فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
مانگی موحه‌ره‌م
دانيه عبدالله
مانگی محه‌ره‌م مانگێکی پێرۆزه وه یه‌که‌م ڕۆژی مانگی کۆچيیه ، وه يه‌کێکه له مانگه حه‌رامه‌کانی ( واته جه‌نگ تيايدا نابێت به‌رپا بێت ) ..
خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌م مانگه پێرۆزه ده‌فه‌رمووێت :
( إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ ....) الاية 36 (سورة التوبة) .
واته : ( بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لا‌ی خوا دوانزه مانگه ، له کتێبی خوادا ( له لوح المحفوظ ) دا دياريکراوه ، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمان و زه‌وی دروست کردووه ، چوار مانگی به حه رام داناوه (واته جه‌نگ تيايدا نابێت به‌رپا بێت ) ، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئاين و به‌رنامه‌ی راست و درووست ، که‌وابوو له‌و مانگه‌دا سته‌م له‌خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن ، به‌ڵکو ته‌نها دژی موشريکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن به‌گشتی ، ئينجا بشزانن که خوا یارو یا‌وه‌ری ئه‌و که‌سانه‌يه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن ).
مانگی موحه‌ره‌م چه‌ند ڕووداوێکی گرنگ له‌خۆی ده‌گرێت ، له‌هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ش گرنگتر رزگاربوونی پێغه‌مبه‌ر موسی (عليه الصلاة والسلام) له فرعه‌ون له 10 ڕۆژی محرم وه‌ک که له فه رموده ی صه حیحه وه هاتوه :
( قَدِمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمَدِينَةَ فَرَأَى الْيَهُودَ تَصُومُ يَوْمَ عَاشُورَاءَ فَقَالَ مَا هَذَا قَالُوا هَذَا يَوْمٌ صَالِحٌ هَذَا يَوْمٌ نَجَّى اللَّهُ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ عَدُوِّهِمْ قَالَ فَأَنَا أَحَقُّ بِمُوسَى مِنْكُمْ فَصَامَهُ وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ ) رواه البخاری .
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێ ئه‌چێت بۆ مه‌دينه ، یه‌هوديه‌کانی بينی له‌م ڕۆژه به‌ڕۆژوو ئه‌بن که لێیانی پرسی هۆی به‌ڕۆژوو بونه‌که‌تان ووتيان : له‌م ڕۆژه‌دا پێغه‌مبه‌ر موسی ڕزگاری بووه له فرعه‌ون ، ئينجا پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لیبێ فه‌رمووی : من له‌هه‌موو که‌س له‌پێشترم بۆ ئه‌و ، بورۆژوو بوو وه ئه‌مريشی پێ کردين که بيگرين .
وه هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( الحسين بن علي ) خوا لێی ڕازی بێت (به‌غه‌در) شه‌هيدکرا ..که ئه‌مه کارێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌که وتنه وه ی جياوازی گه ری له نێوان ئوممه تی ئیسلامی‌دا، وه شيعه ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژێکی خه‌م بار‌و په‌شيمان بوونه‌وه‌و ماته‌مينی و ره‌ش پۆشی دائه‌نێن به‌وه‌ی که کردوويانه به‌رامبه‌ر به (حسين) ڕه‌زای خوای لێبی که کوشتيان و شه‌هيديان کرد ...
وه له هه‌موو ساڵێک موسوڵمانان ئه‌بن به دوو به‌ش که به‌شێکيان له‌م ڕۆژه‌دا شوێن که‌وتوی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت ئه‌که‌ون وه به‌شێکی تريان که به‌شوێن بدعه‌و چه‌ند شتێکی خورافات که خوای گه‌وره نه‌هی لێ کردووه ڕێی پێ نه‌داوه .
پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبی ده‌فه‌رمووێت : ( صيام يوم عاشورا‌ء ، إني أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله ) رواه المسلم . واته ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژه به‌ڕۆژوو بێت گوناهی ساڵێکی پێشووی ئه‌روات ....
وه پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌مری پێکردووينه که له‌م ڕۆژه‌دا به ڕۆژوو ببين وه خۆشێ دروودی خوای لێبێ گرتوويه‌تی وه ک که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ کرد که پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێ ئه‌چێت بۆ مه‌دينه ، یه‌هوديه‌کانی بينی له‌م ڕۆژه به‌ڕۆژوو ئه‌بن که لێیانی پرسی هۆی به‌ڕۆژوو بونه‌که‌تان ووتيان : له‌م ڕۆژه‌دا پێغه‌مبه‌ر موسی ڕزگاری بووه له فرعه‌ون ، ئينجا پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لیبێ فه‌رمووی : من له‌هه‌موو که‌س له‌پێشترم بۆ ئه‌و ، به رۆژوو بوو وه ئه‌مريشی پێ کردين که بيگرين .
هيچ ده‌رباره‌ی ئه‌وه نه‌هاتووه که له‌م ڕۆژه‌دا که پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێ جلی جوانی له‌به‌ر کردبێت يان خۆی شوشتبێت وه هه‌ر شتێک که پێغه‌مبه ری خۆشه‌ويست دروودی خوای لێبێ نه‌يکردبێ به بیدعه دائه‌نرێت
وه له‌و کارانه‌ی که ئێستا ئه‌ی که‌ن وه‌ک له‌خۆدان و جل و به‌رگ ڕه‌ش کردن و خواردنی تايبه‌ت دروست کردن به‌وبۆنه‌يه‌وه یان خه‌نه گرتنه‌وه یاخود له‌سه‌ر سينگ خشان له‌سه‌ر زه‌وی ،وه کو شیعه له ئیسلام ده رچووه کان ده یکه ن یان هه‌ندێک که‌س به ڕۆژێکی خۆشی دائه‌نێت وه‌ک جه‌ژنێک حسابی ئه‌کات و شيرنی خواردن ئه‌به‌شێته‌وه به‌سه‌ر خه‌لکان و جه‌ژنانه ئه‌ده‌ن به مناڵه‌کانيان جلی جوان ئه‌پۆشن ... هه‌ر کارێک له‌مانه بدعه‌يه‌و له هيچ فه‌رمووده‌يکی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت نه‌هاتووه ، وه خه لیفه کانی ڕاشیدینیش نه‌يان کردووه .
هه ندێک دیمه نی ناشیرینی دوور له ئیسلامی شیعه کان له مانگی موحه ڕه مدا
ئه مانه ی که بینیتان هه موو کار‌و کرده وه ی شه یتانن و دورن له ڕه فتاری موسڵمانی ڕاسته قینه وه
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی