فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
پێشوای من
سه‌ردار خالید
هه‌زاران جار درودوو سه‌لامی خوات له‌سه‌ر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر
وام له‌خزمه‌تت سه‌روه‌رم ...تاجی سه‌رم.....
هۆ پێغه‌مبه‌ر
هاتووم په‌یامم هێناوه ...له‌لای ئوممه‌تی داماوت ,
په‌یامی ئازار‌و مه‌ینه‌ت
په‌یامی غه‌م ...
په‌یامی شه‌كوا له‌سته‌م..!!
له‌دووتوێی ئه‌م په‌یامه‌دا,
به‌سه‌دان وێنه‌ی جه‌رگ برِ
گه‌لێك لاشه‌ی به‌ناهه‌ق كوژراوی ساردووسرِ....نمایشن.
له‌سه‌ر ده‌ستی خوانه‌ناسانی بێ باوه‌رِ
توخوا رابه‌ر .......
دور له ته‌پ وتۆزی رۆژگار
بوارم بده تاوێك له‌لات دانیشم و وه‌كو رێیوارێكی هه‌ژار پشوێ بده‌م ,
ئینجا پر به ده‌مم بڵێم:
هه‌زاران جار درودوو سه‌لامی خوات له‌سه‌ر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر .
*****************************************************
سه‌روه‌ره‌كه‌م
له‌نێو دڵی غه‌مخانه‌ی خۆم كامه په‌ره هه‌ڵده‌مه‌وه !!؟
له‌كامه سووچ ده‌ست پێبكه‌م ؟!!!
له‌بیر ناكه‌م ....!!!
موسولمانان, هه‌ر هه‌موویان ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ چاو له‌ئاسۆ
چاوه‌رێی خه‌زانی ژینن!
له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵگرانی بیری ئه‌نگاوته‌و نامۆ
له رێبازی تۆوه دوورن
هه‌ڵبراون ,ده‌ركراون ,به‌ش خوراون ,
گشت ده‌سته‌مۆ !!
چاوه‌روانن ,كه‌سێ ره‌حمی پێیاندا بێته‌وه ئاخۆ؟!!!!!
پێشه‌واكه‌م ...
با له‌ناخی دڵی توێتوێم پێت بڵێم
هه‌زاران جار درودو سه‌لامی خوات له‌سه‌ر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر
******************************************************
سه‌ركرده‌كه‌م .....
له‌فه‌رهه‌نگی خوا نه‌ناسانی داخ له‌دڵ ,خه‌نده‌و بزه باوی نیه
وه‌كو پڵنگی چنگ به خوێن .....هه‌ر مل ئه‌نێن
بۆسه‌ر لاشه‌ی كه‌نفت باری موسولمانی بێ سه‌رو شوێن,
ئه‌وانیشن رووبار به‌ره‌و شاخ هه‌لده‌زنێن
ئه‌وان به‌دوای فرمیسكی تازه‌دا عه‌وداڵن ..
پێناسه‌ی وان :
كوێستان سوتێن, به‌رهه‌م رنێن
شه‌یداو عاشقی مال وخوێن
ئازیزه‌كه‌م...
توخوا با ئه‌مجاره‌ش بڵێم
هه‌زاران جار دروودو سه‌لامی خوات له‌سه‌ر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر
هۆ هۆ كاكه‌م ......
باش ئه‌زانم جێهێشتنی خاك وخۆڵی زادگه‌ی رۆحم زۆر گرانه ..
كۆستێكه له‌ناخی سینه‌ی من
به‌لاَم دڵنیابه قوربان هه‌ردێمه‌وه به‌م زووانه ..
كه‌هاتمه‌وه
سه‌لاَوی كوردت بۆ دێنم
سه‌لاَوێكی عاشقانه‌و عه‌ودالاَنه
موحیببه‌تی تۆ بۆمن
میحراب وته‌كیه‌ی چاوانه
توخوا گه‌وره‌م
ئه‌گه‌ر لاَلاَمه‌وه‌وگریام له‌خزمه‌تت ,ناهه‌قم مه‌گره قوربانه ....!!!!
موسولمانان شپرزه‌ن و... دوا هه‌وڵی كاتی خنكانه
هه‌ندێكی تر
وه‌ك په‌ڵه‌هه‌ورێكی چڵكن ,بێ نیازن
له‌هه‌ر ئاسمانێكی ساماڵ بۆیان بلوێ ئه‌گرمێنن
ئه‌وانیشن ئاگرو ئاسن ئه‌بارێنن
بزه‌و خه‌نده‌ش ئه‌تۆرێنن
سه‌رداره‌كه‌م ...
بۆ دواین جار روخسه‌ت بفه‌رموو پێت بڵێم
****************************************************
sardarkhaled@yahoo.com
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی