خۆدورگرتنى رِاگه‌یاندنی كوردى له‌ئاین ئیعتراف نه‌كردنه به‌ناسنامه‌ى موسولمانێتى گه‌لی كورد
ملا حسن قادیانه‌ى
qadiyani@gmail.com
ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى به‌عه‌لمانی بونى ده‌ستورى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان ده‌كه‌ن دیارترین پاساویان بۆئه‌م بانگه‌شه‌یه جێگیربونء وه‌ده‌ست هێنانى مافی عه‌لمانیه كانء تێكرِاى بیرورِاجیاوازه‌كانه چونكه به‌لایانه‌وه ته‌نهاعه‌لمانیه‌ت چاره‌سه‌ره بۆ شده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى هه‌موچینءتوێژێك ءگوایه هیچ كه‌سێك له‌ژێرچه‌ترى عه‌لمانیه‌ت مافءبه‌ش خوراونابێت .
به‌لام ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت له‌سه‌رگۆرِه‌پانی كوردوستاندا به‌ر له‌به فه‌رمی ناساندنى هه‌رێم به‌عه‌لمانیه‌ت هه‌رله‌پاىئه‌م نیم چه عه‌لمانیه‌ته‌ى كه‌هه‌یه مافی نه‌ك كه‌مینه به‌لكوزۆرترین جه‌ماوه‌ر خوراوه‌ء خواسته‌كانیان پشت گوێ خراوه ئه‌ویش جه‌ماوه‌رى موسولمانى كوردوستانه كه‌لاى خۆى ده‌بىَ به‌شى شێریان به‌ركه‌وىَ چونكه‌زۆرینه‌نءمێژوى چه‌ندین ساله‌ءدیارترین شاكاره‌كانی شارستانیه‌تى كۆمه‌لگاى كوردى هی ئه‌وانه كه‌بریتین له‌چه‌ندین رِه‌مزى وه‌كومزگه‌وتءپه‌رستگاءمه‌زارگه‌و كه‌سایه‌تى مێژویىءناودارى ئیسلامى .كه‌چی كه‌مترین مافیان رِه‌چاوناكرێت ئه‌ى ئه‌گه‌رعه‌لمانیه‌تی ته‌واو جێگیربكرێت له‌ده‌ستورى هه‌رێم ده‌بێ حالیان چۆن بىَ.
من لێره‌دا رِاگه‌یاندنى كوردى به‌نمونه دێنمه‌وه به‌تایبه‌ت رِاگه‌یاندنى هه‌ردوك حزبی ده‌سه‌لات دار پارتىءیه‌كیه‌تى .نكۆلى له‌وه‌ناكرێت كه‌ئه‌م دووپارته جه‌ماوه‌رینء خاوه‌نی مێژویه‌كى شۆرِشگێرِى دورودرێژن جه‌ماوه‌ریش له‌هه‌لبژاردنه‌كان متمانه‌ى خۆیان پێ به‌خشین له‌هه‌مان كات دا نكۆلیش له‌وه ناكرێت كه‌ئه‌وه‌ى له‌رِێگه‌ى ئه‌م حیزبانه شه‌هیدبونء ئه‌وانه‌ى ده‌نگیشیان بۆدان چه‌ند كه‌سانێكى كه‌م نه‌بىَ ئه‌گیناهه‌مویان موسولمان بون وه‌ئێستاشی له‌گه‌ل بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى ئه‌م دوو پارته‌یه زۆربه‌كه‌می نه‌بێت باقی تر‌ى هه‌موى باوه‌رِداره جاباوه‌رِه‌كه‌ى زۆربێ یان كه‌م
وه‌ئه‌وه‌ى له‌موسولمانیه‌تى زۆرینه‌ى خه‌لكى كوردوستان به‌گومانه ده‌توانیت سه‌یرێكیبه‌خێراى ئاپۆرِاى نویژكه‌ران بكات له‌رِۆژانی هه‌ینی دا یاخوت بارِاپرسیه‌ك بكات ئه‌وسا بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌رِیژه‌ى موسولمانان له‌كوردووستاندا چه‌نده.
لێره‌دا پرسیارێك خۆى دروست ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك تۆزۆرینه‌ى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت موسولمان بێتء كۆمه‌لێك دامءده‌زگاى رِاگه‌یاندنى بینراوء بیسراوت هه‌بێتء خه‌رجیه‌كه‌شى له‌بودجه‌ى حكومه‌تء داهاتى هه‌رێم كه‌مولكى هه‌مو گه‌له دابین بكرێت چۆن رِه‌وایه ئه‌م رِاگه‌یاندنه به‌تایبه‌ت كه‌ناله ئاسمانیه‌كان كه‌تاكءئێستا چواركه‌نالى ئاسمانى ده‌ست به‌كارمان هه‌ن .كوردوستانtv زاگرۆسtv كوردساتtv الحریهtv له‌گه‌ل دوكه‌نالی تر كه له‌قۆناغی ئه‌زمونین .گه‌لی كوردوستانtvء نه‌ورۆزtv كه‌م ترین رِه‌نگدانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریان پىَءه دیار نه‌بێت ءبه‌ئاماژه‌یه‌كى زۆركه‌میش گوزارشت له‌بیرء باوه‌رِى ئه‌م هه‌موزۆرینه‌ى جه‌ماوه‌ره نه‌كه‌ن ءبه‌لكو به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرجارى واش هه‌یه هه‌ستء نه‌ستءباوه‌رِیشیان ده‌وروژێندرێت له‌سه‌ر ئه‌م كه‌نالانه. ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌له‌به‌رنامه‌ى كارى رِۆژانه‌ى ئه‌م كه‌نالانه به‌شى هه‌موتوێژءنه‌ته‌وه‌یه‌كیان لێدراوه. مه‌سیحى یه‌زیدى توروكمانى ئافره‌تان مندلان هه‌نه‌رمه‌ندان .....ته‌نها ئه‌وه‌ى بی َبه‌ش كراون موسولمانانءتوێژى زانایانى ئاینین كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى رِاسته‌و خۆى بنه‌ماكانى دیموكراسى مافی مرۆڤن كه‌ئێمه‌ى كورد زۆر به‌فراوانى بانگه‌شه‌یان بۆده‌كه‌ین بگره پێ چه‌وانه‌ى خودى عه‌لمانیه‌تیشن چونكه‌له‌و وولاتانه‌ى كه‌په‌یرِه‌وى عه‌لما نیه‌ت ده‌كه‌نء موسولمانان تیایاندا كه‌مینه‌ن رِه‌چاوى مافى كه‌مینایه‌تیه‌كه‌یان كراوه بۆنمونه له‌زۆربه‌ى ولاتانى ئه‌وروپى كه‌موسولمانان بونیان هه‌بێ له‌م ولاته به‌پێى رِێژه‌كه‌یان بۆیان هه‌یه مافه‌رِواكانیان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌نالانه بلاو بكه‌نه‌وه كه‌زمانحالى حكومه‌تن سه‌ره‌رِاى (كه‌نال ئیسلام)ه‌كانی بریتانیاء ئه‌لمانیاء دانیمارك ء... كه‌چى ئه‌م هه‌مءزۆرینه‌ى موسولمانه له‌كوردوستان كه‌مترین كاتیان پێ رِه‌وانابینرێت بۆپێش كه‌ش كردنی به‌رنامه‌یه‌كی ئاینی . ئه‌وه‌ى من ده‌ى لێم شتێكى واقیعیه‌و یه‌ك كه‌س ناتوانێت له‌گه‌ڵم دا رِاى جیاوازبىَ خۆگه‌ربوش ئه‌واده‌توانێت بۆماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌بىَ یه‌ك مانگ بىَ به‌دیاركه‌ناله‌كانه‌وه دانیشىَ ئه‌وساده‌بینىَ كه‌چه‌ند به‌رنامه‌ى ئاینى هه‌لقولاوى ناخى جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌نالانه په‌خش ده‌كرێت .
زۆرسه‌یره‌كه‌نالێك كه‌به‌پاره‌ى جه‌ماوه‌ر دانرابێتء بۆئه‌وانیش بێت كه‌چی نه‌ك ته‌نها 24كاتژمێربه‌لكوهه‌فته‌ى كه‌ده‌كاته 168 مانگێك كه‌ده‌كاته720 كاتژمێر. ته‌نهایه‌ك كاتژمێر بۆبه‌رنامه‌یه‌كى ئاینى ته‌رخان نه‌كرێت كه‌گوزارشت له‌بیرو باوه‌رِى رِاسته‌قینه‌ى ئه‌م گه‌له موسولمانه بكات ءهه‌رهیچ نه‌بێت بۆرِاىگشتى جیهانى ئیسلامى ده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بزانن كه گه‌لى ئێمه‌ته‌نها گۆرانى بێژوهونه‌رمه‌ندء بێ باوه‌رِنیه .حاجیه‌ك گوتى:ئێمه له‌حه‌ج بوین به‌جلی كوردى كابرایه‌ك هاتءته‌وقه‌ى له‌گه‌ل كردینءگوتى (كاكه شلۆنه‌ك)گوتم تۆچۆن ئێمه ده‌ناسى گوتى(شوفتكم على التلفزیون بالدبك)بۆئێمه‌ته‌نهابه‌سه‌ماء هه‌لپه‌رِكىَ بناسرێین رِه‌نگه ئه‌و ناهه‌قى نه‌بوبىَ چونكه‌له‌سه‌رته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ى ئێمه به‌زۆرى هه‌لپه‌رِكێى بینیوه .
من پرسیارده‌كه‌م ئایه‌كه‌ناله‌كانى ئێمه به‌لایانه‌وه‌شه‌رمه‌كه‌به‌رنامه‌ى ئاینیان هه‌بێت ءخۆیان ءگه‌له‌كه‌یان به‌موسولمان بناسێنن گه‌روایه ئه‌بێ شه‌رمیان به‌مێژوى له‌مێژینه‌ى كه‌لی كوردیشه‌وه بێت ئه‌بێ شه‌رمیان به‌م هه‌زاره‌ها شه‌هیده‌بىَ كه‌به ئیسلامه‌تیه‌وه له‌سه‌رئه‌م خاكه‌سه‌ریان نایه‌وه ئه‌بىَ شه‌رمیان به‌م هه‌مو رِموزه مێژوویانه‌بىَ كه‌وه‌ك ناسنامه لێهاتون بۆگه‌لى كورد وه‌ك شیخ فلانء ملا فلانء قازىفلان كه‌هه‌مویان نازناویان ئیسلامیه .ئه‌ى گه‌رشه‌رمیان به‌ئاین نیه بۆلایه‌ك له‌ئاین ناكه‌نه‌وه بۆله‌كاتى هه‌رگۆرِانێكءبۆنه‌یه‌ك مامۆستایانى ئاینى بانگێشت ناكرێن بۆئه‌م كه‌نالانه بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناخى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بدوێن كه‌ته‌نها كۆدى جه‌ماوه‌رى موسولمان لاى ئه‌وانه هه‌رهیچ نه‌بێت وه‌كو گۆرانى بێژێك هه‌ژماربكرێن كه‌هه‌فتانه چه‌ندین دیمانه‌ى رِاسته‌وخۆء نارِاسته‌و خۆیان له‌گه‌ل سازده‌كرێت كه‌مه‌به‌ستم سوكایه‌تى به‌وانه‌وه‌نیه به‌لكو مه‌به‌ستم ته‌نهاواقیعه .
وه‌من لێره‌دا داواله به‌رپرسانى په‌یوه‌ند دارء به‌رِێو به‌رایه‌تى ئه‌م كه‌نالانه ده‌كه‌م چاوێك به‌م بابه‌ته هه‌ستیاره دابخشێن نه‌وه‌ء تامى زارى جه‌ماوه‌ربكه‌ن بۆئه‌وه‌ى بزانن جه‌ماوه‌ر تاچه‌ند له كه‌ناله‌كانیان رازیه وه‌گه‌ركاروابرِوات خه‌لكانێك شوێنى ئێوه‌ده‌گرنه‌وه كه‌ئه‌وكات به‌دلى ئێوه‌نابێت 0
ملاحسن قادیانه‌ى
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی