به‌لاَم فه‌رموده‌ی قورئان (
ولا تقتلوا انفسكم ) (
ولا تلقوا بایدیكم الی التهلكه ) ، فه‌رموده‌ی
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم (
ان لبدنك علیك حقا) رێگه نادا فه‌رامۆشی هیچ جۆره زیانێك بكرێ
كه ده‌رهه‌ق به له‌ش و دروستی له‌ش و گیان ئه‌نجام بدرێ ، حه‌رامی ئه‌و
زیانه به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی زیانه‌كه‌یه بۆ له‌ش ساغی و مرۆڤی
موسڵمان ، به‌م جۆره جگه‌ره هه‌ره‌شه له پایه‌ی
زه‌روره‌تی (سه‌ر و نه‌فس ) ئه‌كا ..
زیانه‌كانی
جگه‌ره كێشان له‌سه‌ر عه‌قڵ و هۆش :
كه‌سێك كه یه‌قینی ببی
به زیانی شتێك كه چی دوچاری بوبێ و نه‌توانێ خۆی لێ رزگار بكا ، عه‌قڵی
كه‌سی ئاوا به‌نج كراوه و بوه‌ته ئه‌سیر و دیلی ده‌ستی ئه‌و عاده‌ت و
خووه كه ئابڵوقه‌ی بیر و هۆشی داوه و له كاری خستووه و توانای
بینینی ئه‌ركی خۆی نه‌هێشتووه ، چ عه‌قڵێكه كه‌سێك منداڵه‌كانی بۆ
قوتی رۆژانه ئاتاجن كه چی ئه‌و پاره ئه‌دا به دوكه‌لێ ره‌ش و ئه‌یكا
به قورگی خۆیدا ..
جگه‌ره كه حاڵه‌تێكی بێ ته‌وازونی
ئاوا له عه‌قڵ و سه‌لیقه‌ی جگه‌ره كێشدا دروست بكا چۆن زیانبه‌خش
نییه به ( زروره‌تی عه‌قڵ ) و چۆن وه‌ك (مخدر) و (مه‌ی) نه‌بوه‌ته
مایه‌ی ته‌عگیل كردنی عه‌قڵ و نه‌بوه‌ته خاوه‌ن هه‌مان عیلله‌ت و هۆی
حه‌رام كردنی (مه‌ی) و شته به‌نده‌كان .
زیانه‌كانی
جگه‌ره كێشان له‌سه‌ر ماڵ و سه‌روه‌ت :
زیانی جگه‌ره بۆ سامان و دارایی مرۆڤ
لای هه‌موان ئاشكرایه كه جگه له‌وه‌ی كه پریه‌تی له زیانی
جۆراوجۆر ده‌بێ ئه‌و خراپه‌یه به پاره بكرێ ، پاره‌و سامان كه به‌ئیسراف
و زیاده‌ره‌وی نابێ له (مباح) یش دا سه‌رف بكرێ ، جگه‌ره كێش ئه‌و
پاره‌یه له زیانی لاشه‌یی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابوری خۆیدا به
ئیسرافه‌وه سه‌رف ئه‌كا ، جا ئه‌م زیانه گه‌وره‌یه له ماڵ و سامان
به‌بێ به‌رامبه‌ر گه‌وره‌رتین زیانه و كه‌س ناتوانێ نكولی لێ بكا ، هه‌ره‌شه
له پایه‌ی (زه‌روره‌تی مال و سامان
) ده‌كا .
زیانه‌كانی
جگه‌ره‌كێشان بۆ نه‌وه و نه‌سل :
بێگومان زیانه‌كانی جگه‌ره
بۆ ته‌ندروستی به گشتی له دڵ و سی و قورگ و جه‌رگ و گه‌ده و .. دا
ئاسه‌واری خراپ به جێ ده‌هێڵی له نه‌وه و نه‌سلی مرۆڤدا چ له سكی
دایكی‌دا و چ له پاش له دایك بون به تایبه‌ت بۆ ژنی سك پرِ و دووگیان
و شیرده‌ر ..