فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
مالیك بـن نه‌بى
دامه‌زرێنه‌رى ره‌وتى ژیارى
لـه هـزرى هـاوچه‌رخى ئیسـلامـیدا
ن/ ئوم محه‌مه‌د*
و/ ئارامى گه‌ڵاڵى
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى دابێته مێژوى هزر و هزریاره جۆراوجۆره‌كانى نێو جیهانى ئیسلامى له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، تێبینى ئه‌وه ده‌كا كه چه‌ندین ره‌وتى هزرى له‌و په‌رِى راسته‌وه تا نێوه‌راست و تا ئه‌وپه‌رِى چه‌پ هاتونه‌ته ئاراوه، به‌لاَم (مالیك بن نه‌بى) له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌ك رێبه‌رێكى خاوه‌ن ره‌وتێكى ناوازه‌ى بێ هاوتا له نێو جیهانى ئیسلامی‌دا سه‌ریهه‌ڵدا، كه ده‌توانین ناوى بنێین ره‌وتى ژیارى له هزرى هاوچه‌رخى ئیسلامی‌دا، چونكه ئه‌و یه‌كه‌مین كه‌س بووه كه (ژیار: الحچاره)ى وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى شیكاره‌كى( وحده التحلیل) وه‌رگرتووه. بۆیه گشت كتێبه‌كانیشى له‌ژێر ئه‌م ناونیشانى (گرفته‌كانى ژیار) نوسراون.
مالیك ره‌وت و تێزه‌كانى هزریارانى وه‌كو (محه‌ممد عه‌بده) كه بانگه‌شه‌ى چاكسازیكردنى پێرِه‌وى خوێندنى ئاقیده‌ى ده‌كرد و به پێویستى ده‌زانى له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانى پێشكه‌وتنى سه‌رده‌م هه‌نگاو هه‌ڵگرێ و وه‌لاَمى زانستیانه پێشكه‌ش به گوماندار و بێباوه‌رِان بكرێت و بیروباوه‌رِى ئیسلامیش له‌و لارێبونانه‌ى توشى بوه خاوێن بكرێته‌وه، یا وه‌كو (جه‌ماله‌ددینى ئه‌فغانى) كه بانگه‌شه‌ى چاكسازى سیسته‌مى خه‌لافه‌ت و دژایه‌تیكردنى ئیستیعمارى ده‌كرد، یا وه‌كو (ته‌ها حوسێن) كه بانگه‌شه‌ى توانه‌وه له رۆژئاوا و وه‌رگرتنى بێ قه‌ید و شه‌رتى رۆژئاوایه‌تى ده‌كرد.. به تێزى پاژه‌كى له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و پێیوابوو له‌وه ده‌ستكورتترن كه بتوانن له كرۆك و حه‌قیقه‌تى دواكه‌وتویى موسڵمانان و دابرِانیان له ره‌وتى پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌م بگه‌ن. پێیوابو هه‌موو ئه‌و تاوتوێكاریانه‌ى ئه‌و هزریارانه رایاننواندوه بریتین له نیشانه ده‌ركه‌وتوه‌كانى گرفتێكى قوڵتر و سه‌راپاگیرتر كه ئه‌ویش گرفتى ژیاره.
ژیار یه‌ك شته و موڵكى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یا نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه تا كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى لێ بێبه‌ش بكرێ، هه‌رچه‌نده له هه‌ناوى مێژودا گه‌لێ ژیارى جۆراوجۆرى وه‌كو ژیارى فیرعه‌ونى و ژیارى یۆنانى و ژیارى ئیسلامى و ژیارى رۆژاوایى له ئارا دان، به‌لاَم هیچ ژیارێك ناتوانێ ده‌رگاكانى له روى نه‌ته‌وه و گه‌لانى تر دابخا، هه‌رچه‌نده به‌شداربون و رێژه‌ى سود وه‌رگرتنى گه‌لان له گه‌شه‌پێدانى ژیاره‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكى تر و له رۆژگارێكه‌وه بۆ رۆژگارێكى دى به پێى ئه‌و بارودۆخه‌ى كه باڵى به‌سه‌ر هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا كێشاوه ده‌گۆرِێ.
مالیك له‌و تیۆره‌یدا (تیۆرى ژیار) خاوه‌ن تێرِوانینێكى بابه‌تیانه‌ى ناوازه و بێهاوتایه و هه‌وڵى داوه له میانه‌ى ئه‌م تیۆره‌وه به میتۆدێكى زانستى و لۆجیكى له سروشتى ژیارى مرۆڤایه‌تى بتۆژێته‌وه تا بگات به ژیارى بێوێنه‌ى ئیسلامى و ببێته ژیارى ته‌واوى مرۆڤایه‌تى.
مالیك میتۆدێكى دیاریكراوى هه‌بوو له چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه و رامان و شیكردنه‌وه‌دا و هه‌وڵى داوه چاره‌سه‌رێكى سه‌رتاپاگیر بۆ ئه‌و قه‌یرانه دیاری بكات كه جیهانى ئیسلامى تێى ئالاَوه، ئه‌مه‌ش به بواردنى هه‌موو ئه‌و تێز و تێرِوانینه پاژه‌كیانه‌ى كه هه‌وڵیانداوه مه‌ڵبه‌نده‌كانى نه‌خۆشى له كۆمه‌ڵگه‌ى هاوچه‌رخى ئیسلامی‌دا بدۆزنه‌وه و بتۆژنه‌وه.
روانگه‌ى ژیاریانه
مالیك گرفتى سه‌ره‌كیی جیهانى ئیسلامى له دوو توێى گرفتى ژیاردا كۆ كردۆته‌وه، بۆیه سه‌رجه‌م نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌كانى به‌م ته‌وه‌ره ته‌رخان كردوه و ته‌واوى ژیانیشى له‌م پێناوه‌دا به‌خت كردوه و له‌و برِوایه‌دایه كه" گرفتى ژیار دایكى هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌یه كه جیهانى ئیسلامى روبه‌رِویان بۆته‌وه.. جا چۆن ده‌كرێ گه‌لانى ئیسلامى دوباره بچنه‌وه سه‌ر خولێكى دیكه‌ى نوێى ژیارییه‌وه.. زۆر به كورتى ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌یه كه ماوه‌ى 30 ساڵه من له‌و پێناوه‌دا ته‌واوى كرد و كۆشه‌كانم بۆ ته‌رخان كردوه" (1)
ژیـار یه‌كێكه له‌و مه‌رجانه‌ى كه پێویسته له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى سه‌قامگیردا هه‌بێ، روخـانى ژیاریش له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا واته روخانى وجودى كۆمه‌لاَیه‌تى و به كۆتاهاتنى كه‌سایه‌تیه‌كه‌ى و زاڵبونى سیفه‌تى به‌رایى به‌سه‌ریدا، كه ئه‌مه‌ش شتێكى ناكۆك و دژ به مرۆڤایه‌تیه، هه‌ر كه‌سێك له مێژوى ژیاره‌كانى دنیاى كۆڵیبێته‌وه پشتگیرى له‌م ده‌ره‌نجامه ده‌كات. مالیك له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: من برِوام به‌وه هه‌یه كه ژیار پارێز و په‌رژینى مرۆڤـه، چونكه دیوار ده‌خاته به‌ینى مرۆڤـ و وه‌حشیگه‌رى (2) ، كه‌واته ژیار په‌رژینى ژیانى تاك و دابینكه‌رى گوزه‌ران و به‌رده‌ستخه‌رى پێداویستیه‌كان و پارێزه‌رى كه‌سایه‌تیه ئاینى و نیشتمانیه‌كه‌یه‌تى. لێره‌دا ده‌توانین بڵێین كه مالیك له روانگه‌یه‌كى ژیاریانه‌ى سه‌رجه‌مگیره‌وه، نه‌ك له دیدگایه‌كى پاژه‌كیانه‌وه (منضور جزئى)، له گرفته په‌یدامێز(عَرَچی)ه‌كانى روانیوه.
چه‌مكى كولتوور
ئه‌وانه‌ى له هزرى مالیك ده‌كۆڵنه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه گرنگیه‌كى گه‌وره‌ى به چه‌مكى كو‌لتور داوه و شوێنێكى جوێدار (ممیّز)ى له نێو هزردا پێ به‌خشیوه و پێیوایه كه كو‌لتور سنوردارِێژى سه‌ره‌كیه بۆ گرفتى ژیار. له وته‌یه‌كیدا به‌مجۆره پێناسه‌ى ده‌كات: كلتور بریتیه له كۆمه‌ڵێك سیفه‌تى ره‌وشتى و به‌هاى كۆمه‌لاَیه‌تى كه تاك له منداڵیرِا وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى له‌و نێوه‌نده‌ى تێیدا له‌دایك ده‌بێ، وه‌ریده‌گرێ، به‌م پێیه كو‌لتور ده‌بێته ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ى كه تاك مۆرك (گباع) و كه‌سایه‌تیه‌كه‌ى تێدا داده‌رِێژێ(3)، هه‌روه‌ها به‌و خۆراكه‌ى ده‌چوێنێ كه كۆرپه‌ى ژیار به‌هۆیه‌وه خۆراك وه‌رده‌گرێ و له نێو په‌رده‌كه‌یدا ده‌ژێ و له ناویدا ده‌جوڵێ و ده‌بێته مایه‌ى دروستبونى سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ژیاردار(4)، مالیك گرفتى هزریى له چوارچێوه ده‌رونى و ره‌فتاریه‌كه‌ى ده‌رناوێژێ، چونكه له‌لاى ئه‌ودا كو‌لتور بریتیه له تیۆرێكى مه‌عریفى و میتۆدێكى ره‌فتارى و په‌یرِه‌وكردنێكى بنیاتنان(5) هه‌روه‌ها پێیوایه كو‌لتور بریتیه له‌و ده‌وروبه‌ره‌ى كه ره‌نگرێژكارى ژیارێكى دیاریكراوه و له چوار ره‌گه‌زان پێكدێ: خورِه‌وشت، جوانى، لۆجیكى پراكتیكى، پیشه‌سازى. (6)
1- ره‌گه‌زى خورِه‌وشت، به‌رهه‌مى هاریكارانه‌ى داهێنه‌رانه‌یه له چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌دا كه خۆى له دروستكردنى په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كاندا ده‌نوێنێ.
2- ره‌گه‌زى جوانى، بۆ دروستكردنى چه‌شه(ژوق)ى گشتى و رێكخستنى كۆمه‌ڵگه‌یه.
3- لۆجیكى پراكتیكى، به‌ره‌نجامى ئه‌و هزره‌یه كه له رێگه‌ى كارلێك و چالاكیه كرداریه گشتیه‌كانه‌وه په‌یوه‌سته به شته‌كان.
ته‌كنیك یا ئه‌و هونه‌ره پراكتیكیه‌ى كه له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌دا گونجاوه، یا پیشه‌سازى وه‌ك ئیبن خه‌لدون گوته‌نى، بریتیه له به‌ره‌نجامى ئه‌و شاره‌زا ته‌كنیكیه‌ى كه وێنه‌یه‌كى ته‌واو به روخسارى شته‌كان ده‌به‌خشێ، وه‌ك دیمه‌نه‌كان و ئه‌و هونه‌ره‌ى كه كو‌لتورێك له كولتوره‌كانى تر جیا ده‌كاته‌وه(7).
چه‌مكى هزر
مالیك له‌و برِوایه‌دایه كه ناكرێ ده‌وروبه‌رى كلتورى مرۆڤـ بگۆرِدرێ تا هزر و رێباز و تێروانینى بۆ شته‌كان و تێگه‌یشتنى بۆ ژینگه‌كه‌ى نه‌گۆرِدرێ، " ده‌وڵه‌مه‌ندێتى كۆمه‌ڵگا به‌و برِه پێوانه ناكرێ كه چه‌ند خاوه‌نى شته‌كانه به‌ڵكو به‌وه پێوانه ده‌كرێ كه چه‌ند هزرى تێدایه" (8) له وته‌یه‌كى تری‌دا به واتایه‌كى تر ده‌ڵێ " هه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵگاى دواكه‌وتو كه به دواكه‌وتو ناوزه‌د كراوه له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه له كه‌رسته ماددیه‌كان(شته‌كان) نه‌قوستانى هه‌بێ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له هزردا ده‌ستكورته (9)، مالیك له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌یگوت له جیهانى ئیسلامی‌دا پێویسته په‌ره به سیسته‌مى چه‌مكه‌كان بدرێ و هزرى تازه دروست بكرێ و له ركێفى ئه‌و هزره مردوو و بكوژانه‌ى كه تانوپۆى چه‌مكه‌كانى تاك تێكده‌شكێنێ رزگار بن.
مالیك وا له ژیار ده‌رِوانێ كه بریتى بێ له یه‌كه‌یه‌كی شیكاركارى (وحده التحلیل)، كلتوریش بریتى بێ له نێوه‌ندى گۆرِانكارى (وسیط التغییر)، هزره‌كانیش مۆتیڤى گۆرِانكارى بن.
بنچینه‌كانى ژیار
رۆژ به رۆژ پتر گرنگى به دۆزى ژیار ده‌درێ كه بێگومان ئه‌زمونى مێژویى رۆڵێكى بنچینه‌یى له دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى هاوچه‌رخ و ئاینده‌خوازیه‌كه‌یدا ده‌گێرِێ، چونكه مه‌حاڵه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك له بۆشاییه‌وه ده‌ست به ره‌وتى به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونى بكات بێئه‌وه‌ى له واقیع و سلبیات و ئیجابیاته‌كانى كه‌له‌پوره ژیاریه‌كه‌ى ئاگادار بێ، یا بێئه‌وه‌ى له‌و هه‌ڵوێست و به‌هایانه ئاشنا بێ كه به‌شداری كردوه و به‌شداریش ده‌بێ له دروستكردنى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى كه هه‌وڵى بۆ ده‌دا. (10)
مالیك پێیوایه كه ده‌بێ هه‌موو ژیارێك په‌یوه‌ست بێ به رابردوو و كه‌له‌پوره‌كه‌یه‌وه و قه‌تیش ناتوانێ ئاینده‌یه‌كى باشتر وه‌دى بێنێ ئه‌گه‌ر له رابردوه‌كه‌ى نه‌كۆڵێته‌وه، چونكه رابردوو گه‌لێك پێكنه‌رى ئێستا و ئاینده‌یى له خۆدا هه‌ڵگرتوه.
هه‌ر كه‌سێك له كاره هزریه‌كانى مالیك قوڵ بێته‌وه بۆى ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و ویستویه‌تى تاوتوێى مه‌سه‌له‌یه‌كى بنچینه‌یى بكات كه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ى ژیاره، ده‌ڵێ:
"ئه‌و گرفته‌ى كه تا ئێستا پتر له چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه جڵه‌وى بیركردنه‌وه‌كانمى گرتۆته ده‌ست و گرنگى پێده‌ده‌م بریتیه له گرفتى ژیار"(11)، وێرِاى ئه‌مه جارێكیان له یه‌كێك له رۆژنامه میسریه‌كانیشدا به راشكاوى گوتویه‌تى: ژیانى خۆم بۆ توێژینه‌وه‌ى گرفته‌كانى ژیار ته‌رخان كردوه(12). هه‌موو كۆششه‌كانى مالیك له‌وه‌دا چرِ ده‌بنه‌وه كه ویستویه‌تى چاره‌سه‌رێكى بابه‌تیانه بۆ ئه‌و گرفته ئیسلامیه بدۆزێته‌وه، ئه‌ویش به تاوتێكردنى ناوه‌رِۆكه‌كه‌ى نه‌ك رواڵه‌ته‌كه‌ى، چونكه گرفته سه‌ره‌كیه‌كه له ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا پاپۆكه‌ى خواردوه، بۆیه ده‌ڵێ: " گرفتى هه‌موو گه‌لان له ناوه‌رۆك(الجوهر)دا بریتیه له گرفتى ژیار، هیچ گه‌لێكیش ئه‌گه‌ر هزره‌كه‌ى به‌ره‌و روداوه ئینسانیه‌كان به‌رز نه‌كاته‌وه و تێگه‌یشتنێكى قوڵ له باره‌ى ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه ژیار بنیات دێنن و ده‌رِوخێنن وه‌رنه‌گرێ، ئه‌وا ناتوانێ له گرفته‌كه‌ى بگات یا چاره‌سه‌رى بكات"(13)، مالیك پێیوایه (ئاین) بنچینه‌ى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگا و ژیاره‌كانه " وه‌ك تێبینى كراوه ژیار به ئاقیده‌یه‌كى ئاینى نه‌بێ نایه‌ته بوژانه‌وه" (14)
پێناسه‌كانى ژیار
مالیك به ده‌سـته‌واژه‌ى جیاجیا و له نێو كتێبه جۆراوجۆره‌كانیدا به گوێره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ى توێژینه‌وه‌ى له‌باره‌یه‌وه كردوه، گه‌لێ پێناسه‌ى جۆراوجۆرى بۆ چه‌مكى ژیار كردوه، له‌لایه‌نى شیكاركاریه‌وه به پێى پێكنه‌ره‌كانى و وه‌ك هاوكێشه‌یه‌ك پێناسه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ:
" ژیار= مرۆڤـ + خاك + كات. به‌م پێودانه گرفتى ژیار به‌سه‌ر سێ گرفتى به‌رایى دابه‌ش ده‌بێ: گرفتى مرۆڤـ و گرفتى خاك و گرفتى كات. جا بۆ ئه‌وه‌ى ژیارێك بنیات نرێ ئه‌وه‌نده به‌س نیه كه هه‌وڵ بۆ به‌رهه‌مه‌كان ته‌رخان بكرێ به‌ڵكو به‌وه ده‌بێ كه ئه‌م سێ گرفتانه له بنچینه‌رِا چاره بكرێن"(15) كه‌واته هه‌ر به‌رهه‌مێكى ژیارى له كارلێكى ئه‌م سێ ره‌گه‌زانه‌وه دێنه دى.
مالیك لێره‌دا مرۆڤى وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى كۆمه‌لاَیه‌تى نه‌ك تاكانه‌یى پێ مه‌به‌سته، كاتیش له‌لاى ئه‌ودا بریتیه له كاتێكى كۆمه‌لاَیه‌تى پێوانه‌كراو به ژماره‌ى سه‌عاته‌كانى كاركردن، خاكیش بریتیه له‌و شته‌ى كه به شێوه‌یه‌كى به‌كاربه‌رى(استهلاكى) خۆراك به مرۆڤـ ده‌به‌خشێ و به گوێره‌ى كرادرى به‌رهه‌مهێنان ئاتاجیه‌كانى كۆمه‌ڵگا دابین ده‌كا(16).
هه‌روه‌ها له‌و روانگه‌یه‌وه‌ش پێناسه‌ى ژیار ده‌كا كه چه‌ندین مه‌رجى خورِه‌وشتیى ماددى له هه‌ناودایه كه له به‌رهه‌مهێنانى ژیاردا به‌شدارن، مالیك ده‌ڵێ:
" ژیار ده‌بێ له روانگه‌یه‌كى ئه‌ركه‌وه‌ری (وه‌زیفى)دا ده‌سنیشان بكرێ، چونكه بریتیه له سه‌ركۆ (مجموع)ى ئه‌و مه‌رجه خوره‌ِوشتى و ماددیانه‌ى كه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى دیاریكراو ده‌رِه‌خسێن، كه ده‌بێ یارمه‌تى هه‌ره پێویست (زه‌رورى) به هه‌ر تاكێك له تاكه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردنى له منداڵیرِا تا پیرێتى پێشكه‌ش بكات.(17)
لێره‌دا مالیك به‌و ئه‌ندازه‌یه له ژیار ده‌رِوانێ كه تا چه‌ند گه‌ره‌نتى ماددى و مه‌عنه‌وى له میانه‌ى قۆناغێكى دیاریكراودا پێشكه‌ش به تاك ده‌كا، هه‌ر له وه‌ختى له دایكبونیه‌وه تا مردنى كه به كۆتا گه‌یشتنى وجوده كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كه‌یه‌تى.
كه‌واته ژیار به‌جێهێنانێكى كۆمه‌لاَیه‌تی (اداء اجتماعی)یه نه‌ك تاكانه‌یى.
پێكنه‌ره‌كانى ژیار
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا كه مالیك پێیوایه ره‌گه‌زه‌كان یا پێكنه‌ره‌كانى ژیار له‌مانه پێكدێن:
مرۆڤ + خاك + كات
بۆیه یه‌كه‌م شت كه بمانه‌وێ له پێناو پیكهێنانى ژیاردا بیرى لێبكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كى كیمیاگه‌رانه بیر له پێكنه‌ره‌كانى ژیار بكه‌ینه‌وه، چونكه شیكردنه‌وه‌ى ژیار بۆ پێكنه‌ره‌كانى واتاى بنیاتنان ده‌گه‌یه‌نێ نه‌ك تێكشكاندن. ئێمه له شیكردنه‌وه‌ى هه‌ر به‌رهه‌مێكى ژیاردا سێ ره‌گه‌ز وه‌دى ده‌كه‌ین كه یه‌كه‌مینیان بریتیه له مرۆڤـ، چونكه ئه‌و خۆى هزره‌كه دێنێته دى و پاشان هه‌ر به ده‌ستى خۆشى به‌رهه‌مه‌كه دروست ده‌كا.(18)
مرۆڤ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌ن عه‌قڵێكى هزرى و پێكهاته‌یه‌كى كولتوریى هه‌ڵێنجراوى نێو ژینگه ژیاریه‌كه‌یه‌تى، بۆیه له بزاڤى ژیارى مرۆڤایه‌تیدا بوه‌ته ته‌وه‌رى چالاكیه‌كان، كه‌واته " هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك له گرفتى مرۆڤـ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه له ژیاندا به كوێ گه‌یشتوه، ئه‌وا له بنه‌رِه‌تدا بیر كردنه‌وه‌یه له گرقتى ژیار".(19)
كو‌لتور پله‌یه‌كى سه‌ره‌كیه له بنیاتنانى كه‌سایه‌تی مرۆڤدا، چونكه بریتیه له‌و منداڵدانه‌ى كه بیركردنه‌وه و سه‌ره‌تاتكێكان (تگلعات)ى تێدا گه‌شه ده‌كات و به‌ها و ئامانجه‌كانى تێدا هێوێن ده‌بێت، جا ئه‌و كولتوره‌ى كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ئیسلامى داده‌مه‌زرێ، ئه‌و ده‌توانێ هاوسه‌نگى له ناخى مرۆڤـ بێنێته دى و فێرى بكات كه چۆن بچێته نێو كۆمه‌ڵ و رۆڵی خۆى تێدا به ته‌واوه‌تى بگێرِێ، كه‌واته چاكسازاندنه‌وه (ریفۆرم)ى كو‌لتور واته چاكسازاندنه‌وه‌ى تاك و كۆمه‌ڵگه.(20)
په‌روه‌رده‌ى راسته‌قینه‌ى مرۆڤـ ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستورى ژیان و رۆحى ئیسلام كه هانى ده‌سته‌به‌رێتى كۆمه‌لاَیه‌تى (التكافل الاجتماعی) ده‌دات بگونجێ، قورئانى پیرۆز له‌م بواره‌وه فه‌رمویه‌تى: [وَاعْتَێِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَلاَ تَفَرَّقُوا].(21)
واتاى ژیار ئه‌وه‌یه " مرۆڤـ فێر بێ كه چۆن له ناو كۆمه‌ڵدا بژیێ و له هه‌مان كاتیش‌دا د‌رك به گرنگی ئه‌و رۆڵه سه‌ره‌كیه‌ى تۆرِه‌كانى په‌یوه‌ندی كۆمه‌لاَیه‌تی بكا كه له په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنى ژیانى مرۆڤایه‌تیدا له پێناو ئه‌ركه مێژووییه‌كه‌یدا ده‌یگێرِێ.(22)
پوخته‌ى قسان، پێشكه‌وتنى ژیاریانه ده‌وه‌ستێته سه‌ر رۆڵ و چالاكى مرۆڤ له ناو كۆمه‌ڵگادا، چونكه" كێشه‌كه كێشه‌ى ئامراز و ئیمكانیات نیه، به‌ڵكو كێشه‌كه له خودى خۆمانه، بۆیه له‌سه‌رمان پێویسته یه‌كه‌مجار له یه‌كه‌م ئامێرى كۆمه‌لاَیه‌تى بكۆڵینه‌وه كه بریتیه له مرۆڤ".(23)
ره‌گه‌زى دوه‌م خاكه، كه هه‌موو ئه‌و سامانانه‌ى له سه‌ر ئه‌رزى و له هه‌ناویدا هه‌یه ده‌گرێته‌وه.
لێره‌دا مه‌به‌ست له خاك ئه‌وه نیه كه له خاسیه‌تیه‌كانى بتۆژرێته‌وه، تۆژینه‌وه‌كه ده‌بێ له روى به‌ها كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كه‌یدا بێ وه‌ك فاكته‌رێك له فاكته‌ره‌كانى هه‌ڵسانه‌وه‌ى ژیاریدا، نه‌ته‌وه هه‌رچه‌ندى به‌هاكه‌ى به‌رزتر بێته‌وه و ژیاره‌كه‌ى پێشكه‌وێ، به‌هاى خاكه‌كه‌شى به‌رزتر ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌ندى روو له دواكه‌وتوییش بكا ئه‌وه‌نده به‌هاى خاكه‌كه‌شى داده‌به‌زێ.(24)
ره‌گه‌زى سێیه‌م بریتیه له زه‌مه‌ن یان كات، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و وه‌خته دێ كه تا چه‌ند له لاى مرۆڤدا نرخى هه‌یه نه‌ك زه‌مه‌نى ره‌ها. گه‌شه‌كردنى ژیارى پێشوى ئیسلامى به خێراییه سه‌رسورِهێنه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه موسڵمانانى ئه‌وسا كاتیان به شتێكى پیرۆز ده‌زانى.(25) كات سه‌باره‌ت به هه‌موو خاك و گه‌لێك وه‌كو یه‌ك تێده‌په‌رِێ، به‌لاَم له هه‌ندێ بواردا ده‌بێته (سامان) و له هه‌ندێ بوارى تریشدا ده‌بێته عه‌ده‌م".
پێویسته فرسه‌ته‌كانى ژیان بقۆزرێنه‌وه له پێناو به‌خشین و به‌رهه‌مدا، تاك و كۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر د‌رك به نرخى كات بكه‌ن واته دركیان به نرخى ئه‌و دراوه كردوه كه ئه‌گه‌ر له ده‌ست بچێ گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ نیه" دراوێكى زێرِین ره‌نگه بزر بێت و پاشان بدۆزرێته‌وه، به‌لاَم هیچ هێزێك نیه له جیهاندا بتوانێ یه‌ك خوله‌ك خاپور بكا یا بیگه‌رِێنێته‌وه ئه‌گه‌ر تێپه‌رِێ"(26).
هه‌ر به‌رهه‌مێك له به‌رهه‌مه ژیارییه‌كان له‌م ره‌گه‌زانه پێكدێ، ته‌نانه‌ت مالیك پێیوایه كه" وشه‌ش به به‌رهه‌مێكى ژیاری حسێب ده‌كرێ"(27)
كه‌واته بۆ هه‌ر به‌رهه‌مێكى ژیاری ده‌كرێ به‌م هاوكێشه‌یه گوزارشتى لێ بكرێ:
به‌رهه‌مى ژیاری= مرۆڤـ + خاك + كات
ئه‌م هاوكێشه‌یه دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌كه یه‌كه‌ى به‌رهه‌مه‌كان جێبه‌جێ ده‌بێ، ده‌كرێ گشت به‌رهه‌مى سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كانیش به شێوه‌یه‌كى شاقوڵى به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێنه‌وه و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى لێ بكه‌وێته‌وه:كۆى به‌رهه‌مه ژیاریه‌كان = كۆى مرۆڤـ + كۆى خاك + كۆى كات
كۆى به‌رهه‌مه ژیاریه‌كان له بنه‌رِه‌تدا بریتیه له خودى ژیار به شێوه‌یه‌كى نا پێكهاته‌یى، كه‌واته له كۆتاییدا ئه‌نجامه شیكاركاریه‌كه ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ى لێ ده‌رده‌چێ:
ژیار= مرۆڤـ + خاك + كات
له‌م هاوكێشه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌دا به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین كه ژیار بریتى نیه له كردارى كه‌ڵه‌كه‌كردنى به‌رهه‌مه ژیاریه‌كان، به‌ڵكو بریتیه له بونیادێكى ئاوێته‌ى له سێ ره‌گه‌زى به یه‌كه‌وه كۆبوه‌وه.
مالیك له‌م چه‌مكه‌یدا مرۆڤـ به ته‌وه‌رى كارلێكى نێوان ره‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌كانى ژیار حسێب ده‌كا، جا ماده‌م ئه‌و ئینسانه له‌سه‌ری پێویسـت بێ كه خودى خۆى له جیهانى تاكان به‌ره‌و تاكێكى كۆمه‌لاَیه‌تیى ژیارى بگوازێته‌وه ئه‌وا بێگومان ئه‌م شته‌ى بۆ نایه‌ته‌دى ئه‌گه‌ر له جیهانى هزر دوره‌په‌رێز بێ كه وا ده‌كات كه‌ره‌سته‌كان به باشى به‌كاربهێنرێن، وێرِاى ئه‌مه ده‌بێ جیهانى شته‌كانیش له ئارادا بێ كه بۆ هزر فرسه‌تى داهێنانى به‌رهه‌م و پیشه‌سازى و بۆ ئینسانیش خۆشگوزرانى و ئاسایش ده‌رِه‌خسێنێ.(28)
ئه‌م هاوكێشه‌یه ده‌بێ چه‌ند مه‌رجێكى دیاریكراوى تێدا بێ تا له‌گه‌ڵ واقیعى مێژودا به راست ده‌رچێ، مێژو پێمان ده‌ڵێ كه هێوێنى پێكهاته‌ى هه‌ر سێ ره‌گه‌ز بریتیه له ئاین وه‌ك فاكته‌رێكى پێكهێنه‌رى ژیار، چونكه ئه‌م سێ ره‌گه‌زه له‌باریاندا نیه ژیار پێك‌بێنن ئه‌گه‌ر مۆتیڤ( بزوێنه‌ر)ێك نه‌بێ له حاڵه‌تى كه‌ره‌سته خاوێتى بێ جوڵه‌وه بێگۆرِێ بۆ حاڵه‌تى جوڵاوى دروستكه‌رى ژیار، بێگومان مۆتیڤه‌كه‌ش بریتیه له بیروباوه‌رِى ئاینى به واتا گشتیه‌كه‌ى.
مالیك ئه‌وها ئیسلام ده‌خاته روو كه وه‌ك مه‌رهه‌مێك بێ بۆ به‌هاكانمان و توانادار بێ له‌سه‌ر گه‌رِاندنه‌وه‌ى رۆڵى مرۆڤ و بێبه‌رى بێ له قورسایى ژیارێكى ئیمپراتۆریانه، پێیوایه ئیسلام له شێوه‌ى كتێب پێشكه‌ش به جیهان ناكرێ به‌ڵكو ده‌بێ وه‌ك واقیعێكى كۆمه‌لاَیه‌تى خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى به‌شدار له بنیاتنانى چاره‌نوسى مرۆڤایه‌تى پێشكه‌ش بكرێ، مالیك له‌م لایه‌نه‌وه قولاَیى ئه‌زمونێكى ژیاریى به هزرى نوێى ئیسلامى ده‌به‌خشێ و كۆت و به‌ندى لاساكارى له یه‌خه ده‌كاته‌وه و له پاپۆكه خواردنى(التقوقع) به ده‌ورى بده‌ییه‌كان(معگیات)ى ژیارى رۆژئاوایى و جیهانى هاوچه‌رخى پیشه‌سازى رزگارى ده‌كات.(29)
ئه‌گه‌ر توانیمان چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌و گرفتانه بدۆزینه‌وه كه روبه‌روى ئه‌م ره‌گه‌زانه ده‌بنه‌وه، ئه‌و كاته توانیومانه له‌گه‌ڵ ره‌وتى مێژودا كۆك بین كه له كۆتاییدا ژیارى لێ به‌رپا ده‌بێ.(30)
مالیك گرفتى ژیارى به گرفتى هه‌ره گه‌وره حسێب كردوه كه چه‌ندین گرفتى پاژه‌كى و تێكچرِژاوى له هه‌ناوى خۆدا هه‌ڵگرتوه، ئه‌وه‌شى به ترسناك زانیوه كه گرفته‌كان پارچه چارچه بكرێن و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه، چونكه ده‌بێته هۆى چه‌واشه كردن و وه‌رنه‌گرتنى تێرِوانینى راست له‌باره‌ى ئه‌و دواكه‌وتویى و داته‌پینه‌ى كه موسڵمانان تێیدا ده‌ژین، مالیك له‌و هزریارانه نه‌بوو كه دمودوى خه‌ڵكان شیرن كا و ده‌گه‌ڵ راو بۆچونى ئه‌وان هه‌ڵكا یا ئۆباڵى دواكه‌وتویى بخاته ئه‌ستۆى ئیستیعمار و هێزه ده‌ره‌كیه‌كان، به‌ڵكو ره‌خنه‌ی خۆییانه‌ى (زاتى) له ئینسانى موسڵمان و كۆمه‌ڵگاى موسڵمان ده‌گرت و له هه‌مان كاتدا به‌رپرسێتى ره‌وشه دواكه‌وتوه‌كه‌ى موسڵمانان و به‌رپرسێتى گۆرِانكاریه‌كه‌ى ده‌خسته ئه‌ستۆی ئه‌وان.
په‌راوێزه‌كان
· ماسته‌ر له دیراساتى ئیسلامی‌دا
·