فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
عومه‌ر سه‌له‌فی چاوه‌رِێی زه‌بری حزبه‌كه‌ت بكه!
ئاری سه‌فین
عومه‌ر سه‌له‌فی ئه‌و ناوه‌یه كه‌سالاَنێك له‌سلێمانی خه‌ریكی كاری ئاژاوه‌گێرِی و به‌یه‌كدانی حزبه كوردستانیه‌كان بوو, ئه‌و كه‌سایه‌تیه شه‌رِخوازو دورِووه‌یه كه‌سالاَنێك مزگه‌وتی ئیمانی شاری سلێمانی داگیركردبوو, كردبویه شوێنی دژایه‌تی كردنی ئه‌م و ئه‌و, هه‌رله‌و مزگه‌وته چه‌ند گه‌نجێكی به‌كوشتداو خۆشی وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوو, به‌كورتیه‌كه‌ی عومه‌ر سه‌له‌فی كه‌سایه‌تیه‌كی ئانارشیزمه‌و ته‌نهاو ته‌نها نیازی ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه.من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه بدوێم و به‌خه‌ڵكی بناسێنم به‌پێجه‌وانه‌وه هه‌موو كه‌س مێژوی ده‌زانێت و ناسراویشه چیه‌و كێیه؟ به‌ڵكو ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بێرِێزیه‌ی بدوێم كه‌به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كردی. عومه‌ر سه‌له‌فی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌به‌رنامه‌كه‌ی كه‌له‌سه‌ته‌لایتی زاگرۆس په‌خش ده‌كرێت چه‌ند بێرِێزیه‌كی به‌پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واو سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی كردووه, سوكایه‌تیه‌ك هه‌ست و ویژدانی هه‌موو موسڵمانێكی هه‌ژاند, ئه‌و عومه‌ر سه‌له‌فیه‌ی كه‌ده‌یوت نابێت به‌پێغه‌مبه‌ر بوترێت ( محه‌مه‌د) به‌ڵكو ده‌بێت به‌ره‌سولوڵلاَ ناوی ببرێت, به‌لاَم ئێستا بووه‌ته ئه‌بو جه‌هل لێمان و بێ رِێزی به‌رامبه‌ر ده‌كات, ئه‌و عومه‌ر سه‌له‌فیه‌ی شرِواڵه‌كه‌ی تا قوله پێی هه‌ڵگردبوو فه‌توای ئه‌وه‌ی ده‌دا ئه‌وانه‌ی شرِواڵه‌كه‌یان درێژه‌و له‌خوار قوله‌پێیانه‌وه‌یه ده‌بێت ئاگاداربن و چاوه‌رِێی سزای خوایی بكه‌ن, ئێستا نه‌ك شرِواڵی كورت, به‌ڵكو بووه‌ته كاسه‌لێسی به‌رپرسه ورگ زل و سته‌مكاره‌كانی كورد‌و به‌پاره‌و پولی ئه‌وان (كه‌موڵكی هه‌ژارو لێقه‌وماوانی كورده) شرِواڵی درێژ له‌پێ ده‌كات, ئه‌و عومه‌ر سه‌له‌فیه‌ی كه‌جاران شانازی به‌وه‌وه ده‌كرت پێی بوترێت سه‌له‌فی ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی به‌شوێنكه‌وته‌ی سه‌له‌فی ساڵح ده‌زانی, به‌لاَم ئێستا لێمان بووه‌ته چنگیانی و حاشا به‌سه‌له‌فی ساڵح و سه‌له‌فیه‌ت بوونی خۆی ده‌كات, ئه‌و عومه‌ر سه‌له‌فیه‌ی كه‌پێی وابوو شوێنكه‌وتنی حزبی عه‌لمانی و وه‌لائو به‌رائـ بۆیان كافربون و له‌دین دوركه‌وتنه‌وه‌یه, به‌لاَم ئێستا لێمان بووه‌ته كوێخای پارتی و بارزانی لێ بوه‌ته پێغه‌مبه‌ر, ئه‌و عومه‌ر سه‌له‌فیه‌ی ده‌یوت وێنه‌گرتن حه‌رامه‌و ئه‌وه‌ی وێنه بگرێت و هه‌ڵی بواسێت به‌دیواری ماڵه‌كه‌یدا له‌موسڵمانێتی ده‌رچووه‌و خوای گه‌وره له‌قیامه‌تدا سزایه‌كی سه‌ختی بۆ داناوه, كه‌چی ئێستا نه‌ك هه‌ر وێنه به‌ڵكو هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌ته‌له‌فزیۆنێكی ناشیاوه‌وه خۆی ده‌كات به‌هه‌موو ماڵێكدا, دووریش نیه وێنه‌یه‌كی بارزانی له ژوره‌كه‌یدا هه‌ڵواسیبێت, ئه‌و عومه‌ر سه‌له‌فیه‌ی كه‌به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ده‌م و چاو هه‌ڵبگیرێت و موی رِومه‌ت لێبكرێته‌وه, به‌لاَم ئێستا ده‌م و چاوی بیبینه ئه‌ڵێی ....... , ئه‌و عومه‌ر سه‌له‌فیه‌ی ده‌یوت هانا بردن بۆ موشریكان و حزبه عه‌لمانیه‌كان كافربونێكی موتڵه‌قیه, به‌لاَم ئێستا خۆی ئه‌خاته پشتی محه‌مه‌دی مه‌لا قادره‌وه‌و جگه له‌بارزانی هیچ په‌نایه‌كی نیه, ئه‌و عومه‌ر سه‌له‌فیه‌ی پێی وابوو قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دور له‌دین و سافیره گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و نابێت به‌خوشكی دینی ناویان به‌ریت, كه‌چی ئێستا ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كاته میوانی به‌رنامه‌كه‌ی و به‌خوشكیش ناویان ده‌بات, عومه‌ر سه‌له‌فی سه‌رده‌مێك بوو هاورِێیه‌تی كردنی بێ باوه‌رِو موشریكانی به‌كارێكی خراپ ناوده‌بردو هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد گه‌ربێت و هاوه‌رِێیه‌تی ئه‌وانه بكرێت ئه‌وا خوای گه‌وره له‌قیامه‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شریان ده‌كات, به‌لاَم ئێستا هاورِێیه‌تی برا موسڵمانه كۆنه‌كانی به‌كارێكی خراپ ناوده‌بات و پێی وایه به‌هاورِێیه‌تی كردنی ئه‌وانه برا موسڵمانه به‌رپرسه‌كانی ئێستای تورِه‌و بێزار ده‌كات و مه‌ترسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دروستده‌كات. عومه‌ری كۆنه سه‌له‌فی و پارتی ئێستا, پاره وا ورِی كردووه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بیربردۆته‌وه كار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات, من دڵنایه‌ته‌كه‌مه‌وه تۆ ئاله‌تێكی و سه‌رو خۆت هه‌ڵتئه‌سورِێنن و به‌مدیواو دیودا ئاوه‌ژوت ده‌كه‌ن, به‌ده‌ست خۆت نیه‌و ئیشت پێده‌كه‌ن, به‌هه‌موو شێوازێك هه‌ڵتئه‌سورِێنن, دڵنیابه گه‌ر پارته‌كه‌ت كاری پێت نه‌ما سوك وسه‌لمیت ده‌كات, مێژو شاهیده چه‌ندینی وه‌ك تۆمان دی, به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی كاری ته‌واو بوو فتیان كرد, سوكیان كرد, بۆیه دڵنیاتكه‌مه‌وه پێش ئه‌وه‌ی وات لێ به‌سه‌ر بێنن خۆت وازبێنه‌و په‌شیمان به‌ره‌وه. گه‌روانه‌كه‌یت چاوه‌رِێی زه‌بری پارته‌كه‌ت بكه هاكا لێیان وه‌شاندیت. تێبینی: 1- ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداون زمانی عومه‌ر سه‌له‌فیه‌و له‌وتاره كۆنه‌كانیدا به‌و شێوه‌یه ده‌دوا. 2- هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت به‌به‌ڵگه‌وه بۆی ده‌سه‌لمێنم كه‌كاتی خۆی عومه‌ر سه‌له‌فی به‌وشێوه‌یه وتاره‌ی داوه ئه‌مه‌ش له‌و كاسێتانه‌دایه كه‌تائێستاش ماون.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی