*(وا من له دوایین
ساته‌كانی ژیانمدا به‌خاتری خودای گه‌وره ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، پێتان
ده‌ڵێم و خوا بۆ خۆی ده‌زانێ كه من له‌وه‌ی له‌ده‌ستم هات به سه‌ر و
به گیان و تێكۆشان به ئامۆژگاری و رێنوێنی و رێگه‌ی راست نیشاندانی
ئێوه درێغیم نه‌كردووه، ئێستاش له‌و ساته‌دا و له‌و بارودۆخه‌دا
دیسان باوه‌رِ به سوێند و ده‌ست له‌قورئاندان و به‌ڵێن و سۆزه‌كانیان
مه‌كه‌ن، چونكه نه خوا ده‌ناسن و نه باوه‌رِیان به خوا و
پێغه‌مبه‌ر هه‌یه و نه باوه‌رِیان به رۆژی قیامه‌ت و حساب و كتاب
هه‌یه، له‌لای ئه‌وان ئێوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردن، با
موسوڵمانیش بن، تاوانبار و مه‌حكومن، بۆ وان دوژمنن، سه‌ر و ماڵ و
گیانتان بۆ ئه‌وانه حه‌ڵاڵه و به غه‌زای ده‌زانن، هه‌رچه‌نده كه
به‌ڵێن وا نه‌بوو من برِۆم و ئێوه له‌ده‌ست ئه‌و دوژمنه دڵ رِه‌شانه
به‌جێ بێڵم، به‌ڵام كه زۆر جاریش بیرم له رابردوو و گه‌وره
پیاوانمان كردۆته‌وه، كه عه‌جه‌م به‌فریو و سوێند و درۆ و حیله
گرتوویانن و كوشتوویانن، چونكه له مه‌یدانی نه‌به‌ردیدا پێیان
نه‌وه‌ستاین و نه‌یانتوانیوه له به‌رامبه‌ریاندا رابووه‌ستن، ناچار
به درۆ و فرِوفێڵ هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندوون و كوشتوویانن...).
*(دڵنیا بن و بزانن
ئه‌گه‌ر ته‌بایی و یه‌كگرتن و خوێندواریتان باش بێ، زۆر باشیش به‌سه‌ر
دوژمنانتاندا سه‌رده‌كه‌ون، ئێوه نابێ به كوشتنی من و برا ئامۆزاكانم
چاوتان بترسێ، هێشتا ده‌بێ زۆر كه‌سی دیكه‌ی وه‌كو ئێمه له‌و
رێگایه‌دا به‌خت بكه‌ن، تا ئه‌گه‌نه ئاوات و مه‌به‌ستتان، دڵنیام له
دواى ئێمه‌ش زۆر كه‌سى تر هه‌ر به فرِوفێڵ و دوورِوویى له‌به‌ین
ده‌برێن، دڵنیام زۆر له‌وانه‌ی له دوای ئێمه‌ش ده‌كه‌ونه داوی
فرِوفێڵی عه‌جه‌مان، له ئێمه‌ش زاناتر و لێهاتووتر ده‌بێ، به‌ڵام
هیوادارم كوشتنی ئێمه ببێته په‌ند و عیبره‌ت بۆ دڵسۆزانی گه‌لی
كورد..).
* (وه‌سیه‌تێكی ترم بۆ
ئێوه ئه‌وه‌یه كه له خوای گه‌وره داوا بكه‌ن هه‌رچییه‌كتان بۆ
سه‌رفرازیی ئه‌و گه‌له كرد، كۆمه‌كتان له ئه‌و بوێ، دڵنیام خوای
گه‌وره سه‌رتان ده‌خا و كۆمه‌كتان ده‌كا، ره‌نگه بڵێن ئه‌ی بۆ من
سه‌رنه‌كه‌وتم؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: به‌و خوایه من سه‌ركه‌وتووم، چ
نیعمه‌تێك و چ سه‌ركه‌وتنێك له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێستا من له
رێگه‌ی گه‌ل و میلله‌ت وڵاته‌كه‌مدا، سه‌ر و ماڵ و گیانم له پێناوی
ئه‌وه‌دا داده‌نێم، باوه‌رِ بكه‌ن من خۆم له دڵمه‌وه ئاره‌زووم بوو
ئه‌گه‌ر مردم به مه‌رگێك بمرم كه له حزوری خوا و ره‌سولی خوا و گه‌ل
و میلله‌ته‌كه‌مدا رووسوور بم، بۆ من ئه‌و مه‌رگه سه‌ركه‌وتنه..).
1ـ باوه‌رِتان به خودا
و (ماجاْ من عند الله) و په‌رستنی خوا و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و به‌جێگه‌یشتنی
ئه‌ركی ئایینی و پته‌و بىَ.
2ـ خوێندن و زانست و
پله‌ی زانیاریتان به‌رنه سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر فریوی دوژمنان
بخۆن.
3ـ بۆ چه‌ند رۆژێك ژیانی
بێقیمه‌تی ئه‌م دنیایه‌ی خۆتان مه‌فرۆشن به دوژمن، چونكه دوژمن
دوژمنه و جێگای هیچ باوه‌رِپێكردنێك نییه.
4 ـ خیانه‌ت به یه‌كتر
مه‌كه‌ن، نه خیانه‌تی سیاسی و نه گیانی و ماڵی و ناموسی، چونكه
خیانه‌تكار لای خودا و مرۆڤ سوك و تاوانباره، خیانه‌ت به رووی
خیانه‌تكاردا ده‌گه‌رِێته‌وه.