فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
تــا چه‌ند خوات خۆش ده‌وێ..
ئارام جه‌لال
باس له شتێك كه به‌خته‌وه‌ربوونی له‌دواوه‌یه، دڵ و ده‌روون ده‌بووژێنێته‌وه، هه‌ستكردن به‌خۆ دروست ده‌بێت، دڵ به‌ره‌و گۆرِانێكی گه‌وره ده‌رِوات، بۆیه گه‌یشتن به خۆشه‌ویستی كارێكی ئاسان نییه و ماندووبوونی ده‌وێ، له هه‌مان كاتیش‌دا ئاسانه، له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌م دوو وته‌یه پێچه‌وانه‌ن، به‌ڵام تۆی به‌رِێز هه‌نگاو بنێ بۆت روون ده‌بێته‌وه.
خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤ ئاسان دروست ده‌بێت، یان دیارییه‌ك كه ده‌توانێ ببێته خۆشه‌ویستیی كه‌سی به‌رامبه‌ر، به‌ڵام خۆشه‌ویستی بۆ خوا شتێكی وا ئاسان و ساده نییه، چونكه خۆشه‌ویستیی خوای گه‌وره به دووركه‌وتنه‌وه له هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانی دنیا دروست ده‌بێت، به وازهێنان له تاوان به نه‌چوونه ناو شوێنه خراپ و زیانداره‌كان و خۆپاراستن له گومانلێكراوه‌كان.. ئه‌مانه ده‌رگایه‌كی واڵان بۆ دروستبوونی خۆشه‌ویستیی خوای گه‌وره.
خۆشه‌ویستی بۆ خوا له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر جیاوازه، چۆن؟ دوو جۆره: ـ
1ـ ئه‌و مرۆڤانه كه به خوا ئاشنا نه‌بوون و ساتێك له‌گه‌ڵ خوادا نه‌ژیاون، به‌ره‌و ده‌رگای ئومێد و هیوا و ره‌حمه‌تی خوا نه‌رِۆیشتوون و گرانه به‌لایانه‌وه، به‌رده‌وام له‌ناو زۆنگاوی گوناهدا ژیاون و بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه ده‌مرن و شه‌رمه‌نده‌ی به‌رده‌م خوا ده‌بن.
2 ـ ئه‌و مرۆڤانه‌ن كه هه‌ستی ئیمان و به‌رپرسیاری له دڵیان‌دا دروست بووه و هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌ی خوایی ده‌كه‌ن و خۆشه‌ویستیی خواش بووه‌ته میوانی دڵه‌كانیان.
* به‌شی یه‌كه‌م/ مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام له‌ناو تاریكاییه‌كی چرِدا ده‌ژین و بێ هیوایی باڵی كێشاوه به‌سه‌ریاندا، به‌رده‌وام له ترسی نائومێدیدان، وه‌ك مرۆڤبوون و خۆبوون بیر ناكه‌نه‌وه و هه‌مووشی زیاتر له چاولێكه‌ری و دواكه‌وتووییدان، وه‌ك كه‌سانی خوارتر له خۆیان بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م ژیانه‌یان لێ بووه‌ته ته‌نها بسته زه‌وییه‌ك و هه‌ڵسان و هاتن و رۆیشتن و پاشان ئێواره‌ی تاریكی خۆرئاوابوون و داهاتنی تاریكی شه‌و نووستن، به بێ ئاگایی، كێن ئه‌وانه كه بێ ئاگا و بێ بیرن له خوای گه‌وره له ئاست راستیی دین و به‌رنامه‌ی خوادا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (صم بُكْمٌ عُمْیٌ فَهُمْ لاَ یرْجِعُونَ) البقره 18، واته "ئه‌وانه كه‌رِ و لاڵ و كوێرن له ئاستی حه‌ق و راستیدا و ناشگه‌رِێنه‌وه بۆ سه‌ر هیدایه‌ت".
هه‌ندێ جار كه باسی حه‌ق و راستیی خوایان بۆ ده‌كه‌یت، گوێت بۆ ناگرن و بیریان له‌لات نییه و واش ده‌زانن كه كه‌س له‌لایانا نییه، كه‌واته خۆشه‌ویستیی خوا چۆن له‌ناو ئه‌م جۆره دڵانه‌دا دروست ده‌بێ، كه دڵێك مه‌یلی به‌ره‌و لای خوا نه‌جوڵێ، گوناه و سه‌رپێچی ناو دڵی چۆن رێگه ده‌دات به خۆشه‌ویستیی خوا، یان بڵێین خۆشه‌ویستیی خوا چۆن له‌گه‌ڵ گوناهدا ده‌ژی، دڵ یه‌ك شتی تیا جێده‌بێته‌وه، خۆشه‌ویستیی خوا، یان گوناه و شه‌یتان و تاوانباری.
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆی چاك ده‌زانێ دڵی وا بێ یان نا، چی بكات باشه، یان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سته ره‌شه بێت و بمێنێته‌وه تاوه‌كو به‌و دڵه‌وه ده‌مرێ، یان به‌رگی بیر تاریكی مێشكی بگۆرِێ به (وَاتَّقُوا یوْمًا تُرْجَعُونَ فِیهِ إِلی اللَّهِ) له‌و رۆژه‌ی كه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ لای خوا، كاتێ كه دڵ ترسا له‌وه‌ی كه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ لای خوا و ده‌مرێ، ئه‌و به‌ره‌و زیندوویه‌تی هه‌نگاوی ناوه، به‌ئاگا دێته‌وه و ده‌ترسێ، به‌ره به‌ره خۆشه‌ویستیی خوا ده‌بێته میوانی دڵی و، میوانی خراپی دڵیشی كه وه‌ك ژه‌نگی ئاسن وایه، به هێزی بیری خوا له دیوه‌خانی گه‌نیوی دڵدا، به دڵه خراپه‌كه‌شیه‌وه فرِێ ده‌درێته ده‌ره‌وه و دڵێكی تر ده‌بێته خزمه‌تكاری خۆشه‌ویستی خوا.
* به‌شی دووه‌م/ ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه به هه‌ستی ئیمان په‌روه‌رده كراون و له‌ناو دڵیان‌دا خۆشه‌ویستیی خوا هه‌یه، به‌ڵام خۆشه‌ویستییان بۆ خوا زۆر به‌هێز نییه و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی (المؤمن)، ده‌بێ قۆناغه‌كانی (مسلم) ببرِن و بگه‌نه (المؤمن)، ئه‌وانه‌ن كه زۆر پارێزگارن و خۆشه‌ویستیی خوایان له‌لا گه‌وره‌تره له هه‌موو شتێكی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه و خۆیشیان، ئه‌وانه كاتێك كه تووشی به‌ڵایه‌كیان ده‌كه‌ین (الذینَ إِذَا أصابَتْهُمْ مصیبة‌ٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلیه‌ِ رَاجِعُونَ) ده‌ڵێن ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه، سه‌ره‌نجامیش ته‌نها بۆ لای ئه‌و زاته‌یه.
خۆشه‌ویستیی خوا له‌لای (المؤمن) له‌وپه‌رِی گه‌وره‌ییدایه (وَالذینَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ) البقره/ 165، زۆر خۆیان بۆ خوا داناوه و هه‌رده‌م له بیری زیادكردنی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یاندان و به‌رده‌وام چاكه له‌دوای چاكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و واش ده‌زانن كه چاكه‌یان كه‌مه و له‌لای خواى گه‌وره‌ش زۆر رێزدارن.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر وه‌ك بوونی خۆی بیر ده‌كاته‌وه كه بزانێ مرۆڤه، ئه‌وا به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌رِوا، چونكه هه‌ست نه‌كردن به مرۆڤبوون ئه‌وا له قاڵبى مرۆڤبوون ده‌چێته ده‌ره‌وه و وه‌ك حه‌یوان ده‌سورِێته‌وه و هه‌ست به هیچ ناكات.
گرنگتر بۆ هه‌موو كه‌سێك و بۆ ئه‌م دوو به‌شه سه‌ره‌كییه‌ش كه نووسراون له‌م باسه‌دا بۆ یه‌كه‌م به‌ش ئه‌وه‌یه كه راچڵه‌كین و به قادرمه‌ی هیوادا سه‌ركه‌وین بۆ لوتكه‌ی به‌ختیاری و گه‌یشتن به خۆشه‌ویستیی خوا و كاربۆكردنیشی، چونكه گه‌ر هه‌مان بیری بێ مرۆڤ بوونی هه‌بێ، ئه‌وا له‌و خۆشییه پرِ كامه‌رانییه بێبه‌شی و كانه زێرِی گه‌وره و به‌نرخ ون ده‌كه‌یت و به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌مێنیته‌وه، بێجگه له په‌شیمانی هیچت بۆ نایه‌ت و داخ و ئاخ و ئۆف و خۆزگه و ئه‌م و ئه‌و دڵنیا به سوودی نییه.
بێجگه ئێسته كه هێشتا ماوته و بیری لێ بكه‌ره‌وه و خۆت بگۆرِه و به خۆشه‌ویستیی خوا ناوی لێ بێنه و ده‌ست پێ بكه و له ده‌رگای لێخۆشبوونه‌وه به‌ره‌و كاروانی ئه‌مانه‌تی دنیا به‌رِێكه‌وه، به به‌له‌می سوكنایی دڵی خۆت، دڵت بگوازه‌ره‌وه بۆ لای پیت به پیتى وشه‌كان و سه‌رجه‌م موژده قورئانییه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار، با خراپه و تاوانه‌كانیش ببنه چاكه، به‌و مه‌رجه‌ی كه نه‌گه‌رِێیته‌وه سه‌ر كارانی رابردووت.
بۆ دووه‌م به‌شیش ئه‌وه‌یه برِۆن و بگه‌رِێن به‌دووی به‌خته‌وه‌ریی زیاتردا و بگه‌نه كاروانی هاوه‌ڵان و پیاوچاكانی رابردوو، كه وه‌كو هاوه‌ڵێك له سه‌ره مه‌رگدا ده‌یفه‌رموو (وه‌ڵڵاهی خوایه‌گیان چیم لێ ده‌كه‌یت بیكه، من به‌نده‌ی تۆم و هه‌ر تۆم خۆش ده‌وێ و تۆ خودامی)، یان بیلال ده‌یوت: (به‌یانی من ده‌مرم ده‌گه‌م به خۆشه‌ویستانم و خوا و پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان).
له دواجاردا به‌رهه‌می خۆشه‌ویستی كه به چاوان ده‌بینرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره له سوره‌تى (الفجر)دا ده‌فه‌مه‌رموێت (یاأَیَّتُهَا النَّفْسُ المطمئنة‌ُ * ارْجِعِی إِلی رَبِّكِ رَاضیة مَرْضیة * فَادْخُلِی فِی عِبَادِی * وَادْخُلِی جَنَّتِی) "ئه‌ی خاوه‌ن دڵ و ده‌روونی پرِ له ئارامی، ئه‌ی ئاده‌میزادی ژیر و هۆشمه‌ند كه له ته‌مه‌نی كۆتایی دنیادا په‌روه‌ردگارت ناسی و به جوانی ده‌تپه‌رست، بگه‌رِێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت، كه تۆ له‌و رازیت و ئه‌ویش له تۆ رازییه، ده بچۆره ریزی به‌نده چاكه نازدار و به‌رِێزه‌كانمه‌وه، بچۆره به‌هه‌شته خۆشه رازاوه‌كه‌مه‌وه".
به‌راستی ئه‌مه‌یه مژده‌ی به‌رده‌وامی خوایی بۆ مرۆڤایه‌تی و سه‌ربه‌رزبوونیان به هه‌تاهه‌تایی و رزگاربوونیان له ئاگری سوتێنه‌ری به‌تین.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی