فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
له‌پاش كه‌نداوی 18 (هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌نێوان نۆژه‌نكردنه‌وه‌و وێرانكردندا)
رِاوێژ حه‌سه‌ن
له‌پاش رِوخانی رِژێمی پێشوی عێراق ته‌نها دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌بۆنی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه‌ی كه‌دامه‌زراوه‌كانی ناو ئه‌م ولاَته‌ی گرتۆته‌وه كه (تایه‌فه‌گه‌ریه)به‌دوور بوو لێی هه‌ڵبژارده‌و وه‌رزش بوو، كه‌به‌داخه‌وه پاش به‌سه‌ربردنی زیاتر له‌سێ ساڵ ئه‌م په‌تایه له‌م دامه‌زراوه‌شدا خۆی پێ حه‌شارنه‌دراو ناوی به‌رزی عێراق و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی بۆگه‌ن كرد كه‌ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه به‌ره‌و دامه‌زراندنی پێگه‌و بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ده‌رۆشت نه‌ك ته‌نها له‌كه‌نداوو وولاَتانی عه‌ره‌بی و ئاسیادا به‌ڵكو له‌جیهانیشدا. ئه‌مه‌ش پاش ده‌سكه‌وتی ئۆڵمپیاتی ئه‌سیناو جامی غه‌ربی ئاسیا‌و ئۆڵمپیادی ئاسیا‌و چه‌ند نازناوو پله‌یه‌كی دیكه‌ش.هه‌روه‌ها یاریزانانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربلاَو به‌جیهان و ناوچه‌كه‌دا ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندبوو. چگه له‌مه‌ش رِاهێنه‌رانی عێراق جێگه‌ی داواكاری یانه‌كانی ناوچه‌كه‌و دراوسێكانن به‌بێ وردبونه‌وه له‌مه‌زهه‌بیان به‌لاَم به‌داخه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌م پاكیه‌ی نه‌پاراست و تایه‌فه‌ی شیعه سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته‌كانیان شێواند له‌رِێگای كه‌ناڵی وه‌رزشی عێراقیه‌وه كه فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م كه‌ناڵه رِه‌وتی سه‌دری ته‌زكیه‌یان ده‌كه‌ن پاش كۆتا هاتنی یاری نێوان عێراق و سعودیه به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌رِه‌وشتی بێژه‌رانه به‌رِاهێنه‌ری به‌ئه‌زمونی عێراقی (ئه‌كره‌م سه‌لمان)دا ته‌قیه‌وه‌و به‌خائن و تایفی و ئاره‌زو په‌رست و خۆسه‌پێن و پاره‌خۆر ناویان برد،وه‌ك بڵێی ده‌بێت رِاهێنه‌ر له‌هه‌موو یاریه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت و شكست نابێت له‌به‌رنامه‌یدا بێت كه ئه‌مه‌ش تائێستا هیچ رِاهێنه‌رێك له‌جیهاندا به‌ده‌ستی نه‌هێناوه. چگه له‌مانه‌ش ئه‌كره‌م سه‌لمان عێراقی بۆ جامی وولاَتانی ئاسیا سه‌رخستوه كه‌ئه‌مه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر (چین و فه‌ڵه‌ستین و سه‌نگافوره)دابوو هه‌روه‌ها ئه‌كره‌م سه‌لمان خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رزو خاوه‌ن وره‌و به‌ڵێنی پۆلاَینه كه‌پاش تۆماركردنی گۆڵێكی ته‌مومژاوی له‌به‌رامبه‌ر سعودیه‌داو كارتێكی سور بۆ عێراق تادوا چركه عێراق به‌شێوه‌ی هێرش یاری كردوو كۆنترِۆڵی یاریش له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدابووبه‌لاَم قه‌ده‌ر عێراقی له‌كه‌نداوی 18 به‌ده‌رناو له‌خوله‌كی 92دا به‌حرێن گۆڵی دووه‌می له‌قه‌ته‌ر كرد‌و به‌جیاوازی گۆڵ كردن به‌حرێن بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌ركه‌وت. هه‌روه‌ها كه‌ناڵی وه‌رزشی عێراقیه رِێگای كورته‌نامه‌ی كرده‌وه كه‌سه‌رجه‌میان دژی كه‌سایه‌تی ئه‌كره‌م سه‌لمان بوو،جگه له‌مانه‌ش رِه‌زاق فه‌رحان (پێشتر ئه‌كره‌م سه‌لمان به‌هۆی بێ رِێزی ئه‌م یاریزانه‌وه له‌هه‌ڵبژارده وه‌ده‌ری نابوو) له‌پاش یاریه‌كه كه‌وته دۆركردن بۆ ئه‌كره م سه‌لمان و به‌وه تاوانباری كرد كه‌گوایه به‌یاریزانه‌كانی وتوه نابێت گۆڵ تۆماربكه‌ن،ئه‌م وته‌یه عیماد محه‌مه‌د بۆ mbc ی دوباره كرده‌وه به‌لاَم یاریزانانی خاوه‌ن رِێز له‌هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (نور سه‌بری، یونس مه‌حمود، هاوار مه‌لا محه‌مه‌د) سه‌رجه‌م ئه‌م قسانه‌یان به‌درۆو هه‌ڵبستراو بۆ كابتن ئه‌كره‌م سه‌لمان ناوبرد،پاش ئه‌م رِوداوه نه‌ویستراوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی كه‌حسێن سه‌عیدی سونی رابه‌رایه‌تی ده‌كات ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌رِێته‌وه‌و ئومێد‌و هیوای عێراق بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیای 2007 له‌نزمترین ئاستدایه ئه‌گه‌ر رِزگاركه‌رێكی وه‌ك عه‌دنان حه‌مدو یه‌حیا عه‌لوان و ئه‌كره‌م سه‌لمان رِزگاری نه‌كه‌ن.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی