سه‌ره‌تا له گه‌وره ترین ڕووداوه‌وه ده‌ست پێ
ده‌که‌م .... ئه‌ویش برتیه له کۆچی پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم
}
کۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } له
مه‌که‌وه بۆ مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره گه‌وره‌ترین ڕووداو بوو لو مێژووی
ئیسلامدا،به‌ڵکو گه‌وره‌ترین ڕووداوی سه‌ر زه‌وی بوو.
موسڵمانان توانیان له لاوازیناوه ببنه خاوه‌نی
ده‌وڵه‌ت ، زۆر سودی تر هه‌بوو بۆ موسڵمانان که که ده‌ست که‌وتی باش
بووه بۆ موسڵمان به‌گشتی ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه‌و جێگای
سه‌رنجه گه‌وره‌ترین ڕووداوه که ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م و شی
بکه‌مه‌وه ئه‌ویش له‌و نه‌خشه دانانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا{ صلى الله
عليه وسلم } بۆ ئاماده‌کردنی کۆچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی که
ئه‌بوبه‌کری صدیق بوو (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت).
پێغه‌مبه‌ری خوا{ صلى الله عليه وسلم } هه‌موو
توانایه‌کی کۆکرده‌وه به ته‌واوه‌تی وه هه‌موو هۆکاره‌کانی کۆچی
گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌که‌ی کۆچ بکه‌ن.
(ئه‌گه‌ر پشتگیر پێغه‌مبه‌رناکه‌ن و یارمه‌تی ناده‌ن
به‌ڕاستی خوا پشتگیر کرد‌و سه‌ری خست کاتێك ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون
له شاری مه‌ککه ده‌ریان کرد‌و یه‌کێك بوو له‌و دوو که‌سه که
هه‌ردوکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون پێغه‌مبه‌ر{ صلى الله عليه
وسلم } دڵی دایه‌وه‌و پێی فه‌رموو خه‌فه‌ت مه‌خۆ دڵنیابه خوامان
له‌گه‌ڵدایه ئیتر خوا ئه‌سوده‌ی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و
پشتگیری کرد به‌هێزی کرد به‌سه‌ربازانێك که ئێوه نه‌تان ده‌بینی
هه‌ر ئه‌ویش به‌رنامه‌و ئاینی بێباوه‌ڕانی نه‌وی کرد و ڕسوای کرد
به‌رنامه‌که‌ی خۆشی کرده به‌رز ترین و بڵند ترین، خوا هه‌میشه باڵا
ده‌ست و دانایه)
ئه‌م ئایه‌ته ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌خات
که سه‌رکوه‌تن به‌ده‌ستی خوایه وه پێویستی به یارمه‌تی نییه له
هیچ که‌سێکه‌وه خوای گه‌وره خۆی به‌دیهێنه‌ری ئه‌رزو ئاسمانه‌کانه
هه‌رچیه‌کی بوێت له چرکه‌و ساتێکدا ده‌یکات وه بینیشمان که چۆن به‌و
هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌وه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی { صلى الله عليه وسلم }
گه‌یانده مه‌دینه، به‌ڵام لێره‌وه په‌یامه‌که ده‌ست پێ ده‌کات که
په‌یامی وا گرنگ و هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌یامه نه‌هاتوه { إِلَّا
تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللهُ} وه بانگه‌وازێکه بۆ هه‌موو
مه‌سڵمانان که پێغه‌مبه‌راکه‌ی خۆیان { صلى الله عليه وسلم }
سه‌ربخه‌ن تا خوای گه‌وره سه‌ریان بخات خۆ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی
درێخیان نه‌کرد له سه‌رکوتنی پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم }
ئه‌وه‌ی توانی به سه‌روه‌ت و سامان هه‌وبه‌شی کرد کۆمه‌ڵێکی که
ڕێگایان بۆ ئاسان کرد بۆ کۆچه‌که‌ی وه کۆمه‌ڵێکی که پێشوازیان لێکرد.
هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێك یارمه‌تیان دا خوای گه‌وره له هه‌مویان ڕازی
بێت.
وه یه‌م ئایه‌ته {
إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللهُ} ڕاسته‌و خۆ ڕوو له
پێغه‌مبه‌ری خوایه { صلى الله عليه وسلم } له‌و ڕؤژه‌ی که دابه‌زیوه
تا رۆژی قیامه‌ت.
ئێمه‌ین که سود وه‌رده‌گرین له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } خۆ هیچ که‌سێکی که سه‌دمه‌ند
نابێت بێجگه له موسڵمانان. که‌واته سه‌ده‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئێمه‌ی موسڵمان ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم }
سه‌رخه‌ین، به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی { صلى الله عليه
وسلم } سه‌ده‌خات.
له ووڵاتێکی وه‌ك دانماركدا که بۆ ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێکه له ڕۆژنامه‌کانی دا وه هه‌ندێ ووڵاتی تر وه‌ك سوید و نه‌رویج
ئه‌و ڕه‌سمه کاریکاتێریانه‌یان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله
عليه وسلم } بڵاو ده‌بێته‌وه.
هه‌موشمان ده‌زانین که ئه‌مه قسه وتنه به
پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } بێ هیچ په‌رده‌یه‌ك وه به
شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین و قیزه‌ون که پێچه‌وانه‌ی هه‌موو خوڕه‌وشتێکه
که مرۆڤی ساده‌وساکار هه‌ڵناسێت به‌وکاره، وه ئه‌گه‌ر بێت‌و
به‌رانبه‌ر به که‌سێکی ساده ئه‌م کاره بکرێت به هه‌موو پێوه‌رێك
له پێوه‌ره‌کانی ده‌بێ تۆڵه‌ی یاسای خۆی وه‌ربگرێ له هه‌موو
دادگاکاندا خۆ ئه‌گه‌ر بێت و له به‌رانبه‌ر که‌سێکدا بکرێت (دایك،
باوك، برا یان خوشك) وه یان که‌سێکی نزیکمان بێت چ جای ئه‌وه‌ی
به‌رانبه‌ر به خۆشه‌ویست ترین که‌س وه پێشه‌واو سه‌روه‌ری (1.300)ملیارد
که‌سه که دوای پێغه‌مبه‌ره‌که که‌وتن و به پێشه‌وای خۆیانی ده‌زانن.....
بۆ چاره‌سه‌ر کردنیشی پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای
حه‌کیمێك که تیماری ئه‌و ده‌رده‌مان بکات. ئه‌و حه‌کیمه‌ش سه‌روه‌ری
مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه { صلى الله عليه وسلم } تا بزانین چۆن
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌مان بۆ ده‌کات وه بۆ ئه‌وه‌ی له
پێشه‌نگه‌که‌شمانه‌وه وه‌ربگرین که پێغه‌مبه‌ری خوایه { صلى الله
عليه وسلم } ده‌فه‌رمێت له حه‌دیسێکی
سه‌حیحدا {روى
أبو داود عن ثوبان قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "يوشك الأمم
أن تداعى عليكم كما تداعى الأكلة إلى قصعتها" فقال قائل: ومن قلة نحن
يومئذ؟ قال: "بل أنتم يومئذ كثير, ولكنكم غثاء كغثاء السيل.. ولينزعن
الله من صدور عدوكم المهابة منكم, وليقذفن الله في قلوبكم الوهن", فقال
قائل: يارسول الله, وما الوهن؟ قال: "حب الدنيا وكراهية الموت}
تێگه‌یشتن له ناوه‌رۆکی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوا
{ صلى الله عليه وسلم } که هه‌روه‌ك (عون المبعود)
داهاتوه له شه‌رحی (سنن ابی داود) واتا هه‌رکه‌سێك هه‌ڵده‌سێت له
به‌شی ئه‌م ئومه ئیسلامیه ده‌خوات کاتێك که پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى
الله عليه وسلم } ئه‌م ووشه‌یه‌ی درکاند هه‌وه‌ڵه‌کانی ترسان ووتیان
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } ئه‌وه له که‌میمانه
ئه‌و زه‌مه‌نه دێت موسڵمانان ئه‌وه‌نده که‌من پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى
الله عليه وسلم } فه‌رموی نه‌خێر به‌ڵکو ئێوه زۆرن(هه‌روه‌ك ئێستا که
ملیاردێك و سێ سه‌د ملیۆنن)، به‌ڵام هیچ ئه‌رزشێکتان نییه وه‌کو که‌فی
سه‌ر ده‌ریا وان بۆیه هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێت به ئاره‌زوی خۆی له‌م
ئه‌مه‌تی ئیسلامیه ده‌خوات خۆ ئه‌گه‌ر بایه‌ك بێت به‌ره‌و باشورتان
ده‌بات وه بایه‌کی باکوری به‌ره‌و باکور ڕیگاتان پێ ده‌بڕێت وه
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌فه‌رمێت ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه { صلى الله
عليه وسلم } که ئه‌و سه‌رده‌مه هاته پێشه‌وه ئێوه هیچ به‌هێزیه‌ك
و توانایه‌کتان نامێنێ وه گه‌وره‌یتان له دڵی دوژمنانتاندا
داده‌ماڵرێت واتا به ترسنۆکی ته‌ماش ده‌کرێن. هاوه‌ڵه‌کانی
پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } پرسیان ترسنۆکی مه‌به‌ستت
چییه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم }.
پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } فه‌رمووی واتا
هیچ که‌رامه‌تێك و هیچ شه‌خسیه‌تێکتان نییه له‌لای دوژمنانتان زۆر
به‌لاوازی و سه‌رشۆڕی سه‌یر ده‌کرێن واتا لاوازی له دڵ و ده‌رونتاندا
دروست ده‌بێ ئه‌ی موسڵمانان، وه پاشان ده‌ست نیشانی نه‌خۆشیه‌که‌مان
به‌ته‌واوه‌تی بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رمێت هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌یه که
ئێوه دنیاتان زۆر خۆش ده‌وێت و زۆر ڕقیشتان له مردن ده‌بێته‌وه
(له مردن ده‌ترسن).
جا خوێنه‌ری ئازیز هه‌رکاتێك دنیا شوێنی خۆی گرت له
ناو دڵماندا وه ترسیشمان له مردن بوو له پێناوی خوای گه‌وره‌دا،
دڵنیا بن له‌وه‌ی که ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به گشتی گاڵته‌مان پێ
ده‌که‌ن وه یاری به هه‌ست و سۆزمان ده‌که‌ن.
ئه‌وان چۆن پێغه‌مبه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } بناسن
ئه‌گه‌ر موسڵمانان که‌سایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه { صلى الله
عليه وسلم }نه‌ناسێنن.
ئه‌وان ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم }
له ڕێگه‌ی مێدیاکانی خۆیانه‌وه ده‌ناسن که‌باسیان لێوه کردوه لای
هه‌موشتان ئاشکرایه مێدیای ڕۆژئاوا (%50)ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌هودی
به‌ڕێگه‌وه‌ی ده‌بات وه ئاشکرایشه که چه‌نده ڕقیان له موسڵمانان و
پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌که‌مانه{ صلى الله عليه وسلم }.
هه‌موومان وه‌ك موسڵمان ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌رمان { صلى
الله عليه وسلم } خۆش ده‌وێت لای هه‌مووتان ئاشکرایه که خۆشه‌ویستی
به ووتن زۆر ساده‌یه سانایه ، به‌ڵام به‌ڵگه چیه بۆ ئه‌وه‌ی که
پێغه‌مبه‌رمان { صلى الله عليه وسلم } خۆش بوێت؟