فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
دیموکراسی وه‌ك مریشك وایه
هێلکه ده‌کات ڕیقنه‌ش ده‌کات
ده‌ڵێن زاده‌ی دیمکراسی فه‌راهم هێنه‌ری ئازادی و ئه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریه .
له ڕاستیدا ئه‌م ووته‌یه ته‌نها درووشمی سه‌ر په‌ڕۆیه و قسه‌ی نوسه‌ره سه‌ر خۆشه‌کانه، به‌ڵام له پرکتیکدا ماڵ وێرانکه‌رو ناوێکی به ناوه‌رۆکه.
ده‌یانه‌وێت به‌م فیکره که ته‌مه‌نی ده‌گێڕێته‌وه بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زاین که له ئه‌سیناوه ده‌ستی پێکردو سه‌رچاوه‌ی گرتوه هه‌رچه‌نده فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ(ئه‌ریستۆتالۆس) ده‌ڵێت سیسته‌می دیموکراسی له‌و سێ سیسته‌میه که ناگونجاوه بۆ به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵگا .
له به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی فێری مشه‌خۆری ده‌کات له سه‌ر کۆمه‌ڵگا ،مافی که‌مینه هه‌میشه پێشل ده‌کات هه‌ر ئه‌و فه‌یله‌سوفه ده‌ڵیت هاوسه‌نگه له نێوان دیکتاتوریه‌ت و ئۆلوگاریه‌ت دا.!!
له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بڵێت چون؟
له دوو سه‌ده‌ی پێشودا بره‌وێکی باشی پێ درا،وا ئێستا به‌ناوی لیبرالیزمی دیموکراسی هاتۆته‌وه کایه‌وه‌و سنگی خۆی ده‌ر ده‌په‌ڕێنێت وه‌ك نه بای دیبێت نه بۆران کورد وتنی، که ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌نگه‌وازی بۆ ده‌کات له‌کاتێکدا مافی مرۆڤ له‌و ووڵاته دا هاوسه‌نگ نه‌بوویه‌کسانی تێدا به دی نه ده‌کرا ...که له باخچه‌و چێشتخانه‌کانیان نوسرا بوو بۆ سه‌گ و ره‌ش پێست نیه بێنه ژوره‌وه ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك دوا تر چیان کرد به هنده سوره‌کان به هه‌مان شێوه له ئێستادا که باس له مافی مرۆڤ وئازادی...هتد
چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه هه‌یه به ئازاری ژێر ده‌سته‌یه‌وه ده‌ناڵێنن که ڕۆژانه ده‌یان و سه‌دانیان له ده‌کوژرێت که‌چی یه‌ك ووڵاتی دیموکراسی خواز پشتگیریان ناکه‌ن
وه‌باس له مافه‌کانیان و ئازادی ئه‌و نه‌ته‌وانه هه‌ر ناکه‌ن به‌ڵکو زۆربه‌یان به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ،بۆ نمونه کورده‌کانی باکور یان بڵێم کوردی تورکیا...له‌وه سه‌رسوڕێنه‌ر تر ئه‌ویه که کورده‌کانی ئێران له کاتێک دا که باس له ڕژێمێکی وه‌ك ئێران ده‌کرێت هه‌موو به تیرۆریست ناو زه‌نگی ده‌که‌ن که‌چی باسی ئه‌و نه‌ته‌وه ناکه‌ن که خاکیان و له هه‌مان کاتدا ئاینه‌که‌شیان به ده‌ستی کۆماری به‌ناو ئیسلامی ئێران داگیر کراوه ،سیسته‌می نوێ جیهانی بۆ باسی کورده‌کانی ئێران ناکه‌ن یان مافی مرۆڤ تۆ کوایت هه‌ر گیز له به‌یان نامه‌یه‌کدا باسی میلله‌تانی کورد تان کرد ؟ که داگیر کراون .
یان کام ڕێکخراوی نێو ده‌ڵه‌تی له مافه‌کانی مرۆڤ باس له ڕاپه‌رینه‌که‌ی قامیشلوی کرد که زانای پایه‌به‌رز مامۆستا مه‌عشوق خه‌زنه‌وی تێدا کوژرا بۆ باستان نه‌کرد یان ترسان زمانتان بسوتێت .
با له‌مه‌یان تێپه‌ڕین برۆین بۆ ناو دڵی دیموکراسی خه‌ڵکی داگیر کراوی فه‌ڵه‌ستین به دیموکراسیه ناوازه‌که‌ی خۆتان هاتنه کایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه که ڕێکخراوی حماس سه‌رکه‌وت هاته ناو کورسی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌مووتان ڕێگیر بوون کوا بنه‌مای یاسای دیموکراتێت؟
له هه‌مان کاتدا هه‌موو ووڵاتانی پێشکه‌وتو خواز داد په‌روه‌ره‌کان و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ پشتان تێ کردن ته‌نها له به‌ر ئه‌وی هاو فکرو بیری ئێوه نه‌بون که‌واته ڕاسته که ئێوه مشه‌خۆرن به سه‌ر میلله‌تانه‌وه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆتان نه‌بێت قوبوڵتان نیه دژیه‌تی ده‌که‌ن واته ئێوه دیکتاتۆرێکی دیموکراتی خوازن له هه‌مان کاتدا که یه‌هودی که ده‌وڵه‌تێکی ئاینیه ڕۆژانه به سه‌دان منداڵ وژن و پیر و جوان له ناو ده‌بات بۆ ئه‌و ئاساییه.!
به‌ڵام حماس تیرۆریسته‌و بۆ؟ خۆ هه‌ردووکیان به به‌رنامه‌ی ئاین کار ده‌که‌ن بۆ بۆئه‌م ڕه‌وایه به‌ڵام بۆ من بڤیه.... له ڕستیدا ده‌ڵێم دیموکراسی وه‌ك مریشك وایه هێلکه‌ش ده‌کات و ئاخ چی بکه‌م ڕیقنه‌ش......له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له کرداری دیموکراسی خۆتان له مریشك ده‌رده‌چن و ناوتان له ده‌نێین
به‌س که‌ڵه‌شێر دڵتان زۆر به‌و ناوه‌ش خۆش نه‌بێت ئه‌م جاره‌یان به‌س ڕیقنه ده‌که‌ن جاران باشتر بوون که مریشک بوون به‌س نه بوو جاروبار هێلکه‌یه‌کتان ده‌کرد.
ماکوان
160706
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی