پێغه‌مبه‌رى خوا له
كاتى كۆچكردن و له‌ماڵ ده‌رچوونیدا هه‌موو وره‌ده‌كارییه‌كى كردووه له‌پێناوى
ئه‌وه‌دا تووشى كارى توندوتیژى و شه‌رِ و پێكدادان نه‌بێت و بتوانێت
میژوویه‌كى نوىَ دروست بكات، ره‌نگه زۆرێك بڵێن پێغه‌مبه‌ر و
موسڵمانان له‌به‌ر لاوازى و كه‌متوانایى په‌نایان بۆ كارى نهێنى و په‌نامه‌كى
بردووه، به‌ڵام ئه‌وه لێره‌دا راست نییه، چونكه موسڵمانان له كاتى
كۆچدا ژماره‌یان زۆر بووه و تواناى به‌ره‌نگاریى سه‌رانى مه‌ككه‌یان
هه‌بووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه له‌ماڵ ده‌رچوونى (عومه‌رى كورِى خه‌تاب)
بوو به ئاشكرا و نه‌شتوانرا رێگه‌ى لێ بگرن، لێره‌دا هه‌نگاوه‌كانى
پێغه‌مبه‌ر (تشریع)ـه و په‌یرِه‌وكردنى پێویسته نه‌ك هه‌ڵوێستى (عومه‌ر)،
په‌یرِه‌وكردنى خۆلادن له شه‌رِ و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژى له‌وانه‌یه
به‌و خۆده‌ربازكردنه بتوانى مێژوویه‌ك دروست بكه‌یت، هه‌ڵبژاردنى
لۆژیكى هێز و كاردانه‌وه هه‌موو كات ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى نییه.
كۆچكردنى پێغه‌مبه‌ر و
چۆڵكردنى مه‌ككه به‌ڵگه‌ى كۆتاییهاتنى گوتار و ئیفلاسى فكرى نییه بۆ
موسڵمانان، به‌ڵكو بریتییه له كه‌لله‌شه‌قیى لایه‌نى به‌رامبه‌ر و
ئاماده‌نه‌بوونى بۆ هیچ گوێگرتن و گۆرِانكارییه‌ك، بێگومان حیوار له‌گه‌ڵ
كه‌سانى وادا بریتییه له ئاسنى سارد كوتان و به‌فیرِۆدانى كات و سه‌پانیكردنى
پووش، كارێكى لۆژیكى نییه سوربوون له‌سه‌ر كارێك كه هیچ سود و كه‌ڵكێكى
نه‌بێت.
له یه‌كه‌م هه‌نگاوى برِیارى
كۆچكردنى پێغه‌مبه‌ردا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌فدى مه‌دینه‌دا، وه‌فده‌كه
مه‌سه‌له‌ى هه‌وڵى ئاشته‌وایى و بنبرِكرنى شه‌رِ و كوشتن بۆ پێغه‌مبه‌ر
پێشنیار ده‌كه‌ن و مژده‌ى ده‌ده‌نىَ ئه‌گه‌ر بتوانێت ئه‌و كاره بكات
ئه‌وه سه‌ركه‌تنى گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت، پێى ده‌ڵێن:(إنا
قد تركنا قومنا و لا قوم بینهم من عداوه والشر مابینهم، فعسى الله أن
یجمعهم بك، فإن یجمعهم الله علیك فلا رجل أعز من‌ك).
به واتایه‌كى تر گه‌له‌كه‌ى
ئێمه به‌ده‌ست شه‌رِ و كوشتوبرِه‌وه ته‌واو ماندوو بووه و زۆر
تینووى ئاشتى و ژیانى ئارامین، ئه‌گه‌ر تۆ بتوانیت ئاشتییان بۆ به‌رقه‌رار
بكه‌یت و له كوشت و كوشتار رزگاریان بكه‌یت، ئه‌وه بێگومان شوێنى خۆت
و دینه‌كه‌ت ده‌كه‌ون. هه‌ر واش بوو پێغه‌مبه‌ر توانى له‌جیاتى
دوژمنایه‌تى، برایه‌تى بخاته ناو خێڵه ناحه‌زه‌كانى مه‌دینه‌وه و هه‌ر
له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه توانى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره مسۆگه‌ر بكات، به
واتایه‌كى تر ئیسلام له رێگه‌ى په‌یامى ئاشتییه‌وه توانى سه‌ر بكه‌وێت
و گه‌لانى جیاواز باوه‌شى بۆ بكه‌نه‌وه، نه‌ك له رێگه‌ى ئه‌و شمشێره‌وه
كه كراوه به ره‌مز بۆ ئیسلام!؟