مـــاڵـــه وه
فۆنتی کوردی
دۆعاو پاڕانه وه
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
کاته کانی نوێژ
ده‌عوه‌و سیاسه‌ت له كارى ئیسلامی‌دا
یاساناس . مه‌ولود باوه مراد "
به‌شى یه‌كه‌م
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت به گۆڤارى لڤین (ژماره (50)ى مارت 2007)دا ئاماژه‌یه‌كم به په‌یوه‌ندیى نێوان ده‌عوه ء سیاسه‌ت كردبوو، كه به‌رِاى من ء به گوێره‌ى ئه‌وه‌ى ته‌جروبه‌ى زۆرێك له حیزب ء جه‌ماعه‌ت ء گروپه ئیسلامیه‌كان نیشانى داوه، كه مومارسه‌كردن و ئه‌نجامدانى ئه‌رك و پێویستییه‌كانى ئه‌م دوء پرۆسه‌یه به هه‌موو كار و چالاكیه‌كانیه‌وه له یه‌ك چوراچێوه‌دا كارێكى گرانه و هه‌میشه لایه‌كیان ده‌بێته قوربانى به‌شه‌كه‌ى تر.
وادیاربوو ئه‌م بۆچوونه مشتءمرِ و قسه‌وباسى به ته‌فسیر و تێگه‌شتن و بۆچوونى جیاجیاوه لاى هه‌ندێك له برایان لێ كه‌وتبووه‌وه.
*ره‌نگه هه‌ندىَ له‌و خۆشه‌ویستانه پێیان وابووبىَ كه به‌نده لێره و له‌وىَ كتێبێك یان نوسین ء رایه‌كم به‌رچاو كه‌وتبێت ء كوت ء پرِ له‌و دیمانه‌یه‌دا گوزارشتم لىَ كردبێت، راستیه‌كه‌ى وانییه و من له ساڵى (1997)وه بۆ ئه‌مرِۆ بیرورِام وایه‌و ئه‌مه‌شم له ده‌فته‌رى یاداشته‌كانم دا تۆماركردووه و، هه‌رجارێكیش قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كرابێت به روونى بیرورِاى خۆم له‌م باره‌یه‌وه خستووه‌ته‌روو، به‌تایبه‌ت له كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌ى (16/6/2005)دا كه ئه‌میندارى گشتى ء ژماره‌یك له برایانى مكه‌كته‌بى سیاسی ء سه‌ركردایه‌تى ء زانایان ء خوشكان ء به‌شداربووانى سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانى حیزبى تیادا ئاماده‌بوون، به مه‌به‌ستى ده‌سنیشانكردنى ئالیه‌تى نوىَ بۆ كارى ده‌عوه، به‌نده له به‌شدارى خۆمدا به‌م ناوونیشانه بابه‌ته‌كه‌م پێشكه‌ش كرد (كارى ئیسلامیى له هه‌ردوو بوعدى سیاسى ء ده‌عه‌ویدا).
*ره‌نگه هه‌ندێك له‌و برایانه گومانى واببه‌ن كه ئه‌م بۆچوونه گوزارشت له كوتله و باڵێك بكات كه راى جیاوازى هه‌بێت ء دونیاكه خراپ بووه و حیزبیش قابلى ئه‌م جۆره روداو و قه‌یرانانه‌یه، ده‌ڵێم جگه له‌وه‌ى له حیزبى یه‌كگرتوودا باڵ ء كوتله، بوونى نییه، به‌نده نه كوتله‌ى كه‌سم ء نه كوتله‌شم هه‌یه، هه‌روه‌ك له چه‌ندین دیمانه‌ى سایت ء رۆژنامه‌كاندا ئاماژه‌م پێكردووه له یه‌كگرتوودا بیرورِاو تێگه‌یشتنى جیاواز ئازاده و مافى هه‌موو كه‌سێكه ء، له‌ته‌ك ئه‌مه‌دا ئیلتیزام به برِیارى حیزب واجبه، ئه‌گه‌رچى جیاواز ء دژیش بێت به بۆچوون ء هه‌وڵویستى تاكه كه‌سى هه‌ر كه‌سێك، حیزب یانه‌یه‌كى رۆشنبیرى ء فیكری، یان ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه و دیراسات نییه، حیزب به‌رپرسیاریه‌تییه له‌و هه‌ڵوێست ء برِیار و ئاراسته و رێنماییانه‌ى كه بۆ جه‌ماوه‌رى حیزب یان گشت جه‌ماوه‌ر ده‌رده‌چێت ء ده‌بێت به‌و هه‌ست ء گیانه‌وه ته‌عامولى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
*ره‌نگه نیگه‌رانى هه‌ندێك له‌و به‌رِێزانه له رووداوه‌كه‌ى (ئیمام ئه‌حمدى كورِى حه‌نبه‌له‌دا) بخوێنمه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى خه‌لقى قورئان، كه زیندانى ء ئه‌شكه‌نجه و ئازارى زۆر درا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه داوایان لێ ده‌كرد بڵێت (قورئان مه‌خلوقه)، نه‌ى وتوو و دانى پێدانه‌نا، دواتر دۆست و لایه‌نگرانى (ئیمام ئه‌حمه‌د) پێیان وتبوو: بابه‌ته‌كه به‌و راده‌یه قورِس ء ئاڵۆز نییه و ته‌ئویل هه‌ڵده‌گرىَ و تا ئه‌و راده‌یه جه‌ختكردنى نه‌ده‌ویست، ووتبوى( ئاخر ده‌ترسم ئه‌مرِۆ ئیقرارى خه‌لقى قورئان بكه‌م، رێگه خۆشكه‌م دواتر بڵێن خواى قورئانیش مه‌خلوقه). به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ئه‌م برایه ئێسته بڵىَ با كاروچالاكیى سیاسه‌ت ء ده‌عوه لێك جیابكه‌ینه‌وه، دواتریش له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌و نووسه‌ر و رۆشنیرانه‌ى كه قسه له‌سه‌ر ئیسلامى سیاسیى ده‌كه‌ن ده‌ڵێت، با دین ء سیاسه‌تیش لێك جیابكه‌ینه‌وه!، من به‌داخه‌وه ئه‌و ئیعترافه ده‌كه‌م تا ئێسته‌شى له‌گه‌ڵدابێت هیچ پاڵنه‌رێكم له خۆمدا نه‌بینیوه وابكات ده‌ست بده‌مه خوێندنه‌وه و موتاڵاكردنى نووسینى كه‌سێك، بۆ ئه‌وه‌ى بزانم خۆم چى ده‌كه‌م واته به‌زه‌روره‌ت ء پێویستم نه‌زانیوه كتێبێكى (محه‌مه‌د ئه‌راگۆن) یان (فوئاد زه‌كه‌ریا) یان (عه‌لى حه‌رب).. یان ء.. یان بخوێنمه‌وه، تا به هۆى ئه‌وانه‌وه له‌و ئیسلامى سیاسییه یان حه‌ره‌كاتى ئوسوڵییه تێبگه‌م، كه خۆم (27) ساڵ ته‌مه‌نم تێدا سه‌رف كردووه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌حلیل ء بۆچوون ء خوێندنه‌وه‌كانیان هه‌مووى به هه‌ڵه و دوور له راستى بزانم، یان له‌ناو ته‌وژمى ئیسلامی‌دا وێنه له‌سه‌ر قسه و راكانیان ده‌ست ناكه‌وێت، نه‌خێر، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه رام وایه ئه‌مانه نووسین و ته‌حلیل ء بۆچونه‌كانیان به پاڵنه‌رى خزمه‌تى زانست و راستكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و چاره‌سه‌رى كه‌موكورتیه‌كانى ناو بزافی ئیسلامى نانووسن، به‌ڵكو ته‌نها بۆ له‌كه‌داركردن ء عه‌یبداركردنى ته‌وژمه‌كه‌یه و به دافعى ناحه‌زانه ده‌نووسن. به‌ڵىَ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دین وه‌ك وه‌حى په‌یامى خودا نه‌ك من ء ئێوه و هیچ كه‌س قسه‌ى نییه، به‌ڵام له‌سه‌ر چۆنیه‌تى رێكخستنى دین ء سیاسه‌ت وه‌ك سیستمێكى سیاسیی ناو چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تدا ده‌بىَ قسه و بۆچوون و تێراوانینى روون ء ئاشكرامان هه‌بێت، ئایا ئێمه كام چوارچێوه و تیۆرى په‌سه‌ند ده‌كه‌ین بۆ رێكخستنى په‌یوه‌ندیى دین ء سیاسه‌ت له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تدا؟ (نه‌زه‌ریه‌ى حاكمیه‌ت، نه‌زه‌ریه‌ى خه‌لافه‌ت، نه‌زه‌ریه‌ى ئیماره‌ت، نه‌زه‌ریه‌ى ویلایه‌ت) كام فۆرمه‌ى ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند ده‌كه‌ین ؟ (ده‌وڵه‌تى كۆمارى، كۆمارى نیابى، كۆمارى سه‌رۆكایه‌تى، مه‌له‌كیه‌ت) هه‌موو ئه‌م زاراوانه‌یه خۆراكى تێكه‌ڵاوبوونى حیزب و گروپ و كۆمه‌ڵه‌كانى ناو بزافى ئیسلامیى له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و قسه‌ى تێداده‌كه‌ن و ده‌لیلى شه‌رعى بۆ ده‌هێننه‌وه ء پاڵپشتى ده‌كه‌ن به ته‌جروبه و نموونه‌كانى مێژوو، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه گرفتى ده‌سته و یه‌خه‌ى ئێمه نییه، به‌ڵام وابزانین چۆنیه‌تى په‌یوه‌ندیى دین و سیاسه‌ت قسه هه‌ڵناگرێت ء پێویستیمان به وێناكردنێكى روون نییه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه.
*ره‌نگه هه‌ندێك له‌و برا به‌رِێزانه ئه‌وه نیگه‌رانى كردبن و بڵێن جا ئه‌گه‌ر ده‌عه‌وه له سیاسه‌ت دوورخرایه‌وه كه‌واته ئه‌م حیزبه هیچ په‌یوه‌ندیى به دینه‌وه نامێنىَ ء ئیتر به چ رێگه و وه‌سیله‌یه‌ك ء، چۆن ئێمه كه‌سى ئیماندار و خواناس ء مولته‌زیم له ناو حیزب‌دا دروست بكه‌ین؟
ئیتر جیاوازى ئێمه و حیزبێكى عه‌لمانى چییه؟ مه‌گه‌ر ئه‌م برایه خۆى ناڵێت: حاكمى ئیماندار و حكومه‌تى عادلمان ده‌وێت ء هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌گه‌رِ؟ ئه‌م رایه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌شتنه ناكۆكن! ئه‌م ئه‌نجامگیریه له‌م چه‌ند رووه‌وه هه‌ڵه‌یه:-
1- ئه‌و رایه‌ى به‌نده كه له‌مه‌وبه‌ر وتوومه و له ئێستاشدا دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه ء له ئاینده‌شدا له‌سه‌رى سوورده‌بم مه‌سه‌له‌یه‌كى فیكرى ء تێگه‌یشتن ء بۆچوونێكى تیۆرى نییه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌یه‌كى میكانیزمى ء ئیجرائییه ء مه‌به‌ست تیایدا دابه‌شكردنى توانا و سه‌لیقه و لێهاتن ء پسپۆریه له‌م دوو بواره‌دا، به مه‌به‌ستى چاكتر ئه‌نجام دان ء باشتر چالاك بوون..
2- هه‌موو حیزب و كۆمه‌ڵ و گروپێكى سیاسى ده‌زگاى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه كه پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ى ئه‌ندامانى له‌سه‌ر بیروباوه‌رِ و جیهان بینى و تیۆریه سیاسییه‌كانى حیزب په‌روه‌رده ده‌كات و پێیان ده‌گه‌ێنێت. له حیزبى یه‌كگرتووشدا مه‌كته‌بى رێكخستن به هه‌ردوو به‌شه سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌وه (په‌روه‌رده و رێكخستن) به مه‌نهه‌جێكى تێروته‌سه‌ل و تۆكمه‌وه له‌وه‌تى حیزب هه‌یه به باشترین كادرى قیادیه‌وه، شه‌وانه و رۆژانه سه‌رگه‌رمى كارى پێگه‌یاندن و رۆشنبیركردن و په‌روه‌رده‌كردنى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه به چه‌ندین میكانیزمى جۆراوجۆره‌وه، ئه‌مه سه‌ربارى مه‌كته‌بى راگه‌یاندن به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ربارى ده‌زگاى پێگه‌یاندنى كادیران كه پاش كۆنگره‌ى چواره‌م دامه‌زراوه، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌زگایانه نه‌توانن به رێبازێكى زانستیانه‌ى به‌رنامه‌كراوى ئامانجدار كه‌سێكى دیندار و خواناس و مولته‌زیم دارِێژن، ئیتر مانا له بوونیاندا نامێنىَ.
3- ئه‌گه‌ر پێمان وابىَ سیاسه‌ت به هه‌ردوو چوارچێوه فراوانه‌كه‌یه‌وه (ده‌وڵه‌ت و حیزب) ته‌نها چوارچێوه‌ى گونجاو و له‌بارن بۆ ده‌عوه و ناشىَ و نابىَ ده‌عوه له چوارچێوه‌ى ئه‌م دوو ئۆرگانه دووركه‌ونه‌وه، ئه‌گینا ئه‌نجام نادرىَ، ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌ین و ئه‌م تێگه‌شتنه پێچه‌وانه‌ى سه‌ره‌تایى ترین مه‌بده‌ئى قورئانى ده‌عوه‌یه، كه ده‌عوه له مانا ساده‌كه‌یدا ته‌بلیغى دینه و، ئاراسته‌ى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه كراوه و موخاته‌ب مرۆڤى تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه، ئیتر له هه‌ر چوارچێوه‌یه‌كدا بێت.
*ره‌نگه هه‌ندىَ له‌و برا به‌رِێزانه گرفتیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌بێت، كه‌ده‌ڵێن: چۆن ده‌كرێت بڵێین با فڵان كه‌س سیاسیى بێت و داعى نه‌بێت؟، یان سیاسییه و داعی نییه؟ یان فڵان كه‌س موهه‌ندیس بێت و داعی نه‌بێت؟ وه‌زیربێت و داعی نه‌بێت؟ مه‌گه‌ر هه‌موو ژیانى مرۆڤى موسڵمان ده‌عوه نییه؟ ئه‌م جیایى و جیاوازییه له كوێوه هات؟ ئه‌م قسه‌یه لێوانلێوه له ساده‌یى و، سه‌تحى روانینێكى زۆرى پێوه دیاره، چونكه له‌م رووانینه‌دا تێكه‌ڵاوكردنێكى ئاشكرا هه‌یه له نێوان كارى چاكه و _العمل الێالح- و هه‌ستان به‌كارى مه‌عروف -ئه‌مر به مه‌عروف- وه‌ك ئه‌ركى هه‌ر تاكێكى موسڵمان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى ده‌عوه بۆ گه‌یاندن و راگه‌یاندنى دین به كۆمه‌ڵگه و گشت تاكه‌كانى و كارى ئیختیساسی داعى بووندا. كاتێك كارێكى چاك یان مه‌عروفێك بۆ هه‌ركه‌سێكى موسڵمان به هه‌ر ناونیشانێكى پیشه‌وه و له هه‌ر پله‌یه‌كى وه‌زیفیدا دێته پێش یان خۆى خۆبه‌خشانه و ئاره‌زومه‌ندانه شتێك له‌خۆى نیشان ده‌دات جا ئیتر قسه‌بێت، یان ره‌فتار، یان كار و كردار، ئه‌مه ئه‌ركێكى ساده‌ى ئیلتزام به‌دین و به‌هاكانى دینداریه و به هه‌رشێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان برژێته حیسابى چالاكیى ده‌عوه و له قازانجى ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه، به‌دیلى خودى پرۆسه‌كه ئیختساسى داعیبوون نییه.
*ره‌نگه و... ره‌نگه.. ره‌نگه‌ى زۆرى تریش هه‌بێـت تا ئه‌و جێگه‌یه‌ى هه‌ندێك ئیجازه به‌خۆیان بده‌ن كه قسه‌ى سارد و بآ له‌زه‌تیش بكه‌ن، به هه‌رحاڵ بۆ خاوه‌نى هه‌موو ره‌نگه و ئه‌گه‌ره‌كان، ده‌ڵێم: به‌نده رام وایه له‌به‌رئه‌وه‌ى :-
یه‌كه‌م/ كار‌و چالاكیى سیاسی له رووى كرده‌ییه‌وه ده‌رهاویشته‌ى گۆرِان و رووداوه سات به ساته‌كانى كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته و ده‌بێت به‌هه‌مان هه‌ناسه‌وه ته‌عامول له‌گه‌لڕ پێدراوه نوێیه‌كانى بكرێت، ئه‌مه‌ش خۆ ته‌رخانكردن و بایه‌خپێدان و به‌دواداچونى به‌رده‌وامى ده‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ جۆرێكى تایبه‌ت به‌خۆى له میكانیزم و لێهاتن و لێوه‌شاوه‌یى -دواتر باسى ده‌كه‌م- هه‌روه‌ها هه‌ستان به ئه‌نجامدانى ئه‌رك و پێویستییه‌كانى ده‌عوه‌ش كارێكى فراوان و به‌ردوامه و بابه‌تى دواخستن یان په‌راوێزخستن نییه، خۆ ته‌رخانكردن و زانست له بواره‌كانى شه‌ریعه‌ت و مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌دا و ره‌خساندنى كه‌ش و فه‌زاى پاكژ و ئارام و....هتد ده‌وێت.
دووه‌م/ ئه‌م دوو زاراوه‌یه له رووى مه‌فهومى و بابه‌ته‌وه لێك جیاوازن، لێره‌شه‌وه ئالیه‌تى كاركردن و كایه‌ى كارتیاكردن و ئامانجه مرۆییه‌كۆمه‌ڵایتیه‌كان، واته ئه‌وه‌ى كه ده‌یانه‌وێت له دنیاى مرۆڤه‌كاندا بێته‌دى و ...هتدیان، لێك جیاوازده‌بێت.
سێیه‌م/ زۆرێك له فه‌رمان و داخوازییه‌كانى شه‌ریعه‌تى ئیسلام به‌هه‌موو مانا فراوانه‌كه‌یه‌وه له هیچ كام له چوارچێوه ناسراو و باوه‌كانى كار و چالاكى سیاسی‌دا -ده‌وڵه‌ت ، حیزب ، گروپه‌كانى فشار، سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، راىگشتى و.....هتد- نه جێگه‌ى ده‌بێته‌وه و- چونكه به‌زۆرى ئیشكردنه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كانى - نه‌ده‌شێت به‌زۆركرد بیان خزێنینه ئه‌و چوارچێوانه‌وه و نه‌ده‌شێت چاویان لێ بپۆشین- دواتر ئاماژه به دوو نمونه‌ى گرنگ ده‌ده‌م- له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه به‌نده رام وایه كار و چالاكیى سیاسی له‌گه‌ڵ كار و چالاكیى ده‌عوه‌دا پێویسته پۆلێن بكرێن و هه‌ریه‌كه و به پسپۆرِى خۆى له كایه و كه‌ناڵى خۆیدا كاربكات.
هه‌ندى تێبینى پێویست
یه‌كه‌م :- بزافى ئیسلامیى و وێنه و هه‌ڵوێست .
ته‌ییارى ئیسلامى كه به‌رهه‌مى كارى ئیسلامیى و بزافى ئیسلامییه، هه‌ندێك له نوسه‌ران و رۆشنبیران و بیریاران به (بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیى) و هه‌ندێك (به‌بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان) و هه‌ندێك به(رابوونى ئیسلامیى) و هه‌ندێك به (كۆمه‌ڵ وگروپ) ناوى ده‌به‌ن كه له مانا فراوانه‌كه‌یدا ده‌كاته: (كۆى هه‌موو ئه‌و رێكخراو و كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵ و چوارچێوه‌ى گروپى و گردبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌سایه‌تیانه‌ى كه باوه‌رِیان به ئیسلام و دروشمه‌كانى-سروته‌كان- په‌ره‌ستنى و به‌رنامه و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى هه‌یه و له سنورى تێگه‌یشتن و تواناى خۆیاندا هه‌وڵى پیاده‌كردنى ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خۆیان و له كۆمه‌ڵگه‌دا. (بۆ زانیارى زیاتر برِوانه دكتور (مه‌حمود ئه‌بو سعود، مشكله المدلولات والقیادات، مجموعه مۆلفین فی كتاب (الحركه الاسلامیه رۆیه مستقبلیه) ێ:355 و، هه‌روه‌ها (محه‌مه‌د جه‌میل مه‌نسور/ التیارات الاسلامیه و الدیمقراگیه، وقفات وملاحڤات/ مجله شۆن العێر، العدد الپانى، ێ:33 و، هه‌روه‌ها (شێخ را‌شد ئه‌لغه‌نوشى/ الحركه الاسلامیه ومسڕله التغییر ، ێ : 11 و، هه‌وه‌ها (الدكتور یوسف القرچاوى/ اولویات الحركه الاسلامیه، ێ:9).
به‌م پێیه ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێت ئیسلامى ره‌سمى و له لایه‌ن داموده‌زگاى تایبه‌ت به ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، و ئه‌وه‌شى به ئیسلامى شه‌عبى و جه‌ماوه‌رى خه‌ڵك ده‌ناسرێت له بازنه‌ى ئه‌م پێناسه‌یه و مه‌به‌ستى ئه‌م لێدوانه‌ى ئێمه‌دا نییه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له زمانى كوردیدا ده‌سته‌واژه‌ى (بزاڤى ئیسلامیى) له برى (الحركه الاسلامیه) ته‌رجه‌مه كراوه و به‌كارهێنراوه، به‌ڵام وه‌ك عه‌ره‌بیه‌كه ماناى چوارچێوه‌یه‌كى تایبه‌تى رێكخستن و رێبازى كارى هێڵێكى تایبه‌ت، یان مه‌نهه‌جیه‌تێكى تایبه‌ت نادات و ماناكه‌ى له ته‌وژمى ئیسلامیى نزیك ده‌بێته‌وه، له‌م باسه‌دا ئه‌و ده‌سته‌واژه به‌كارده‌هێنم بۆ ناولێنان، كه كارى ئیسلامى بزاڤه‌كه‌ى به‌رهه‌مهێناوه و كۆى بزاڤه‌كه‌ش ده‌كاته ته‌ییارى ئیسلامى.
بزاڤی ئیسلامیى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى ئیسلامیى و بگره له هه‌موو جیهاندا له‌ژێر ده‌یان ناو‌و وێنه و چالاكیى و موماره‌سه‌ى جۆراوجۆردا به‌رجه‌سته بووه و ده‌یان فۆرم و قه‌باره و چوارچێوه‌ى گروپ و كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵ و رێكخراو و گردبوونه‌وه‌ى له‌خۆ گرتووه، هه‌ر له حیزبى سیاسى و كۆمه‌ڵه‌ى جیهادى چه‌كدارى و جه‌ماعه‌تى بانگخوازى و رۆشنبیریه‌وه بگره تا ده‌زگاى خێرخوازى و كۆمه‌ڵه‌ى له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز و زانستى شه‌رعى و .. هتد، له هه‌ناوى ئه‌م بزاڤه‌دا جێگه‌ى خۆیان گرتووه.
ئه‌م فره وێنه‌ییه به‌قه‌ده‌ر خۆى ناو‌و زاراوه و گوتار و ئیجتهاد و تێگه‌یشتن و ره‌وشتى كاروچالاكیى و هه‌ڵوێستگرتن و ته‌ئویلى جۆراوجۆرى به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌م فره جۆرى و جیاوازیانه وه‌ك جیاوازیى زانایانى فیقه و ئوسوڵ و زانستى فه‌رمووده و ته‌فسیر نییه، وه‌ك جیاوازیى چوار یان پێنج مه‌زهه‌به‌كه نییه، به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیى هه‌یه، جیاوازیى هه‌ڵوێست و گوتار و ره‌فتاره كه له‌جیاوازیى تێگه‌یشتن و ته‌ئویله‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بۆ نمونه له كاتێكدا كه (حیزبى كارى ئیسلامیى) له ئه‌رده‌ن و (حیزبى داد و گه‌شه‌پێدان) له مه‌غرب و (یه‌كگرتووى ئیسلامیى) له كوردستان خۆیان وه‌ك حیزبێكى سیاسیى ناساندووه، سه‌رجه‌مى ته‌ییارى سه‌له‌فى و زۆرێك له لایه‌نه جیهادییه چه‌كداره‌كان بوون و دروستكردنى حیزب و كاركردن له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا به حه‌رام ده‌زانن (بۆ زانیارى زیاتر سه‌یرى (الاحزاب السیاسیه فی الاسلام/ ێفىالرحمن المباركفورى، ێ 19 تا كۆتایى) و، هه‌روه‌ها برِوانه (الدعوه الى الله بین التجمع الحزبی والتعاون الشرعی/ على بن حسن بن على) و، هه‌روه‌ها زۆرى تریش) كه جیاوازى نێوان خۆیان و ئه‌وانه‌ى حیزبیان هه‌یه به جیاوازى وه‌لائو به‌را ء بۆ ئیمانداران و ئیسلام لێك ده‌ده‌نه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵوێسته گه‌وره‌كان هه‌موو ئه‌و حیزب و جه‌ماعه‌تانه‌ى كه سه‌ر به ته‌وژمى ئیعتدال و وه‌سه‌تن له تێگه‌یشتنى دین و، هه‌ڵگرى فیكره‌ى ئیسڵاحین له سیاسه‌تكردندا به‌شدارى له پرۆسه سیاسییه‌كه‌ى وڵاتى خۆیاندا ده‌كه‌ن و ده‌چنه هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و شاره‌وانییه‌كان، له پاڵ ئه‌ماندا ته‌ییارى سه‌ر به تێگه‌یشتنى فیكره‌ى حاكمیه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له غه‌یرى ئه‌م تێگه‌شتنه به تاغوت و كوفر ده‌زانن و، هه‌موو ئه‌وه‌شى له دوور و نزیك په‌یوه‌ندى به داموده‌زگاى ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت كافره و خوێنى حه‌ڵاڵه، بۆیه په‌لامارى پۆلیسێك و حره‌سێكیش ده‌دات و كوشتنى به جیهاد و تێكۆشان ده‌زانێت.
له‌سه‌ر ئاستى ره‌فتارى شه‌خسى له كاتێكدا (الجماعه السلفیه للدعوه والقتال) له جه‌زائیر و هاوشێوه‌كانى له موسڵ و ئه‌نبار و ئه‌فغانستان، هه‌رِه‌شه‌ى مه‌رگ له ده‌ڵاڵخانه‌كانى ریش تاشین و داولێدان ده‌كه‌ن، ده‌یان كه‌سی تر‌ى ناو جه‌ماعه‌ت و گروپه‌كانى تر‌ى ئه‌م بزاڤه‌دا نه‌ك هه‌ر ریش به‌ڵكو سمێڵیشیان نییه و ره‌نگه كه‌سایه‌تى خاوه‌ن سه‌نگ و دیاریش بن، نمونه- دكتۆر سلیم عه‌وا- .
ئه‌مانه‌و ده‌یان ره‌هه‌ند و هه‌ڵوێستى تر وه‌ك ئاماژه‌م پێدا، ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى گروپه‌كه و تاكه‌كانى و له ناوخۆیدا بوه‌ستێت و بمێنێته‌وه شتێكى سروشتیه.
ئه‌م ته‌وژمه به قه‌ده‌ر وێنه و فۆرمه‌كانى سه‌ركرده‌ى سه‌رزه‌مینى و ژێرزه‌مینى به‌ناوى ئه‌میر و مورشید و قائید و زه‌عیم و سه‌رۆك و ئه‌میندار و....هتد به‌رهه‌مهێناوه، كه زۆرجار قسه و نوسین و برِیاره‌كانیان ده‌بێته فه‌تواى دین و له‌وه‌ش زیاتر هه‌ندىَ جار كۆمه‌ڵه‌كه به‌ناوى كه‌سه‌كه‌وه ده‌ناسرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى به برایانى (مه‌كته‌ب قورئان) ده‌وترێت (كاك ئه‌حمه‌دیى) و به به‌شێك له سه‌له‌فیه‌كان ده‌وترىَ (سرورى) و زۆرجار به هه‌موو سه‌له‌فیه‌ك ده‌وترێت (وه‌هابى) ... هتد.
دووه‌م :- له جیهانى ئیسلامی‌دا و له‌ناو ته‌وژمه ئیسلامیه‌كاندا بابه‌تى جیاكردنه‌وه‌ى كار و چالاكى ده‌عوه له كار‌و چالاكى سیاسى و پۆل كردنیان له دوو گروپدا ته‌جروبه و نمونه‌ى زۆرى له‌سه‌ره، له‌وانه: (حیزبى به‌ره‌ى كارى ئیسلامى، حیزبى داد‌و په‌ره‌پێدانى مه‌غریبى، حیزبى كۆنگره‌ى نیشتمانى سودان، حیزبى ئیسلامى عێراقى، كه له ته‌نشت ئه‌مانه‌دا كۆمه‌ڵه‌ى ده‌عه‌وی هه‌یه و ئه‌ركى ده‌عوه‌ى له‌ئه‌ستۆ گرتووه ....هتد) .
تێبینى سێیه‌م : - روانین بۆ سیاسه‌ت و سیاسى بوون و چالاكیى و كارى ناو ئه‌و كایه له‌ناو زۆرێك له ئه‌ندام و به‌رپرسى بزاڤى ئیسلامی‌دا وه‌ك (فێڵبازى، ده‌ستبرِین، میكاڤیلییه‌ت، پاشقوڵدان، درۆ و ده‌له‌سه و خه‌ڵه‌تاندن، چاوبه‌ستن) له لایه‌ن كه‌سانى سیاسه‌ت پیشه‌وه دژى خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه، تا ئه‌و راده‌یه‌ى ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناوزه‌دكرا به سیاسی، یان پێى وترا سیاسییه به دین لاواز و فێلباز و ده‌سه‌ڵاتخواز سه‌یر و وه‌سف ده‌كرێت، واته به‌كوردى روانینێكى ته‌حقیرى و سوكه و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له گفتوگۆ و گوتار و نوسینه‌كانیاندا زۆر به‌كه‌مى به‌كارى بهێنن و ئاماژه‌ى بۆ بكه‌ن یان كه‌سێتى خۆیانى پىَ وه‌سف بكه‌ن، ئیتر نازانم له كوێوه سیاسه‌ت و ده‌عوه له لاى هه‌ندىَ له به‌رِێزان بووته براى دایك و باوكى یان ئامۆزاى باوك برا و ته‌سنیفكردنى بواره‌كانى كار و چالاكیان، بوویه برِینى سیله‌ى ره‌حم و، ئاماده‌ن ده‌عوه باجه‌كانى ئه‌و پرۆسه‌یه یان ئه‌و چالاكیه بدات كه ناوى سیاسه‌ته و سیخناخه له ململانىَ و مونافه‌سه‌ى قانگدراو به درۆ و پاشقوڵ و ده‌ستبرِین! ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: وانییه ئێمه ئه‌و جۆره سیاسه‌ت و سیاسیانه‌مان مه‌به‌سته كه هه‌یه و ده‌كرێت، واته وێنه و تیۆرى فیكرێكى تر بۆ جیهانبینى سیاسی و سیاسه‌تكردنێكى تر له زیهن و به‌رنامه و فیكرى سیاسی‌دا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وایه خواشكور با به‌رِێزێك چوار پێنج پره‌نسیپى سه‌ره‌كیمان له‌و سیاسه‌ته‌ى كه براى ده‌عوه‌یه بۆ ریزكات و به جورئه‌ته‌وه بڵێت: ئه‌مه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنم و ته‌حلیل و ته‌فسیرى رووداوه‌كانى پێ ده‌كه‌م و، له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌رانه دوور و نزیكى خۆم له هه‌موو كایه سیاسى و پرۆسه و نێوه‌نده سیاسییه‌كه رێك ده‌خه‌م و، بۆ هیچ شتىَ و له‌به‌ر هیچ شتىَ ده‌ستبه‌ردارى نابم و به هۆیه‌وه عیباد و بیلاد سه‌رفراز و، خۆشم رووسورى قاپى خوا ده‌كه‌م؟.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له باره‌ى تێرِوانین بۆ سیاسه‌ت وه‌ك فیكر و تیۆرى سیاسى وه‌ك سیاسی‌بوون و سیاسه‌ت پیشه‌یى و سیاسه‌ت وه‌ك گشت ئه‌و كار و چالاكیانه‌ى له‌و كایه‌دا ده‌كرێت هاته ده‌نگ و بۆ خۆبواردن له‌وه‌ى وه‌ڵامى پره‌نسیپه‌كان نه‌داوه، ده‌ڵىَ: ئه‌و روانینه بۆ ئه‌و سیاسه‌ت و سیاسییه عه‌لمانیه هه‌وا په‌رست و دیكتاتۆر و خۆ موقه‌دده‌سكردوانه‌یه كه جگه له گه‌نده‌ڵى و قه‌رزاركردن و دواكه‌وتن و په‌راوێزخستنى وڵاتانى جیهانى ئیسلامى و سه‌ركوتكردن و راونانى هاووڵاتى شتێكى تریان پێ نییه و، له پاڵ هات و هاوارى دیموكراتیه‌ت و یاساسه‌روه‌ریدا ده‌وڵه‌تى پۆلیس و ئاسایش به‌رِێوه‌ده‌به‌ن و، له‌ته‌ك بانگه‌شه‌ى مافى مرۆڤ و فره‌ییدا تاك حیزبى و ته‌زكیه پیاده ده‌كه‌ن، وه‌ك له سه‌ره‌وه وتم ئه‌مه قسه‌یه‌كى دروست و راسته و منیش بۆ زیاتر یارمه‌تى دان، ئه‌وا پێناسه‌ى سیاسه‌ت له زمانى كه‌سێكى ناسراو و متمانه پێكراوى ناو بزاڤى ئیسلامى به ناوى (دكتۆر نو‌عمان عه‌بدولره‌زاق ئه‌لسامه‌رِایى) ده‌خه‌مه به‌رده‌ست كه به‌قه‌ولى خۆى زیاتر له ده ساڵ له زانكۆى سعودییه ماده‌ى (سیسته‌مى سیاسیى ئیسلامى) وتوووه‌ته‌وه:- ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌ى [ (السياسة: تعنى نظام الحكم وكيفية اختيار الحاكم وحقوقه و واجباته ، وحقوق و واجبات المحكوم والعلاقة بين الحاكم والمحكوم، والعلاقة بين الدول في حالتى السلم والحرب) برِوانة : النظام السياسى فى الاسلام ) ] .
ئه‌گه‌ر پێمان وایه سیاسه‌ت و كارى سیاسى و ئامانج و دوا غایه‌تى سیاسى بریتیه له‌و جوڵه و هه‌ڵس و كه‌وته‌ى رۆژانه‌ى سیاسه‌ت به پێى گۆرِان و رووداوه‌كانى سیاسه‌تى رۆژ و قودره‌تى و لێهاتنى سه‌ركرده و به‌رپرسانى سیاسیى حیزب له‌وه دایه، كه چه‌نده ده‌توانن له پشت كورسیه‌كانیانه‌وه دانیشن ء رۆژانه چه‌ند نه‌فه‌ر و چه‌ند ئیمزا و چه‌ند لاپه‌رِه‌ى هه‌واڵ ء داخوازى بخوێننه‌وه و ئیتر مێشك ء بیریان خاڵى بێت له فیكر و بیر و عه‌قیده‌یه‌كى سیاسیى، كه جیهانبینى سیاسى و وێناكردنى ئه‌و دنیایه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێت ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و نمونه‌یه بونیاد بنرێت، ئه‌مه ماڵ وێرانییه‌كى گه‌وره و سه‌رگه‌ردانییه‌كى گه‌وره‌یه و هه‌نگاوه به‌ره‌و مه‌جهول ء هیچ هێڵێك له‌نێوان ئێمه و هه‌ر حیزبێكى تر‌ى ده‌سه‌ڵاتخوازدا ناهێڵى، كه ده‌سه‌ڵاتى ته‌نها بۆ ده‌سه‌ڵاته. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئێمه كه‌سانێكى مولته‌زیمین به ئیسلام ء شه‌عائر و ئاداب ء ئه‌خلاقى دینه‌وه، ئه‌مه باسى كه‌سه‌كه‌یه -كاره‌كته‌ره‌كه- باسى مه‌زوعه‌كه‌ى نییه و، كه‌سه‌كه له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌س نییه، ئه‌م بابه‌ته قسه‌ى زۆر زیاتر له‌مه هه‌ڵده‌گرێت بۆ دواترى ده‌هێڵمه‌وه.
تێبینى چواره‌م:- ئه‌م بابه‌ته له‌ناو ته‌وژمى ئیسلامى ء بزاڤى ئیسلامی‌دا و له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع ء له رووى عه‌مه‌لیه‌وه نمونه‌ى زۆرن ء به‌شێكى گه‌وره‌ى ته‌وژمه‌كه پێكده‌هێنن، له‌وانه : جه‌ماعه‌تى (ته‌بلیغ ء ده‌عوه) له هیندستان ء پاكستان و به‌نگلادیش ء وڵاتانى تردا بڵاون ء چالاكییان هه‌یه و دوور و نزیك خۆ له سیاسه‌ت هه‌ڵناقورتێنن ء به‌كارى خۆیانى نازانن، جه‌ماعه‌تى نور (حه‌ره‌كه‌تى په‌یامه‌كانى نور) كه له توركیا و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بڵاوه، هه‌روه‌ها به‌شێكى فروان له ته‌ییارى سه‌له‌فى كه نه‌ك هه‌ر تێكه‌ڵاوى سیاسه‌ت نابن، به‌ڵكو به‌دژى ئه‌ركى خۆیانى ده‌زانن، ئه‌مانه و ده‌یان ورده گروپ ء ده‌سته‌ى تر هه‌ن له جیهانى ئیسلامی‌دا كه كاریان ده‌عوه‌یه و خۆیان بۆ ته‌رخان و یه‌كلایى كردۆته‌وه، خۆ ناشىَ بڵێین هه‌موو ئه‌مانه نارِاست ء نا