ئه‌ى بۆچی ئه‌و هه‌موو
سه‌روه‌رت و سامانه‌مان كه به گومرگ و شتى تر په‌یدامان ده‌كرد و ده‌ماندا
به ته‌قه‌مه‌نى و شه‌رِی ناوخۆمان پێی گه‌رم ده‌كرد، ئایا نه‌ده‌كرا
كوردستانى پێ ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و برسی و روت و ره‌جاڵه‌كانى زه‌مانى
گرانى پێ تێر و دڵخۆش بكه‌ین؟
ئێستاش پاش (3) ساڵ له
رووخانى به‌عس و دیاریكردنى رێژه‌یه‌كی باش له بودجه‌ى عێراق بۆ هه‌رێمی
كوردستا بۆچی تا دێت كێشه و قه‌یرانه‌كان زیاتر ده‌بن؟ به‌ڵێ ئینتیما
بۆ گه‌ل و نیشتمان قه‌یرانێكی گه‌وره‌ى ئێمه‌یه و به‌رپرسیارى یه‌كه‌میش
تێیدا ده‌سه‌ڵاته و چاره‌سه‌ریش هه‌ر له‌وێوه ده‌كرێت.
بۆیه ده‌سه‌ڵاتى كوردى
ده‌بێ به‌ئاگا بێت و پیاچوونه‌وه‌یه‌كی جددی بكات تا جیاوازیى گه‌وره‌تر
له‌نێوان خۆى و گه‌له‌كه‌یدا دروست نه‌بووه و، ئه‌وكات هه‌مووانیش به
گه‌ل و ده‌سه‌ڵاته‌وه زه‌ره‌مه‌ند بین.