فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
بـــا قورئانی پیرۆز لــــه ئامێز بگرین
به‌هائه‌ددین مه‌جید
چه‌ند دێرِێك له‌مه‌رِ یاداشتی خوێندنی پیرۆز ـ زانكۆی سلێمانی ..
قورئانی پیرۆز گه‌وره‌ترین و به‌پێزترین په‌یامی ئاسمانییه، كه خوای گه‌وره به جبریلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (محه‌مه‌د ـ دروودى خواى لێ بێ) ره‌وانه كردووه و، ئه‌ویش به هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كانی چوارده‌وری گه‌یاندووه و، له رێی ئه‌وانیشه‌وه به سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهاندا بڵاو بوویه‌وه و، بوو به دوا به‌رنامه و په‌یام بۆ به‌خته‌وه‌ربوونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، ئه‌م قورئانه پیرۆزه تایبه‌تمه‌ندیی زۆری هه‌یه، یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاراستنیه‌تی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره خۆیه‌وه هه‌تا رۆژی قیامه‌ت، هه‌روه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذكْرَ وَإِنَّا ڵهُ لحافضونَ)، واته(ئێمه قورئانمان ناردووه‌ته خواره‌وه و هه‌ر ئێمه‌ش ده‌یپارێزین). بۆیه خوێندنی ئه‌م قورئانه پیرۆزه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له لای خوای گه‌وره و ئه‌جر و پاداشتێكی زۆر دانراوه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره خۆی له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا ده‌فه‌رموێت (هه‌ر كه‌سێ قورئان و یادی من سه‌رگه‌رم و خه‌ریكی بكات و نه‌یپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای شتم لێ بكات، ئه‌وا زۆر باشتر له‌وه‌ی كه به داواكارانی ده‌به‌خشم، به‌وی ده‌به‌خشم، چاكه و پله‌و پایه‌ی فه‌رمانیشی خوای گه‌وره‌ش به‌سه‌ر گفتاری تردا، وه‌ك گه‌وره‌یی و پایه‌ی خودا وایه له چاو به‌دێهێنراوانیدا) ترمزى ریوایه‌تى كردووه، ئه‌مه‌ش واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه قورئان ده‌خوێنی، خوای گه‌وره زۆر له‌و كه‌سه زیاتری پێ ده‌به‌خشێت كه داوا له خوای گه‌وره ده‌كات و دوعا ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لێ بێ) له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه (حاكم) گێرِاویه‌تیه‌وه ده‌فه‌رموێت (.. قورئان بخوێنن، خواوه‌ند پاداشتتان ده‌داته‌وه له‌سه‌ر هه‌ر پیتێكی به ده چاكه، من ناڵێم (ال‌م) پیتێكه، به‌ڵكو (الف) پیته و (ل) پیته و (م)یش پیته)، واته هه‌ر به وتنی (الـم) (سی) چاكه‌ت بۆ ده‌نووسرێ و، به ده‌ستپێكردن به خوێندنی قورئان و به وتنی (بسم الله الرحمن الرحیم) (سه‌د و نه‌وه‌د) چاكه‌ت بۆ ده‌نووسرێ، چونكه پێكهاتووه له (نۆزده) پیت، و له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه له ره‌مه‌زاندا كرده‌وه‌ی چاكه یه‌ك به‌ده تا یه‌ك به‌حه‌وت سه‌د ده‌نووسرێ، جا ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌سێك هه‌موو قورئان بخوێنێت، ده‌بێ چه‌نده خێری بۆ بنووسرێ.. ده‌با خوێندنی قورئان له‌ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین، ئه‌گه‌رچی به گوێلێگرتنیشی بێت، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوێ له قورئانخوێن ده‌گرێت، وه‌كو قورئانخوێنه‌كه پاداشتی بۆ ده‌نووسرێت، بۆیه خوێندنی قورئان چاو و دڵه‌كان رۆشن ده‌كاته‌وه و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌میشه پارێزراو بێت له تاوان و شه‌یتان.. نووری قورئان به‌هاری دلانه، به‌ره‌كه‌ت و فه‌رِ و خێری ناو ماڵانه. په‌روه‌رده‌كه‌ری هه‌ست و سۆز و عه‌قڵ و هۆشی مرۆڤه‌كانه، شیفاى ده‌ردی دڵ و لاشه‌مانه، خۆی ده‌فه‌رموێت (فیه شیفاء لما فی الصدور) واته (تێیدایه به شیفا بۆ ئه‌وه‌ی كه له سنگ و دڵه‌كاندایه)، هه‌روه‌ها خوێندنی قورئان به یه‌كێك له زیكره گه‌وره‌كان داده‌نرێت و زیكركردنیش دڵه‌كان ئارام و دڵنیا ده‌كات، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (أَلاَ بذکر اللَّهِ تطمئن الْقُلُوبُ)، واته (به زیكری خوای گه‌وره دڵه‌كان دڵنیا ده‌بن و ئارام ده‌گرن).
بۆیه پێویسته چه‌ندێك بۆمان ده‌كرێت و چه‌ندێك ده‌توانین، قورئانی پیرۆز بخوێنین و هیچ رۆژێكمان به‌سه‌ردا تێنه‌په‌رِیت كه قورئانی تێدا نه‌خوێنین و، به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری .
ئیمامی شافیعی (ره‌زا و ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ته‌نها له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا (60) جار قورئانی پیرۆزی خه‌تم كردووه و ئه‌مه جگه له ئه‌نجامدانی كاره پیرۆزه‌كانی تری و، له غه‌یری مانگی ره‌مه‌زانیشدا مانگی(3)جار خه‌تمی قورئانی پیرۆزی كردووه، با ئێمه‌ش هه‌وڵ بده‌ین به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر جارێكیش بێت خه‌تمی قورئانی پیرۆز بكه‌ین، یاخود ئه‌گه‌رچی رۆژی لاپه‌رِه‌یه‌كیش بێت بیخوێنین و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری، چونكه له رۆژی قیامه‌تدا ده‌بێته شفاعه‌تكار بۆمان، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (دروودى خواى لێ بێ) ده‌فه‌رموێت (إقرءوا القرآ‌ن فإنه یاتی یوم القیامه شفیعا لأصحابه) (رواه مسلم)، واته (قورئان بخوێنن، چونكه له رۆژی قیامه‌تدا ده‌بێته تكاكار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی)، واته بۆ (خوێنه‌ره‌كه‌ى) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى گه‌وره‌یی و مه‌زنیى قورئانه، كه له قیامه‌تدا دێته پێش و ده‌بێته تكاكار و شفاعه‌تكار بۆ خوێنه‌ره‌كه‌ى.
ئه‌مانه و چه‌ندین پاداشتى تر كه بۆ خوێنه‌ره‌كه‌ى دانراوه، به مه‌رجێك كه به (ئه‌مر و نه‌هیه‌كان)ى قورئان كار بكات و، خوێندنه‌وه و شاره‌زابوون لێی چه‌نده گرنگه، كارپێكردنى دوو ئه‌وه‌نده، بۆیه پێویسته به‌پێی تواناى خۆمان كار به‌م قورئانه پیرۆزه بكه‌ین و له ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتى رۆژانه‌ماندا ره‌نگ بداته‌وه.
له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز و پاداشتى خوێندنی، هه‌رچه‌نده‌ی له‌سه‌ر بنووسین هێشتا هه‌ر كه‌مه و حه‌قی خۆى پێ ناده‌ین، بۆیه لێره‌دا به وته‌یه‌كی ئیمامی عوسمان (ره‌زاى خواى لێ بێ) كۆتایی پێ دێنم كه ده‌فه‌رموێت: (لو طهرت قلوبنا لما شبعت من كلام الله) واته: (ئه‌گه‌ر دڵه‌كانمان پاك ببنه‌وه، هه‌رگیز له قورئان تێر نابن).
سه‌رچاوه‌كان
1- ئه‌نیازیار عوسمان/ به‌رچاورِوونى، 2000 ، چاپی دووه‌م.
2- فه‌رمووده قودسییه‌كان/ حه‌سه‌ن حه‌مه كه‌ریم، 2002، چاپی یه‌كه‌م.
3- حه‌بیب محه‌مه‌د سه‌عید/ ئیمامی شافیعی مه‌زنترین فه‌قیهی ئیسلام، 2001 ، چاپی یه‌كه‌م.
4- ناسیح فه‌تاح نه‌سروڵڵا/ كاروانى به‌هه‌شت، 2003 ، چاپی یه‌كه‌م.
یه‌كگرتوو ژ . 623
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی