فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
بۆ چی ئاینمان هه‌ڵبژارد
به‌تایبه‌ت ئیسلام؟!
نوسینی: ماکوان
بۆ باس کردن وده‌م کوتان له ئاین پێوستمان به چه‌ند بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی هه‌یه.
1- شاره‌زا بوون له زمانی ئاینه‌که.
2- ئاگادار بوون له جێگا‌و کاتی ئاینه‌که واتا زانین له مێژووی ئه‌و ئاینه‌که باسی ده‌که‌ین.
3- لێکۆڵینه‌وه له بنه‌ڕه‌تی یاسا‌و ڕێساکانی ئه‌و ئاینه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گونجاوه بۆ فه‌رهه‌نگی مرۆڤه‌یه‌تی.
له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ئاین کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆ بڕوا بوون به‌و ئاینه‌ی که هه‌ڵی ده‌بژێریت پێویسته خاوه‌نی هه‌ندێك بیردۆزه‌کانی ژیان بێت که بێجگه له‌و ئاینه که‌س داهێنه‌ری نه بوبێت وه زاده و ده‌ستی هیچ زانایه‌ك و فه‌یله‌سوفێك نه‌بێت ته‌نها ئه‌و ئاینه خۆی داهێنه‌ری بووبێت.
وه‌له هه‌مان کاتدا ده‌بێت ئاین له مێژووی زانستی بوون دا ده‌بێت بنه‌مایی مێژوویه‌کانی ئه‌و ئاین هاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ زانسته‌کانی مێژووی زانکۆکانی جهیان وله‌گه‌ڵ زانا ناوداره‌کانی جیهان هاوڕا بن واتا مه‌به‌ست زانسته تازه‌کانی جیهانه که دۆزراوته‌وه .
له پاشان دا ده‌بێت ئاین خاوه‌نی تایبه‌ت مه‌ندێکی تر بێت که بریتیه له هاوسه‌نگی و هاوکێشه‌ی ژماره‌یی-هاوکێشه‌ی ماتماتیکی ،وه ڕێکخستنی پێوه دار بێت که جێگای سه‌رنجی بڕوادارانی ئه‌و ئاینه بێت.
به گشتی ده‌بێت کۆمه‌ڵێك زانست بدات به ده‌سته‌وه ئاینه‌که که جێگایی سه‌رنجی ئاین مه‌نده‌که‌و ئه‌وه‌ی که دوای ده‌که‌وێت و ئه‌ویش که بانگه‌وازی بۆ ده‌کات له‌گه‌ڵ زانا‌و بیرمه‌نده‌کانی دا، واتا ئه‌و ئاینه ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌کی خۆرافی دا به ده‌سته‌وه یان له شێوه‌ی ئه‌ندێشه‌ی بێته ناو ژیانمانه‌وه ئه‌وه به که‌ڵکی بیری مرۆڤه‌یه‌تی نایه‌ت ته‌نها وه‌ك بیرێکی مرۆڤه‌یه‌تی یان وه‌ك فیکرێك یان وه‌ك فه‌رهه‌نگێکی کۆمه‌ڵگا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام پیاده ناکرێت.
واتا ئاین ده‌بێت جێگایی په‌روه‌رده کردنی مرۆڤ بێت له ڕوه زانستیه که‌یه‌وه به ته‌نها خۆی ده‌بێت زانکۆیه‌کی به‌رهه‌م هێنه‌ر بێت.
مرۆڤی بیرمه‌ند و چاکه خواز بۆ کۆمه‌ڵگا دروست بکات، ده‌بێت ئه‌و ئاینه خۆی هه‌مه لایه‌نه بێ و پێویستی به زاده‌ی مرۆڤ نه‌بێت یان پاشکۆی فکرێکی تر نه‌بێت هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی خۆی خاوه‌نی په‌خشی بێت.
ئه‌مه گرنگترین بنه‌مایه بۆ دین ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ینه داڕێژه‌ری یاسا‌و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگاو دروست کردنی تاکی ڕۆشنبیرو، ڕامیاری، ئابوری هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی تر نه‌بێت ئه‌وه پێی ناوترێت ئاین به‌ڵکو وه‌ك ئاماژه‌مان پێ کرد ته‌نها فکرێکه له میانه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌کی کۆنکرێتی هیچ ناوێکی تری لێنانرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و کلتوری تایبه‌تی خۆی بێت واتا نه په‌یوه‌ست بێت به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه ئه‌و ئاینه بتوانێت خۆی به جیهانی بکات ئه‌مه‌ش سه‌ره‌کی ترین بنه‌مایه بۆ ئاین.
له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ هاوکێشه‌یه‌کی تری فه‌لسه‌فی که ده‌بێت له‌ناو ئه‌ینه‌که‌دا ده‌ربچێت تا فه‌یله‌سوفه‌که بکرێته مۆرکی ئاینه‌که دوو ڕێگای سه‌ره‌کی بگرێته خۆ:
یه‌که‌م: نهێنیه‌کانی بوون و دۆزینه‌وه‌ی ته‌نها له ڕێگای پرێستی ئاینه‌که‌وه.
دووه‌م: ڕێگای مه‌عریفی و فکری یان ئه‌قلانی که ئه‌ندێشه و ڕاستی له‌یه‌ك جیا بکاته‌وه.
به‌کورتی ئه‌مه پێناسه‌ی منه بۆ ئاین وه هه‌ر له‌م ڕێگایه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له ئایندا بدۆزێته‌وه، ده‌رگای نهێنیه‌کانی ژیان بکاته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر پێوه‌رت نه‌بێت بۆ ئاین هه‌میشه ئاین وه‌کو ئه‌ندێشه سه‌یر ده‌که‌یت وه که‌سێک بێ باوه‌ڕو بێ ئاینت لێ ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌رچی ئاستی خوێنده‌واریت به‌رز بێت وه یان به پێچه‌وانه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرسیارێك ده‌خه‌ینه ڕوو ئایا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی که ئاینیان هه‌ڵبژاردوه که له نێوان چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگادا خه‌ڵکی گرتۆته خۆ که هه‌ر ئاینه فه‌یله‌سوف وزانا وبانگه‌وازکه‌ر و به‌هره‌مه‌ندی هزری....هتد دروست کردوه ئایا ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان نه‌زان و دواکه‌وتون؟
به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن سه‌رلێ شێواون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها به بیری ته‌سکی خۆیان بیر ده‌که‌نه‌وه وه ئه‌وانه‌ش زۆر که‌من.
بۆ ئه‌م لێدوانه‌مان پێویستمان به‌وه هه‌یه که چۆن له ئاین تێ بگه‌ین سه‌ره‌کی ترین پرسیاره که خۆی زیت ده‌کاته‌وه له به‌رده‌ماندا چونکه هه‌موو ئاینێك له دوای په‌یامبه‌ره‌که‌ی ده‌بێت په‌رتوکێك له دوای خۆی به‌جێ بێڵێت تا مرۆڤه‌کان بزانن په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئه‌و ئاینه چییه ئه‌م په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌ش ده‌بێت جیاواز بێت له به‌رنامه‌کانی تری سه‌ر زه‌وی وه‌ك ئاماژه‌مان پێ کرد له‌سه‌ره‌وه ده‌بێت له هیچ به‌رنامه‌یه‌کی تر نه‌چێت وه خۆی خاوه‌نی په‌خشی تایبه‌تی خۆی بێت، ئالێره‌وه خۆمان ده‌که‌ین به‌کۆڵانی بابه‌ته‌که‌ماندا و تا له‌ماڵی نوسینه‌که‌مدا بچینه ژووره‌وه و له دیوه‌خانی ناوه‌رۆکه‌که‌یدا دابنیشین.
به‌هه‌مان شێوه کاتێك باس له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌که‌نی جوانترین په‌رتوکی پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی کردوه که بریتیه له (قورئان)، وه‌ك پێشتر باسمان کرد ده‌بێت ئه‌م په‌رتوکه که بۆ په‌یامبه‌ری ئازیز هاتۆته خواره‌وه (علیه سلام) بزانین چه‌ند زانست و هونه‌رو جوانی و بنه‌ماکانی (دیالێکتیکی) تیادا به‌رجه‌سته ده‌بێت که ده‌توانین بڵێین دڵی ئاین په‌رتوکه‌که‌یه‌تی که هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و په‌رتوکه‌وه‌یه وه ده‌شبێت خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مرۆڤ بێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ده‌نا به‌که‌ڵك نایه‌ت و سودی لێ وه‌رناگیرێت بۆیه (قورئان) دابه‌شکراوه به چه‌ند به‌شێکه‌وه که هه‌ر به‌شه زانستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك {ڕه‌وانبێژی، مێژووی، یاسادانان، جێ به‌جێ کردن، ژماره‌ی، چیرۆك، فیزیکی، که‌ونی.....هتد}.
بۆ ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه تێگه‌یشتن له سرووشتی ئه‌م بابه‌ته ده‌توانی سه‌یری ئه‌م وب سیتانه بکه‌یت.
http://www.amaneena.com/meracle.htm
http://www.55a.net/firas/arabic/index.php
http://www.khayma.com/mchamsipasha/Quran.htm
http://www.islampedia.com/ijaz/Html/Scientist_All/Index.htm
http://islamyesterday.com/videos/science/
http://www.islamicmedicine.org/amazing.htm
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی