فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
ده‌مه ته‌قێیه‌ک له‌گه‌ڵ شه‌یتان
نووسینی: شیخ عائض القرنی
وه‌رِگێرِانی به ده‌ستكاریه‌وه: هێمن عبدالعزیز
له شه‌وێكی تاریك و كش و ماتدا ده‌گه‌ڵ شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێ كرا‌و كه‌وتبوومه رێ، كه گوێم له بانگی به‌یانی بوو، ویستم به‌ره‌و مزگه‌وت بكه‌ومه رِێ..
پێی گوتم: شه‌وێكی درێژت له پێشایه، بنوو ساتێ تا كاتی دێ..
گوتم: ترسم وایه له ده‌ستم چێ..
گوتی: كات درێژه‌و ته‌واو نابێ!
گوتم: ئاخر ترسم وایه فریای جه‌ماعه نه‌كه‌وم..
گوتی: زۆر وه‌سه‌ر خۆت وه‌توون مه‌گره!
وای كرد كه تا ده‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر رِا نه‌بم له خه‌و!
ئینجا به گوێما چرپانی: خاترجه‌م به خه‌مێ مه‌خۆ رِۆژان گشتی كاتن بۆ تۆ!
دانیشتم تا خه‌ریك بم به وێردی خوا ، له پرِ خه‌یاڵ به‌ری ده‌رگای لێ گرتم.. رِووم ده شه‌یتان كرد‌و گوتم: به‌ری نزا‌و دوعات لێ گرتم..
گوتی: هه‌ڵی گره بۆ شه‌و..
عه‌زمم گرت كه تۆبه كه‌م و رِوو ده خوا كه‌م..
گوتی تۆ هێشتا گه‌نجی چاوه‌كه‌م !
گوتم: له مردن ئه‌ترسم!
گوتی: ته‌مه‌ن وه‌به‌ریه‌تی ئازیزم!
دانیشتم و رِووم كرده قورئِانی..
گوتی: دڵت خۆش كه به گۆرانی..
گوتم: ئاخر حه‌رِامه..
گوتی: هه‌موو شتێك به مه‌رامه
گوتم: ئاخر فه‌رمووده‌كانی لای من تێكرِا ئه‌ڵێن یاساغن..
گوتی: هه‌موویان لاوازن..
به‌لای جواناندا رِه‌ت بووم چاوم گرت..
گوتی: جا نه‌زه‌ر چی یه؟
گوتم: ئاخر خه‌ته‌ره..
گوتی: تێفكرین له جوانی رِه‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ره..
پێی گوتم ئه‌وه بۆ كی ئۆغر؟
گوتم: ئه‌چم عه‌مره ئه‌كه‌م ئاخر..
گوتی: خۆت ئه‌خه‌یه‌ته تالوكه.. خۆ كاری خێر گه‌لێكن وازی لێ بێنه هه‌نووكه؟
گوتم: ئه‌بێ حاڵ و دڵه‌كان ساز كرێن..
گوتی: چوونه به‌هه‌شت هیچ كرده‌وه‌ی ناوێن..
كه چووم ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌م..
گوتی: ئابرِووی خۆت مه‌به چاوه‌كه‌م!
گوتم: ئه‌وه سودی به‌نده‌كانی تیایه..
گوتی لێت ئه‌ترسم كه ناو ده‌ركه‌ی فیتنه‌ش هه‌ر له‌وه دایه!
گوتم: رِات چۆنه به‌رامبه‌ر هێندێ ناو؟
گوتی: وه‌ڵامی تایبه‌تی و گشتیت سه‌ر سه‌رو سه‌ر چاو!
گوتم: ئه‌حمه‌دی كورِی حه‌نبه‌ل..
گوتی: ئه‌و قه‌وله‌ی كوشتمی كه ئێژێ خۆ گره به قورِئان و سوننه‌ی پێغه‌مبه‌ر..
گوتم: ئیبن و ته‌یمیه..
گوتی: رِۆژانه به‌سه‌رما ئه‌كێشێ خواناسه‌كه‌ی ئه‌وده‌مه..
گوتم: بوخاری؟
گوتی: به كتێبه‌كانی ئاگری هێنامه ماری!
گوتم: حه‌ججاج؟
گوتی: خۆزیا هه‌زار حه‌ججاجی وا ده‌ر ئه‌چوو.. له كیسمان چوو، ئه‌و كه‌ڵه پیاوه‌ی سه‌رده‌می زوو..
گوتم: فیرعه‌ون؟
گوتی: له‌سه‌رمانه سه‌ری خه‌ین و له دوعا له بیری نه‌كه‌ین..
گوتم: سه‌ڵاحه‌ددین پاڵه‌وانی حه‌تتین؟
گوتی: هه‌ر ئه‌وه كه به‌ری دڵی گرتین ( رِیسوای هه‌ردوو دونیایێ كردین )
گوتم: محمد ی كورِی عبدالوهاب؟
گوتی: ده‌روونی ئاگر تێ به‌ردام به ده‌عوه‌كانی و سووتاندمی به شیهاب!
گوتم: ئه‌بو جه‌هل.. فیرعه‌ونه‌كه‌ی سه‌رده‌م ؟
گوتی: ئێمه‌ین بۆ ئه‌و براو خۆشه‌ویست و هاوده‌م.
گوتم: ئه‌بو له‌هه‌ب؟
گوتی: له گه‌ڵی داین ( له شام بێ یان له حه‌له‌ب )
گوتم: لینین؟
گوتی: هاویشتمانه نێو ته‌نوور خۆیشی له‌گه‌ڵ ستالین.
گوتم: گۆڤاره بێ ئابرِووه‌كان؟
گوتی: هه‌ر ئه‌وه شه‌ریعه‌تمان..
گوتم: سه‌ته‌لایت ته‌كنه‌لۆژیه‌كه‌ی سه‌رده‌م..
گوتی: خه‌ڵكی پێ وه‌ك كه‌ر لێ ئه‌كه‌م؟!!
گوتم: چایخانه‌كان؟
گوتی: مۆڵگه‌یه بۆ لۆتی و بێ كاره‌كان.
گوتم: وێردتان چی یه؟
گوتی: گۆرانی .
گوتم: خواستتان؟
گوتی: ده‌خوازین به بێ وه‌ستان.
گوتم: رِاتان چی یه له‌باره‌ی بازارِ؟
گوتی: زۆر لێ ی ئاسووده‌ین ئه‌به‌د لێ ی نابین بێزار.
گوتم: حیزبی به‌عسی عه‌فله‌قی؟
گوتی: زیكری منه لایه‌قی ..
گوتم: چۆن خه‌ڵكی ته‌فره ئه‌ده‌ن ؟
گوتی: به شه‌هوات و شوبوهات و ئومنیاتی تورِه‌هات...
گوتم: ئه‌دی ئافره‌ت ؟
گوتی: به ته‌به‌رروج و سفورو داب و نه‌ریت و كولتوور‌و پشت كردنه خوا به بێ سنوور.!
گوتم: ئه‌ی زانایان ؟
گوتی: به خۆ ده‌رخستن و عوجب و له خۆ بایی بوونی بێ پایان..!
گوتی: به سه‌رقاڵی له بازارِو كرِین و فرۆشتی بێ شومار..
گوتم: ئه‌ی تاجیرو بازرگان ؟
گوتی: هه‌ر لێیان گه‌رێ به‌قوربان به نێو دونیا بردومنه خوار.. ده‌ست بڵاوی بێ هه‌موار.. سو‌و وه‌رگرن به بێ شومار.!
گوتم: ئه‌ی گه‌نجه‌كان به چ ده‌ردێكا ئه‌به‌یت؟
گوتی: به غه‌رامیات و ئه‌وین داری.. پشت كردن بێ له دینداری.. هه‌ر ئه‌مه‌شه رِه‌گی هاری!
گوتم: چی ئه‌ڵێ ی به یه‌هوودی ؟
گوتی: غیبه‌تیان مه‌كه چی دی ، ولاتیكی رِۆح سووكه و خۆشه‌ویسته ئیدی؟
گوتم: ئه‌بو نه‌واس؟
گوتی: سه‌ر چاوو سه‌ر سه‌ره‌و شیعره‌كانیم له‌به‌ره هه‌ر ئه‌ویشه سه‌روه‌ره..
گوتم: ئه‌هلی حه‌داسه؟
گوتی زانستیان لێ وه‌ر گرتووین به ویراسه.!
گوتم: عه‌لمانیه‌ت؟
گوتی: برِوامانه.. دیدمانه هه‌ر ئه‌ویشه به‌قیمه‌ت .. ئه‌وانن ئه‌هلی ده‌جه‌ل .. جێگه‌ی ئومێد‌و ئه‌مه‌ل .. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان بێ ده‌گه‌ڵی دام تا ئه‌جه‌ل.!.
گوتم: چی ده‌ڵێ ده‌رباره‌ی واشنتۆن؟
گوتی: خیتابه‌كانیان ئه‌وتۆن .. ئاوێته‌ی فیكرمن چۆن؟ سوپایان سوپای منن.. چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن و بۆ كێ برِۆن.. هه‌ر ئه‌ویشه مه‌وتینم و مایه‌ی چاوو دڵی رِۆن..
گوتم: چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ی بانگه‌وازكار؟
گوتی: سزایان داوم ( هه‌موو جار ) مانوویان كردووم..پیریان كردووم به‌یه‌ك جار. ئه‌وی بنیاتمنابوو سه‌رو بن هانیانه خوار .. ده‌ست ئه‌كه‌م به گۆرانی به قورِئان ده‌مهێننه خوار.. رِوویات تێ كه‌م نه‌فره‌ت ئه‌كه‌ن و رِوو ئه‌كه‌نه په‌روه‌ردگار .
گوتم: چی ئه‌ڵێی له‌باره‌ی رِۆژنامه‌كان؟
گوتی: كاتی كه‌سی پێ ناهێڵین.. ته‌مه‌ن به‌زایه ئه‌به‌ین .. پاره‌و پوول پێی به فیرۆ ئه‌ده‌ین..
گوتم: ئه‌ی بی بی سیه‌كه‌ی به‌ریتانیا؟
گوتی: له رِێ و ده‌نگی ئه‌مه‌وه ژه‌هر تێكه‌ڵ به شه‌كرێ ئه‌كه‌ین.. شه‌رِ له نێوان عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م په‌یا ئه‌كه‌ین.. سوپاسی زاڵم و زۆردارانی پێ ده‌كه‌ین..
گوتم: چی ده‌ڵێ ی ده‌رباره‌ی قه‌ڵه رِه‌شێ؟
گوتی: زاڵم كرد به‌سه‌ر قه‌له‌نده‌رێ .. تا كوشتی به ده‌رده‌سه‌رێ .. له گۆرِی ناو بۆی چووه سه‌رێ.
گوتم: چیت كرد به قارِوون؟
گوتی: پێم گوت: توند بیپارێزه هه‌رچیت هه‌یه له خشڵ بێ یا ئاڵتوون.. تا هه‌ر خۆت سه‌ر به‌رزو به‌خته‌وه‌ر بی هه‌تا ماوی هه‌ر سه‌روه‌ر بی.
گوتم: چی ده‌ڵێ ی ده‌رباره‌ی فیرعه‌ون؟
گوتی: پێم گوت: ئه‌ی گه‌وره‌ی خاوه‌ن شكۆم .. بڵی هه‌ر موڵكی میسره هی خۆم.. ئه‌و كات هه‌ر تۆی سه‌ركه‌وتوو به سه‌ری خۆم.
گوتم: چی ده‌ڵێ ی ده‌رباره‌ی ئارِه‌ق خۆره‌وه‌كان؟
گوتی: ( وێسكی و شه‌مپانیا ) نرخ ناكرێ به ئاڵتوون ،هه‌ر ئه‌وه داڵده‌ی ده‌روون.. وه لانه‌ری ماندو و زه‌بوون.. تا ئه‌توانی خۆت خه‌نی كه ده‌رگای ته‌وبه‌ش هه‌ر واڵایه بێ چه‌ندوو چوون.
گوتم: چی تۆی كوشتووه به چی وه‌رِسی ؟
گوتی: ئایه‌تی كورسی .. ته‌نگی كردووم هه‌ناسه‌و نه‌فسی، تا ئه‌به‌د ئه‌ناڵێنم و وام له نێو حه‌بسی..
گوتم: كێت له هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت؟
گوتی: لۆتی و پۆتی و چاوه‌ش و و شاعیری دڵ رِه‌ش و تاوانبارانی بێ به‌ش و هه‌موو پیس و نه‌گرێسێكی رِوو رِه‌ش.
گوتم: رِقت له كی یه؟
گوتی: ئه‌هلی مزگه‌وت و نوێژ و سوژده‌و دونیا نه‌ویست و هه‌موو موجاهێدێكی خۆ نه‌ویست.
گوتم: په‌نا بۆ تۆ ئه‌ی خوا له ئیبلیسی به‌د خوا.. ئه‌مه‌م گوت: كه‌وت به رِوا ده‌تگوت به قورِا چووه ئه‌مه‌شه پاداش بۆ درۆزنی به‌د رِووه.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی