(حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ)
گرنگیی كار و ته‌كنیك
عه‌مر خالید
و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یی
1-3
هێشتا زۆرێكمان پرسیار ده‌كات چاره چییه، هێشتا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆمان خۆمان بگۆرِین.. تا په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه بیگۆرِێت، نه‌وه‌ك وه‌ك ئه‌و كه‌سه بین كه له‌به‌رده‌م دره‌ختێكی گوژاڵكدا وه‌ستابوو و ده‌پارِایه‌وه له خوا كه بیكات به سێ‌و.. توخوا چۆن شتی وا ده‌بێت؟! ئه‌وه‌ی سێوی ده‌وێت، با بینێژێت..
پێشتر دوواوین له‌مه‌رِ زانست، زانست ته‌واو نابێت، ته‌نها به كاركردن نه‌بێت، چۆن..؟
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه كار نه‌كات، ناتوانێ واقیعی خۆی بگۆرِێت..
سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه نایه‌ته دی ته‌نها به گۆرِانكاریی ده‌روونه‌كانی نه‌بێت له خودی خۆیاندا، نه‌ته‌وه‌یش پێویسته چاكه بهێنێت هه‌تا چاكه بدورێته‌وه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه یاسای خواییه : [ (حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ) ] رعد/11) پێشتر دوواوین له‌مه‌رِ زانست و له‌مه‌رِ ئه‌و لاوه‌ی ده‌چێته كۆلیژه‌وه و نازانێ چی ده‌خوێنێ یان له چیدا پسپۆرِ ده‌بێت، چونكه ته‌نها ده‌یه‌وێ بخوێنێ و جۆری پسپۆرِییه‌كه گرنگ نییه به‌لایه‌وه، كاتێكیش داده‌مه‌زرێ ده‌یبینیت له پیشه‌یه‌كدا كار ده‌كات كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پسپۆرِییه‌كه‌یه‌وه نییه! بێ شك دێته‌وه یادتان.. چۆن نا؟ ئه‌مه حاڵی زۆربه‌ی لاوانی ئه‌مرِۆمانه!!
هه‌روه‌ها دواین له‌مه‌رِ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تواناكانیان زیاتره له به‌هره‌كانیان، بۆیه پێشی زۆربه‌ی وڵاتانی تر كه‌وتن.. هه‌روه‌ها باسی ئه‌و لاوه‌مان كرد كه ده‌توانێ سه‌ركه‌وتوو بێت ته‌نها به بوونی كۆمپیوته‌رێك، ئه‌و ئامێره‌ی كه ئه‌مرِۆ حوكمی سه‌راپا جیهان ده‌كات و پۆلینی ده‌كات له‌نێوان پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتوودا، هێشتا گوێبیستی زۆرێ له خه‌ڵكی ده‌بین كه ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌مانه به ده‌ستی ئێمه نییه، ده‌یانبینیت ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی كه‌سانی تر تا به‌رپرسیاریه‌تیی زانست و كار و سه‌ركه‌وتن نه‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان.
ده‌وڵه‌مه‌ندترین به‌روبووم له جیهاندا؟
له سۆز و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین به‌روبوومی جیهانی له جیهاندا به وڵاتانی موسڵمانى داوه، خوای گه‌وره وڵاتانی موسڵمانی كردووه به گه‌وره‌ترین ئه‌مباری خێر و خێرات، كه له هیچ جێگایه‌كی تردا كۆ نه‌بۆته‌وه و هیچ ئامانج و به‌هایه‌كیشیان كه‌م نییه، چونكه ئیسلام هه‌موو به‌هایه‌كى بوونى هه‌ڵگرتووه و، هیچ دوایان ناخات له كاروان ته‌نها كارنه‌كردن و ته‌مه‌ڵی نه‌بێت، كه‌واته له چی كه‌مه؟! ته‌نها له‌وه‌ی كه‌مه كه توخمی مرۆیی كار بكات، تا سوود وه‌ربگرێت له‌و به‌روبوومانه و گه‌شه‌ی پێ بدات و پێشی بخات.. له‌گه‌ڵمدا سه‌رنجی ئه‌م زانیارییه بده كه چه‌ند گرنگه، له هه‌مان كاتیش‌دا خه‌فه‌تباره.
(یابان) له یه‌ك ساڵدا چوار ئه‌وه‌نده‌ی هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامی به‌رهه‌می هه‌یه، به نه‌وتیانه‌وه و به سه‌روه‌ت و سامانیشیانه‌وه، ته‌ماشا بكه‌ن.. بۆشایی.. بۆشاییه‌كی مه‌زن... وێنای بكه.. به‌رهه‌می هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامی یه‌كسانه به چاره‌كی به‌رهه‌می یه‌ك وڵات كه (یابان)ـه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه یابان (80%)ى رووبه‌ره‌كه‌ی شاخ و دوورگه‌ی په‌رش و بڵاوه و دانیشتووانه‌كه‌ی (20) ملیۆن كه‌سه، هه‌میشه مه‌ترسیی زه‌مینله‌رزه و بوركانی لێ ده‌كرێت.. هه‌روه‌ها كه‌متر له نیو سه‌ده‌یه رزگاری بووه له جه‌نگێكی مه‌زنی جیهانی، كه ژێرخانی ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ی دارِماند..! چۆن به‌و شێوه سه‌یره پێشكه‌وت، كه ئێمه ئه‌مرِۆ ده‌ركی پێ ده‌كه‌ین؟!
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای لیستی وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان بكه‌ین له جیهاندا، ده‌بینین ئه‌مریكا یه‌كه‌مین وڵاته، پاش ئه‌ویش یابان، پاش ئه‌وه.. پاش ئه‌و.. ده‌بینین یه‌كه‌مین وڵاتی ئیسلامی كه (ئه‌ندۆنیسیا)یه له ریزی (28)دایه به پێى ئه‌و پۆلێنه جیهانییه.. كه‌واته ئێمه له‌كوێداین؟!
توخوا دواكه‌وتن له‌مه زیاتر ئه‌بێ چی بێ؟! نا به‌خوا ترۆپكی دواكه‌وتنه.. لوتكه‌ی ته‌مبه‌ڵییه، هه‌روه‌ها كامه‌یان گرنگه، ئه‌م لوتكه‌ی پشت به‌ستنه به به‌رهه‌می كه‌سانی تر..
چاره‌سه‌ر به ده‌ستی كێیه؟
سه‌یره ئه‌گه‌ر هه‌میشه به‌رپرسیارییه‌كی پێشكه‌وتن و گه‌شه سه‌ندن بخه‌ینه سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كان.. نه‌خێر، به‌خوا ئێمه زیاتر له‌وان به‌رپرسیارترین.. كێشه‌كه به‌ده‌ستی ئێمه‌یه و چاره‌سه‌ریش به‌ده‌ستی ئێمه‌یه.. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ته‌مبه‌ڵین و چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه كه رزگارمان بێت له‌و ته‌مبه‌ڵییه و، به لێبرِان و سووربوون و عه‌زیمه‌ته‌وه كار بكه‌ین.
چۆن له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌دا ناژین كه ئه‌مرِۆ تێی كه‌وتووین، كاتێ كه رێژه‌ی یان ناوه‌ندی رێژه‌ی كاركردن له نیشتمانی عه‌ره‌بیدا له (12) خوله‌ك تێپه‌رِ ناكات! هه‌ندێ جار داده‌به‌زێ بۆ (5) خوله‌ك كه له بنچینه‌دا (8) كاتژمێره !! له ئه‌ڵمانیا پیاو نزیكه‌ی (7) كاتژمێر و سێ یه‌كی كاتژمێرێك كار ده‌كات و له یابان حكومه‌ت ده‌یه‌وێ مۆڵه‌ت بدات به فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌كان خۆیان نایانه‌وێ، ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین كه رێژه‌ی كاركردنی فه‌رمانبه‌ر له‌وێ له (8) كاتژمێر تێپه‌رِ ناكات.
له‌گه‌ڵ مندا ته‌ماشای ئه‌م بۆشاییه گه‌وره بكه.. ئایا مه‌ترسیدار نییه؟ ئایا شه‌رمهاوه‌ر نییه؟ ده‌بینم سوربوون و عه‌زیمه‌ت خه‌ریكه ده‌چێته دڵی هه‌ندێكتانه‌وه و هه‌ندێكی تر ده‌ڵێ: ئه‌مه تواناكانی ئێمه‌یه و ئه‌ویش تواناكانی ئه‌وانه.. پێویسته به‌ره‌نگاری ئه‌و ماندوێتی و ته‌مبه‌ڵییه فیكری و ده‌روونی و جه‌سته‌ییه ببینه‌وه.. برِوامان هه‌بێت كه به‌رهه‌مهێنان به‌شێكه له ئایینه‌كه‌مان، بۆ هاتنه‌دیی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه ده‌فه‌رموێ (العمل العباده) كاركردن په‌رستشه..
كه‌سێك ده‌بینیت سه‌عات (2)ى شه‌و ده‌خه‌وێت و كاره‌كه‌ی سه‌عات (8)ى به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات، به ماندوێتی و دواكه‌وتوویی و زۆر له‌خۆكردن ده‌رِواته سه‌ر ئیشه‌كه‌ی، ئه‌وه ته‌مبه‌ڵی فیكری و ده‌روونییه كه ده‌رباره‌ی ده‌ده‌وێین.
كه‌سێك موماره‌سه‌ی هیچ جۆره وه‌رزشێك نه‌كات و له كاتی گونجاوی خۆیدا و به راده‌ی پێویست ناخه‌وێت و هه‌ست به دارِووخانی ده‌روونی ده‌كات، ناتوانێ هه‌ست به ئینتیما بۆ نیشتمان بكات، هه‌روه‌ها ناتوانێ به‌شداریی كار و گه‌شه‌پێدان بكات.. چۆن دوای ئه‌وه ده‌گه‌رِێ به‌دوای گۆرِانكاریدا له ژیانیدا.. به‌دواى به‌ختیاری و سه‌ركه‌وتندا؟
ماندووبوون، ته‌مبه‌ڵیی فیكری و ده‌روونی، ته‌مبه‌ڵیی جه‌سته‌یی، ئایا ئه‌مه حاڵی لاوی خه‌مخۆری لێهاتووه؟
وێنای بكه ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ دیارده خراپه تووشی ملیۆنه‌ها كه‌س ببێت له جیهانی ئیسلامی‌دا.. شێخ (شه‌عراوی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وته‌یه‌كی زۆر جوانی هه‌یه، ده‌ڵێ: (ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌می وه‌شاندنی داسه‌كه‌ی خۆی نه‌خوات، ئه‌وه برِیار به‌ده‌ستی خۆی نییه ـ [ الذي لا يأكل من ضربة فاسه لا يملك قراره من رأسه) ] .
چۆن برِیار به‌ده‌ستی خۆی ده‌بێت، له‌كاتێكدا پشت به كه‌سی تر ده‌به‌ستێ له رۆزی و خواردنیدا..
هونه‌ری دزه‌كردن!
چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ هه‌ڵسێته‌وه، له‌كاتێكدا پیاوانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌چن بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بۆ خه‌وتن، یان بۆ یاریكردن، خۆین و فیكریان ماندوو ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هونه‌ره‌كانی دزه‌كردن، چۆن درۆ له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌ره‌كه‌یدا ده‌كات له فڵان شت و فڵان شت‌دا... به‌ڵام باس له هونه‌ری به‌رهه‌مهێنان ناكات، هۆكار و كاره‌ساته‌كه له‌و وته به‌ناوبانگه‌دایه كه ده‌یبیستین: " به راده‌ی وه‌رگرتنی پاره‌كه كار ده‌كه‌ین ". برایانم.. ئازیزانم.. ئه‌م وته‌یه به‌ره‌و شتێكی نادروست ده‌مانبات، چونكه هه‌ر كرێكارێ كاتێ رێك ده‌كه‌وێ له‌سه‌ر مووچه‌یه‌ك، ئه‌وه مه‌رجی خاوه‌ن كاری قبوڵ كردووه، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌یان بوو، ئه‌وه ماڵه‌كه‌ی حه‌رامه.. زۆرێك له فه‌رمانبه‌ران ئه‌گه‌ر بچیت به‌سه‌ریاندا یاری ده‌كه‌ن له پشت كۆمپیوته‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رِێوه‌به‌ر یان كه‌سێكی تر بچێت به‌سه‌ریدا، به یه‌ك كلیك ده‌یگۆرِێت.. و چه‌ندین شێوه‌ی تر له كاری دزه‌كردن، به‌خوا بینیومانه له زۆرێك له فه‌رمانگه و كۆمپانیاكاندا له‌لایه‌ن فه‌رمانباره‌كانه‌وه.
ئێمه له‌نێوان دوو پیاوداین: یه‌كێكیان كار ره‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه پێی وایه له‌گه‌ڵ به‌هره‌كانیدا ناگونجێت، له‌گه‌ڵ درێژی و پانیی سمێڵیشیدا هێشتا خه‌رجی له باوكی وه‌رده‌گرێ! ئه‌ویشیان ناچاره هه‌ر جۆره كارێك هه‌بێت بیكات، ئه‌مه‌شیان به گیان و حه‌ماسه‌وه ئه‌و كاره ناكات، هه‌ردووكیان نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیی نابه‌ن.
بینیتان حاڵی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مرِۆمان چییه؟ به‌خوا جاران له حاڵێكدا بوو و ئێستاش له حاڵێكی تردایه.. په‌روه‌ردگار هه‌موو شتێكی پێ داوین، نامانه‌وێ سوود له هیچ شتێك وه‌ربگرین، ئیتر چۆن ته‌پوتۆزی په‌ككه‌وته‌یی له خۆمان لابه‌رین سه‌رله‌نوێ به لێبرِاوانه بێینه‌وه مه‌یدانی كار؟!
یه‌كگرتوو .ژ.635
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای
ڕێگای ڕاستی
هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه له ڕێگای خوادا