(10) نهێنى له پێناو به‌خته‌وه‌ریدا
و/محه‌مه‌د باخه‌وان
به‌خته‌وه‌رى چه‌شنه بیر‌و هێزێكه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌ى بیستنى په‌ند و ئامۆژگاریت نییه و لێی نارِه‌حه‌تیت، له خواره‌وه چه‌ند ئامۆژگارى و رێنماییه‌ك هاتووه تاوه‌كو بیانسپێریته یاد و دڵى خۆت، چونكه حه‌تمه‌ن رۆژێك له رۆژان به‌كه‌ڵكتان دێت ...
* ئارامى به‌خۆت خه‌ڵات بكه:
بۆ گه‌یشتن به ئارامى باشتر وایه كه هه‌ر له هه‌مان یه‌كه‌مین ساته‌كانى به‌ره‌به‌یان و سه‌ره‌تاى رۆژدا تێرِوانینێكى جوان و باشمان بۆ ژیان هه‌بێت. زۆر جار به روانین و نیگایه‌كى سه‌رزه‌نشت ئامێزه‌وه له خۆمان و ژیانمان ده‌رِوانین. كه‌واته باشتر وایه كه به‌یانى له‌دواى بیداربوونه‌وه له‌بیرى ئه‌وه‌دا بین كه ته‌ركیز له سه‌ر گرفت و كێشه‌كان، كه‌موكورِییه‌كان، ناته‌واوى و لاوازییه‌كانمان بكه‌ینه‌وه، بێین و خه‌ریكى ستایشى تواناكان و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بین. ئه‌م كاره ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه كه وزه و شادی و پاراوى به خۆمان ببه‌خشین و له خۆماندا متمانه‌به‌خۆبوون به‌رز ببێته‌وه.
* تۆوى به‌خته‌وه‌رى له ده‌وروبه‌رى خۆتدا برِوێنه:
هه‌رگیز خۆپه‌رستى و به‌خته‌وه‌رى به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵناكه‌ن و دانویان پێكه‌وه ناكوڵێت، بۆیه هه‌وڵ بده بۆ خۆشحاڵكردن و به‌خته‌وه‌ركردنى ئه‌وانى دى (خێزانه‌كه‌ت، هاورِێكانت، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێویستیان به هاوكارى و یارمه‌تیى تۆ هه‌یه، دراوسێیه‌كى به‌ساڵاچوو، منداڵێكى نه‌خۆش یان كه‌سێكى بێ ده‌ره‌تان...).
* خووى خۆت و ئه‌وانی دى قبوڵ بكه:
ئایا تا هه‌نووكه بۆت پێشهاتووه كه به‌یانیان به حاڵێكى نارِه‌حه‌ت و ناسه‌رحاڵییه‌وه بێ‌دار بووبیته‌وه؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا باشتر وایه له‌برى خۆ مه‌حكومكردن، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاكاره‌تدا به جۆرێك رێكه‌ویت و پێكه‌وه سازش بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م ره‌فتاره له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌شتدا به‌هه‌مان چه‌شن بنوێنه. دیاره شتێكى سروشتییه ناتوانێت هه‌میشه و له هه‌موو كات و ساتێك‌دا شادمان بێت، كه‌وایه له‌برى خۆ تاوانباركردن و سه‌رزه‌نشتكردنى خۆ، باشتر وایه كه یارمه‌تیى خۆمان و ده‌وروبه‌رمان بده‌ین كه به‌سه‌ر كێشه و ته‌نگژه‌كاندا زاڵ بین و كۆنترۆڵیان بكه‌ین.
* قه‌درى ناز و نیعمه‌ته‌كانى ژیانت بگره و به ئاسانى له‌ده‌ستیان مه‌ده:
ئه‌گه‌ر كه‌سێكى خاوه‌ن هاوسه‌ر، منداڵ، دایك و باوك، هاورِێ و دۆست، پیشه‌یه‌كى باش و سه‌ر په‌نایه‌كى له‌باریت و له هه‌مووى گرنگتر له‌ش ساغ و ته‌ندروستیت، ئیدى خوازیارى چى دیكه‌یت و چیترت ده‌وێت؟ زۆربه‌ى زۆرمان به‌وه‌ى كه هه‌مانه رازى نین و قایل نابین و زیاتر په‌ل ده‌هاوین و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه كه هه‌میشه سكاڵامانه و خه‌ریكى داد و بێدادكردنین و ئۆقره‌مان له‌به‌ر برِاوه. هه‌ر ئه‌م كاره ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه چێژ و خۆشى وه‌رنه‌گرین له‌وه‌ى له‌به‌رده‌ستماندایه و تاسه‌مان لێی نه‌شكێت. كه وا بوو ئه‌و نازونیعمه‌ت و خێر و بێرانه‌ى كه خوداوه‌ند خه‌ڵاتى كردوویت، هه‌روه‌ك دیارییه‌كى ئازیز وه‌رى بگره و سوپاسگوزارى به، چونكه به‌م كاره ده‌بیته مایه‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خێر و خه‌ڵاتى زیاتر و نه‌برِاوه‌تر.
* خۆت له به‌دبینى و ره‌شبینى به‌دوور بگره:
زۆرترى خه‌م و په‌ژاره و نیگه‌رانییه‌كانى ئێمه له‌و رووداو و پێشهاتانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه هێشتا روویان نه‌داوه و له ئه‌گه‌رێك زیاتر نین، جا نیگه‌رانى له‌مه‌رِ رووداوه ناخۆش و نه‌خوازراوه‌كانى داهاتوو له‌مه‌ولا، نه‌ك ته‌نها ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه كه له ئێستامان سوود و چێژ و خۆشى نه‌بینین، به‌ڵكو هه‌ر وا هه‌موو توانا و وزه و هێزى گیانیشمان لێ ده‌گرێت و رۆژ له‌دواى رۆژ به‌ره‌و هه‌ڵدێر و په‌ژاره‌یی و بێ هیوایى په‌لكێشمان ده‌كات.
* رێز له ئیحساساتى ئه‌وانى دى بگره:
هه‌ستى هاوده‌ردى و ده‌رككردن و ناسینى ئه‌وانى تر ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كى باشتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا گرێ بده‌یت، كه‌واته هه‌وڵ بده كه خۆت له جێگاى ئه‌وانى دى دابنێ. ئه‌گه‌ر به‌رِێوه‌به‌ره‌كه‌ت ره‌فتارێكى له‌گه‌ڵدا نواندوویت، ره‌نگه له‌تاو نیگه‌رانى و په‌رۆشیى كورِه‌كه‌یه‌وه بووبێت كه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه و له‌ژێر چاودێریى پزیشكاندایه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌ى گوێگرتن له قسه‌كانتى نییه، مافی پێ بده، ئیش و كاری رۆژانه توانا و هێز و تینى به‌ته‌واوه‌تى له‌به‌ر برِیوه و گیانى به‌به‌ره‌وه نه‌ماوه. ئا به‌م چه‌شنه ناسین و ده‌رككردنى حاڵه‌تى رۆحى و ئیحساساتى ئه‌وانی دى ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه كه زیاتر له ژیان رازى بین و چێژ له زینده‌گى ببه‌ین و خۆشحاڵ و ئاسوده بین.
* هه‌میشه به‌دوى بیانوویه‌كدا بگه‌رِێ بۆ شادبوون:
خۆبه‌ستنه‌وه و خۆ زیندانكردن له دووتوێى شته رۆژانه‌یی و هه‌میشه دووباره‌كاندا ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه ژیان واتا و كرۆكى خۆى له‌ده‌ست بدات. ئایا ماندوو و بێ حه‌وسه‌ڵه‌یت؟ ئایا ئیتر چێژ له ژیانت وه‌رناگریت؟ رێگاچاره‌ى ئه‌و گرفته زۆر ئاسانه. له چۆنێتى ژیانتدا گۆرِانێك دروست بكه، جا ئه‌و گۆرِانه ده‌كرێت زۆر ساده و هه‌نده‌كى (جزئی) بێت، بۆنمونه ده‌توانیت چۆنێتى رێكخستن و رێزگرتنى كه‌ره‌سته و مۆبیلیاتى ماڵه‌وه بگۆرِیت، یاخود ئاهه‌نگێكى میواندارى یان جه‌ژنێكى له‌دایكبوون بۆ خۆت یان یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانى خێزانه‌كه‌ت رێكبخه‌یت و بانگهێشتى سه‌رجه‌م دۆست و هاورِێیان و ئاشنایان بكه‌یت، جا ده‌كرێت ئه‌و رێورِه‌سمه زۆر ساده و ساكار به‌رِێوه ببرێت. په‌یوه‌ندى به یه‌كێك له هاورِێ و دۆسته دێرینه‌كانته‌وه بكه كه له‌مێژه هه‌واڵى نازانیت و برِیارى دیدار و ژوانێكى له ریستۆرانتێك یا جێگایه‌كى حه‌وانه‌وه یان سه‌یرانگایه‌كدا له‌گه‌ڵدا بده، ئا به‌م چه‌شنه ده‌بینیت كه زۆر ئاسان ده‌توانیت هۆیه‌كانى خۆشحاڵیى خۆت فه‌راهه‌م بهێنیت، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه تۆزێك هیمه‌ت و ئیراده بنوێنیت و بۆ گه‌یشتن پێی هه‌وڵ و كۆشش بكه‌یت.
* له‌گه‌ڵ رابردووى خۆتدا ئاشت ببه‌ره‌وه:
خۆت قبوڵ بكه هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ى كه هه‌یت.. واته زیاد له ئه‌ندازه و له رِاده‌به‌ده‌ر له خۆت چاوه‌رِوانى نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر له رابردوودا هه‌ڵه‌یه‌كت ئه‌نجام داوه، ئه‌گه‌ر له قۆناغى منداڵی‌دا سه‌ختت لێ تێپه‌رِیوه و تاڵاو و ناسۆریى زۆرت به‌سه‌ردا هاتووه، مه‌هێڵه كه بیره‌وه‌رییه‌كانى ئه‌و قۆناغه ببێته مایه‌ى ئازار و ئه‌زیه‌ت، ئه‌گه‌ر تواناى گۆرِینى شتێكت نییه، قبوڵى بكه و خۆت نارِه‌حه‌ت مه‌كه، له‌پێناو پاككردنه‌وه و راستكردنه‌وه‌ى رابردووى تاڵ و تاریكى خۆت، بیره‌وه‌رییه‌كانى رابردووت مه‌چه‌پێنه و له‌ژێر خاكیان مه‌نىَ، له‌گه‌ڵ دۆستان و خزم و كه‌سوكاردا په‌یوه‌ندى مه‌پچرِێنه و به‌دواى كێشه و ده‌نگ و هه‌راكانى رابردوودا مه‌رِۆ و (كا)ى كۆن به (با)دا مه‌كه. زۆربه‌ى ده‌مه‌قرِه و مشتومرِ و رق و قینه‌كانى به تێپه‌رِبوونى كات فه‌رامۆش ده‌بن و ده‌كوژێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له رابردوودا خراپه‌یه‌كى ده‌رحه‌ق كردوویت و بووه‌ته مایه‌ی ئازار و نارِه‌حه‌تیت، ئیدى له پاش تێپه‌رِبوونى چه‌ندین ساڵ و مانگ به‌سه‌ریدا مه‌كه‌وه بیرى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و قه‌ره‌بولێكردنه‌وه‌ى، به‌ڵكو گه‌وره‌یی خۆت بنوێنه له ناخى دڵه‌وه بیبه‌خشه و به دڵ ئاره‌زوو و ئاواتى كامه‌رانى و به‌خته‌وه‌ریى بۆ بخوازه. دڵنیا به كه ئه‌م كاره‌ت هه‌ر وا له ژیانى خۆیشتدا ده‌رگاى خێر و خۆشى و پیت و فه‌رِت به روودا ده‌كرێته‌وه و
ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌رى ده‌بێته میوانى ماڵى دڵت.
* واتا به ژیانى خۆت ببه‌خشه من چ كه‌سێكم؟ بۆچى پێم ناوه‌ته ئه‌م دونیایه؟
ئه‌گه‌ر له حاڵێكدا وه‌ڵامى راست و دروستى ئه‌و دوو پرسیاره ده‌زانیت، ئه‌وه له‌سه‌ر شارِێگه‌ى حه‌قیقه‌ت قه‌رارت گرتووه، ئه‌وه‌یه كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان و به‌دیهێنانى ئاوات و خولیاكان ده‌بێت كه‌مێك له‌بارى خۆت و به‌ها تایبه‌ت و كه‌سییه‌كان (پیشه، عه‌شق، خێزان، رێك‌و پێكى و سیستماتیكى، ئازادى) رابمێنیت و بیر بكه‌یته‌وه..
* هه‌میشه ئازادیى خۆت بپارێزه:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی‌دا په‌یوه‌ندییه‌كى باش و دڵگیر به‌رقه‌رار بكه‌یت، خۆت مه‌ده‌ره ده‌ستى خواسته‌كانیان، فێر به و خۆت رابهێنه به‌رامبه‌ر خواست داواكاریى نابه‌جىَ (نامه‌عقول)ـه كانیاندا (نه‌خێر) بڵێیت، چونكه سه‌ركورتكردنى و چه‌پاندنى پێویستییه‌كان و خواسته‌كانى مرۆڤ له درێژماوه‌دا ده‌بێته مایه‌ى دڵساردى و بێزارى و نائومێدى و دڵته‌نگى.
له داوه‌رى و قسه و باسى خه‌ڵكى مه‌ترسه و مه‌سڵه‌مێره‌وه، له خواسته‌كان، پێویستییه‌كان و له هه‌مووى گرنگتر و پرِبایه‌ختر رێز له ئازادیى خۆت بگره و بایه‌خى پێ بده. بوار و مۆڵه‌ت به هیچ نه‌ده‌یت كه ده‌ستدرێژى بكاته سه‌ر قه‌ڵه‌مرِه‌وى تایبه‌تیت و بیرِوشێنێت و هه‌رِه‌شه‌یه‌ك بێت بۆ ئازادیت.
یه‌كگرتوو .ژ 638
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای
ڕێگای ڕاستی
هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه له ڕێگای خوادا