى و نه‌خوێندنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر و پێکه‌وه ژیان و تێنه‌گه‌یشتن له سونه‌نى که‌ونى و جیاواز بوونى که‌س و سروشت، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ نه‌فى کردنى به‌رامبه‌ر و لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافى ژیان و ئاسووده‌یى، ئه‌م کردارانه‌ش له سایکۆلۆژیه‌تێکى ره‌شبینى که‌م حه‌وسه‌ڵه‌ى هه‌ڵه‌شه‌وه ده‌رده‌چێت که ده‌روازه‌کانى ژیانى به ڕوودا داخراوه یان وا ده‌زانێت داخراوه و خاوه‌نى عه‌قڵیه‌تێکى رادیکاڵییه نه‌ک ئیسلامى و پله‌به‌ندى.
ڕێنمایى ئیسلامى و ره‌فتارى تیرۆریستى
ئاینى پیرۆزى ئیسلام ناو‌و بنه‌ماکانى خۆى له‌سه‌ر بنچینه‌ى ئاشتى (سلم ، اسلام) و لێبورده‌یى و ره‌حمه‌ت و برایه‌تى پێکه‌وه ناوه، به‌بێ جیاکارى ره‌گه‌زى و بیروباوه‌ڕ:
- [ۆإِنْ جَنَحُوا لِلسَلْمِ فَاجْنَحْ ڵهَا ۆتَۆکَلْ عَڵى الڵهِ] الانفال/8 په‌یامه‌که‌ى ئاشتى خوازییه له کاتى شه‌ڕیشدا
- [ۆانْ تَعْفُوا اَقْرَبُ لِلتَقْۆى]البقره/237 به‌خشین و لێخۆشبوو‌ن هۆکارى له خواترسان و نزیکبوونه‌وه‌یه له په‌روه‌ردگار.
- [والکاضیمین الغیض ۆالْعَافِینَ عَنْ النَاسِ ۆالڵهُ یُحِبُ الْمُحْسِنِینَ] ال عمران/134 لێبورده‌یىو رق خواردنه‌وه‌و تۆڵه نه‌سه‌ندنه‌وه، کرده‌و خه‌سڵه‌تى پیاو چاک (محسن)ه که خۆشه‌ویستى خودایه، گه‌ر سه‌رنجى ئایه‌ته‌که بده‌ین له باسى لێخۆشبوو‌ن و لێبورده‌یى و ته‌ساموح و رق خواردنه‌وه‌و...هتد که بنچینه‌ى ڕه‌وینه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى تیرۆرن به (عام) هاتوون و (مقید) نین به بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه، به‌ڵکو هه‌موو بواره‌کان ده‌گرێته‌وه به سه‌ربازى و سیاسى‌و...هتد.
-ئایه‌تى [ۆمَا اَرْسَلْنَاکَ إِلاَ رَحْمَه‌ً لِلْعَالمِینَ] الانبیا‌ء/107 (ما) و (إلا) بۆ (حێر و توکید)ن و ره‌حمه‌تیش بۆ جیهانیانه به گشتى بێ ره‌چاوکردنى ئایین و بیروباوه‌ڕ.
- [والی عَادٍ اَخَاهُمْ هُودًا] الاعراف/65 و [والی ثمودَ اَخَاهُمْ صالحا] الاعراف/73، (مدین و عاد و پمود) سێ هۆزى بت په‌رست بوون، به‌ڵام په‌روه‌ردگار وشه‌ى برایان (اخاهم) ده‌داته پاڵ هه‌رسێ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى (شوعه‌یب و هودو ێالح) سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێ .
راسته له ئیمانه‌وه برا نین ـ هۆزو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ـ و به‌ر ئایه‌تى [إِنَمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆه‌ٌ]الحجرات/10 ناکه‌ون به‌ڵام برایه‌تى نه‌ته‌وه‌یی لێره‌دا مه‌به‌سته، سه‌ره‌ڕاى جیاوازى بیروباوه‌ڕیان. په‌روه‌ردگار به هه‌وانته وشه‌ى (اخاهم) ى به‌کارنه‌هێناوه، ئاماژه‌دان به‌م وشه‌یه له قورئانى پیرۆزدا بۆ دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانه له‌سه‌ر بنچینه‌ى برایه‌تىو دانوستانى ئه‌و مافه به نه‌ته‌وه‌و هاوڵاتییانمان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاینى ئێمه‌ش نه‌بن.(1)
- له لایه‌کى تره‌وه ڕێنماییه‌کانى قورئان و فه‌رمووده به‌کارهێنانى هێز ره‌ت ده‌که‌نه‌وه نه‌ک هه‌ر له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ر و دوو وڵات و دوو حزب و دوو ده‌سته‌دا، به‌ڵکو له‌نێوان دوو که‌سیشدا، [ۆڵوْ کُنْتَ فَڤًا غلیض الْقَلْبِ لانفضوا مِنْ حَوْلِکَ فَاعْفُ عَنْهُمْ ۆاسْتَغْفِرْ ڵهُمْ ۆشَاوِرْهُمْ فِی الأمر] ال عمران/195 که ئه‌م ئایه‌ته نه‌ک ته‌نها مامه‌ڵه‌ی ڕه‌ق وتوندوتیژى نابووت ده‌کات به‌ڵکو هانى پێغه‌مبه‌ر (e)ده‌دات بۆ نه‌رمى و مامه‌ڵه‌خۆشى و لێبورده‌یى، پێغه‌مبه‌ر (e) ده‌فه‌رموێ: (المسلم من سلم المسلمون من لسانه ویده)، (لا یشیر احدکم على اخیه بالسلاح)، له فه‌رمووده‌یه‌کى تریشدا ده‌فه‌رموێت (له ده‌مءچاوى براتان مه‌ده‌ن) چونکه روومه‌ت که‌رامه‌ت و شکۆمه‌ندى مرۆڤى هه‌ڵگرتووه و به لێدانى له‌که‌دارى ده‌که‌یت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (گه‌ر به چه‌که‌وه ـ شمشێر و تیر‌و.. هتد ـ به ناو خه‌ڵکدا ڕه‌ت بوون، ده‌ست بگرن به نووکه‌که‌یه‌وه تا ئازاریان نه‌دات)
ئه‌مانه‌و چه‌ندین ته‌وجیهاتى ناسک و مامه‌ڵه‌ى مه‌ده‌نى ( به زمانى ئه‌مڕۆ) له ده‌قه‌کاندا ده‌بینین، وه‌کو ده‌نگ به‌رز نه‌کردنه‌وه‌و به په‌له نه‌ڕۆیشتن به ڕێگادا تا خه‌ڵک دڵى نه‌ترسێت و روو خۆشى و سڵاو و ته‌وقه‌کردن و هاوکارى و بارهه‌ڵگرتن بۆ براتء... هتد که ئه‌م ئاکارانه مرۆڤێک دروست ده‌کات نه‌ک هه‌ر تیرۆریست نه‌بێت، به‌ڵکو به ئاکاره‌کانى تیرۆر له‌ناو به‌رێت. کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دواى دنیایه‌ک له شه‌ڕو کوشتارو سه‌ده‌ى تاریکى و تێپه‌ڕین به دوو جه‌نگى پڕ له خوێنى جیهانیدا گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى که مرۆڤ شکۆمه‌نده‌و ئه‌و شکۆمه‌ندییه‌ى 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌روه‌ردگار ئاماژه‌ى پێداوه و ده‌فه‌رموێ [وڵقَدْ کَرَمْنَا بَنِی آدَمَ] الاسرا‌ء70 ، ئه‌مان له ساڵى 1945 کردیانه ده‌ستپێکى (جاڕنامه‌ى جیهانى مافى مرۆڤ) له ماده‌ى (1).
گۆڕانکارى ڕیشه‌یى(2)
له‌وکاته‌ى نیگا دابه‌زییه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (e) دنیاى ئه‌و رۆژه له چه‌ند ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێک پێکهاتبوو که له بارێکى زۆر دواکه‌وتووى شپرزه‌و به‌کۆیله کردنى خه‌ڵک و پێشێلکردنى مافى مرۆڤ و به شتومه‌ک کردنى ئافره‌تان و شه‌ڕو کوشتارو تاڵان بنیاد نرابوو، ده‌وڵه‌مه‌ندو ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بازرگانییان به کۆیله‌وه ده‌کرد و هه‌ر کاتێکیش ته‌ماعیان له هۆزێک یان ده‌سه‌ڵاتێکى تر ببوایه سوپایان له کۆیله‌کان کۆده‌کرده‌وه و هه‌ڵیانده‌کوتایه سه‌ریان و نێرینه‌کانیان ده‌کوشت و دیله‌کانیشیان له شه‌وى سه‌رکه‌وتندا کۆده‌کرده‌وه‌و به ده‌م سه‌ماو شه‌راب و که‌یف و خۆشییه‌وه سه‌ریان ده‌بڕین، له شه‌ڕدا ده‌سه‌ڵاته‌کان ملکه‌چى یاسا‌و بنه‌مایه‌ک نه‌بوون (تحکم) ى ئه‌نجامه‌کانى شه‌ڕ بکات و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شت و که‌س و شوێنه‌واری جه‌نگه‌که بکرێت، به‌ڵکو ته‌نها ویست و ئاره‌زووى لایه‌نى سه‌رکه‌وتوو داده‌وه‌ر و بڕیارده‌ر بوو. هه‌ندێ نه‌ریت هه‌بوو پیاده ده‌کرا،وه‌کو (داڵده دان و هاوپه‌یمانى) به‌ڵام ئه‌م پره‌نسیپه‌ش هێنده به‌هێز نه‌بوو تا مافه‌کانى لایه‌نێکى شکست خواردوو بپارێزێت و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کى مرۆڤدۆستانه مامه‌ڵه بکرێت.
جه‌نگى چه‌ندین ساڵه‌ى نێوان ئیمپراتۆریه‌تى فارس و رۆم و قه‌بیله‌کانى (قنن و کنانه‌و ئه‌وس و خه‌زره‌ج) نموونه‌ى به‌رجه‌سته‌ى ئه‌و واقیعه‌ن که په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کانى به‌ڕێوه‌ده‌برد ـ به زمانى ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان ـ ئه‌مه بارى ده‌سه‌ڵاته‌کان بوو دژ به یه‌کترى که وا ناگه‌یه‌نێت ئه‌م ده‌سه‌ڵات و هۆزانه له‌ناو خۆیاندا سته‌میان له یه‌کتر نه‌کردبێت و له ده‌ورى به‌رژه‌وه‌ندى هاوقه‌بیله‌و هاوئیمپراتۆریه‌تى خۆیاندا سووڕابنه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وانیش کراونه‌ته قوربانى حه‌زو ئاره‌زووى چه‌ندین سه‌ره‌ک هۆزو خاوه‌ن کۆیله‌یه‌ک، بۆ نموونه زۆربه‌ى دانیشتووانى ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وى فارس و ڕۆم کۆیله بوون و شه‌ڕو کوشتار و کوده‌تاى ناو یه‌ک ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاره ده‌ریایه‌ک خوێنى به دواى خۆیدا ده‌هێنا و ده‌ڕشت، له نموونه‌ى کوده‌تاکانى (مانى) ، (گۆشتاسپ)ى فارس و (هرقل)ى رووسى، ئیمپارتۆریه‌تى رۆمانى به هه‌مان نه‌فه‌سى خوێن و ڕق ده‌ژیا، له‌م وڵاته‌دا دوو یاسا هه‌بوو (یاساى رۆمانى) که به‌سه‌ر به ڕه‌چه‌ڵه‌ک رۆمانییه‌کاندا پیاده ده‌کرا و (یاساى گه‌لان) بۆ که‌سانى دى بوو، یاساى یه‌که‌م مافێکى زۆرى تێدابوو بۆ رۆمانى ، یاساى دووه‌م زیندان و دۆزه‌خێک بوو بۆ گه‌لانى دیکه‌ى ژێرده‌سته‌یان، له‌م ئیمپراتۆریه‌ته‌دا نه‌ریتى که‌یف خۆشى گه‌وره‌کان هه‌بوو که دوو کۆیله‌یان به‌رده‌دایه گژ یه‌کتر له‌ناو گۆڕه‌پانێکى داخراوى جه‌نگدا و له‌به‌رچاوى ده‌سه‌ڵاتداراندا له یه‌کتریان ده‌دا تا خوێنى یه‌کێکیان ده‌ڕژاو ده‌مرد، گه‌ر کۆیله‌یه‌ک سه‌رپێچى له هه‌ر فه‌رمانێک بکردایه سزاى مردن بوو، به تێبه‌ردانى سه‌گ لێى تا گیانى ده‌رده‌چوو، له‌ناو هیندستانییه‌کاندا خه‌ڵکى چوار چین بوون (برهه‌میه‌کان- پاشا و خانه‌واده‌کان) و (شترى- پیاوانى جه‌نگ) و (ویش- پیاوانى بازرگان و سه‌رمایه‌دار) و (شوده‌ر- خزمه‌تکار)، که له ماف و ئه‌رکدا زۆر جیاواز بوون و یاسایه‌کى زۆر سته‌مکارانه‌یان هه‌بوو ـ وه‌کو نه‌ریت ـ بۆ نموونه چینى خوارتر مافى ژنخواستنى له چینى تر نه‌بوو، گه‌ر که‌سێکى (شوده‌ر) بیوتایه من که‌سێکى چینى (برهه‌مى) یان چینه‌کانى ترم فێرى خوێنده‌وارى کردووه یان جنێوى پێبدایه ئه‌وا رۆنى قرچاویان ده‌کرد به قوڕگیدا، هه‌روه‌ها چه‌ندین سزاى ئه‌شکه‌نجه و توندى تر.
له ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌وى یۆنان‌دا دوو شارى گه‌وره‌یان هه‌بوو (ئه‌سپارتا و ئه‌سینا) ، شارى یه‌که‌میان جه‌نگاوه‌رى به‌رهه‌م ده‌هێناو به‌رده‌وام له جه‌نگدا بوون، شارى (ئه‌سینا)ش به فه‌لسه‌فه‌وه سه‌رقاڵ بوون، که له‌وکاته دڕکاوییه‌دا کاریگه‌رى له‌سه‌ر واقیع زۆر که‌م بوو و نه‌یده‌توانى به‌ره‌نگارى ئه‌و هه‌موو زه‌بروزه‌نگ و خوێناویه‌ى جیهان ببێته‌وه.
هۆزه ئه‌عرابیه‌کانى ده‌شت و ده‌ره‌کانى شام و یه‌مه‌نء.. هتد ، حاڵیان زۆر له‌وانى تر شپرزه‌تر بوو، چونکه بێجگه له‌وه‌ى ئه‌م قه‌بیلانه کۆیله‌یه‌کى زۆریان هه‌بوو و ئافره‌تیان زینده‌به‌چاڵ ده‌کردو به میراتى جێده‌ما له پیاوه‌وه و بازرگانیان پێوه ده‌کردن و په‌یوه‌نده‌ییان له‌سه‌ر شه‌ڕو تاڵانى و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بیابانى سوور کردبوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه ئیمپراتۆریه‌تێک و یه‌ک ده‌سه‌ڵات نه‌بوو هه‌موو هۆزه‌کان له ژێر سایه‌یدا کۆبکاته‌وه، به‌ڵکو هه‌ر بنه‌ماڵه‌و تیره‌و هۆزێک چۆن بۆى بکرایه هۆزه‌که‌ى تر‌ى ده‌چه‌وسانده‌وه و مه‌ڕوماڵاتى تاڵان ده‌کرد و شوانه‌کانیان ده‌کوشتن و ده‌غڵ و دانه‌کانیان ده‌سووتاندن و له‌وه‌ڕگاى بیابانیان له هۆزى لاواز قه‌ده‌غه ده‌کرد، ئاستى زانست و خوێنده‌وارى گه‌لێک له دوا بوو، بۆ نموونه هیندیه‌کان وایانده‌زانى ئاسمان رایه‌خێکه‌و به ئه‌ستێره‌کان وه‌کو مێخ داکوتراوه، له‌ناو هۆزه‌کانى (بادیه) گه‌ر که‌سێک تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى ببوایه، ئێسکى مردوویان وه‌کو ملوانکه ده‌کرده ملى نه‌خۆشه‌که و قوڕوچڵکاوی ماڵانیان ده‌کرد به سه‌روشان و قژیداو به لێدان و ئه‌شکه‌نجه به کۆڵانه‌کاندا ده‌یانگێڕا.
له‌ناو ئه‌م سروشته نه‌خوێنده‌واره خوێناوییه دڕه‌نده‌و تۆقێنه‌ره‌دا وه‌حى به بخوێنه (إقراء) ده‌ستى به دابه‌زین کرد، پاشان ئایه‌ته‌کانى بانگه‌واز بۆ رزگاربوون له جاهیلى [والرُجْزَ فَاهْجُرْ] المدپر/5 و شکۆمه‌ندى مرۆڤه‌کان [وڵقَدْ کَرَمْنَا بَنِی آدَمَ] الاسرا‌ء/70 به پیرۆزکردنى مرۆڤ به‌وه‌ى که له رۆحى خواى پێدراوه [ونَفَخْتُ فِیهِ مِنْ رُوحِی] الحجرات/29 دابه‌زى و کوشتنى قه‌ده‌غه‌و حه‌رام کرد: [انَهُ مَنْ قَتَڵ نَفْسًا بِغَیْڕ نَفْسٍ اَوْ فَسَادٍ فِی الأرض فکأنما قَتَڵ النَاسَ جَمِیعًا..] المائده/32، هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو هانى مرۆڤه‌کانیشی دا بۆ زیندووکردنه‌وه‌ى ژیان و مرۆڤه‌کان: [ومَنْ اَحْێاهَا فکأنما اَحْێا النَاسَ جَمِیعًا]المائده/32 نه‌ک هه‌ر که‌س مه‌کوژن به‌ڵکو نه‌هێڵن که‌س بکوژرێت، هه‌روه‌ها به فه‌رمووده‌کانى (لا تحاسدوا ولا تناجشوا ولا تباغچوا ولا تدابروا...) و (کل المسلم على المسلم حرام دمه و ماله و عرضه) و (لافضل لعربی على الاعجمی ولا لابیض على احمر الا بالتقوى) و (کلکم ڵادم و آدم من تراب) ئاسۆى جیهانبینى خه‌ڵکى فراوانکرد له سنوورى هۆزو قه‌بیله‌وه بۆ برایه‌تى ئیمانى و ئینسانى، کاتێ هه‌موومان له ئاده‌م بین ئیتر بۆچى به بنه‌ماکانى خوێن ڕشتن و دڵڕه‌قى یه‌کترى بدوێنین له برى بنه‌ماکانى برایه‌تى؟! چ پێویست ده‌کات یه‌کترى بکه‌ین به کۆیله و ماڵى هه‌تیو بخۆین که بێ پشته و ئه‌مانه‌ت بفه‌وتێنین و خوشکه‌کانمان بفرۆشین و براکانمان بتۆقێنین و رژدو چرووک بین و نه‌به‌خشین؟! له‌کاتێکیشدا دۆزه‌خێک و به‌هه‌شتێک چاوه‌ڕێمانه، خواى گه‌وره له ڕێى پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه e ئه‌و تۆوانه‌ى له ده‌روونى وشکانیدا ناشت و دواتر چه‌که‌ره‌ى کرد و ئه‌بوبه‌کرى میهره‌بان و عومه‌رى دادپه‌روه‌رو عوسمانى پاکیزه‌و عه‌لیى زانا‌و عه‌بدولڕه‌حمانى به‌خشه‌رى لێ ده‌رچوو، له کاتێکدا که گریانى میهره‌بانى له سیفه‌تى پیاو نه‌ده‌بوو و هێزو تێکشاندن له برى دادپه‌ره‌وه‌رى دادوه‌ر بوو، پاکداوێنى به چه‌پێنراو و خه‌ساو ده‌ژمێردراو زانست بێ‌ناو و بێ بازاڕ بوو، به‌خشین زۆر ده‌گمه‌ن بوو، (حاته‌مى ته‌ى) ته‌نها ئه‌سپه‌که‌ى به‌خشى بوو ناوبانگى جیهانى گرته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له برى به‌خشین تاڵانکردن باشترین هۆکارى ده‌وڵه‌مه‌ندى بوو، به‌ڵێ خواى گه‌وره له ڕێى پێغه‌مبه‌ر e قوڵ چووه ناو بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و پاشان کردارى خه‌ڵکى تا توانرا قه‌ڵاچۆى ئه‌و ئیرهاب و تۆقاندنه باوه بکرێت و دواتر ده‌وڵه‌تى برایه‌تى ئه‌وس و خه‌زره‌ج و کۆچبه‌ران و پشتیوانان...هتد بکرێت به بنچینه‌ى دادپه‌روه‌رى، زۆرێکى جیهانى ئه‌وکاته به‌جۆرێک (به‌رنادشۆ) له‌م سه‌دانه‌ى دواییدا هیواى هه‌بێت که ده‌ڵێت:
" ئه‌م دینه دوژمنى مه‌سیحییه‌ت نییه، به‌ڵکو ده‌بێت ناو بنرێت به رزگارکه‌رى به‌شه‌رییه‌ت، به بۆچوونى من ئه‌گه‌ر کاروبارى جیهان ئێستا له‌ژێر ده‌ستى محمد (e)دا بووایه بێگومان سه‌رکه‌وتوو ده‌بوو له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانمان به جۆرێک ئه‌و ئاشتى و سه‌رفرازییه‌ى مرۆڤایه‌تى عه‌وداڵیه‌تى بۆى دابین ده‌کرێت. "
دواتر به‌رنادشۆ ده‌ڵێ:
" جیهان پێویستى به که‌سێکه هه‌ڵگرى بیروباوه‌ڕى محمد بێت."(3)
پێغه‌مبه‌ر e به‌جۆێک ئه‌و ئیرهاب و تۆقاندنه‌وه‌ى گۆڕى بۆ ئاشتى و دادپه‌روه‌رى، که‌سێکى وه‌کو (مایکل هارت)ى مه‌سیحى ئه‌مریکى نه‌یتوانى بیشارێته‌وه که محمدe (ڕعڤم رجل فی التاریخ)ه، له سایه‌ى ئه‌م دادپه‌روه‌رییه‌ى په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌حکام و بنه‌ماى بۆ دانراوه له ده‌ستى ئاره‌زوو ده‌رهێنرا گه‌ر ورد له ده‌قه‌کانى قورئان و فه‌ردمووده‌کان بڕوانین له ئه‌حکامى کوشتار (قتال) ده‌بینین جه‌نگ بۆ موسڵمان کردنى خه‌ڵک نییه، به‌ڵکو بۆ لابردنى سته‌مه له‌سه‌ر که‌سێکى ده‌رکراو له ماڵ و نیشته‌جێى یان که‌سێکى ڕاونراو له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕى یان له پێناوى ژن و منداڵ و پیرى چه‌وساوه یان بۆ پاراستن و نه‌ڕووخاندنى (ێوامیع)ى بوزى و که‌نیسه‌ى مه‌سیحی و مه‌عبه‌دى جوله‌که و پاشان مزگه‌وتى موسڵمانانه که هه‌مووى ئایه‌تى پیرۆزى له‌سه‌ره(4) به پێچه‌وانه‌وه بۆ موسڵمانکردن [ڵا إِکْرَاهَ فِی الدِینِ] البقره/256 و ئایه‌تى [فَمَنْ شَاءَ فَلْیُۆْمِنْ ۆمَنْ شَاءَ فَلْێکْفُرْ] الکهف/29 بنه‌مایه، ئه‌م دادپه‌روه‌رییه درێژه‌ى کێشا تا سه‌رده‌مى راشدین و خه‌لیفه عومه‌رى کوڕى عه‌بدولعه‌زیز سه‌ره‌ڕاى ئاسووده‌یى مرۆڤه‌کان ئاژه‌ڵه په‌ک که‌وتوو و بێ خاوه‌نه‌کانیش ده‌زگاى به‌خێوکردن و گرنگى پێدانیان هه‌بوو له ده‌وڵه‌تدا بێ ماف نه‌بوون، چه‌ندین ده‌زگاو دیوان - وه‌زاره‌تى ئه‌مڕۆ ـ پێکهێنرا و ژیانێکى ئاسووده‌و سه‌ربه‌رزانه به‌ڕێ ده‌کرا که (ئیبن خه‌لدوون) به (مێژووى ئیسلام) ناوى ده‌بات، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى سیستمى حوکمڕانى ئینحیرافى کرد‌و بووه پشتا و پشت له سه‌رده‌مى معاویه‌دا که (ئیبن خه‌لدوون) به (مێژووى موسڵمانان) ناوزه‌دى ده‌کات، دادپه‌روه‌رى له کزى دا، ئه‌گه‌رچى به‌راورد ناکرێت به سته‌مکارى ئه‌مڕۆ، له‌وکاته‌دا مرۆڤه‌کان ئاسووده‌تر و جیاوازى ئابوورى که‌متر هه‌بووه له نێوانیاندا تا ئێستا سه‌ده‌ى هاوچه‌رخ که له جه‌نگى جیهانى یه‌که‌م (18) ملیۆن و له جه‌نگى جیهانى دووه‌م (70) ملیۆن که‌س بوونه‌ته قوربانى جه‌نگ، بێجگه له‌و هه‌موو بریندار‌و تاڵانـى و کاولکارى و ئه‌شکه‌نجه‌ى دیل و هاووڵاتیانه.
ڕاستییه‌کى گوىَ پێنه‌دراو
تیرۆر له دێرین زه‌مانه‌وه هه‌ر بووه، گه‌رچى شێواز‌و مه‌به‌ستى جیاوازى له خۆ گرتووه، هه‌ر له ساته‌وه‌ختى کوشتنى (هابیل) له‌لایه‌ن براکه‌یه‌وه تا ئه‌مڕۆ تیرۆر نه نیشتمانێکى هه‌یه‌و نه په‌یوه‌سته به ته‌نها ئایدیایه‌ک و نه جوگرافیایه‌ک ده‌ناسێت، حزبى کۆمۆنیستى و سوپاى سوورى یابانى و نازى ئه‌لمَانى و فاشى ئیتاڵى و لینین و ستالینى سۆڤیه‌تى و ماوى چینى و ته‌یارى سه‌له‌فى و قاعیده و هاوشێوه‌کانى که چه‌ندین ره‌وتى ته‌واو پێچه‌وانه‌ن به‌ڵام له ئه‌داى سیاسى و موماره‌سه‌ى رۆژانه‌یاندا که پشبه‌ستنه به تیرۆر هاوشێوه‌ن، که راستى وته‌که‌ى سه‌ره‌وه‌مان نیشان ده‌دات که تیرۆر سنوورى فیکرى و مێژوویى و جوگرافى نییه، به‌ڵام پێم باشه لێره‌دا ئاماژه بکه‌م به وته‌ى (ریک گولستى)(5) پرۆفیسۆرى به‌لجیکى و پسپۆر له بوارى تیرۆرى جیهانى و ئاسایش‌دا که ده‌ڵێ:
" زۆرترین قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر موسڵمانانن، له ساڵى (1999 ه‌وه تا 2005) سه‌د و حه‌فتاو پێنج هه‌زار که‌س بوونه‌ته قوربانى ده‌ستى تیرۆر و له‌ناو ئه‌و ژماریه‌دا 171 هه‌زاریان موسڵمان بوون، ته‌نها چوار هه‌زار قوربانى له غه‌یرى ئـه‌وان بوون. "
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " موسڵمانان یه‌که‌م قوربانى ده‌ستى تیرۆرن"
ئه‌مه سه‌ڕاى ئه‌وه‌ى به هۆى کرده‌کانى سوپاى سوورى یابانى له دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م و سه‌له‌فى و قاعیده و...هتد ، ئه‌مریکا پێگه‌ى زیاتر و به‌هێزتر بووه له یابان و ئه‌فغانستان و عێراق و وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و قاعیده‌ى سه‌ربازى زیاتراى کردۆته‌وه و هه‌یمه‌نه‌ى سیاسى و ئابوورى و سه‌ربازى زۆرتر بووه له ناوچه‌که‌داو بووه‌ته تاکه ڕابه‌رى جیهانى، که‌واته تیرۆر و ئیرهاب پێش ئه‌وه‌ى به‌رۆکى که‌سى گرتبێت، موسڵمانى کردۆته قوربانى و به‌رله‌وه‌ى بستێک خاکى موسڵمانانى رزگـار کردبێت، چی مابوو داى به داگیرکردن و یه‌ک مرۆڤیشى بـۆ رزگار نه‌کرا، به‌ڵکو هه‌زارانى خسـته قوڕگى مردنه‌وه و سه‌رمایه‌ى ئابوورى و کاڵاو چاره‌نووسیشى دایه ده‌ستى رۆژئاواوه
سه‌رچاوه یه‌کگرتوو.ذ. 619
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی